"عەلی عەسگەری" بەریوەبەری گشتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوانگەی سەرەکی بەشی زمانی کوردی ئاژانسی مێهری بە ئاوڕدانەوە لە چالاکییە فەرهەنگیەکان ناوبرد.
بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵنێری مێهر، "عەلی عەسگەری" بەریوەبەری گشتی ئاژانسی هەواڵی مێهر نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەمە ۴ ی گەڵاڕێزان لە میانەی سەردان کردنی "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نووسینگەی ئاژانسی مێهر لە تاران، وتی: ئەم ئاژانسە بە ڕوانگەی فەرهەنگیەوە چالاکی دەکات و هەر بۆیە ئەم راونگەیەی کردۆتە یەکمایەتی بۆ بەشی زمانی کوردی.
ئەو لە درێژەدا وتیشی: ئاژانسی مێهر لە کاتی دەستپێکردنی چالاکییەکانیەوە ڕوانگەی فەرهەنگی خۆی پاراستووە و لەم پێناوەشدا زمانی کوردی سەرەڕای هەوڵ بۆ هاودڵی و یەکگرتوویی باشتر هەوڵیش دەدات کە ئەم روانگەی ئاوردانەوە لە بابەتە فەرهەنگییەکان لە یەکمایەتیدا دابنێت.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی میهر بە ئاماژە بەوەی کە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دەبێ تۆکمەتر بێتەوە، وتی: یەکێک لە یەکمایەتییەکانی ئێمە لە بەشی زمانی کوردی گەیشتن بەم ئامانجە گرینگەیە و هەر بۆیە هەوڵ دەدەین کە لەم ڕێگایەدا بەرەوپێشەوە بچین.
ئەو رووماڵی هەوڵ لە بەشیکی کوردی بە کارێکی هەستیار ناو برد و رایگەیاند: ئێمە بە وردی ئەم هەستیارییە لە ژیر چاودێریمان دایە و هەوڵ دەدەین بەستێن بۆ نێزیکی و هاودڵی زیاتر لە ناوچەکە بڕەخسێنین و بێ گومان سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هاودڵی و هاوکارییە لە ناوچەکەدا.
عەسگەری هەروەها ئاماژەشی دایە چالاکییەکانی ئاژانسی مێهر و رایگەیاند کە ئەم ئاژانسە ۱۲ ساڵە چالاکی خۆی دەستپێکردووە و ڕۆژنامەی تێهران تایمزیشی وەک بەشیک لەم دەزگا راگەیێنەرییە ناوبرد.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی مێهر لە کۆتاییدا داوای لە نوێنەری هەرێمی کوردستان کرد کە هاوکاری و پەیوەندی باشیان لەگەڵ ئەم ئاژانسە ببێت و بەستێنی پستیوانی لە بەشی زمانی کوردی ئاژانسی مێهر دروست بکات.
لای خۆیەوە "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم دیدارەدا وێڕای ڕاگەیاندنی خۆشحاڵی خۆی لە کردنەوەی بەشی زمانی کوردی ئاژانسی مێهر وتی: چاوەڕوان دەکرێت کە ئاژانسی مێهر بە راستی و دروستی بتوانێ لەم رێگا نوێیەدا چالاک بێت.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کەمێک پێش ئێستا بە یاوەری وەفدێکی ڕۆژنامەوانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێم لە ئێران گەیشتە بینای سەرەکی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاران.
بە پێی هەواڵی هەواڵنێری مێهر، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ۴ی گەڵارێزان "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران، سەردانی نووسینگەی ئاژانسی هەواڵی مێهری کرد کە بەمزوانە بەشی زمانی کوردی خۆی کردۆتەوە.
بڕیارە مامۆستا "نازم دەباغ" لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی مێهر و سەرنووسەرانی بەشە جیاجیاکانی ئەم ئاژانسە دیدار بکات و دوای بەسەر کردنەوەی بەشەکانی نووسینگەکە بەشداریی بکات لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانی تایبەت لەگەڵ مێهر.
"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران وێڕای سپاس کردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاژانسی مێهر بە بۆنەی کردنەوەی بەشی زمانی کوردی ئەم ئاژانسە،وتی: ئاژانسی هەواڵی میهر پەیامهێنەری ئاشتی، هاودڵی و هاوکاری زیاترە بۆ کوردەکانی ناوچەکە.
بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران ئەمرۆ دووشەمە ۴ی گەڵاڕێزان لە ماینەی بەسەرکردنەوەی نووسینگەی سەرەکی ئاژانسی مێهر لەگەڵ بەڕێوەبەری گستی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و سەرنووسەرانی ئەم هەواڵدەرییە دیدار و گفتوگۆی کرد و سپاسی کردنەوەی بەشی کوردی ئاژانسی مێهری کرد و وەک هەنگاوێکی بە نرخ ناوی برد.
نازم عومەر دەباغ با ئاماژە بە کردنەوەی بەشی زمانی کوردی ئاژانسی مێهر وتی:بە راستی ئەمە هەنگاوێکی پڕبایەخ و گرینگ بوو کە ئاژانسێکی فەرمی لە ئێران ئەنجامی داوە و هیوادارم کە بەرێوەبەرانی مێهر پشتیوانی بە هێز لەم بڕیارە بە نرخە بکەن.
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران هەروەها زیادی کرد:منیش وەک نوێنەری هەرێم و وەک کوردێک سپاسی ئەم هەنگاوەی ئاژانسی مێهر دەکەم و بێ گومان ئەمە کاریگەری باشی لەسەر ناوچە کوردییەکان دەبێت.
"نازم دەباغ" بە ئاماژە بەوەی کە بواری ڕاگەیاندن و میدیای کوردی پێویستی بە چالاکی زیاترە، وتی: بێ گومان لەم سەردەمەدا راگەیاندنەکان دەتوانن ببنە هۆی هاودڵی و یەکگرتوویی زیاتر و دڵنیاین کە لە ناوچە کوردییەکانیشدا ئاژانسی مێهر دەتوانێ ئاوێنەی ئەم تایبەتمەندییە ئیجابییە بێت.
"نازم دەباغ" وتی: ئەمرۆ لە بارودۆخێکداین کە ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناڤین گیروودەی ڕووداوی جۆراوجۆرە و هەربۆیە دەبێ هەوڵ بدرێت بە چالاکی راگەیێنەری ڕاستبێژانە و بە پاراستنی ڕاستییەکان کار بکریت لە پێناو هاودڵی و هاوکاری زیاتر.
"نازم دەباغ" پاش کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی میهر سەردانی بەشەکانی ئەم ئاژانسەی کرد و دواتر بەشداریی کرد لە گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەوانی بە بەشداریی هەواڵنێرانی مێهر.
"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی مێهر پێکهێنانی دەوڵەتێکی هەمەلایەنە و بەهاوبەشی تەنیا ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دابەشبوونی عێراق دەزانێت.
بە پێی ئاژانسی مێهر، گرووپی تیرۆریستی داعێش بە هێرشکردنە سەر عێراق، هەندێک لە شارەکانی ئەم وڵاتەی داگیرکردووە. بە هاتنی ئەم گرووپە بۆ ناو عێراق، گۆڕانکارییە ئەمنیی و سیاسییەکانی ئەم وڵاتە چۆتە ژێرکاریگەریی ئەم مەسەلەیەوە. بۆ نموونە ناکۆکییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی بەغداد پڕڕەنگتر لە ڕابردوو بووە و هەندێک لە شڕۆڤەکاران سەبارەت بە دابەشبوونی عێراق بە سێ ناوچەی کورد، شیعە و سوننە هۆشداریی دەدەن.
شایەد مەترسیدارترین دەستکەوتی داعێش، جیایی هەرێمی کوردستان لە عێراق بێت، لە ئێستادا زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر سنووری هاوبەش و یا هێڵی پەیوەندیی نێوان کوردستان و ناوچە داگیرکراوەکان لە لایەن داعێشەوە بوونی هەیە و لە بەرانبەردا، هیچ سنوورێک لە نێوان کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق بوونی نییە کە ئەم مەسەلەیە بۆتە پسانی پەیوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان. هەر بۆیە دەتوانین بڵێین کە داعێش بەڕێوەبەری پیلانی دابەشکردنی عێراقە کە تا ڕادەیەک لەم ڕاسپاردەییەی خۆی سەرکەوتووبووە.
هەندێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەم باروودۆخەی ئێستادا بیرووبۆچۆنیان دەربڕیوە کە پەرە بە ناکۆکییەکانی حکوومەتی ناوەندی بەغدا و هەرێمی کوردستان دەدات، ئاژانسی مێهر لەم بوارەدا وتووێژێکی لەگەڵ "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران ئەنجامداوە کە بە چڕووپڕی لە خوارەوە هاتووە:
وەکوو بەڵگەکان دەریدەخەن دەوڵەتی نووری مالیکی لە پێکهێنان و ئەنجامدانی ماددەی 140ی دەستووری بنەڕەتی عێراق دەستی ـ دەستی کردووە و دەبوایە بۆ چارەسەرکردنی ناوچە جێناکۆکییەکانی نێوان کوردەکان و دەوڵەتیی ناوەندیی ڕاپرسیی بەڕێوەببردایە، هێنانەئارای ئەم بابەتە لە ئێستادا چ مانایەکی هەیە؟
ماددەی 140ی یاسای بنەڕەتی عێراق لە 3 بڕگە پێکهاتووە کە لە بڕگەی سێیەمدا ئاماژە بە ڕاپرسیی لە ناوچە جێناکۆکییەکانی نێوان کوردەکان و دەوڵەتیی ناوەندیی کراوە، دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام، سێ دەوڵەت لە عێراق دامەزران کە لەم ماوەیەدا هیچکام لەم دەوڵەتانە ماددەی 140ی یاسای بنەڕەتی عێراقیان نەخستە بواری جێبەجێکردنەوە، بەداخەوە دەرئەنجامی ئەو کردەوانە بووە هۆی سەرهەڵدانی داعێش و گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراقدا. لە ئێستادا لە سێ بەش بەشێکی زەوییەکانی عێراق لە کۆنتڕۆڵی داعێشدایە.
لە مەودای نێوان هەرێم و دەوڵەتیی ناوەندیی بە درێژایی سنوورێک کە لەگەڵ یەکتری ناکۆکییان هەیە و نزیکەی 1050 کیلۆمەتر بوو کە 1010 کیلۆمەتری داعێش داگیری کردووە و لە بەرانبەریشیدا هێزەکانی پێشمەرگەن و بەداخەوە ئەمڕۆکە تەنیا 30 تا 40 کیلۆمەتر ماوەتەوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراق، داعێش و پێشمەرگەدایە کە هەندێک ڕۆژ بە هۆی شەڕوپێکدادانەوە ناتوانرێت لەم بەشەدا لە ڕێگای زەوییەوە هاتووچۆ بکرێت.
ئایا دابەشکردنی عێراق لە درێژخایەندا لە بنەڕەتدا لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی کوردەکانی عێراقدا بەرەویەک لایە؟
ئەگەر حکوومەتی ناوەندیی بەغدا هەڵەکانی ڕابردووی خۆی وەلاوە بنێت و بە دەستووری بنەڕەتی عێراق پابەندبێت و دەوڵەتیی هەمەلایەنە و نەتەوەیی و دەوڵەتێک پێکبێت کە هەمووان تیایدا بەشدارییەکی واقیعیان ببێت، بەبڕوای من مەسەلەی سەربەخۆیی کوردەکان چارەسەردەبێت و لەڕاستیدا حکوومەتەکانی پێشوو و بیرکردنەوەیان بووە هۆی ئەوەی کە ئەم باروودۆخەی ئێستا بێتەپێشێ. ئەگەر گۆڕانکاریی بەسەر بیرکردنەوەکانی دەوڵەتیی عێراقدا نەیێت عێراق دەبێتە سێ ناوچە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم مەسەلەیە دەبێت عێراق، عێراقێکی هاوبەشی بێت.
سەبارەت بە وتەکانی "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەربارەی سەربەخۆیی کوردەکانیش دەبێت بڵێیم، کە بەڕێزیان بڕیاردان لەبارەی ئەم مەسەلەیەیان ڕادەستی پەڕڵەمانی کوردستانی عێراق کردووە. ئەو لەم دوایانە ئەم پێشنیارەی خستەڕوو و هێشتا ڕووننەبۆتەوە کە چ کاتێک پەڕڵەمانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دەدات. گرینگترین داخوازی کوردەکان لە دەوڵەتی نوێی عێراق، دەوڵەتیی هەمەلایەنە و بەهاوبەشی و پابەند بە دەستووری بنەڕەتی عێراق، ئنیسانی نوێی و بیرکردنەوەی نوێیە و ئەگەر مەبەستێکی لەم چەشنە ڕووبدات سەربەخۆیی کوردەکان ناخرێتەڕوو.
یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە نەیارانی جیایی لە عێراق و سەربەخۆیی کوردستانە لەحاڵێکدا کە باسی ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان جیددیتر بۆتەوە، بۆچوونی ئەم یەکێتییە بە چ شێوەیەک دەبێت؟
یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە دەرەوەی هاودەنگیی کوردەکانی دیکە نییە و لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بڕیارەکانی دەدات.
هەڵوێستی تورکیا سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستانی عێراق لەسەر بنەمای چ مەنتقێک ڕووندەکرێتەوە؟
تورکیا لە سەربەخۆیی کوردستانی عێراق پشتیوانی نەکردووە و "ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ڕەسمی ڕایگەیاندووە کە یەکێتی عێراق و بەشداریی کوردەکان لە دەوڵەوتیی داهاتووی ئەم وڵاتە خوازیاری ئەوانە. بەبڕوای من هەڵوێستی تورکیا، ئێران و عێراق سەبارەت بە کوردەکان وەکوو یەکە، یانی ئەم وڵاتانە نەیاری سەربەخۆیی تەواوی کوردەکانن لە هەرێمی کوردستان و دەیانەوێت کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتیی ناوەندیی عێراق یەکبگرن، بەڵام بەگشتیی کاتێک ئەم وڵاتانە بابەتێکی بەم شێوەیەیان دەوێت دەبێت خوازیاری ئەوەش بن کە ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و حکوومەتی ناوەندیی بەغداش چارەسەر بکرێت.
سەبارەت بە داهاتووی عێراق دەبێت بڵێیم ئەگەر بیرکردنەوە کۆنەکان لە ئارادابێت دابەشبوونی عێراق مسۆگڕ دەبێت، لە باروودۆخی ئێستادا عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان پێویستی بە یەکێتی و هاوبەشی هەیە و سوننەکان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ دەوڵەت. گەڕانەوەی بەڕێز "جەلال تاڵەبانی" بۆ عێراقیش کاریگەرییەکی پۆزێتیڤی هەبوو هەر چەندە بەڕێزیان ناتوانن بەلەبەرچاوگرتنی باروودۆخی تەندروستییان، لە سیاسەتدا بەشداری بکەن بەڵام دەتوانرێت لە ئەزموونەکانی بەڕێزیان بۆ باشتربوونی باروودۆخی عێراق کەڵک وەربگیرێت.
وتووێژ لە لایەن: سومەیە خومارباقی