نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئێران رایگەیاند، دەنگۆی "تێوەگلانی" دەزگای دژەتیرۆر لەکوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران جگە لە هەوڵێک بۆ تێکدان و دروستکردنی پشێوی لەهەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران هیچ شتێكی دیکە نیە، بۆیە داوا دەکەن هەموان بەیەکەوە "ئەو سەرچاوانە کۆر کەینەوە کە سەرچاوەی درۆ و ناڕاستین لەسەر ناو و ناوبانگی هەمو بەشداربویەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستان".
هەوڵێکە بۆ تێکدان و دروستکردنی پشێوی لەهەرێمی کوردستان
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئێران بە خەندان-ی راگەیاند، "دیارە ئەو دەنگ و باسانەی کە ئێستا بڵاوکراونەتەوە بەتایبەتی لەسەر روداوی تیرۆرکردنی حاجی قاسم سولەیمانی بەدڵنیاییەوە من تەئکید دەکەمەوە ئەوە بەغەیری ئەوەی دەستێک بێت بۆ تێکدان و دروستکردنی پشێوی لەهەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران هیچ شتێكی دیکە نیە".
لەکاتێکدا شتێکی واببێت و زیاتر لەساڵێکە ئەم روداوە رویداوە دەکرا لەبۆنەیەکدا ئاگادار بکرێینەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم کارە نەدژەتیرۆری یەکێتی و نەدژەتیرۆری پارتی بەبەڕوای من دور و نزیک ئاگایان لێ نیە، چونکە بەندە جگەلەوەی کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانم نەشاراوەیە و نەشاردوشمەتەوە کە نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیشم لەتاران، بۆیە لەکاتێکدا شتێکی واببێت و زیاتر لەساڵێکە ئەم روداوە رویداوە دەکرا لەبۆنەیەکدا ئاگادار بکرێینەوە وەک نوێنەر کە حزبەکەمان بزانێت کەکارێکی واکراوە".
ئەگەر ئەوان ئەو زانیارییەیان هەبوایە بەدڵنیاییەوە ئەم جۆرە سەردانانەیان نەدەکرد
نوێنەری حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕو، لەکۆتا سەردانی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان جگە لەکۆبونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش کۆبوەتەوە و "ئەگەر ئەوان ئەو زانیارییەیان هەبوایە بەدڵنیاییەوە ئەم جۆرە سەردانانەیان نەدەکرد".
بۆیە پێویستە ئەو سەرچاوانە کۆر کەینەوە کە سەرچاوەی درۆ و ناڕاستین لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێم
باسی لەوەشکرد، لەو ماوە و تەمەنیدا کەلەئێران بوە، دەزگای هەواڵگری ئێران یەکێکە لەدەزگا چالاکەکان بوە و هەمیشە زانیاری وردیان هەبوە لەسەر روداوەکان "منیش بەو پێیە ماوەیەک نوێنەری مام جەلال بوم زۆر پەیامی لەوە گرنگتریان بە ئێمە گەیاندوە، بۆیە ئێستا سەیرە چەند کەسێک بەناوی کارمەند و کەسانی ئەمریکی کە دور کەوتونەتەوە لە حکومەت، بێن لەسایتێکدا دەنگ و باسی ئاوا بڵاوبکەنەوە، بۆیە پێویستە ئەو سەرچاوانە کۆر کەینەوە کە سەرچاوەی درۆ و ناڕاستین لەسەر ناو و ناوبانگی هەمو بەشداربویەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستان".
هێزێکی هەرێم هاوکاربون لەکوژرانی قاسم سولەیمانی
ئەمڕۆ یەکشەممە چەند دەزگایەکی راگەیاندن راپۆرتێکیان لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمریکی بڵاوکردوەتەوە و بەگوێرەی راپۆرتەکە "ئەندامێکی دژە تیرۆر لە باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) بە ناوی (CTG)، هاوکاری پێکانی ئامانجەکەی لە نزیکەوە کردووە و کاتێک قاسم سولەیمانی لە سوریاوە هاتوەتەوە عێراق و لە فڕۆکەخانەی بەغدا دابەزیوە، لە نزیکەوە بونی قاسم سولەیمانیان پشتڕاستکردوەتەوە".
به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربون و به‌شداربونی هێزه‌كه‌مان له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
پەیوەست بەم بابەتەش وتەبێژی ده‌زگای دژه تیرۆر رایگەیاند، راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا به شێوه‌یه‌كی ناڕون تۆمه‌تی به‌شداربون له كه‌یسی تیرۆركردنی ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی ده‌خاته سه‌ر چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كوردی و له شوێنێكی تر ناوی هێزێكی دژه تیرۆری سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هاتوە "ئێمەبهههمو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربون و به‌شداربونی هێزه‌كه‌مان له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی ناوخۆیی ده‌ستی هه‌یه له هه‌وڵدان بۆ تێوه‌گلاندنی ده‌زگاكه‌مان
ئەوەش هاتوە، "ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی هاوڕێیه‌كی نزیكی مام جه‌لال بوه و، دەزگای دژە تیرۆر رۆژگارێك لەو سەنگەرەدا شەڕی دژ به تیرۆریزمی كردوه کە قاسمی سلێمانییش تیایدا دەجەنگا، بۆیە ئێمە ئه‌و گریمانه‌یه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین كه ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی هه‌یه له هه‌وڵدان بۆ تێوه‌گلاندنی ده‌زگاكه‌مان".
https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=129873&babet=1&relat=1024
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تارانی پایتەختی ئێران ڕایگەیاند، “هەواڵی بەشداریکردنی دژە تیرۆر لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا دروستکراوە و هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە”.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر لەوە چاوکراوەترە، کە کورد بەشداری کوشتنی قاسم سولەیمانی کردبێت و تا ئێستا نەیزانیبێت یان قسەی نەکردبێت، بەڵکو ئێران خۆشی دەزانێت کە دۆستایەتیان لەگەڵ یەکێتی و هەرێمی کوردستان بەم جۆرە هەواڵانە تێکنادرێت”.
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ڕاشیگەیاند، “ساڵێک بەسەر کوشتنی حاجی قاسمدا تێپەڕیووە، ئەگەر ئەم هەواڵە ڕاستبوایە ئەوا زووتر ئەم زانیارییەی دەزانی و پێشمان وایە هەر جوڵەیەکی سوپای ئەمریکا هێندە سادە و لاواز نییە متمانە بە پۆلیسێکی کورد بکات”.
نازم دەباغ ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمریکییەکان خۆشیان دەزانن، کە قاسم سولەیمانی و یەکێتی و مام جەلال دۆستایەتییەکەیان چەند قوڵبووە، ئایا دەکرێت یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەسانێکی وای تێدابێت دژی نزیکترین دۆست و هاوکارە مێژووییەکەی کاربکات”.
https://esta.krd/63921/?swcfpc=1
پۆڵەتیك پرێس / نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە تاران رایدەگەیەنێت تیرۆركردنی قاسم سلێمانی بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە دژە تیرۆری یەكێتییەوە نییە و ئەو دەنگ و باسانەی لەوبارەوە بڵاودەكرێنەوە بۆ تێكدانی ئارامی هەرێم و تێكدانی پەیوەندییەكانی هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێرانە.
نازم دەباغ، نوێنەری یەكێتی و لە هەمان كاتدا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو دەنگ و باسانەی بڵاوكراونەتەوە لەسەر رووداوی تیرۆركردنی قاسم سلێمانی تەئكید دەكەمەوە جگە لەوەی دەستێكە بۆ تێكدان و دروستكردنی پشێوی لە هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران هیچی دیكە نیە.
نوێنەری یەكێتی لە تاران وتی: ئەم كارە نە دژە تیرۆری یەكێتی و نە دژە تیرۆری پارتی دوور و نزیك ئاگایان لێی نیە، چونكە بەندە كە نوێنەری حكومەتی هەرێمم لە تاران، وە نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستانیشم، بۆیە ئەگەر شتێكی وا ببێت كە زیاتر لە ساڵێكە ئەم رووداوە روویداوە، دەكرا لە بۆنەیەكدا ئاگاداربكرێینەوە وەكو نوێنەر كە حزبەكەمان بزانێت كارێكی وا كراوە.
روونیشیكردەوە، ئەگەر ئێران زانیاری وای هەبووایەت وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی هەرێمی نەدەكرد، جگە لەوەی سەردانی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمیان كرد سەردانی هاوسەرۆكانی یەكێتیشی كرد و تەئكیدی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا كردووەتەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستا سەیرە چەند كەسێك بە ناوی كارمەند و كەسانی ئەمریكی كە دووركەوتوونەتەوە لە حكومەت لە ماڵپەڕێكدا بێن هەواڵی لەم چەشنە بڵاوبكەنەوە، پێویستە بە هەموومان ئەم سەرچاوانە كوێربكەینەوە كە سەرچاوەی دروستكردنی درۆن لەسەر ناووناوبانگی بەشداربووانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئاشکراشیکرد، دەزگای هەواڵگری كۆماری ئیسلامی ئێران دەزگایەكی توانامەندە روداوی تیرۆركردنی حاجی قاسم كە زیاتر لە ساڵێكی روویداوە پێم وایە خۆیان زیاتر زانیاریان هەیە لە چۆنیەتی ئەم رووداوە ، لە دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵەش لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پەیوەندیم پێوە نەكراوە وەكو نوێنەری یەكێتی روونكردنەوە بدەم لەسەر ئەم هەواڵە.
پێشتر دەزگای دژە تیرۆری یەكێتی لەبارەی تێوە گلانی ژمارەیەك لە هێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە هەرێم لە كەیسی كوشتنی قاسم سولەیمانی لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا “بەشداربووانی هێزەكەمان لەكردەوەی لەوجۆرە رەتدەكەینەوە و ئامادەین بۆ وەڵامی هەر پرسیارێكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی ناوبراو”.
دوای سەردانی زەریف و مەكگۆرك نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران هۆشداری دەدات
پۆڵەتیك پرێس // نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت، گرنگە هەرێمی كوردستان د‌رك بە ئاییندەی خۆی بكات لە بوونی مەترسییەکی گەورە ئەگەر بێت و خۆی بهاوێتە ئەو ململانێیەی كە لەنێوان ئێران و ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی ناوچەكەش هەیە چونكە بە دڵنیاییەوە ئەوان زۆر بە ئاسانی لەسەر حسابی كورد دەتوانن لەگەڵ یەك رێكبكەون، وە ئەوەی خەتەری گەورەیە لە پێشمان دوای كۆتایی هاتنی شەڕی داعشە.
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێكی تیا‌بوو كە بریتی بوو لەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران وەكو خۆی ماوە و لە جێگەی خۆیدایە، لەوەش گرنگتر لە رێگەی بەغداوە هات بۆ دیاری كردنی ئەو ئاییندەیەیە كە لە بەرنامەی خۆیاندایە.
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران وتی: سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران تەنها لە چوارچێوەی پەیوەندی نەبوو لە نێوان ئێران و حكومەتی هەرێم بەڵكو لە چوارچێوەی پەیوەندییەكانی بوو لەگەڵ حزبەكانی كوردستان بە تایبەتی گرنگیدان بە یەكێتی و پارتی، چونكە هاوسەرۆكانی یەکێتی كە دیداریان لەگەڵكرد لە دەرەوەی سیستمی حكومەتی هەرێم بوون، بۆیە دەكرێت ئەو پەیامە بگەیەنێت كە پێگەی حكومەتی هەرێم و پارتی و یەكێتی كە پێكهێنەری ئەو حكومەتەن لای ئێران گرنگە و جێگەی بایەخ پێدانە.
وتیشی: هاتنی شاندی ئەمریكاش گرنگی خۆی هەیە بۆ حكومەتی هەرێم و عێراقیش، ناكرێت 100% هاتنی شاندەكەی ئەمریكا ببەستینەوە بە هاتنی وەزیری دەرەوەی ئێران، بەڵكو دەكرێت هەریەكە ئەجێندای خۆی هەبێت بۆ سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڵام وارێككەوتووە هاتنی شاندەكەی ئەمریكا دوای هاتنی وەزیری دەرەوەی ئێران بووە.
باسی لەوەشكرد، هەریەكە لە ئێران و ئەمریكا ململانێی خۆیان هەیە بۆ دابینكردنی بەرژەوەندییەكانی خۆیان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، ئەوەی گرنگە هەرێمی كوردستان د‌رك بە ئاییندەی خۆی بكات لە بوونی خەتەرێكی گەورە ئەگەر بێت و خۆی بهاوێتە ئەو ململانێیەی كە لە نێوان ئێران و ئەمریكا و وڵاتانی دیكەی ناوچەكەش هەیە چونكە بە دڵنیاییەوە ئەوان زۆر بە ئاسانی لەسەر حسابی كورد دەتوانن لەگەڵ یەك رێكبكەون.
روونیشیكردەوە، ئەوەی مەترسی گەورەیە لە پێشمان دوای كۆتایی هاتنی شەڕی داعشە، ئێستا هەرێمی كوردستان دوو ئەركی لەسەر شانە یەكەمیان بەشداربوونە لەشەڕی داعش، ئەركی دووەمی ئەوەیە چۆن دەتوانێت خۆی بپارێزێت لە ململانێی ئەو وڵاتانەی بوونی هەیە بۆئەوەی نەبێتە قوربانی، وە باشترین شت یەكێتی ریزەكانی ناوخۆمانە كە بتوانین بەرامبەر مەترسییەكان رابووەستین.
رۆژی 24_4_2021 محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستانی كرد.
لەلایەكی دیكە رۆژی 5_5_2021 شاندێكی باڵای ئیدارەی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد،کە پێکهاتبوو لە دیرێک شولیت ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، جوی هود یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک و خاتوو دانا سترول جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
https://politicpress.com/47322/
ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/5/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر پێشوازى له به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و پێشبينييه‌كان بۆ نه‌خشه‌ى سياسيى داهاتووى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و جموجووڵه‌كانى، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌كان له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريدا، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى كارى پێكهوهيى و نيشتمانيى هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان و پاراستنى يهكڕيزى و تهبايى له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵات‌دا، هه‌روه‌ها هيوايان خواست ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان بێت له سه‌قامگيرى، خزمه‌تگوزارى و ژيان و داهاتوويهكى باشتر.
"سەلام عارف روشدی" جیگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتی: ئێران گرینگییه‌کی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هەرێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزیی دوولایه‌ن ده‌دات و خواستى ئێران، بڕهودانه به په‌يوه‌ندييه مێژويييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
جیگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، له وتووێژ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، سه‌باره‌ت به سه‌ردانی "محەمەد جەواد زەریف" بۆ هەرێمی کوردستان گوتی: وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران به یاوه‌ریی شاندێک لە چوارچێوه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆمارئ ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، سەردانی هەولێری كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان، دیدار و چاوپێکه‌وتنی کرد. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه چواره‌مین سه‌ردانی زەریف بۆ هەرێمی كوردستان دوای ده‌ست به‌کاربوونی له پۆستی وەزیری دەرەوەی ئێرانه.
گوتیشی: ئه‌م سه‌ردانه، بە مەبەستی قسەكردن لەسەر پەیوەندییە سیاسی و ئابووری نێوان دوو لایه‌ن به‌ڕێوه‌چوو و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق، مه‌سه‌له نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌کان، بیروڕا لەبارەی ڕێگەكان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و ئارامی عێراق و ناوچەكە، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی، ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ لە مەڕ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال، هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق، جووڵه‌ی بازرگانی سه‌ر سنووره‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ش هاتنهئاخاوتن.
جیگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سه‌باره‌ت به په‌یوه‌نییه‌کانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان گوتی: به گشتی ئێران گرینگییه‌کی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هەرێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزیی دوولایه‌ن ده‌دات و ئه‌م سه‌ردانه‌ی زەریف بۆ هەولێر، پەیامی بەردەوامبوونی پەیوەندییەكانه و هه‌روه‌ها پەیامی گرینگی پێگەی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكان دێته‌ئه‌ژمار و وەزیری دەرەوەی ئێران له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هەرێمی كوردستا،ن ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سەقامگیری هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی تایبەتی هەیە و خواستى ئێران، بڕهودانه به په‌يوه‌ندييه مێژويييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و بوونی سه‌قامگیری و په‌یوه‌نديی ئابووری و بازرگانییه‌کی سه‌رکه‌وتوو، که له به‌رژوه‌ندیی هه‌ر دولایهندایه.
"سەلام روشدی" له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا ئاشکراشیکرد: سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێگەی بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵگەی ئەوەیە كە هەرێم و بەغدا و ئێران، لە پەیوەندییەكی باشدان و دوو لایه‌ن، سه‌باره‌ت به هاوکارییه‌کانی نێوانیان و گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان دانووستانیان کرد و جەختیش لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كان و دۆخی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/4/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری كرد كە لە به‌ڕێزان باڵیۆزی ئێران لە عێراق، سه‌ركونسوڵی گشتيى ئێران لە هەولێر، كۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی و ژمارەیەك لە كاربەدەست و ڕاوێژكارانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و ژماريهك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی باسی له په‌یوه‌ندیى له‌مێژينه‌ى هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتيوانيى به‌رده‌وامى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا كرد، دووپاتیشی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت، به بایه‌خه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕأى دووپاتكردنه‌وه‌ی خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه مێژويييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه مووشهكیانهی كرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشان دا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێران ده‌يه‌وێت ناوچه‌كه ئارام و سه‌قامگیر بێت و بوونی سه‌قامگیری و په‌یوه‌نديی ئابووری و بازرگانیی باش، له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردولادایه.
تاوتوێكردنی دۆخی عێراق به‌گشتی، شه‌ڕی داعش و بوونی هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، ڕێككه‌وتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ ئاسايكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، فراونكردنى په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جووڵه‌ی بازرگانیی سه‌ر سنووره‌كانی نێوانيان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌ره‌سه‌نده‌كانی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا ، لە سەر بنەمای ڕێز و بەرژوەندی هاوبەش . هەروەها جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی ئابووری و ئالوگۆڕی بازرگانی کرایەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی جێبەحێکردن و پابەندبوون بە یاسای بودجەی گشتیی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
پۆڵەتیك پرێس // نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران رایدەگەیەنێت وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، سەردانی هەولێر دەكات، بە مەبەستی قسەكردن لەسەر پەیوەندییە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەكانی نێوان هەردوولا.
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان پەیامی بەردەوام بوونی پەیوەندییەكان و پەیامی گرنگی پێگەی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكان دەگەیەنێت.
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران وتی: سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێگەی بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بەڵگەی ئەوەیە كە هەرێم و بەغدا و ئێران لە پەیوەندییەكی باشدان.
روونیشیكردەوە، سەردانەكە تایبەت دەبێت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەبواری سیاسی و ئابوری و ئەمنی بێگومان لە پشتی پەردەشەوە ئەو شتانەی لە بەرژەوەندی هەردوولایە باسی لێوەدەكەن.
بڕیارە سبەی یەكشەممە 25-4-2021 محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی قەتەر بكات، بەپێی بەرنامەی كارەكانی زەریف دوای قەتەر سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.
پەیوەندییەكانی هەرێم و ئێران لە ماوەی رابردوو گرژی تێكەوت لەسەر بڵاوكردنەوەی كورتە فلمێك بەناوی “توكل” ناوەڕۆكی فیلمەكە نیگەرانی پارتی دیموكراتی لێكەوتەوە و چەندین بەرپرسی ئەو حزبە وەڵامی ئێرانیاندایەوە.
په‌يامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له يادى ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ريى كورديدا
لە یادى(123) ساڵەی ڕۆژى ڕۆژنامەگەریی كوردى و(23) ساڵەى دامەزراندنى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستاندا، پیرۆزبایى لە ڕۆژنامەنووسان و سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم. پشتیوانيی تەواومان بۆ ڕۆژنامەنووسان و باوەری نەگۆڕمان بە ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین وەك بنەمایەكی سەرەكیی هەر كۆمەڵگەیەكی دیموكرات و ئازادیخواز، دووپات دەكەینەوە.
ڕەخساندنی ژینگەی ئارام و لەبار و هاندەر بۆ ڕۆژنامەنووسان و گەیشتنیان بە سەرچاوەكانی زانیاری و گواستنەوەی دوور لە هەر جۆرە بەربەستێک، زامنە بۆ ئەوەی كایەی ڕۆژنامەگەری بتوانێت ئەركی خۆی لە هۆشیاركردنەوەی ڕای گشتی و ڕۆڵی چاودێرانەی بەسەر کارى دامودەزگاكانەوە بە جۆرێك ببینێت كە ببێتە هاوبەشێكی كاریگەر لە پرۆسەی بنیاتنانان و گەشەسەندنی دیموکراسى و كۆمەڵگەدا.
چاوەڕوانین ڕۆژنامەنووسان بەرپرسیارانە و پیشەیيیانە، بە ڕەچاوكردنی یاسا بەركارەكان و ئیتیكی كاری ڕۆژنامەوانی و پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، ڕاستگۆ، هاوسەنگ و بێلایەن، كاری خۆیان بكەن و پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و سهقامگيريى سیاسی و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەیان لەبەرچاو بگرن. هەر پیشێلكارییەكی بوارى ڕۆژنامەوانى، دەبێت بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری لە کوردستان مامەڵەى لەگەڵدا بکرێت.
بە چاوی ڕێزەوە لە ڕۆڵی ئەو دەزگا و ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و نێوخۆیییانە دەڕوانین کە بە ڕاستگۆیى و ئەمانەتەوە چاودێریی ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین لە هەرێمى كوردستان دەكەن، ڕاپۆرتەكانیان بە یارمەتیدەر و ڕێنیشاندەر بۆ پتەوتركردنی زەمینە و پاراستنى ئازادییەكان دەنرخێنین.
هەر لەم بۆنەیەدا نیگەرانیی قووڵم لەو دیاردە دزێو و زمانە ئاستنزمە دەردەبڕم كە بەداخەوە لە بەشێكی میدیا و سۆشیاڵ میدیای كوردستاندا سەریهەڵداوە، زمانێك نامۆ بە ئاكار و نەریتی کۆمەڵگەى کوردستان و بە مێژوو و كەلەپووری سەنگینی ڕۆژنامەگەریی كوردی و دوور لە هەموو ئیتیك و بەهایەكی ڕۆژنامەوانی. دەبێ بە هەوڵی هەموو لایەك سنوورێك بۆ ئەو دیاردەیە دابنرێت و کۆتایی پێبێت.
خۆشحاڵین کە دوێنێ پەرلەمانى کوردستان بڕیارى بۆ بە فەرمى ناساندنى 22ى نیسان وەک ڕۆژى ڕۆژنامەگەریى کوردى دەرکرد و لەم یادەدا دروود بۆ گیانى میر میقداد میدحه‌ت بەدرخانی پێشەنگ و هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەنێرین کە ژیان و پیشەكەیان خستە خزمەتى ئازادی و پێشکەوتنى گەلەكەیان و لەپێناو گەیاندنی ڕاستی و گەشەپێدانی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا گیانیان سپارد. هیوادارم یادەكانی داهاتوو پێكەوە لە دۆخێكی باشتردا بكەینەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2021/4/22