لە دووەم رۆژی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران تاوتوێدەکرێن.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.