ZNA – ھەولێر: "مەنسوور جیهانی" پەیامنێری ئاژانسی ھەوالی "زاگرۆس" لە تاران دەڵێت: ئێران گرنگی بە پەیوەندییەکانی خۆی دەدات لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بە ھۆی ئەوەی سنوورێکی ھاوبەش ھەیە لە نێوانیان و ئەم سەردانەی "نێچیرڤان بارزانی" بۆ تاران گرنگی خۆی ھەبوو؛ چەند رۆژێک پێش ئەم سەردانه دەزگا راگەیاندنەکانی ئێران بە گرنگییەوە باسیان لە ھاتنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تاران دەکرد.
"مەنسوور جیهانی" پەیامنێری ئاژانسی ھەوالی "زاگرۆس" Zagros لە تاران، ئەوەشی خستەرڕوو: دوای ئەوەی "نێچیرڤان بارزانی" گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی مێهرئابادی تاران، نوێنەرانی بەشێکی زۆری له میدیاکانی ئێران لەوانه: که‌ناڵی تەلەفزیۆنی "خەبەر"ی ئێران ئامادەبوون و هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵنێری "ئێران پرێس" Iran Press بە شێوەی راستەخۆ ھاتنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تارانی پەخشکرد و زۆربەی ئاژانسە گەورەکانی ئێران، گرنگیان بەو سەردانەدا و لەم بارەیەوە ھەواڵیان بڵاکردەوه.
جیهانی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی: هه‌روه‌ها سایتی سەرۆک کۆماری ئێران هه‌واڵی دیداریی نێوان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بڵاوکرده‌وه، سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەوە کردووە که باروودۆخێکی گونجاو بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا لە ئارادایە بەتایبەتی گرنگیدان بە پەیوەندییە ئابورییەکان. ھەر لەم دیدارەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش باسی لەوە کردووە کە ئێمە پێداگرین لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانمان لە ڕووی ئابووریی و سیاسی و کلتورییەوە و ئاماژەشی بەوە کردووە ھیوای وایە بە ھاتنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران پەیوەندییەکان بەرەوپێشوە بچن.
پەیامنێری ئاژانسی ھەوالی زاگرۆس لە تاران ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمە جاری یەکەم نییە ئاڵای کوردستان لە تاران ھەڵدەدرێت، کاتی سوێندخواردنی "حەسەن روحانی"ش بە ئاڵای کوردستانەوه پێشوازییان لە "نێچیرڤان بارزانی" کرد؛ بەڵام ئەمجارە پێشوازیی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە تاران، وەکوو سەرۆکی دەوڵەتێک ئەمەش گرنگی خۆی ھەبوو، ھەر به زووترین کات لە ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران و ھەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها کەناڵەکانی تێلێگڕامییهکانی ئێران بڵاوبوویەوە.
"مەنسوور جیهانی" لە کۆتایی قسەکانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ئێران و ھەرێمی کوردستان پەیوەندییه‌کی دوور و درێژیان پێکەوە ھەیە ھەر لە دیداریی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری ئێران؛ "نێچیرڤان بارزانی" ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ ھاتنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، پەیوەندییەکان بەرەو باشتربوون برۆن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ھەرێمی کوردستانیش بە ھۆی ئەوەی که کەشێکی سەقامگیری ھەیە، ئەمەش وایکردووە کەمترین زیان بە ئێران بکەوێت بۆیە پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان و ئێران گرنگی خۆی ھەیە.
ئا: گۆران ھەرکی
لینکی چاوپێکه‌وتن:
http://zagrosn.com/114627-1
هه‌ر له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/8/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د باقر قاليباف سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى ئيران كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌كه به ئاماده‌بوونى خاتوو ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه چوو و تيايدا بره‌ودان به بواره‌كانى په‌يوه‌نديى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و گرنگيى پاراستنى ئاسايش و ئارامى تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان شاندى ياوه‌رى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانيش ئاماده بوون، هه‌روه‌ها بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، گۆڕييهوه.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-and-the-president-of-the-iranian-islamic-consultative-assembly-meet/
له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/8/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه خاتوو ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى ياوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى پهيونديى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كرده‌وه به‌تايبه‌تى بره‌ودان به بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سهقامگيریى سنووره‌كان و ناوچه‌كه به‌گشتى.
دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-president-ibrahim-raisi/
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٥ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له تاران به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى تازه‌ی كۆمارى ئيسلاميى ئێران به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ـ دا كرد كه له ئه‌نجومه‌نى شووارى ئێران به‌ڕێوه چوو.
هه‌ر له ميانى سه‌ردانه فهرمييهكهيدا بۆ تاران، بڕيار وايه سبه‌ى هه‌ينى 2021/8/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى ئێران كۆببێته‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک گه‌يشتبووه تاران كه له به‌ڕێزان سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-participates-in-the-swearing-in-ceremony-of-the-iranian-president/
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی هەرێمی کوردستان گەیشتنە شاری تاران
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای گەیشتە تاران و لە لایەن دکتۆر کازمی نێردراویی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێران و موهەندیس "حەسن دانایی فەڕ" باڵیۆزی پێشووی ئێران لە وڵاتی عێراق پێشوازیی لێ‌کرا.
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 5ی ئۆگۆستی 2021 بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران؛ لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی بەرپرسانی ئێرانی لە ڕێگای پاڤیۆنی جومهووری فڕۆکەخانەی مێهرئابادی شاری تاران گەیشتنە پێتەختی وڵاتی ئێران و لە لایەن دکتۆر کازمی نێردراویی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێران و موهەندیس "حەسن دانایی فەڕ" باڵیۆزی پێشووی ئێران لە وڵاتی عێراق پێشوازیی گەرمیان لێ‌کرا.
له ڕێوڕه‌سمی پێشوازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هه‌ندێک له به‌رپرسانی ئێرانی و هه‌روه‌ها "فەوزی حەریری" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "عەبدوڵڵا ئاکرەیی" بەڕێوەبەریی گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌بوون.
سەید "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" کاتژمێر 5ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 5ی ئۆگۆستی 202 وەکوو هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئامادەبوونی 115 بەرپرسی فەرمی لە 73 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان ئامادەدەبن کە بریتین لە: 10 کەسایەتی لە سەرۆکی وڵاتان، 20 سەرۆکی پەرلەمان، 11 وەزیری دەرەوە، 10 وەزیری دیکە، نێردراوی سەرۆکی دەوڵەتەکان، نوێنەرانی سەرۆکی پەرلەمانەکان، شاندەکانی پەرلەمان، بەرپرسان و هەورەها نوێنەرانی 11 ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی.لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە سوێندی یاسایی دەخوات.
"ڕێواز فایق" سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی گەیشتنە تاران
خاتوو "ڕێواز فایق" سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری تاران و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێ‌کرا.
خاتوو "ڕێواز فایق" سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 10ی شەوی پێنجشەمە 5ی ئۆگۆستی 2021 بە یاوەریی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، پێکهاتوو لە: "فەوزی حەریری" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، "محەمەد حەمە سەعید" وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، خاتوو "کوێستان محەمەد" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و "پشتیوان سادق" وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران؛ لە ڕێگای پاڤیۆنی دەوڵەتی فڕۆکەخانەی مێهرئابادی شاری تاران گەیشتنە پێتەختی وڵاتی ئێران و لە لایەن خاتوو "شیوا پوورقاسمی" نوێنەری شاری مەریوان لە پەرلەمانی ئێران، "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هەروەها "عەبدوڵڵا ئاکرەیی" بەڕێوەبەریی گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازیی گەرمیان لێ‌کرا.
بڕیار وایە سەید "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" کاتژمێر 5ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە 5ی ئۆگۆستی 2021 وەکوو هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە سوێندی یاسایی بخوات و شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بۆ بەشداریی لەم ڕێوڕەسمەدا بانگهێشت کراوە.
بە وتەی سەید "نیزامەدین مووسەوی" وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران، بە لەبەرچاوگرتنی باروودۆخی کۆڕۆناییدا لە سێزدەیەمین ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی کۆماری ئێران، 115 بەرپرسی فەرمی لە 73 وڵاتی جۆراودۆری جیهان ئامادەدەبن کە بریتین لە: 10 کەسایەتی لە سەرۆکی وڵاتان، 20 سەرۆکی پەرلەمان، 11 وەزیری دەرەوە، 10 وەزیری دیکە، نێردراوی سەرۆکی دەوڵەتەکان، نوێنەرانی سەرۆکی پەرلەمانەکان، شاندەکانی پەرلەمان، بەرپرسان و هەورەها نوێنەرانی 11 ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ "ڕووداو" گوتی: ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە چارەسەرکردنی ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیی بە عێراقەوە هەیە گرینگە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "ڕووداو" Rudaw سەبارەت بە سەردانی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران گوتی: بەڕێز کاک "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران؛ پێش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی پێنجشەمە ٥ی ئۆگۆستی 2021 سەردانی شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێران دەکات و لەم سەردانە فه‌رمییه‌دا لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی باڵای ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان، دیدار و چاوپێکەوتن دەکات.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سەردانی سەرۆکی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان و شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاران گوتی: خاتوو "ڕێواز فایق" سەرۆکی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر ٦:٣٠ ئێوارێی ئەمڕۆ چوارشەمە 4ی ئۆگۆستی 2021 به سەردانێکی فه‌رمی بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گه‌نه شاری تاران.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە پێگە و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و ناوچەکە گوتی: هەروەها ڕۆڵی هەرێمی کوردستانیش لە چارەسەرکردنی ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیی بە عێراقەوە هەیە گرینگە کە ئەمڕۆکە بە بارێکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت و لە ژێر چاودێری دژەتیڕۆر دایە. چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە وەکوو هەمیشە پەیوەندییەکان بەردەوام و بەهێز بن و ڕۆڵی کورد لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و هەروەها کێشەکانی عێراق و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچە و هەرێمی کوردستان گرینگ و کاریگەرە.
شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی "نێچیرڤان بارزانی" کە لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداریی دەکەن، بریتین لە: "سەفین دزەیی" بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، "محەمەد حەمە سەعید" وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، خاتوو "کوێستان محەمەد" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، خاتوو "ڕێواز فایق" سەرۆکی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان و هەروەها "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران.
جام کوردی – شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵا و بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سەردانی تاران بکات.
ڕێوڕەسمەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و لە پەرلەمانی ئێران بەڕێوە دەچێت.
ئەندامانی شاندەکەی هەرێم بریتین لە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئائینی، محەممەد محەممەد سەعید وەزیری ڕۆشنبیری، کوێستان محەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان./.
https://jamekurdi.ir/2021/08/02/%d9%86%db%8e%da%86%db%8c%d8%b1%da%a4%d8%a7%d9%86-%d8%a8%d8%a7%d8%b1%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%b3%db%95%d8%b1%d8%af%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a6%db%8e%d8%b1%d8%a7%d9%86-%d8%af%db%95%da%a9%d8%a7%d8%aa/