نازم ده‌باغ: له تاران باس له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان له رێگای ئێرانه‌وه كرا
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی وه‌زاره‌تی نه‌وتی كۆماری ئێسلامی ئێران له تاران به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.
مامۆستا "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران پێی راگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ ٤/٤/٢٠١٦ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی كۆماری ئیسلامی ئێران له تاران به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا به تێرووته‌سه‌لی باس له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان له رێگای كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كرا.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش درا و بڕیاردرا له قۆناغی یه‌كه‌مدا نه‌وتی پێویستی پاڵاوگه‌كانی كرماشان و ته‌ورێز له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین بكرێت و دواتریش نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده‌ی پاڵاوگه‌كانی ئه‌راك و تاران بكرێت، هه‌روه‌ها بڕیاردرا كه له ئێستادا ئه‌م نه‌وته له رێگای ته‌نكه‌ره‌وه هه‌نارده‌ی ئێران بكرێت و بۆ قۆناغی داهاتوو هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران دروست بكرێت.
به وته‌ی مامۆستا "نازم عومه‌ر ده‌باغ" بابه‌تی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه باس له هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران بوو كه كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌م بابه‌ته پێویستی به دانیشتنی زیاتری لایه‌نه هونه‌ریی و ته‌كنیكییه‌كان هه‌یه و شاندی ئێرانیی داوایكرد كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی داهاتوودا دوایین كۆبوونه‌وه دیاری بكرێت بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنی ئه‌م بواره له لایه‌ن هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران و سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
PUKmedia نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن له تاران
له سه‌ر پێشنیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاران بڕیاری داوه بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كه هاوكاری هه‌رێم بكات و هه‌رێمیش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا نه‌وت هه‌نارده‌ی تاران ده‌كات.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له لێدوانێكی تایبه‌تیدا به‌تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ریم بۆ به‌ژداریكردن له كۆنفرانسێك سه‌ردانی تارانی كرد و له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا چاوی به به‌رپرسانی تاران كه‌وت و له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا باس له قه‌یرانی دارای هه‌رێم كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمیش پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد حكومه‌تی تاران له بری حكومه‌تی هه‌ریم بڕی پاره‌ی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له كوردستان بدات و ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وت هه‌نارده‌ی تاران ده‌كه‌ن.
ده‌باغ وتیشی: پێشنیاریش كراوه كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن له كاركردن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 300 كۆمپانیا ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریشم هه‌بێت تاران پێشنیاره‌كه‌ی هه‌رێمی خستۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌س ماوه‌ته‌وه ڕێكه‌وتنێكی فه‌رمی بۆ جێبه‌جێكردنی بكرێت.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران: هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تاران له ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه ده‌بێت و بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووش له ڕێگه‌ی بۆڕیه‌وه ده‌بێت كه ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێت تا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌ریم به تاران ببه‌سترێته‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران له ساڵیادی راپه‌ڕین وتی: پیرۆزبای گه‌رم له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕێكخستنه‌كانی دێرین و ناوشار و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی به‌ژداریكردنیان له‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ی بوو به‌هۆی له‌ناوچوونی دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی كورد، ئومێد ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌هه‌مان ڕوح و گیانی ئه‌وكاته‌ی كه ڕیكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بكه‌ن، هه‌موان ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌وڵ بده‌ن بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه و دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆمان.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/2/8، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له لیژنه‌ى نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانى عیراقى فیدرال كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێزان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان ئاماده‌ى بوون، دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وته‌وه، پرسه‌كانى یاساى نه‌وت و گاز، ڕۆڵى لیژنه‌ى نه‌وت و گاز له چاودێریكردن و به‌دواداچوونى ڕێككه‌وتنه‌كه و ته‌واوى دۆسیه‌ى نه‌وت و گاز له عیراق، هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان هه‌ردوولا، كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، تاوتوێ كرا.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ئه‌و مافانه‌ى له ده‌ستوورى عیراقدا بۆ هه‌رێم هاتوون، له‌گه‌ڵ دۆسیاى نه‌وت مامه‌ڵه ده‌كات و تا ئێستا هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانه‌وه، تا ده‌گاته ناردنه‌ده‌ره‌وه و فرۆشتنى نه‌وت، هیچ كارێكى ناده‌ستوورى نه‌كردووه و ته‌واوى پرۆسه‌كه و سیاسه‌تى نه‌وتیى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراون، بۆ ئه‌مه‌ش داواى كرد لیژنه‌كه هه‌رچى به‌دواداچوونێك به پێویست ده‌زانێت، بۆ ته‌واوى پرۆسه‌كه بكات.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككهوتنهكهیهتى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال و هیواى خواست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌ڕێز عه‌بادى، ته‌واوى كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال چاره‌سه‌ر بكرێن. داوایشى له لیژنه‌ى نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانى عیراق كرد كه وه‌ك لایه‌نى سێیه‌م هاوكاریى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند بكه‌ن و چاودێریى ڕیككه‌وتنه‌كه و پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بكه‌ن، ئاماده‌ییى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیانه‌وه، به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانى عیراق، وێڕاى خۆشحاڵییان به‌م سه‌ردانه و به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان، ستایشى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان كرد و داوایان كرد هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى به‌رده‌وام له نێوان ئه‌وان و لیژنه‌ى نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمدا هه‌بێت و دووپاتیان كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا به شێوه‌یه‌كى كاراتر كار له‌سه‌ر پرسه‌كان بكه‌ن و بۆ چاودێرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و فیدرال، ڕۆڵێكى ئه‌رێنى بگێڕن و هه‌مووان پێكه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژوه‌ندیى ته‌واوى عیراق و هه‌رێمى كوردستاندا بێت، كار بكه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى نۆڤه‌مبه‌ری 2014 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز د. عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عیراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی نه‌وت و چۆنیه‌تیی هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی تاوتوێ كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و دانیشتنی دیكه‌ی به‌دوادا دێت، دوای ته‌واوبوونیشی، ڕاگه‌یانراوێك ده‌رباره‌ی ناوهڕۆك و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، بڵاو ده‌كرێته‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ئامۆس هۆكستهین نێردراوی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری وزه و شاندێكی یاوه‌ری كرد, كه له به‌ڕێزان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و دپلۆماتكاران پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا كه هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ئاماده‌ی بوون، ڕه‌وشی ئێستای عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به گشتی و مه‌ترسیی ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش تاوتوێ كرا و، تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی تیرۆرستان بۆ سوودوه‌رگرتن له نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه له عیراق و، داكۆكی له گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێكارێكی پێویست بۆ ڕێگه‌گرتن له بازرگانیكردنی داعش به نه‌وته‌وه كرا.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كی له هه‌وڵ و كاری به‌رده‌وامی داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌م بازرگانییه پێشكه‌ش كرد و، ڕوونی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی باڵای حكوومی له به‌ڕێزان وه‌زیرانی پێشمه‌رگه، ناوخۆ، سامانه سروشتییه‌كان و ئاسایشی گشتی پێك هێناوه كه زۆر به وردی چاودێریی كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ن و توندترین ڕێكار بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێگه‌گرتن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی بازرگانیكردنی تیرۆرستانی داعش به نه‌وته‌وه، ده‌گرنه به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق و گرنگیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی به‌ڕێز د. عه‌بادیدا كرا و، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیره كورده‌كان له به‌غدا ده‌ربڕی و هه‌ردوولا هیوایان خواست ئه‌م به‌شدارییه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مه‌ریكای كرد كه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌كاندا یارمه‌تیده‌ر بن، جه‌تیشی له‌وه كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان خوازیاره هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكرێن.