هەرێمی کوردستان
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2024
ڕۆژی یەکشەممە 12/31، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی، سوپاسی خۆڕاگری هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانی کرد کە بە هۆی نەناردنی شایستە داراییەکانیان لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە بارودۆخێکی سەختیان بەڕێ کرد.
سەرۆکی حکومەت داواشی لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد کە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بخەنە سەرووی بەرژەوەندییە حزبی و کەسییەکان و لەپێناو پاراستنی ئارامی و مافە ڕەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کار بکەن.
ئەمەش دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:
بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2024، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هەروەها گەلانی عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان بێت.
سوپاسی خۆڕاگری هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دەکەم کە ساڵی ڕابردوو، بە هۆی نەناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە، بارودۆخێکی سەختی داراییمان بەڕێ کرد. هیوادارین لە ساڵی نوێوە، کۆتایی بەو ستەم و نادادییە بێت کە بەرانبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی مووچەخۆرەکانی دەکرێت و کێشەی شایستە داراییەکانی هەرێم، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکان و یاسای بودجە چارەسەر بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمیش، وەک مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مانگانە مووچەکانیان بەبێ تێکەڵکردنی لەگەڵ کێشە سیاسییەکان وەربگرن.
داوا لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم کە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بخەنە سەرووی بەرژەوەندییە حزبی و کەسییەکان و لەپێناو پاراستنی ئارامی و مافە ڕەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کار بکەن.
جێی خۆشحاڵییە کە ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای بارودۆخی سەختی ئابووری، توانیمان بە هاوکاری کەرتی تایبەت، چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئەنجام بدەین. هەروەها لە بواری دیپلوماسیش، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهان، لە ساڵی ڕابردوودا گەشەیەکی باشی كرد.
هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی شەڕ و ئاڵۆزی و کاولکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان بێت بە گشتی، و ئاشتی و ئارامی جێگیر بێت و ساڵی دەستکەوت و گەشەپێدان و بووژانەوەی گشتگیریی کوردستان بێت.
ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆز بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/12/31
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/پەیامی-پیرۆزبایی-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-بە-بۆنەی-هاتنی-ساڵی-نوێی-زایینی-2024/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
ڕۆژی پێنچشەممە 1/11 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤیرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێی چەکداری کرد.
له کۆبوونەوەکەدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان، کورتەیەکی له‌بارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستە ڕوو.
ستایشی هەوڵ و ڕێکار و پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد لە بواری پاراستنی مافەکانی منداڵان. خۆشحاڵیى خۆشی نیشان دا کە سەرۆکی حکومەت تێگەیشتنێکی باشی لەبارەی گرنگیی پاراستنی مافەکانی منداڵان و ئەرک و ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بەم بوارە هەیە.
سەرۆکی حکومەت ئامادەیی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پاراستنی مافەکانی منداڵان دەربڕی.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2024/january/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-نوێنەری-تایبەتی-سکرتێری-گشتیی-نەتەوە-یەکگرتووەکان-دەکات/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 1/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئان‌و سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.
تەوەريکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی دابين‌کردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا کرایەوە.
پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و پاراستنی سەلامەتیی هێزەکانی هاوپەیمانان و نێردە دیپلوماسییەکان لە عێراق و گرنگیی بەردەوامبوونیان لە ئەرکەکانیان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2024/january/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-فینلەندا-لە-عێراق-دەکات/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئيستۆنيا كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه 2024/1/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئۆفيسى خۆى له هه‌ولێر پێشوازى له به‌ڕێز ئالار كاريس سه‌رۆكى كۆمارى ئيستۆنيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا خواستى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى بازرگانى و كه‌رتى تايبه‌ت و له‌و بوارنه‌دا كه هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت سوود له ئه‌زموون و پسپۆڕيى ئيستۆنيا وه‌ربگرێت، وه‌ك بوارى ئايتى و حكوومه‌تى ئه‌له‌كترۆنى و بيناكردنى دامه‌زراوه‌كان.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و ڕۆڵى ئيستۆنيا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و ئه‌ركى تيمى ڕاوێژكاريى سه‌ربازييان و هاوكارييان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا ده‌ربڕى و هيواى خواست له بواره‌كانى ديكه‌ى سه‌ربازيدا هاوكاريى پێشمه‌رگه بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك كاريس خۆشحاڵيى خۆى به يه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى تيمى سه‌ربازيى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه له هه‌موو بواره‌كاندا، زياتر بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا بدات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هێرشى سه‌ر هه‌ولێر، شه‌ڕ له غه‌ززه و دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، شه‌ڕ له ئۆكراينا و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران.
پاشان هه‌ردوو سه‌رۆك له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانيى هاوبه‌شدا، باسيان له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانيان كرد.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گوتى:
به‌خێر بێن..
زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر پێشوازى له جه‌نابى سه‌رۆك (كاريس) ده‌كه‌م. به گه‌رمى به‌خێرهاتنى جه‌نابیان ده‌كه‌م بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، جێى خۆشحاڵى و پێزانينه كه له يه‌كه‌م سه‌ردانيدا بۆ عێراق، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانيش ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى هاوينى ڕابردوو به‌ڕێز وه‌زيرى به‌رگرييان هاته هه‌ولێر.
كۆبوونه‌وه‌يه‌كى باشمان له‌گه‌ڵ جه‌نابى سه‌رۆك هه‌بوو ئه‌مڕۆ. باسمان له بره‌ودان به په‌يوه‌نديی ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌رفه‌ته‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه كرد. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، دۆخى مرۆيى له غه‌ززه و شه‌ڕ له ئۆكراينا، بيروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد.
سوپاس و پێزانينمان بۆ گه‌ل و حكوومه‌تى ئيستۆنيا دووپات كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، هاوكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان كردووه. ئێستاش هێزێكى سه‌ربازييان له هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ركدان و ڕاوێژ و يارمه‌تى پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، سوپاس و ده‌ستخۆشييان لێده‌كه‌ين.
جگه له هاوبه‌شيمان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ده‌مارگيرى وتوندڕه‌وى، ئێمه له هه‌رێمى كوردستان خوازيارين له پسپۆڕى و ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى ئيستۆنيا له چه‌ند بوارێكدا سوود وه‌ربگرين. وه‌ك: بوارى ئاى تى و حكوومه‌تى ئه‌له‌كترۆنى كه ئه‌وان له‌م بواره‌دا پێشه‌نگن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاتى خۆى چه‌ند جارێك شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانی ئيستۆنيای كردووه، هه‌روه‌ها له بوارى شه‌فافيه‌ت و بيناكردنى دامه‌زراوه‌كان و له هه‌ر بوارێكى ديكه‌دا كه ئێمه بتوانين سوود له ئه‌زموونى ئه‌وان وه‌ربگرين.
لێره‌دا دووباره زۆر سوپاسی جه‌نابى سه‌رۆك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م هاتنه‌ی. هاتنیان نيشانه‌ى بايه‌خدان و پشتگيريیه له عێراق و له هه‌رێمى كوردستان و بۆ ئێمه گرنگه. هيوادارم بتوانين له هه‌موو ئاست و بواره‌كاندا، بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى داهاتوومان بده‌ين.
دیسانه‌وه جه‌نابی سه‌رۆك به خێر بێی.
زۆر سوپاس..
پاشان له لێدوانه‌كه‌يدا سه‌رۆك ئالار كاريس گوتى:
جه‌نابى سه‌رۆك، سوپاس بۆ پێشوازیى گەرم و میوانداریتان، سوپاس بۆ گفتوگۆى ورد و ڕاشکاوانه‌مان. شانازییەکی گەورەیە کە یەکەم سەرۆکی ئیستۆنیا بم سەردانێکی فەرمی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق بکات.
خۆشحاڵم کە شانسێكی كه‌سيم هه‌بوو ئەو گۆڕانکارییە ئەرێنییە مه‌زنانه‌ى گەلی کوردستان ببينم ئه‌وانه‌ى لە بواری سیاسی، ئابووری و ئەمنیدا کردوویەتی. هەندێ له دینامیکييه‌كان زۆر ئەرێنین، وەک پەرەپێدانی فرەیی لە ژیانی سیاسی‌دا.
لە په‌يوه‌نديى دوولايه‌نه‌شدا، بە خۆشحاڵییەوە ئاماژە بەوە دەکەم کە ئێمە لە بواری دیجیتاڵکردندا هاوکارییەکی باشمان هەیە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانین ئەم هاوكارييه بۆ بوارەکانی ديكه‌ش فراوان بکەین.
هەروەها لە پرسە ئەمنییەکاندا هاوکارین. ئیستۆنیا بە درێژایيی ساڵان چالاکانە بەشداری لە ڕێكارى نێودەوڵەتيی جۆراوجۆردا کردووە بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاسایش و سەقامگیريی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکات.
سەربازەکانمان لێره لە هەولێرن، ستایشی میوانداری و میهرەبانيی خەڵکی ناوچەکە دەکەن. سوپاس جەنابی سەرۆک بۆ میوانداریکردنیان. ئێمە لێرەین بۆ پشتگیری و یارمەتیدانتان، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەوەى هه‌يه زیاتر ئاوەدان و ئارامتر بێت و گەشە بکات.
هۆکاری ديكه‌ى گرنگ بۆ هاتنمان ئەوەیە کە ئێمە خوازیارين له جیهاندا ئاشتى هه‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ ئێمە دیموکراسی و ئازادی زۆر بايه‌خدارن، ئه‌وانه ئه‌و به‌هايانه‌ن کە هەوڵ ده‌ده‌ين به‌ديبێن و بپارێزرێن.
ئیستۆنیا بە توندی هەموو جۆرە ئەگەرێكى تیرۆر سه‌ركۆنه دەکات، چونکە مەترسییەکی گه‌وره‌يه بۆ سەر ئاسایش و ئاشتيی نێودەوڵەتی. ئێمە لەگەڵ هەموو هاوپەیمانەکانمان لە شەڕی دژی تیرۆردا پێکەوە وەستاوین، هەروەها بە توندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشە بەردەوامەکانی سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەکەم و سەرەخۆشيی قووڵم بۆ خەڵکی ناوچەکە کە لە هێرشی دوێنێدا لێرە لە هەولێر خۆشه‌ويستانيان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ ئاڵنگارييه‌كانى چۆنيه‌تيى مامەڵەکردنمان لەگەڵ بارودۆخى ئەمنیی ئاڵۆزدا تاوتوێ كرد كه چ لە ئەوروپا و چ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، له ئارادان. بارودۆخی غەززە بۆ ئێمە مايه‌ى نیگەرانییەکی گەورەیە، پشتیوانی له هەموو هەوڵێك دەکەین بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی ئەم ململانێیە.
هەروەها باسمان لە دەستدرێژيی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کرد. ئیستۆنیا دڵنیایە ئەگەر ڕێگە بدەین دەستدرێژکار ئامانجه‌كانى بپێكێت، ئه‌وه ده‌بێته هانده‌ر بۆ هەموو دەوڵەتە شەڕانگێزەکانی دیکە بۆ ئه‌وه‌ى كار بۆ به‌ديهێنانى ئامانجە ئیمپریالیستەکانیان بكه‌ن.
ناتوانین ڕێگە بدەین ئەمە ڕووبدات، ناتوانین ڕێگە بە هیچ دەوڵەتێک بدەین بنەماکانی سستمى نێودەوڵەتی تێکبدات. بۆیە ده‌بێ هەموو وڵاتانی دیموکراسی و ئازادیخواز، پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی جیهانێک كه هەمووان تيايدا بتوانن سەرفراز بن و بە ئارامی بژین.
جەنابی سەرۆک، دووباره زۆر سوپاس بۆ گفتوگۆى ڕاشکاوانە و بۆ ئەو میواندارییە گەرمەی له خۆم و شاندەکەم کرا. هیوای ئارامی و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم!
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-president-of-estonia/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه 2024/1/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا به ئه‌رێنى پێشكه‌وتنه‌كانى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان هه‌ڵسه‌نگاند و هيوايان خواست بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان بگه‌نه لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-british-ambassador-to-iraq/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه 2024/1/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هه‌ولێر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
خاتوو ڕۆمانۆوسكى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان ده‌ربڕى.
دۆخى ناوچه‌كه و ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-us-ambassador-to-iraq-4/
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات