بە نوێنەرایەتی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە داوەتێکی فەرمیی وڵاتی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی 24-2-2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری، لەگەڵ سەرۆك و شاندە فەرمییەکانی شەست وڵاتی دیكەی جیهان و بە ئامادەبوونی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک كۆمار و بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەتی توركیا و چەندین کەسایەتیی ناودار، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی سەد ساڵەی شەڕی چەنەقەڵادا لە شاری ئیستامبوڵ کرد.
جەنگی چەنەقەڵا لە 23ی نیسانی ساڵی 1915 و لە میانەی جەنگی جیهانیی یەکەمدا لە نێوان سوپای دەوڵەتی عوسمانی و هێزەكانی هاوپەیمانەكان لە گەرووی چەنەقەڵا ڕوویداوە و پەیامی ئەم یادکردنەوەیەش خواست و هەوڵدانی گەلانی ناوچەکە و جیهان بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان و ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی جەنگە کارەساتهێنەکان بووە.