بهڕێز نێچیرڤان بارزانى سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان، له پهیامیكدا بهبۆنهى هێرشه تیرۆرستییهكانى دوێنێ شهوى پاریسهوه، پشگیریی گهلی فهرهنسا دهكات و دهڵێت شكست به تیرۆریزم دێت. ئهمه دهقى پهیامهكهیهتى:
به دڵێكی پڕ پهژارهوه ههواڵى هێرشه ترسناكهكانى دژی خهڵكی پاریسم بیست، له ناخی دڵهوه سهرهخۆشییان لێدهكهم و ئهوپهڕى پشتگیریی خۆم و گهلی كوردستانیان پێ ڕادهگهیهنم.
له شهڕى دژى تیرۆریزمدا، فهرهنسا لێبڕاوانه لهگهڵ ههرێمی كوردستان وهستاوه و له شهڕی ئهواندا، ئێمهش لهگهڵیانین. تهحهدای سهركهوتن بهسهر ئهم ههڕهشهیهدا زۆر گهل و نهتهوه له سهرتاسهری جیهاندا یهك دهخات، ئهمه تێكۆشانى شارستانییهت دژ به دهمارگیری و دڕندهییه.
هێرشی لهمجۆره به مهبهستی بڵاوكردنهوهی ترسه، بهڵام كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی دهبێت بهوپهڕی بڕوابهخۆبوونهوه وهڵام بداتهوه. له ڕاستیدا، ئهم تراژیدیایه ڕۆژێك پاش شكستی گهورهی داعش له شنگال هات، ئێمه دهتوانین و دهبێت شكست به تیرۆریزم بهێنین.
نێچیرڤان بارزانى
سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان
14/11/2015
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/10/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە خاتوو ئانا هیدالگۆ سەرۆكی شارەوانیی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا خاتوو هیدالگۆ دڵخۆشیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا كە فەڕەنسا لە هەموو قۆناغەكاندا پشتگیری له دۆزی كورد كردووه و لە پشتگیرییەكانیشیان بەردەوام دەبن بەتایبەتی كه ئێستا هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی دڕندەترین گرووپی تیرۆرستیی جیهان بووەتەوە، سەرسامیی خۆیشی بەرامبەر قارەمانیهتیی و نەبەردیی پێشمەرگە لە دژی تیرۆرستانی داعش پیشان دا. ههروهها ئاماژەى بەوە دا كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان توانی لە كاتێكی كورتدا پێشكەوتنێكی بەرچاو لە هەموو بوارەكاندا بهێنێتە ئاراوە و لەم بارەیەشەوە ڕۆڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا هەوڵ و هەنگاوەكانی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند كە سەرباری قەیرانی دارایی و ئابووری، پێشوازیان لە ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر كردووە و بە باشترین شێوە خزمەتیان كردوون و دووپاتی كردەوە كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ باشتركردنی ژیانی ئاوارە و پەنابەران، هاوكاریی زیاتر پێشكەش بە هەرێمی كوردستان بكات. هەروەك ئاشكرای كرد كە دەكرێ پەیوەندییەكی تایبەت لە نێوان پارێزگای هەولێر و پاریس هەبێت بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموون و شارەزاییی شارەوانیی پاریس وەربگیرێت و لەمبارەیەشەوە ئامادەییی خۆی بۆ هەر هاوكاری و هەماهەنگییەك دەربڕی.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیران سوپاسی ئەو سەردانە و تێبینی و سەرنجەكانی شارەداری پاریس كرد و باسی لە پشتگیری و هاوكارییەكانی فەڕەنسا بۆ گەلی كورد لە كاتە سەختەكاندا كرد و هیوای خواست دروستكردنی پەیوەندیی نێوان پارێزگای هەولێر و پاریس بكەوێتە سەر ڕێچكەی خۆی. هەروەك باسی لە گرفتەكانی ناوخۆ و پرسی ئاوارەكان و شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخی ناوچەكە لە هەموو ڕوویهكەوە كرد.
لەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەكانیشەوە، بەرێزیان جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی فەڕەنسا دەكات بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان و پێشخستنی بواری ئابووری لە هەرێمی كوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو ئاسانكارى و هاوكارییەك پێشكەش دەكەن، هەروەك بوونی قوتابخانە فەڕەنسییهكانی لە هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند كە بە شێوەیەكی ڕێكوپێك و سەركەوتوو كارەكانیان ئەنجام دەدەن.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ـی ١٠ـی ٢٠١٥ لە شاری هەولێر، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستان پێشوازیی لە خاتوو ئان هیدلگۆ سەرۆکی شارەوانیی پاریس و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی شارەوانیی پاریس پاڵپشتیی تەواوی خۆی و هاوشارییانی پاریسی بۆ گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە ئاگاداری بارودۆخ و تەحەدییاتی بەردەم هەرێمی کوردستانن و پشتیوانی پێشکەوتن و بووژانەوەی هەرێمی کوردستانن. سەرۆکی شارەوانیی پاریس ئەوەشی بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند کە شاری پاریس لە بواری ئاوەدانی و تەکنۆلۆژیا و ژینگە، یارمەتیی شاری هەولێر دەدات و کار بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو شارە دەکات.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی گەل و حکوومەتی فەڕەنسای کرد کە پشتیوانی خەڵکی کوردستانن و لەکاتی تەنگانەدا پاڵپشتی گەلی کوردستان بوونە و پێشوازیی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو شاری هەولێر و پاریس کرد. هەروەها بە ستایشەوە باسی لە دۆستی گەلی کورد مادام میتران کرد کە پاڵپشتێکی گەورەی گەلی کوردستان بووە و پێزانینیشی بۆ سەردانی سەرۆک هۆلاند بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی کە لەکاتی شەڕ و تەنگانەدا سەردانی هەولێری کرد و ئەو سەردانە ئاماژەیەک بوو بۆ پەیوەندیی قووڵی هەردوو گەلی کوردستان و فەڕەنسا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە مەترسییەکانی تیرۆر بۆ سەر ئاساییشی جیهانی کرا و هەردوولا ئەوەیان دووپات کردەوە کە تیرۆر دوژمنی هاوبەشی هەموولایەکە و پێویستە بە جیدی و هەوڵی هەموولایەک کار بۆ نەهێشتنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر و بیری توندڕۆیی بکرێت. هەر لە دیدارەکەدا باس لە قەیرانی ئاوارە و پەنابەران کرا و ڕێگەکانی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە تاوتوێ کرا.
جێی ئاماژەیە بەڕێزان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و ئالێن جیرات کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی دیدارەکە بوون.
مەنسوور جیھانی ـ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە کۆنفڕانسی رێکخراوەی جیھانی "یۆنسکۆ" لە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسا نمایشکرا.
لە یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندیی رێکخراوەی یۆنسکۆ UNESCO و ١٠ ساڵەی کۆنوانسیۆنی پاراستن و بڵاوکردنەوەی کەلتووری، فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کوردە، "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەری ئەم فیلمە، "عەباس غەزالی" ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان، جێگری سەرۆکی گشتیی رێکخراوەی یۆنسکۆ، "مایکل ھاوکینز" Michael Hawkins سەرۆکی خەڵاتی "ئاسیا پەسیفیک"، ئەکتەری ناوداری عەڕەبی ـ فەڕەنسی "ھەیام عەباس" Hiam Abbass و ھەروەھا بە ئامادەبوونی ٨٠٠ کەس لە کەسایەتییە تایبەت و میوانە بیانییەکان، رۆژی ١٠ حوزەیران / یۆنیۆی ٢٠١٥ لە ھۆڵی بارەگای سەرەکی رێکخراوەی جیھانی یۆنسکۆ لە شاری پاریسی پێتەختی وڵاتی فەڕەنسا چووە سەر پەردەی سینما.
ئەم فیلمە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی "تایبەتی یۆنسکۆ بۆ ھاوبەشی بەرچاو و ھەروەھا پاراستنی جۆری کەلتوورەکان"ی لە ھەشتەمین خولی خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ASIA PACIFIC ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا"APSA لە وڵاتی ئوستوڕاڵیا بەدەستھێنابوو.
لە دەستپێکی کۆنفڕانسی رێکخراوەی یۆنسکۆدا جێگری سەرۆکی گشتیی رێکخراوەی یۆنسکۆ بەخێرھاتنی میوانانی کوردستانی کرد و پەیامی "ئیرینا بۆکۆڤا" Irina Bokova سەرۆکی گشتیی رێکخراوەی یۆنسکۆی خوێندەوە، لە بەشێکی ئەم پەیامەدا ھاتووە: ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"Memories On Ston لە یۆنسکۆ UNESCOنمایش دەکرێت. لە دنیای ئێستادا فیلم، رۆڵێکی زۆر گرینگ و بەھێز لە رووی پەرەپێدانی کەلتوورە جۆراوجۆرەکان، لێکتێگەیشتن، وتووێژ و ھەروەھا پێکھێنانی ئاشتی دەبینێت.
دواتر "مایکل ھاوکینز" سەرۆکی خەڵاتی "ئاسیا پەسیفیک"ی ئوستوڕاڵیا بەخێرھاتنی دەرھێنەر و میوانانی ھەرێمی کوردستانی کرد و باسی لە گرینگی خەڵاتی یۆنسکۆی کرد و ھەروەھا باسی "شەوکەت ئەمین کورکی" کرد کە یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٧ بە فیلمی سینەمایی "پەڕینەوە لە غوبار" بۆ بەشی باشترین دەرھێنەر لە خەڵاتی "ئاسیا پەسیفیک" ھەڵبژێردرابوو. و ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١١ بۆ فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" خەڵاتی سیناریۆ و ھەر بەم فیلمە سینەماییە لە ساڵی ٢٠١٤ خەڵاتی یۆنسکۆی وەرگرت.
لە درێژەی ئەم کۆنفرانسەدا "شەوکەت ئەمین کورکی" خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ ئەم بانگھێشتەی یۆنسکۆ و ھەروەھا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی یۆنسکۆ و سوپاسی رێکخراوەی یۆنسکۆ و خەڵاتی "ئاسیا پەسیفیک"ی کرد و داوای لە "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەری ئەم فیلمە، "عەباس غەزالی" ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستانی کرد کە بێنە سەر سەحنە.
"عەباس غەزالی" کە بە جلووبەرگی کوردیی لە بارەگای سەرەکی رێکخراوەی یۆنسکۆ ئامادەبوو وتەیەکی پێشکەش کرد و باسی کوردستانی کرد کە چۆن سەرەڕای شەڕەکان، بەردەوام ھەوڵدەدات کە کەلتووری خۆی بپارێزێت و بە تایبەت لە رێگای سینەماوە بەرەو پێشەوەی ببات.
ئەم ئەندامەی پەڕڵەمانی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە شەری کورد دژی گرووپی داعش کرد کە لە جیاتی ھەموو جیھان، کورد دژی تیرۆریستان شەڕ دەکات و کەلتووری خۆی دەپارێزێت.
دوای نمایشی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە بارەگای سەرەکی رێکخراوەی جیھانی یۆنسکۆ لە شاری پاریسی پێتەختی وڵاتی فەڕەنسا "شەوکەت ئەمین کورکی" دەرھێنەر، "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەر و ھەروەھا "عەباس غەزالی" لەگەڵ بینەران وتووێژیان کرد.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" کە تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستی دنیادا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان و چەندین خەڵاتی گرینگی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی حەڤدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ریڤێرران" واتە "رووباری بەخوڕ" RiverRun لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە سێ خەڵاتی سەرەکی باشترین فیلم بە "شەوکەت ئەمین کورکی" دەرھێنەر و "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەری ئەم فیلمە کوردییە، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە سینەماکاری کورد "حوسێن حەسەن" ئەکتەری سەرەکی و ھەروەھا خەڵاتی باشترین مونتاژ بە سینەماکاری مەھابادی "ئیبراھیم سەعیدی" مۆنتێری ئەم فیلمە بەخشرا.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ریڤێرران" کە یەکێک لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی باشووری رۆژھەڵاتی ئەمەریکا دێتەئەژمار، ھەڤدەیەمین خەلی بە نمایشی ١٦٥ فیلم لە دەرھێنەرانی ٣٥ وڵاتی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی "فیلمە بڵندە سینەماییەکان"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە دیکۆمێنتارییەکان" و بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلمەکان" لە ڕۆژانی ١٦ تا ٢٦ی ئایار / مایۆی ٢٠١٥ لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://fr.unesco.org/events/projection-memories-stone-shawkat-amin-korki
http://if.com.au/2015/06/11/article/Memories-on-Stone-screened-at-UNESCO/WXLSTKHMXB
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 10ـی 2ـی 2015 فەرید یاسین باڵیۆزی عێراق لە فەڕەنسا لەسەر شەرەفی سەرۆك بارزانی ئێوارەخوانێكی لە باڵیۆزخانەی عێراق لە پاریس ساز كرد كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و سیاسەتمەداری فەڕەنسایی و بیانی بانگهێشت كرابوون.
هەر لە هەمان شوێن و بەر لە دەستپێكی ئێوارەخوانەكە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خاتوو ئێلیزابێت گویگۆ سەرۆكی كۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەكییەكانی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی فەڕەنسا كۆبۆیەوە.
لەم دانیشتنەدا سەرۆكی كۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەكییەكانی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی فەڕەنسا پیرۆزبایی لە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان كرد. هەروەها ستاییشی ڕۆڵی ئافرەتانی كوردی كرد لە جەنگی دژی تیرۆریستان بە تایبەت لە كۆبانێ و سەرسامیی خۆی بە خەباتگێڕی و ئازایەتیی ئافرەتانی كورد نیشاندا.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و سووریا و ڕۆڵی كورد لە هاوكێشەكانی ناوچەكە تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنە بوو.
فەلاح مستەفا بە نوێنەرايەتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشدارى رێپێوانە جەماوەرييەكەي پاريسى کرد کە ئەمڕۆ يەک شەممە بە بەشداري فرانسوا ئۆلاند سەرۆكي فەرەنسا و زياتر لە 50 سەرۆک وڵاتاني جيهان بە ناوى (رێپێوانى کۆمارى) دژي کردەوە تيرۆرستيەکانى پاريس تيرۆر بەڕێوەچوو.
نوێنەرى سەرۆک بارزانى و حکومەتى هەرێم، فەلاح مستەفا، بە ياوەرى عەلى دۆڵەمەڕى لە نوێنەرايەتى حکومەتى هەرێم لە فەرەنسا هاوشان لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانى جيهان لە بەردەم کۆشکى ئەليزێ لەلايەن فڕانسوا هۆلاند سەرۆکى فەڕەنساو وەزيرى دەرەوەى فەڕەنسا پێشوازيان لێکرا.
سەرۆکى فەڕەنسا سڵاوو رێزى خۆى گەياندە سەرۆک بارزانى و گەلى کوردستان و گووتى بەشدارى کردنى شاندى هەرێمى کوردستان بە بايەخەوە سەير دەکەين و وەک وڵاتى فەڕەنسا بەردەوام دەبين لە پشتيوانى کردنى هەرێمى کوردستان.
بەرپرسى پەيوەنديەکانى دەرەوەى حکومەت سڵاوو رێزى سەرۆک بارزانى گەياندە سەرۆکى فەڕەنسا و هاوخەمى و هاوسۆزى گەل و حکومەتى هەرێمى لەبەرامبەر کارە تيرۆرستيەکانى ئەم دواييەى ئاراستە کردو گووتى بەشدارى کردنمان لەم خۆپيشاندانە، بەشدارى کردنە لە سەنگەرێک دژى تيرۆرستان کە گەلى ئێمە بۆتە قوربانى دەستى تيرۆرو ئێستاش قارەمانانە دژيان دەجەنگن.
وەزيرى دەرەوەى فەڕەنسا جەختى لەسەر پشتوانى هەرێمى کوردستان کردەوەو بەشدارى کردنى شاندى هەرێمى کوردستانى بە بايەخەوە وەسف کرد.
لە ناو کۆشکى ئەليزێ سەرۆک وەزيرانى فەڕەنسا پێشوازى لە فەلاح مستەفا کردو خۆشحاڵى خۆى نيشاندا بۆ بەشدارى کردنيان لە رێپێوانى کۆمارى و پشتگيرى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان دووپاتکردەوە. لە بەرامبەردا شاندى هەرێمى کوردستان هاوخەمى گەل و حکومەتى هەرێميان گەياندە سەرۆک وەزيرانى فەڕەنسا.
لە ميانەى ديدارەکانى لە کۆشکى ئەليزێ فەلاح مستەفا چاوى بە هەر يەک لە راوێژکارى ئەڵمانيا ئەنگێللا مێرکل و وەزيرى دەرەوەى ئەڵمانياو سەرۆک وەزيران و وەزيرى دەرەوەى نەرويج و بهرپرسي سياسهتي درهوهي يهکێتي ئهورووپا فيدريکا مۆگرينى و مەحمود عەباس سەرۆکى دەسەڵاتى فەلەستين و سەرۆک وەزيران و وەزيرى دەرەوەى ئيتاڵيا و سەرۆکى رۆمانيا و سەرۆک وەزيرانى تورکياو سەرۆک وەزيرانى هۆڵەنداو وەزيرى دەرەوەى چيک و وەزيرى دەرەوەى ئيمارات و وەزيرى دەرەوەى لوبنان کەوت.
بەرپرسى پەيوەنديەکانى دەرەوەى حکومەت پەيامى سەرۆک بارزانى و هەرێمى کوردستانى لەمەڕ تيرۆرو مەترسيەکانى تيرۆرستان ئاراستەى ئامادەبووان دەکرد، لە بەرامبەردا تەواوى سەرۆک و گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتانە بەشدارى کردنى شاندى هەرێمى کوردستانيان بەرز نرخاندو پشتيوانى وڵاتەکانيان بۆ هەرێمى کوردستان دووپاتکردەوە.
بە مەبەستي راگەياندني پشتيواني زۆرتر بۆ فەرەنسا لە رووبەڕووبوونەوەي توندوتيژي و تيرۆر، ئەمڕۆ لە پاريس خۆپێشاندانێکي سەرتاسەري بە بەشداري زياتر لە يەك مليۆن و پێنج سەد هەزار كەس و 50 سەركردەي جيهان بەڕێوەچوو. دواي رێپێوانەكە سەركردەكاني جيھان بۆ رێزگرتن لە قوربانياني ھێرشەكان ساتەوەختێك وەستان.
هێرشهكهی ئهمڕۆی سهر گۆڤاری ’’شارلی ئهبدۆ’’ له پاریسی پایتهختی فهڕهنسا، كارێكی تیرۆستییه، كه هیچ پاساوێكی نییه و به توندی ئیدانهی دهكهین. به ناوی حكوومهتی ههرێمی كوردستانهوه سهرهخۆشی له خانهواده و كهسوكاری قوربانیان دهكهین. له دژی تیرۆر به ههموو جۆرهكانییهوه، به ههموو شێوهیهك پشتگیری له گهلی فهڕهنسا دهكهین، وهك چۆن فهڕهنسا له شهڕی دژی تیرۆردا له وڵاتهكهمان، پشتگیری له گهلی ههرێمی كوردستان دهكات.
نێچیرڤان بارزانی
سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان
7ی یهنایهری 2015
فەرمانگەى پەيوەنديەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە توندى سەرکۆنەى رووداوى تەقەکردنە مەترسيدارەکەى سەر نووسينگەى گۆڤارى چارلى هێبدۆ لە پاريس دەکات، کە بووە هۆى گيان لەدەستدانى 12 کەس. هەست و پاڕانەوەکانى ئێمە لەگەڵ قوربانيەکانى ئەو کردەوە تيرۆرستيەيە. ئێمە لەم کارەساتەدا لەگەڵ خەڵکى فەڕەنسادا دەوەستين و لەم بارودۆخە سەختەدا هاوخەمى خەڵکى کوردستان دەدەبڕين.
ئەم جۆرە هێرشانە تەنها هاندەرمان دەبێت بۆ پابەندبوونمان بە يەکگرتوويي و پاراستنى بەهاکانى ئازادى دەربڕين و هەروەها بۆ بەردەوامبوونمان لە شەڕ دژى تيرۆر. ئەم جۆرە هێرشانە ئەوەمان پيشان دەدات کە پێويستە ئەندامانى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى پێکەوە شانبەشانى يەکتر شەڕ دژى تيرۆرستان بکەن، کە هەڕەشەن بۆسەر بەهاکانى ديموکراسى و لێبوردەيي و پێکەوە ژيانى ئاشتيانە. ئەمڕۆ هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان لە پێشەوەى بەرەکانى شەڕدان دژى تيرۆر. هاوکات پێويستە شەڕ دژى توندڕەوەکان بەبێ راوەستان بەردەوام بێت.
جارێکى ديکە پرسەو سەرەخۆشى خۆمان ئاڕاستەى خانەوادەى قوربانيەکانى رووداوەکەى پاريس دەکەين.