هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یانەی الاتحادی سعوودی دەکات
ڕۆژی یەکشەممە 11/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆک و ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەی وەرزشی الاتحادی سعوودی کرد.
لە دیدارەکەدا کە محەمەد بن سلێمان عەسێری کونسولی گشتیی عەرەبستانی سعوودی لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخيرهێنانی شاندی یانەی الاتحاد، ئاماژەی بە پەیامی گرنگی وەرزش کرد کە جیا لە بەخشینی چێژ و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و سوودی تەندروستی، لە هەمان کاتدا دەکرێ وەرزش ڕۆڵێکی گرنگیش لەیەک نزیکكردنەوە و برەودان بە تەبایی و ئاشتەوایی نێوان گەلان بگێڕێت.
سەرۆک و یاریزانانی یانەی (الاتحاد) خۆشحاڵی خۆیان بە هاتنیان بۆ کوردستان و پێشوازی گەرمیان لەلایەن خەڵکی هەولێرەوە دەربڕی.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-یانەی-الاتحاد-ی-سعوودی-دەکات/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگريى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2023/11/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى ياوه‌رى له پاريس له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سێباستيان لوكۆرنو وه‌زيرى به‌رگريى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانى و هاريكاريى سه‌ربازى و ئه‌منيى فه‌ره‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به ڕۆڵى كاريگه‌ر و قوربانيى هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد. هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى ئه‌و سه‌ربازه فه‌ره‌نسیيانه كرد كه به‌م دواييه له ڕووداوێكدا له عێراق گيانيان له‌ده‌ستدا.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى به‌رگريى فه‌ره‌نسا، وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانين بۆ ڕۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا، جه‌ختى له پابه‌ندى و به‌رده‌واميى پشتگيريى سه‌ربازيى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و فه‌ره‌نسا له بوارى سه‌ربازى و ئه‌منيدا دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز سوپاسالارى فه‌ره‌نسا و ژماره‌يه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازى ئاماده بوون، هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى شه‌ڕ كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌وه‌ى پێويسته عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه نه‌بنه به‌شێكى ئاڵۆزييه‌كان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا به‌ره‌وپێشچوونى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له تۆمارى يادگاريى وه‌زاره‌تدا، په‌يامێكى ياده‌وه‌رى تۆمار كرد و تيايدا سوپاسى پشتگيرى و هاريكاريى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-french-defense-minister/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق نابێت ببێته به‌شێكى ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه
له چواره‌چێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پاریس و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا تیشكی خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌وه.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی “ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك ماكرۆن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان هه‌بوو و باسمان له كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كرد له‌وانه بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌موو لایه‌كتان ئاگادارن فه‌ره‌نسا ڕێككه‌وتنێكی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته به زووترین كات هه‌ردوولا پابه‌ند بین به‌و ڕێككه‌وتنه ستراتیژیه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك ده‌زانن فه‌ره‌نسا ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه، فه‌ره‌نسا یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كیی عێراق بووه چ له‌ڕووی سیاسی، چ له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه، له شه‌ڕی داعش و له هه‌موو ئه‌و وێستگانه‌ی كه له‌ڕووی سیاسییه‌وه پێویست بووه، پاڵپشتی و پشتگیرییه‌كی ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا سوپاسی سه‌رۆك ماكرۆنمان كرد. هه‌روه‌ها باسمان له په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غداش كرد و داكۆكيمان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنی به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێن. سه‌رۆك ماكرۆن دووپاتی پایه‌ندیی فه‌ره‌نسای كرده‌وه بۆ پشتگیری و پاڵپشتيی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.”
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند “ئه‌م بابه‌ته پێش ئه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان فه‌ره‌نسا و عێراق بێت، كێشه‌یه‌كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له سه‌رۆك ماكرۆن بیستم، ئه‌مڕۆ زیاتر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و چۆن ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ هه‌ردوولا تا بتوانن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی پرسی نه‌وتیشمان كرد و خۆتان ده‌زانن له‌م پرسه‌دا توركیا ئاماده‌یى پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بدات نه‌وته‌كه هه‌نارده بكرێته‌وه و ئێستا له‌سه‌ر به‌غدا ماوه‌ته‌وه. شاندی هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆیه‌كی چڕدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ببن. به هیوای ئه‌وه‌ی به زووترین كات ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌نگۆی پاشخستنی، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد “له‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا باسی ئه‌و بابه‌ته‌مان نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جه‌نابت باسی ده‌كه‌ی كه ئێمه و یه‌كێتی ڕێككه‌وتبین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخرێت، نه‌خێر شتی وا نییه، ئێمه وه‌ك ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانمان بووه، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكی هه‌رێم، ڕۆژی هه‌ڵبژاردنمان ده‌ستنیشان كردووه و خۆمان پابه‌ندی ئه‌وه‌ین، هه‌موو لایه‌كیش ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت. هه‌ڵبژاردن بابه‌تێكی گرنگه و په‌یوه‌ندیی به شه‌رعییه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و هیچ له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین، له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكیش ڕێكنه‌كه‌وتووین و باسمان له‌وه نه‌كردووه كه هه‌ڵبژارده‌كان دوا بخرێن. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتیی نیشتمانی و ئه‌م بابه‌تانه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌نا به خوا له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی باس ده‌كه‌ین. به هیوای ئه‌وه‌ی بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن”.
ده‌رباره‌ی هۆكاری سه‌ردانی به‌ڕێزیان بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی فه‌ره‌نسا و بانگهێشتكردنی سه‌رۆك ماكرۆن بۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی “له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا بوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساش ببینین، به‌ڵام وه‌ك ئاگادارن به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه لێره نییه و وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا پێشتریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ئێمه‌ش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر باسی بابه‌تی ئه‌منيی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ين، سه‌رۆك ماكرۆن خۆیشی پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی قسه بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه. هه‌روه‌ك ئاگادارن بڕیار وا بوو كۆنفرانسی سێيه‌مى به‌غدا ئه‌نجام بدرێت، ئێستا ئه‌و كۆنفرانسه دوا خراوه، ئه‌وه‌ی له جه‌نابی سه‌رۆك ماكرۆن تێگه‌یشتم ئه‌و پابه‌نده به‌وه‌ی سه‌ردانی عێراق بكات و له چوارچێوه‌ی سه‌ردانيدا بۆ عێراق، بانگهێشتم كرد و داوام لێ كرد سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات، به خۆشحاڵییه‌وه جه‌نابیان قبووڵی كرد له چوارچێوه‌ی سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به باسكردنی كێشه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌ياند “بێگومان ته‌وه‌ری گفتۆگۆكانمان ته‌نیا پرسی عێراق نه‌بوو. بێگومان ئه‌وه‌ی ئێستا له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێ به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه، ئه‌مه ته‌وه‌رێكى سه‌ركی بوو له گفتوگۆی به‌نده له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك ماكرۆن، هه‌روه‌ك به‌ر له كۆبوونه‌وه ئه‌و خۆیشی ئاماژه‌ی پێكرد. ئێمه به وردی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌مان كردووه. له‌سه‌ر بابه‌تی مووچه، بێگومان وه‌ك ئاگادارن و پێشتریش گوتوومه و ده‌مه‌وێ جه‌ختى لێ بكه‌مه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك چۆته پێش له‌وه‌ی به شه‌فافیه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه و هه‌موو داتاكان به ڕێكوپێكی له‌گه‌ڵ به‌غدا باس كراون. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بڵێم ئێستا به ڕاستی هیچ به‌هانه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق نه‌نێرێت. ئێمه پابه‌ند بووین به هه‌موو ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه و چاوه‌ڕوانیی هه‌رێمی كوردستانیش له به‌غدا ئه‌وه‌یه ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت. به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ پرسی مووچه‌ی خه‌ڵك ببێته هه‌واڵی میدیاكان چ له عێراق، چ له هه‌رێمی كوردستان. چاوه‌ڕوانیی ئێمه له به‌غدا ئه‌وه‌یه و هیوادارین ئه‌م كێشه‌یه به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت”.
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و ڕێگرییه‌كانى به‌رده‌مى، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد “ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه كێشه‌كه به‌غدایه، چونكه توركیا باسی كردووه و ڕایگه‌یاندوه كه ئه‌وان ئاماده‌ن و قبووڵی ده‌كه‌ن، ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه ماوه‌ته‌وه هه‌ندێك ڕێكار هه‌یه ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ده‌رده‌هێنن، كۆنتراكته‌كانی هه‌رێمی كوردستان جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له عێراق هه‌یه، ئه‌وه‌ی عێراق هه‌يه پێی ده‌لێن سێرڤس، هی ئێمه وا نییه، هى ئێمه هه‌موویان هاوبه‌شن، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كردوومانه. وه‌ك نموونه ئه‌وان له یاسای بودجه‌دا بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی كوردستان ته‌نیا شه‌ش دۆلاریان داناوه كه زۆر زۆر كه‌مه، ئه‌مه پێویسته زیاد بكرێت، چونكه بۆ خۆیان ئه‌مه‌یان داناوه به زیادیشه‌وه، به‌ڵام بۆ هه‌رێمی كوردستان دایاننه‌ناوه و یه‌كێك له كێشه‌كانه كه ده‌بێت ئه‌م كێشه ته‌كنیكییه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت. تا ئه‌م كاته‌ش ناتوانم بڵێم كێشه‌كه سیاسییه و به‌غدا ناهێلێت ئه‌و نه‌وته بڕوات. به بۆچوونی من كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه كه ده‌بێت چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزینه‌وه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا. به ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك به نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلار ئێستا زیان به‌ر عێراق كه‌وتووه. واته ده‌كرا هه‌رێمی كوردستان له‌م پرسه‌دا یارمه‌تیده‌ر بێت، هه‌نارده‌نه‌كردنی نه‌وت ته‌نیا زیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان نییه، ئه‌مه زیانێكه بۆ هه‌موو عێراق، هیوادارین به‌غداش هه‌ر به‌و شێوه‌یه بیبینێت و چاره‌سه‌ری گونجاو بدۆزێته‌وه و ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت”.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی كێشه‌كانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و فه‌ره‌نسا بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌و كێشانه و بوونى ترس له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی “ئه‌م كێشه‌یه‌ی كه ئێستا له ناوچه‌كه هه‌یه، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌و شوێنه‌وه هه‌بێت كه كێشه‌ی تێدایه. بێگومان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه هه‌یه و هه‌ڵوێستی ئێمه كه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك ماكرۆنیش باسمان كرد، ئه‌وه‌یه ده‌بێت به زووترین كات پرسی هاوكاریی مرۆیی بگاته خه‌ڵك له غه‌ززه، ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه. پێمان وایه پێویسته ئه‌وانه‌ی له ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیشدان ده‌بێت ئازاد بكرێن و ده‌بێت ڕێگه خۆش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له درێژمه‌ودادا چاره‌سه‌رێكی ستراتیژی بۆ ئه‌م پرسه بدۆزرێته‌وه. به بۆچوونی ئێمه چاره‌سه‌ری دروست، چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ته. دوو ده‌وڵه‌ت له‌وێ، ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی ستراتیژییه كه پێمان وایه تاكه چاره‌سه‌ره. بۆ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ئاشكرا بوو كه شه‌ڕ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات. ئه‌م كێشه‌یه به ساڵ و زه‌مان له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئیسبات بوو كه شێوه‌ی كێشه‌كه ئه‌وه نییه به سه‌ربازی چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت. پێموانوایه چاره‌سه‌ره‌كه‌ش پێكهێنانی دوو ده‌وڵه‌ته. نه‌خێر هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراقدا ده‌كرێت، ئه‌و هێزه چه‌كدارانه كه ناوه ناوه درۆن ده‌نێرن بۆ هه‌ولێر و بۆ عه‌ينولئه‌سه‌د و ئه‌و شوێنانه، به بڕوای ئێمه ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به عێراق ناكات. پێمانوانییه ئه‌مه خزمه‌ت به هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌موو شتێك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق نه‌كه‌وێته ناو ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه. دۆخی عێراق دۆخێكی زۆر زۆر تایبه‌ته و عێراق پێویسته دووره‌په‌رێز بێت و هه‌وڵی جددی بدات ئه‌م كێشه‌یه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت”.
سه‌باره‌ت به پرسیارێكی كه‌ناڵ هه‌شت ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی هێزی نوجه‌بائی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی دژی ئیسرائیل، ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی عێراق و ئێران له‌سه‌ر هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستانى ئێران و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌و ڕێككه‌وتنه‌دا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جیا له پێشكه‌شكردنی پیرۆزبایی بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵ هه‌شت، ڕایگه‌یاند “هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه به هیچ شێوه‌یك نامانه‌وێ عێراق ببێته به‌شێك له‌م كێشانه و گوێم لێنه‌بووه حه‌ره‌كه‌ی نوجه‌باء چ ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كردووته‌وه، به‌ڵام هیوادارین سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بێت ڕۆڵی خۆی ببینێت، هه‌موو لایه‌كیشمان یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بین كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م بابه‌ته نه‌بێته كێشه بۆ عێراق، ئێمه وای ده‌بینین. وه‌ك پێشتریش باسم كرد ده‌بێت چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و بابه‌ته بدۆزرێته‌وه له مه‌وداى دوور، له مه‌وداى نزیك و له ماوه‌یه‌كی كورتيشدا ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێت و هاوكاریی مرۆیی ده‌بێت بگاته غه‌ززه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له غه‌ززه ده‌كرێت پێمانوایه شتێكی دروست نییه و ورده ورده دوای ئه‌و هاوكارییانه‌ی ده‌درێت، ئه‌م كێشه‌یه له ماوه‌یه‌كی درێژخاندا به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌و بابه‌ته‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێرانه‌وه هه‌یه، با له‌وه‌وه ده‌ستپێ بكه‌م كه ڕێككه‌وتنێكی ئه‌منی له‌نێوان عێراق و ئێران‌دا هه‌يه، هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێك بووه له‌م ڕێككه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ئیمزا كراوه. له هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ین و پره‌نسیپێكمان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ناكرێت عێراق و هه‌رێمی كوردستان ببێته سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه و دروستكردنى كێشه بۆ دراوسێكانمان. ناكرێ هه‌رێمی كوردستان ببێته په‌ناگایه‌ك بۆ هه‌ر گرووپێكی چه‌كدار كه ده‌یانه‌وێ له وڵاتانی دراوسێ كێشه دروست بكه‌ن و بگه‌رێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان. هێزه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كانی ئێران خۆشبه‌ختانه تێگه‌یشتنێكی ته‌واویان له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له‌و بابه‌ته‌دا تا حه‌ددێكی زۆر یارمه‌تیده‌رن. ئێمه پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ین و ده‌بێ ئه‌و ڕێككه‌وتنه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه واژۆ كراوه، جێبه‌جێ بكرێت”.
سه‌باره‌ت به گارانتیی پاراستنی گیانی په‌نابه‌رانى سڤیلی كوردستانى ئێران له كه‌مپه‌كاندا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد “نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ئه‌م بابه‌ته كه چۆن چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه وه‌ك باسم كرد یارمه‌تیده‌ر بوون و تێگه‌یشتنی باشیان هه‌بووه بۆ دۆخه‌كه، هاتنه ناو كه‌مپه‌كان، ئێستا له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵین و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین كه ئه‌وان ده‌بێت پارێزه‌ری ئه‌م كه‌مپانه بن. بێگومان ئه‌گه‌ر یووئێن هاته ناو بابه‌ته‌كه‌وه، ئه‌م كه‌مپانه ده‌بێت كه‌مپی سڤیل بن و ناكرێ چه‌كداری تێدا بێت. ئه‌مه وه‌ك پره‌نسیپی هه‌ر كه‌مپێك له جیهان. ئێستا نه‌خشه‌ڕێگاكه‌مان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه به‌م شێوه‌یه‌یه و هێزی چه‌كدار نابێت له‌و شوێنانه هه‌بێت. ئه‌وانی دیكه وه‌ك سڤیل له‌و كه‌مپانه ده‌مێننه‌وه، ئینجا دوای ئه‌وه بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن له كوردستان بمێنن به خێر و سه‌لامه‌ت، يان ده‌یانه‌وێ بۆ شوێنێكی دیكه بچن؟ ئه‌وه زیاتر په‌یوه‌ندی به خۆیانه‌وه ده‌بێت”.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-iraq-should-not-become-part-of-the-conflict-in-the-region/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك ماكرۆن دۆخى عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2023/11/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئيليزێ له پاريس له‌لايه‌ن به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دووقۆڵيدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كان و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى عێراق و دوايين پێشهات و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق و فه‌ره‌نسادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه پێويسته له دۆخى ئالۆزى ناوچه‌كه‌دا، ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق بپارێزرێت و لێكگه‌يشتن و گفتوگۆى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌رده‌وام بێت.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى شه‌ڕ و پاراستنى خه‌ڵكى سڤيل و گه‌يشتنى هاريكاريى مرۆيى به لێقه‌وماوان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-and-president-macron-discuss-the-situation-in-iraq-and-the-region/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى گشتیی ئه‌مه‌ريكا كرد
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/10/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارك سترۆ كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و ڕووداوه‌كانى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا نيگه‌رانيى خۆيان له ئه‌گه‌ر و مه‌ترسيى فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كان و لێكه‌وته‌كانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕى و جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماتييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، كرده‌وه.
تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-receives-the-american-consul/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شێخ جه‌مال ئه‌لزارى دۆخى وڵات و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
نيوه‌ڕۆى ڕۆژی دووشه‌ممه 2023/10/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌ميندارى گشتيى هاوپه‌يمانيى پێشكه‌وتنى نيشتمانيى عێراقى كرد.
له ديدارێكدا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دوايين پێشهات و په‌رەسه‌ندنه‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ ڕێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ عێراق نه‌خزێته ناو كێشه و ئاڵۆزييه هه‌رێمييه‌كانه‌وه.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-and-sheikh-jamal-al-dhari-discuss-the-situation-of-the-country-and-the-region/
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات