زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان // بڕیاره کۆتایی ئه‌م ھەفتەیه؛ ئیبراھیم رەئیسی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسایی بخوات و له‌هه‌رێمی كوردستانیش جگه له نێچیرڤان بارزانی، شاندێكی حیزبه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت به‌شدارده‌بن.
نازم ده‌باخ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تارانی پایته‌ختی ئێران، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، رۆژی پێنجشەممە ئیبراھیم رەئیسی وەک ھەشتەمین سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسایی ئەخوات.
ده‌باخ وتیشی، له مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران، هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و "منیش" وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه ده‌بین.
به‌وته‌ی نازم ده‌باخ، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه، سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌گاته تاران و وه‌فدی هه‌رێمیش، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه یاخود به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌گه‌نه تاران.
بڕیاره رۆژی سێشەممە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران دەسەڵاتەکانی ئیبراھیم رەئیسی پەسەند بکات و رۆژی پێنجشەممە رەئیسی وەک ھەشتەمین سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسایی دەخوات.
https://www.zamenpress.com/Details.aspx?jimare=48438