به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
شەوی چوارشەممە ٢٢ـی٧ـی٢٠١٥ تیرۆریستان زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و کاری تیرۆریستییان له شاری بەغدا ئه‌نجام دا که به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆری هاووڵاتییان شه‌هید و بریندار بوون.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان زۆر به توندی ئه‌و كرده‌وە نامرۆڤانەیەی تیرۆریستان سه‌ركۆنه ده‌كات، هاوكات پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كات و به‌شداری خه‌میان ده‌كات و هیوای چاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازێت.
بە داخەوە تیرۆریستان لەپێناو ئامانجە دژە مرۆییەکانیان دەست لە هیچ تاوانێک ناپارێزن، هیوادارین دەزگا ئەمنییەکانی بەغدا بتوانن ڕێگە لە ڕوودانی ئەو کردەوە تیرۆریستییانە بگرن و ئاساییشی هاووڵاتییان بپارێزن.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
٢٣ـی٧ـی٢٠١٥
به‌داخه‌وه جارێكی تر تیرۆرستان و تاریكپه‌رستان هێرشیان كرده‌وه سه كوبانێی خۆڕاگر و به ئه‌نجامدانی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك هاووڵاتیان شه‌هید و بریندار كرد، لێره‌وه له‌پاڵ ئیدانه‌كردنی ئه‌م كاره تیرۆرستیه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئه‌م هێرش و ته‌قینه‌وانه ده‌كه‌م و هیوای هه‌رچی زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازم.
ئاشكرایه له ماوه‌كانی رابردوودا نه‌به‌ردی و خۆڕاگرییه‌كانی كوبانی بووه ره‌مزی به‌رخودان و به‌رگری و هه‌موو دنیای سهرسامكردو بۆ دنیای سه‌لماند كه گه‌لی كورد چه‌نده خۆڕاگره‌و چۆك نادات بۆ هیچ هێزێكی داگیركه‌ر، بۆیه‌شه به دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم كۆبانێ زۆر به‌هێزترو خۆڕاگرتره له‌وه‌ی هێرشی ئاوا چۆكی پێ دابنێ و بیخات، كۆبانێ وه‌ك هه‌میشه قه‌ڵای سه‌ربه‌رزی كوردانه و ناكه‌وێ.
هاوكاتی شه‌هیدبوون و برینداربوونی ئه‌م هه‌موو هاووڵاتیه سڤیل و ژن و منداڵه‌و له‌پاڵ دروود ناردن بۆ گیانی پاكیان، به پێویستی ده‌زانم داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م رێكخراوه خێرخوازییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌م تا هه‌رچی زووه هاوكاری مرۆیی و ته‌ندروستی بگه‌یه‌ننه خه‌ڵكی كۆبانێ و هاوكارییان بكه‌ن.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/6/2015 لە شاری زاخۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەڕێزان عەبدولحسێن عەبتان وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و وەزیری رۆشنبیری هەرێمی كوردستان و سەرۆكی یەكێتی ئۆڵۆمپی عێراق و پارێزگاری دهۆك و بەرپرسانی حكوومی و حزبی لە ناوچەكە و جەماوەرێكی زۆر، لە ڕێوڕەسمێكدا یاریگای نێودەوڵەتیی تۆپی پێ لە زاخۆ كرایەوە.
لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆدا كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق یارگایەكی هەرە مۆدێرن و جوانە، سەرەتا هەریەك لە بەڕێزان سەرۆكی یەكێتی ئۆڵۆمپی عێراق و وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق و سەرۆكی یانەی زاخۆ و پارێزگاری دهۆك وتەیان پێشكەشكرد و دواتر بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وتەیەكی پێشكەشكرد و تیایدا پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و عێراق بە شێوەیەكی گشتی و بە تایبەتی خەڵك و وەرزشوانانی زاخۆ كرد و ئاماژەی بەوە كرد كە كردنەوەی یاریگاكە بەشێكە لە سەركەوتنەكانی گەلی كورد كە پەیمانی بەخۆی داوە سەركەوێت و بەردەوام بێت لە پێشكەوتن و هەر بەردەوامیش دەبێت.
هەروەها كردنەوەی ئەو یاریگایەشی بە پاداشتێكی بچووك بۆ خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی گەورەی خەڵكی خۆڕاگری زاخۆ لە قەڵەمدا كە لە هەموو شۆڕش و ڕاپەڕینەكانی كوردستان قوربانی زۆری داوە و ئێستاش بە دەستێك لە بەرامبەر دڕندەترین رێكخراوی تیرۆرستی بەرگری لە خاك و خەڵكی كوردستان دەكەن و قوربانی دەدەن و بە دەستێكی دیكەش لە لایەنی مرۆڤییەوە پێشوازی لە دەیان هەزار ئاوارە دەكەن و هاوكارییان پێشكەش دەكەن، بۆیە زاخۆ و دەڤەرەكانی دیكەی سەر بە پارێزگای دهۆك و بادینان بە شێوەیەكی گشتی شایەنی كار و پرۆژە و خزمەتی باشتر و گەورەترن. هەروەك دەستخۆشی لە پارێزگار و دامودەزگەكانی سنوری پارێزگای دهۆكی كرد بۆ ئەو كارەی كە كردوویانە و سوپاسی كردن.
جەختی كردەوە كە بە كردنەوەی ئەم یاریگایە بۆ دۆست و دوژمنان سەلماندمان خەڵكی كوردستان ئیرادەی خۆی بۆ ژیان و پێشكەوت لەژێر هیچ فشار و زولم و تیرۆر و شەڕ و پیلانگێڕییەك لەدەست نادات و هەروەها نە دروستكردنی بەربەست و نە ئابلوقە و نە بڕینی مووچە و بودجە خواستی گەلی كورد بۆ بەرەو پێشەوەچوون و ئاوەدانی و سەركەوتن لاواز ناكات.
دواتر هاتە سەر باسی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و ئاماژەی بەوە كرد كە پێشمەرگە كارێكی وای كردووە لە هەموو جیهان دەنگی داوەتەوە و سڵاو و ڕێزی بۆ هەموو پێشمەرگەكان لە سەنگەرەكانی بەرگری لە كوردستان هەر لە خانەقین تا شنگال نارد و ئەو بەرگرییەی پێشمەرگەی بەرز و پیرۆز نرخاند.
لە بارەی بە پارێزگا كردنی زاخۆش هەروەك جەماوەری ئامادەبوو بە دەنگی بەرز باسیان دەیانگوتەوە، بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە پێش ئێستاش ئەو بابەتە باسی لێوە كراوە و مافی بە پارێزگابوونی بە مافی خەڵكی زاخۆ زانی، بەڵام لە هەمان كاتدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو بابەتە پێویستی بە پشووفراوانی هەیە چونكە تەنیا پەیوەست نییە بە بڕیاری كەسێك، بەڵكو پەیوەندی بە هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی عێراقیشەوە هەیە. ئەوەشی خستە ڕوو كە ئەوەی ئێستا لە توانا دایە بۆ ئەم بابەتە بكرێت ئەوەیە كە لە قۆناغی ئێستادا دەستەڵاتی فەرمانگەكانی زاخۆ زیاتر بكرێت و مەسەلەی بە پارێزگا كردنیش هەر لە بیری حكوومەت دەبێت.
لە كۆتاییدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو پۆلە ئافرەتە پێشمەرگانە دەربڕی كە لە ئەكادیمیای سەربازی زاخۆ پەروەردە كراون و لەناو یاریگاكەدا نمایشی جیاوازیان پێشكەشكرد، بە ئاماژەیەكی گرنگی لەقەڵەمدا كە پێویستە هەموو لایەك لە هەوڵ و تێكۆشان بەردەوام بێت بۆ خزمەتكردنی كوردستان و پشتگیریی ئافرەتانیشی بۆ بەرەوامی خەبات بە كارێكی پێویست زانی و پیرۆزبایی لێ‌كردن و هیوای خواست نمونەیان زیاد بێت.
ئەمەش دەقی وتاری بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی:
ئاماده‌بوویێت خۆشتڤی،
وه‌رزشڤان و وه‌رزشدۆستێت باژێڕێ عه‌زیرێ زاخۆ،
خه‌لكێ هێژایێ دەڤەرا زاخۆكا ده‌لال،
ئێڤاریا وە باش،
هون هه‌می ب خێر بێت سەرچاڤا...
ئەز گەلەك كەیفخۆشم ئەڤرۆ ل ڤێ ئێڤاریێ بەشدار دبم دگه‌ل هه‌وه بۆ ڤەكرنا یاریگەها زاخۆ ، كو ل سه‌ر ئاستێ هه‌رێما كوردستانێ و عیراقێ، یاریگه‌ها هه‌ری مۆدێرن و هه‌ری جوانه پیرۆز بیت ل شارێ زاخۆ. ڤه‌كرنا ڤێ وەرزشگەهێ ل هه‌می وهرزشڤانێت زاخۆ، ل خه‌لكێ دەڤەرا زاخۆیا دەلال و خۆشتڤی ، ل كوردستانێ، ل عێراقێ پیرۆز دكەین.
ئه‌ڤ یاریگههه به‌شه‌كێ دیه ژ چیرۆكا سه‌ركه‌فتنا ملله‌تێ مە، كو ب درێژاهیا دیرۆكێ قوربانیی دا و سۆزا دگه‌ل خۆ دای، كو سه‌ركه‌ڤیت و دێ هه‌ر و هه‌ر پێشكه‌ڤیت.
دەنگا وە بڵندە بۆ پارێزگەهبوونی، ئەڤە بەری نها ژی مە بەحس كریە، ئەڤە حەقەكێ وەیە، خەباتا وە، خۆڕاگرییا وە، خزمەتا وە ل هەر ئاستەكێ ل قوربانیدانێ ل خەباتێ، ل ئابووریا ئەڤ وەلاتەی حەقێ وەیە، بەلێ دڤێت بێهنا وە دگەل ڤێ مژارێ یا فرە بیت، مەسەلێ پەیوەندی ب بڕیارا یەك كەسی ڤە نییە، بەلكو پەیوەندی یا ب هەرێما كوردستانێ و لایەنێت سیاسی و عێراقێ ڤە هەی. ئەو تشتێ ڤێ گاڤێ ئەز دكارم بێژم ئەوە كو ئەم سۆزێ ددەین دەستهڵاتا فەرمانگەهێت زاخۆ ئەم زێدە بكەین بۆ ڤێ قۆناغێ و بێگومان مەسەلا پارێزگەهبوونێ ژی دێ ل بیرا مە بیت.
ئەڤ یاریگەهە ئەڤرۆ ل زاخۆ هاتە ڤەكرن، پاداشتهكێ بچویكه بۆ خه‌بات و تێكۆشین و قوربانیدانا مه‌زنا خه‌لكێ خۆڕاگرێ زاخۆ، كو د هه‌می شۆڕه‌ش و سه‌رهلدانێت كوردستانێدا، گیان و خوین و شه‌هید دانه و پێشكەشی كوردستانێ و ملله‌تێ كورد كرینه.
قه‌هره‌مانی و مێرخاسی یێت خه‌لكێ زاخۆ ل شۆڕه‌شا ئه‌یلوولا مەزن، ڕۆلێ وان د شۆڕه‌شا گولانێدا ڕۆلهلێ مه‌زن و به‌رچاڤه، ئه‌ڤرۆ ژی كو كوردستان به‌رامبه‌ری دڕنده‌ترین رێكخستنا تیرۆرێ، به‌ڕه‌ڤانیێ ل كوردستانێ و كوردستانیان و ل هه‌می مرۆڤاهیێ دكه‌ت، دیسا خه‌لكێ زاخۆ و ڤێ ده‌ڤه‌را هێژا، خودانێت سه‌ربلندی و قههرمانییهكا مه‌زنن، سهركهفتنێت ئه‌ڤرۆ یێت كوردستانێ، ب خوینا گه‌شا ب ده‌هان شههیدێت كوردستانێ ل وان دەڤەران ژی دەڤەرا زاخۆ هاتینە بدەستڤە ئینان.
ژبه‌ر هندێ زاخۆكا ده‌لال، باژێڕێ ژیانێ، هێژایی گه‌له‌ك و گه‌له‌ك خزمەتێن زێدەترە ل تشتێن كو ئەڤرۆ ئەم دبینین. هه‌ر خزمه‌ته‌كا بێتە كرن، هەر پڕۆژەیەكا بێتە بجهئینان بەرسڤەكە ژبۆ ماندیبوونا پێشمەرگە یێت مە یێت قەهرەمان یێت ڤێ دەڤەرێ، بەرسڤەكە بۆ خوینا شەهیدا، بەرسڤەكە بۆ ماندیبوونا دەڤەرا زاخۆ كو هەمیشە پێشەنگ بوونە ل پاراستنێ و بەرخوەدانێ و خەباتێ خوە ماندیكرنێ بۆ وان دەستكەفتێت كو مللەتێ مە خەبات بۆ كری و شەهد بۆ دای و خوین بۆ ڕێشتی.
ئه‌ڤرۆ ژی كو ئه‌م هه‌می پێكڤه ڤێ یاریگه‌هێ ڤه‌دكه‌ین، ئه‌م ب ڕێز و پێزانینه‌كا مه‌زن، گیانێ پیرۆزێ وان هه‌می شههیدا، شههیدێت شۆڕەشا ئه‌یلوولێ، شههیدێت گولانێ، شههیدێت ئه‌نفالا، گرتی و بێسهروشوینا، شههیدێت ئه‌ڤرۆ یێت شه‌ڕێ دژه‌تیرۆرێ دئینینهڤ بیرا خۆ، سه‌رێ خۆ ل به‌ر مه‌زناهیا گیانێ وان دچهمینین، سلاڤا بۆ گۆڕا وان ئازیزا ده‌نێرین و سۆزێ نەڤەدكەین كو لسەر ڕێكا وان دێ بەردەوام بین بۆ ئازادیا كوردستانێ.
هه‌ر د ڤێ ههلكهفتنێدا، تڤیا جامێریا خه‌لكێ زاخۆ و دهۆكێ و به‌هدینا ب گشتی ژبیر نه‌كه‌ین، كو گه‌له‌ك مه‌ردانه ده‌رگه‌هێ دل و مال و گوند و باژێڕ و ده‌ڤه‌را خۆ، بێ جوداهی بۆ خوشك و برایێت خۆ یێت ئاواره و په‌نابه‌رێت ژ هه‌می پێكهاتێت دینی و نه‌ته‌وه‌یی ڤه‌كرن و ب دلگه‌رمی پێشوازی ل وان كر، ب هه‌می ڕه‌نگا هاریكاریا وان كر، د جهێ خۆ دایە ب ناڤێ حكوومەتا هەرێما كوردستانێ سوپاسییەكا گەرم یا خەلكێ دەڤەرا زاخۆ و دهۆك و بادینا ب گشتی بكەین بۆ وێ جامێریا وان كری و دەرگەهێ خۆ ڤەكری ب وان عەزیزێت لێقەومایی ئەوێت كو بەرێ خۆ دایە دەڤەرا وان، سوپاس بۆ وە هەمیان، سوپاس بۆ زاخۆ، سوپاس بۆ دهۆك، سوپاس بۆ هەموو باژێڕێن دەڤەرا بادینا، ئاكرێ بەردەڕەش و ئامێدیێ و هەمی دەڤەران.
ب تایبه‌تی گه‌له‌ك و گه‌له‌ك سپاسیا هه‌می خه‌لكێ ده‌ڤه‌رێ دكه‌ین كو ده‌ستپێكا سالا خاندنێ، گه‌له‌ك ته‌حه‌مول كر و زارۆكێت وان بۆ ده‌مه‌كێ درێژ، ژ خوندنێ پاشكه‌ڤتن، چونكی هه‌می قوتابخانه ببوونه په‌ناگه‌ها خوشك و برایێت ئاواره و په‌نابه‌ر، ئەڤ خۆڕاگریا وە جهێ سوپاس و پێزانینێ یە.
هه‌روه‌سا من دڤێت ب ڤێ هەلكەتنێ سوپاسیا پارێزگەهێ دهۆكێ و دامودەزگەهێت وێ و بڕێڤەبەرێت گشتی ل دهۆكێ بكەین بۆ ئەو كارێ وان كری، بۆ ئەو خزمەتا وان كری د ڤێ هەیامێ دا، دەستخۆشیێ ل وان دكەم.
ئاماده‌بوویێت هێژا،
ژ لایه‌كێ دیڤه، ئه‌ڤرۆ كو ئەم ڤێ یاریگه‌هێ ڤه‌دكه‌ین، ئه‌م جاره‌كا دی بۆ هه‌می دۆستا و بۆ نه‌یارا ژی دسهلمینین، كو خه‌لكێ كوردستانێ به‌رامبه‌ر چ زه‌خت و زۆری و، به‌رامبه‌ر چ تیرۆر و شه‌ڕ و پیلانا ژی، ئیراده و خواستا خۆ یا بۆ ژیانێ و پێشكه‌ڤتنێ ژده‌ست ناده‌ت!، چ ئاسته‌نگ و دۆرپێچ و، چ بڕینا بودجه و مووچا، ئیسرارا مه یا بۆ به‌ره‌ڤ پێشڤه‌چوونێ و ئاڤاكرنێ و سه‌ركه‌فتنێ، لاواز ناكه‌ت، بەلكی ئیسرارا مە مكومتر دكەت بۆ سەركەفتن و گەهشتن ب وان ئارمانجا یێت كو شەهیدێت مە خوینا خۆ دای و پێشمەرگێ مە بۆ ماندی بووی و مللەتێ مە خەبات بۆ كری.
ئه‌ڤرۆ خۆراگری یا پێشمهرگێت مە، كارەكێ وەسا كریە كو ناڤێ پیرۆزێ پێشمەرگەی ل جیهانێ دەنگ ڤەدایە، لێرە ب ناڤێ وە سڵاڤ و ڕێزێت خۆ بۆ هەر پێشمەرگەیەكی ل خانەقیت تا دگەهیتە بەرۆكێت شەڕی ل شنگالێ ده‌نێرین و ب ناڤێ وە سڵاڤان بۆ وان دنێرین و دەستخۆشی و پیرۆزباهیێ ل وان دكەین بۆ وێ بەرگری و بەرخوادانا ئەڤرۆ ئەو دكەن بۆ پاراستنا دەستكەفتێت مللەتێ مە، بۆ پاراستنا خوینا شەهیدێت مە، بۆ پاراستنا ماندیبوونا مە، سڵاڤێت مە لێرە بۆ هەر پێشمەرگەیەكی ل شنگال تا خانەقین و كەركووك و هەمی دەڤەرێت كوردستانێ.
ئەڤرۆ ئەز گەلەك كەیفخۆش بووم یا كو من لڤیرە دیتی، كۆمەڵەكا گەنجێت رێك‌وپێك یێت ئافرەت من دیتن كو ل ئەكادەمیا زاخۆ یا لەشكەری هاتینە پەروەردەكرن، ئەڤە نیشانەیەكێ زۆر جوان و گرنگە كو دڤێت ئەم كارێ خۆ بەردەوام بكەین، بێگومان پشتەڤانیا ئافرەتان بۆ بەردەوامیا خەباتا مە تشتەكێ پێدڤی یە و ئەز پیرۆزباهیێ ل وە دكەم و هیڤیدارم نمونەیا وە زێدەتر ببیت.
جارەكا دی ئەز ڤەكرنا ڤێ یاریگەهێ ل خەڵكێ زاخۆ و كوردستان و هەمی عێراقێ پیرۆز دكەم.
ئێڤاریا وە باش و هون هەمی بخێر بێن و زۆر سوپاس....
بیست و حەوت ساڵ لەمەوبەر، گەلی کوردستان ڕووبەڕووی گەورەترین شاڵاوی جینۆساید "شاڵاوی ئەنفالەکان" بووه، كه ئامانج لێی سڕینەوەی بوون و ناسنامەی نەتەوەییی میللەتەکەمان بوو و تیایدا وێڕاى خاپووركردنى بە هەزاران گوند و ناوچه‌ى كوردستان، زیاتر لە (182000) هاووڵاتی بێ تاوانی کوردستانیش، بوونە قوربانی و شه‌هید كران.
ئێستا کە یادی ئەم ڕۆژە تاڵانە دەکەینەوە، ساڵانێک بەسەر دادگایی‌کردنی سەرانی ڕ‌ژێمى به‌عسى تاوانكارى ئه‌نجامده‌رى ئه‌نفاله‌كاندا تێدەپەڕێت و وەک چۆن ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، ناسینی ئەم شاڵاوه بووە وه‌ك شاڵاوى جینۆسایدكردنى گەلی کوردستان، بە هەمان شێوەش ئەرکی نیشتیمانی و یاسایی و ئەخلاقیی حکوومەتی عێراقه كه قەرەبووى ماددی و مەعنەویی ڕزگاربووان و کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بكاته‌وه، لەگەڵ قەرەبووی ژینگە و زێدی ئەو هاووڵاتیانەی کە ناوچەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفالەکان کەوتبوون.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پەرۆشیی بەردەوامی بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ڕوفاتی ڕۆڵە ئەنفالکراوەکانی ئەم گەلە بۆ زێدی باووباپیرانیان، بەردەوامیش لە خەمی باشترکردنی گوزەرانی کەسوکارەکانیاندایە كارى بۆ ده‌كات، هاوکات هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی کەیسی جینۆسایدی ئەنفال.
کوردستانیانی خۆشەویست..
ئه‌مڕۆ گەلەکەمان لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چارەنوسسازدایە دژ بە شاڵاوێکی هاوشێوەی ئەنفال کە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئاراستە دەکرێت، بۆیه گەلی کوردستان بە سەرجەم پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکانیەوە، لە هەموو کاتێك زیاتر پێویستی بە یەکدەنگی و یەکڕیزی و خۆڕاگرییە، بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەگۆڕنانی خەونی تیرۆریستان و ئەنفالچییان و دوژمنانی ئازادی و مرۆڤایەتی. دڵنیاین تیرۆرستانى داعش‌یش به هه‌مان چاره‌نووسى سه‌رانى به‌عس و ئه‌نجامده‌رانى ئه‌نفاله‌كان ده‌چن و له‌گۆڕ ده‌نرێن.
دروود بۆ گیانی پاک و بێتاوانی ڕۆڵە ئەنفالکراوەکانی گەلەکەمان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2015/4/13
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
خه‌ڵكی قاره‌مان و تێكۆشه‌ری هه‌ڵه‌بجه...
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه...
به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی بڕیاری به پارێزگابوونی شاره قوربانیدهرهكهتان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كه به‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌م و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئێوه‌ی قوربانیده‌ر شایانی زیاترن.
گه‌لی كوردمان له مێژووی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری خۆی ده‌یان داستان و قاره‌مانیه‌تی نه‌به‌ردانه‌ی نواندووه‌و جۆره‌ها قوربانی داوه له پێناو گه‌یشتن به ئاواته‌كانمان، له پاڵ ئه‌وه‌دا هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان هه‌میشه سه‌ری رمی قوربانیدان و به‌رگری كردن بوونه له خاكی پیرۆزی كوردستان، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایكرد رژێمی فاشیستی به‌عس به دڕندانه‌ترین شێوه كیمیابارانیان بكات و له چه‌ند ساتێك‌دا پێنج هه‌زار كه‌سی شه‌هید كرد، ئه‌مڕۆش كه هه‌ڵه‌بجه بووه به پارێزگا جێگای دڵخۆشی هه‌موومانه‌و ده‌بێ هه‌موومان هه‌مان هه‌ستی خۆشی و شادی خه‌ڵكی قاره‌مان و خۆڕاگری هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌بێ و ئه‌م دیارییه بچووكه‌ش پێشكه‌شی شه‌هیدانی شاره‌كه بكه‌ین.
له كات و ساتی ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌دا له پاڵ دڵخۆشی به پێویستی ده‌ستخۆشی له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م و له پاڵ ئه‌وه‌شدا به هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌ڵێم ئێوه شایانی له‌وه زیاترن و دوای به پارێزگابوونی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌تان، ده‌بێ هه‌موومان هه‌وڵده‌ین هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه نموونه‌ی پارێزگاكانی ناوچه‌كه له رووی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتنه‌وه.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/12/2014 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی و ده‌ربڕینی هاوخه‌می سه‌ردانی دایك و خانه‌واده و كه‌سوكاری ئه‌و سێ برا پێشمه‌رگه قاره‌مانه( ئه‌حمه‌د عوسمان یوسوف، نه‌جات عوسمان یوسوف و مه‌ولود عوسمان یوسوف) ی كرد، كه له رێكه‌وتی 25/10/2014 دا به‌یه‌كەوە و له‌یه‌ك شوێندا له شه‌ڕی به‌رگری له سه‌روه‌ری خاك و شه‌ره‌فی گه‌لی كورد له زوممار شه‌هید بوون.
له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی به دایك و خانه‌واده‌ی ئه‌و سێ شه‌هیده قاره‌مانه راگه‌یاند و گوتی، من ده‌مویست رۆژی یه‌كه‌م بێمه حزورتان، به‌ڵام بۆ من زه‌حمه‌ت بوو به‌رگه‌ی ئێش‌وئازاری ئێوه بگرم و ئێوه ببینم. پاش ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه له‌خۆم را دیت، كه بێمه خزمه‌تان، هیوادارم ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ببنه سه‌به‌بی ساڕێژكردنه‌وه‌ی ئێشوئازارهكانتان. هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئێستا له سه‌نگه‌رن و ئه‌وه‌ی شه‌هید بووه كوڕی تۆن و تۆ دایكی هه‌موویانی. ئێمه به ئێوه سه‌ربڵندین. له‌جیاتی چوونم بۆ لای هه‌موو دایكە شه‌هیدان، هاتوومه‌ته لای تۆ تا له‌رێگه‌ی ئێوه‌وه سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو دایكی شه‌هیدان بكه‌م و په‌نا به‌خوا له ده‌رفه‌تێكی دیكه‌دا به خزمه‌ت هه‌موو دایكە شه‌هیدانی دیكەیش ده‌گه‌م.
هه‌روه‌ها ئەوەیشی بە دایكی هەر سێ شەهیدی قارەمان رایگه‌یاند كە هه‌ر سێ كوڕه شه‌هیده‌كه‌ت سه‌روه‌ری و شه‌ره‌فێكی مه‌زنیان تۆماركرد و له‌پێناو شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌یاندا گیانی خۆیان به‌خت كرد و بوونه سمبوڵ و بۆ هه‌میشه به زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی بۆ دایكی ئه‌و سێ شه‌هیده قاره‌مانه باسكرد، كه سوپاس بۆ خوا شه‌هیده‌كانمان خوێنیان به فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه و له‌سایه‌ی خوێنی پاكیانه‌وه سه‌ركه‌وتنی مه‌زن به‌دیهاتووه و دوژمن تووشی شكستی گه‌وره هاتووه و ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ك ویژدانی هه‌بێت و نیشتمانپه‌روه‌ر بێت، باش ده‌زانێ، كه خوێنی ئه‌وان به فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی باس كرد كە بۆ هه‌موومان جێگه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزییه، كه گه‌لی كورد ئه‌و شێره‌ژنانه‌ی هه‌یه و رۆڵه‌ی قاره‌مان و گیان له‌سه‌رده‌ستی په‌روه‌رده كردووه.
له‌م سه‌ردانه‌دا خانه‌واده و كه‌سوكاری ئه‌م سێ شه‌هیده قاره‌مانه سوپاسی سه‌رۆك بارزانیان كرد و رایانگه‌یاند، به شه‌هیده‌كانمان سه‌ربه‌رزین و شه‌هیدانمان له‌رێی خاك و پاراستنی كه‌رامه‌تی وڵاته‌كه‌یان گیانی خۆیان به‌خت كردووه، سەردان و هاوخەمیی سەرۆك بارزانی له خه‌م و ئازارمانی كه‌مكرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به توندی ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كانی دوێنێ و ئه‌نجامده‌رانیان له شاری خۆشه‌ویستی كه‌ركووك، ئیدانه و ڕیسوا ده‌كات و پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدان و كه‌ركووك و ته‌واوی كوردستان ده‌كات، هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت.
تیرۆرستان و دوژمنانی ژیان و ئازادی و مرۆڤایه‌تی، كه له هه‌موو به‌ره‌كانی جه‌نگدا ڕۆژ به ڕۆژ گورزی كوشنده‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك پیشه‌ی قێزه‌وه‌نی خۆیان هه‌میشه له كاتی شكست و كه‌وتندا، په‌نا بۆ كاری ترسنۆكانه‌ی تیرۆر و شه‌هیدكردنی خه‌ڵكی سڤیل و به‌ئامانجگرتنی شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌به‌ن، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه تیرۆر هه‌رگیز كۆڵمان پێنادات و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، تا كۆتایی و تا له‌ناوبردنی تیرۆرستان، له خه‌بات و تێكۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاریكیی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بن و وه‌ك هه‌میشه سه‌رده‌كه‌ون.
نه‌مری بۆ شه‌هیدان، سه‌ركه‌وتن بۆ پێشمه‌رگه، بژی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
2014/12/5
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیده نه‌مره‌كان
هاوكاتی هه‌واڵه خۆشه‌كانی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌داخه‌وه به به‌رده‌وامی هه‌واڵی شه‌هیدبوونی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانمان پێده‌گات، كه خوێن و گیانی خۆیان ده‌كه‌نه فیدای خاكی پیرۆزی كوردستان.
برای به‌ڕێزم كاكه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود/ سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان
روون و ئاشكرایه جه‌نابتان له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان خه‌باتتان كردووه‌و تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامن له خه‌بات كردن و دواجار دوێنێ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كاكه عه‌تای سه‌ركرده‌ی گه‌نج و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان و كوڕی جه‌نابت شه‌هید بوو، لێره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م و ده‌زانم و هه‌ستی پێده‌كه‌م كه ئازاری له‌ده‌ستدانی جه‌رگ و رۆڵه چه‌نده ناخۆشه، بۆیه هه‌موو كات و له‌گه‌ڵ بیستی هه‌واڵی شه‌هید بوونی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئاخ هه‌ڵده‌كێشم و ده‌ڵێم یاخوا كه‌س ئازاری له‌ده‌ستدانی رۆڵه نه‌بینێ، به‌ڵام دڵنیام جه‌نابتان و هه‌موو دایك و باوكه شه‌هیدێكی كورد ده‌زانن كه خوێنی رۆڵه‌كه‌یان به‌فیڕۆ نه‌چووه‌و شه‌هیدی پاراستنی خاك و نیشتمانن.
له كۆتاییدا دووباره پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌م و ئومێد ده‌كه‌م خوێنی ئه‌و پۆله شه‌هیدانه‌ی كوردستان دوا هه‌نگاوه‌كانمان بێ بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و ئاشتی و ئارامی له كوردستان.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان