بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی زانا و تێكۆشهری گەورەی عێراقی ’’محمد بحر العلوم - مان پێگەیشت. خوالێخۆشبوو وێڕای پێگەی زانستییانەی وەک زانایەکی گەورە، هاوکات تێكۆشهرێكی بەهەڵوێستیش بووە و هەمیشە لە بەرەی زوڵملێکراوان و لە دژی ستەمکاران تێکۆشاوە. هەڵوێستی دۆستانەی ئەم زانا و تێکۆشەرە بەرامبەر بە گەلی کوردستان لە مێژووی سیاسیی هاوچەرخی عێراقدا، هەمیشە مایەی ڕێز و پێزانینی ئەم گەلە بووە و هەرگیز لەیادی ناکات.
لەدەستدانی ئەم زانا نیشتیمانپەروەرە، ئەگەر بۆ گەلی کوردستان لەدەستدانی دۆستێکی گەورە بێت، ئەوا بۆ سەرجەم عێراقییەکانیش خەسارەتێکی گەورەیە، بەتایبەت کە خوالێخۆشبوو جگە لە ڕۆڵی مێژووییانەی لە خەباتی گەلی عێراقدا دژ بە ڕژێمی دیکتاتۆری، هاوکات ڕۆڵێکی کاریگەریشی لە بنیادنانەوەی عێراقی نوێدا، هەبووە.
لێرەوە، بەناوی خۆم و حکوومەت و گەلی کوردستانەوە، لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمیمان لە ڕێگەی بەڕێز د. ئیبراهیم بحر العلوم - ەوە بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی مەرجەعە ئایینییە بەڕێزەکان و سەرجەم گەلانی عێراق دەکەین. ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و خوای گەورە ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان
2015/4/8