سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كاره تيرۆرستييه‌كه‌ى ڕەزوانییە سه‌ركۆنه ده‌كات
زۆر بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم کە دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو کرایە سەر بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ڕەزوانییە و بە داخەوە ژمارەیەک قوربانی له هێزه ئه‌منييه‌كان و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى لێکەوتەوه. هاوخەمى کەسوکاری قوربانیانم، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئەم هێرشانه دەیسەلمێنن كه تیرۆر ھەڕەشە و مەترسییەکی بەردەوامە و ژیان و ئارامیی هەموو لایەکمانی بە ئامانج گرتووە، بۆیە دەبێت هه‌موو لايه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بين و به یەکگرتوویی بەرەنگاری ببینەوە.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٠/١١/٩
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-condemns-the-terrorist-attack-in-radwaniyah/
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌رپه‌رشتیی کۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی ده‌کات
رۆژی دووشه‌ممه 9/11/2020 له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای به‌خێرهێنان و سوپاسكردنى شاندى هه‌ردوولا له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، تيشك خرايه سه‌ر بارودۆخى سياسى به‌گشتى و بارودۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و گيروگرفتانه‌ى به‌رۆكى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانيان گرتووه، به‌تايبه‌تى له‌ڕووى ئابوورى و داراييه‌وه كه به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆناوه، جيهان و عێراق و هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه.
به‌ڕێزيان جه‌ختى له گرنگيى كارى هاوبه‌شى نێوان سه‌رجه‌م لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى نێوان پارتى و يه‌كێتى كرده‌وه و ئاماده‌ييى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى نيشان دا بۆ پاڵپشتى و هاوكاريى سه‌رخستنى كارى پێكهوهيى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌موو لايه‌نه‌كان.
دواتر شاندى هه‌ردوولا گفتوگۆى ڕاشكاوانه و بهرپرسانهيان له‌سه‌ر كۆى پرسه‌كان كرد و دووپاتى بهرپرسياريهتيى هاوبهشيان به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون كه پێويسته پێكه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى جددى و كرده‌يى بنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى نێوانيان و هه‌موو تواناكانيان بخرێنه گه‌ڕ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م بارودۆخه و پشتيوانيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ خزمه‌تكردنى هاووڵاتيان.
بارودۆخى ئه‌منيى هه‌رێمى كوردستان و ڕێزگرتن له قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستووريى هه‌رێم ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. هه‌ردوولا كۆك بوون كه پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ركى هه‌موو لايهكه.
هه‌ردوولا پشتگيريى خۆيان بۆ ئامادهكارييهكانى حكوومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق دووپات كرده‌وه و له‌م ڕووه‌وه هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى نێوان نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا و دووپاتى به‌رده‌واميى ئه‌و ههماههنگييه كرايه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه سياسى و ئيدارييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرا، لە نێویشیاندا بابەتی لامەرکەزییەت لە هەرێمی کوردستان. هەردوولا پابەندیی خۆیان دووپات کردەوە بە ڕێکكەوتنی سیاسيی نێوانیان و بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بۆ بەرجەستەکردنی لامەرکەزییەت لە هەرێم و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیاريهتيى ھاوبەش و نەهێشتنی ڕۆتین لە ڕایيکردنی کاری هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتیەکان. لەم ڕووەوە هه‌نگاوه‌كان به ئه‌رێنى هه‌ژمار كران و دووپاتى به‌رده‌واميى كارى هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ڕێككه‌وتنه‌كان كرايه‌وه و ميكانيزمى گونجاو له‌و ڕووه‌وه بڕيارى لێدرا.
له كۆتاييى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپاتى به‌رده‌واميى كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌ناو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا كرايه‌وه كه ئامانج لێى خزمه‌تكردنى هاووڵاتيان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ى سه‌ر شانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بێت.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-chairs-the-meeting-of-the-kurdistan-democratic-party-and-the-patriotic-union-of-kurdistan/
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوه لەگەڵ کونسوڵى گشتى روسیاى فیدرال کۆبووەوە
"سەفین دزەیی" بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە "ئۆلێگ لێڤین" کونسوڵى گشتى کۆمارى ڕوسیاى فیدرال لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکە، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمى کوردستان، ئاماژەى بە گرنگى پەیوەندىی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتى ڕوسیا کرد و ئاماژەى بە پتەوکردنى زیاتری پەیوەندییەکانى نێوان هەر دوولا کرد بە تایبەت لە بوارەکانى بازرگانى و خوێندنى باڵا، هاوکات سوپاسی حکومەتى ڕوسیاى کرد لە ڕەخساندنى کورسی خوێندن کە ساڵانە لە لایەن حکومەتى ڕوسیا دەیبەخشێتە هەرێمى کوردستان.
لێڤین، سوپاسی پێشوازى و ئەنجام دانى ئەم کۆبوونەوەى کرد و ئاماژەى بەوەدا لە ماوەى ڕابردوو ناوبراو لە روسیا بووە و حکومەتى ڕوسیا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە بەهێزکردنى پەیوەندى لەگەڵ هەریمى کوردستان لەسەر چەندین ئاست و خواست و ویستى حکومەتى ڕوسیا بریتیە لە فراوان کردنى ئەم پەیوەندیانە، بە تایبەت کە مێژووى پەیوەندى دوولایەنەى نێوان هەردوولا لەسەر ئاستێکى بەرز دایە بەهۆى ئەو سەردانانەى لە ئاستى باڵا ئەنجام دراون و لە داهاتووشدا چاوەرێی زیاترى سەردانى بەرپرسانى هەردوولا دەکرێت.
لەتەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکانى ڕووبەڕووبوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا و پێویستى حکومەتى هەریم بە یارمەتى و شارەزایی ڕوسیا لە ئاست ڕووبەڕووبوونەوەى ئەم پەتایە كرا، هاوکات باس لە دوایین پێشهاتەکانى هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
نێچيرڤان بارزانى: د. نەجمەدین كەریم عاشقی كەركووك بوو
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 6/11/2020 به به‌شداريى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له ته‌رمى خوالێخۆشبوو د. نه‌جمه‌دين كه‌ريم، كه‌سايه‌تى و سياسهتمهدارى كوردستان و پارێزگارى پێشووى كه‌ركووك له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا وێڕاى خێزان و كه‌سوكار و دۆستانى خوالێخۆشبوو، به‌ڕێزان جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى وه‌زيران و نوێنه‌رانى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و به‌رپرسانى حكوومى و حيزبى ئاماده بوون. دواى دانانى تاچهگوڵينه له‌سه‌ر ته‌رمى خوالێخشبوو، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وته‌يه‌كى له‌باره‌ى ژيان و خه‌بات و ڕۆڵ و پێگه‌ى د. نه‌جمه‌دين كه‌ريمه‌وه پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
كەسوكار و بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو د. نەجمەدین كەریم،
ئامادەبووانی بەڕێز،
كوردستانیانی خۆشەویست،
ئەمڕۆ هەموومان لێرە بە خەمباری، بەڵام بە سەربەرزی پێشوازی لە تەرمی كەسایەتيی لێهاتوو و تێكۆشەری كوردستان د. نەجمەدین كەریم دەكەین. د. نەجمەدین كەریم بە سەربەرزی ژیا، هه‌ر يه‌كێك لە ئێمەش دەتوانێت زۆر بە سەربەرزی یادی بكاتەوە، ئەمڕۆش ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه بە سەربەرزی پێشوازی له ته‌رمى پيرۆزى ده‌كه‌ين.
د. نەجمەدین كەریم كەسێكی ئازا و بوێر بوو. ئازایەتییەكی كەركووكیانە و گەرمیانیانە لە خوێنی‌دا هەبوو، هەر ئەو بوێرییەش وایكرد چەندين هەڵوێست بخاتە مێژووی خەبات و كار و ژیانی خۆیەوە. د. نەجمەدین كەریم بەر لە تەواوكردنی خوێندنی پزیشكی لە عێراق، ببووە ئەندامی یەكێتيی قوتابیانی كوردستان، دوای تەواوكردنی خوێندنیش بەبێ دوودڵی وەك پزیشكێك پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە كرد و بووە پێشمەرگە. لە ماوەیەكی كورتیشدا توانی ببێتە جێگەی متمانەی مەلا مستەفاى بارزانيی ڕابەری شۆڕش. دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول، ئاگادار و بەشدار بوو له هەندێك لە ئامادەكارییەكان بۆ درێژەپێدان بە شۆڕش و هەڵگیرساندنهوهی شۆڕشی گوڵان. دوای نەخۆشكەوتنهوهی بارزانيی نەمر، د. نەجمەدین كەریم وه‌ك پزیشكێك لەگەڵى چوو بۆ ئەمه‌ریكا.
د. نەجمەدین كەریم، لە كاتی مانەوەی لە ئەمه‌ریكا خوێندنی باڵای لە بوارەكەیدا تەواو كرد و بووە یەكێك لە پزیشكە متمانەپێكراوەكان لە سەرتاسهرى ئەمه‌ریكا، لە بواری ئەكادیمیشدا پێگەیەكی بەرزی هەبوو. دكتۆر پێشكەوتنی خۆی لە بواری پزیشكیدا بۆ پەیداكردنی دۆست بۆ چارەسەری كێشەی كورد بەكارهێنا، هەوڵی دەدا زۆرترین پشتیوانی بۆ مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان بەدەست بهێنێت. بە ڕاستی كاتی مانەوەى لە ئەمه‌ریكا، زۆر دۆستی بۆ كورد پەیدا كرد و بەردەوام كارئاسانی دەكرد بۆ شاندی پارتەكانی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانن بەرپرسانی ئەمه‌ریكا ببینن و قسه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. بەو شێوەیە بە درێژایيی ژیانی لە ئەمه‌ریكا، لە خەباتكردن بۆ كوردستان دانەبڕا و بەهۆی كاركردنييهوه بۆ كوردستان، دۆستایەتی لەگەڵ حزب و لايه‌نه‌كانى هەموو پارچەكانی تر‌ى كوردستان دروست كردبوو.
بەڕێزان..
د. نەجمەدین كەریم ساڵی 2009 گەڕایەوە كوردستان و بووە ئەندامی مەكتەبی سیاسيی یەكێتيی نیشتمانیی كوردستان، بە ڕاستیش یەكێك بوو لەوانەی جێگەی متمانەی خوالێخۆشبوو مام جەلال بوو، د. نەجمەدین كەریمیش بۆ خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال، ئه‌وه‌ى پێى كرا بە دڵسۆزی جێبه‌جێى ده‌كرد.
د. نەجمەدین عاشقی كەركووك بوو، وەك خۆی دەیگوت كەركووك بۆ ئەو وه‌كوو دڵ وايە، لەبەر ئەوەش كه نیسانی 2011 بووە پارێزگاری كەركووك، بە عەشقەوە و به‌وپه‌ڕى دڵسۆزييه‌وه كاری بۆ كەركووك دەكرد و بە هیچ شێوەیەكيش لە كاركردن بۆ كەركووك و كەركووكییەكان ماندوو نەدەبوو. ئەگەر تەماشای ئەو ماوەیە بكەین كە د. نەجمەدین كەریم پارێزگار بوو، دەبینین گەورەترین بووژانەوەی كەركووك لە سەردەمی ئەودا بووە. نزیكەی (600) قوتابخانە دروست كران، سێدەوامی لە قوتابخانەكانی كەركووك نەما، زیاتر لە (30) بنكەی تەندروستی دروست كران، 70%ی جاده‌ى ناو گەڕەكەكانی كەركووك قیڕتاو كران، نەخۆشخانەی ئازادی بە شێوەیەكی زۆر باش نۆژەن كرایەوە، نەخۆشخانەیەكی گەورەی هاوچەرخ بۆ حەویجە دروست كرا، ڕێگەی سلێمانی ـ كەركووك ـ بەغدا، هەروەها ڕێگەی كەركووك ـ هەولێر كرایە جووتسایدى، بەنداوی خاسەجای دروست كرد، ساڵانە نزیكەی (400) پڕۆژەى لە كەركووك جێبەجێ ده‌كرد.
د. نەجمەدین كەریم هەوڵی دەدا خزمەتی هەموو كەركووكییەكان بكات بە هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەوەشی دەزانی كە كەركووك كێشەی ناوەندیی كوردستانە لە عێراق، لەبەر ئەوەش لەگەڵ سەرۆك مەسعوود بارزانی و سەرۆك مام جەلال به‌وپه‌ڕى دڵسۆزييه‌وه هه‌وڵى ده‌دا كه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
زۆرێك له‌و پرۆژانه كه به هاوكاريى ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌ركووك جێبه‌جێ ده‌كران، جهنابيان به‌وپه‌ڕى دڵسۆزييه‌وه كه ده‌هات و قسه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كرد، هه‌ميشه پێداگرى له‌وه ده‌كرد كه ده‌بێت هاوكارى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كان له كه‌ركووك به شێوه‌يه‌كى باش جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌و به‌وپه‌ڕى دڵسۆزييه‌وه هه‌وڵى ده‌دا كه كێشه‌كانى كه‌ركووك چاره‌سه‌ر بكات، ده‌يزانى گرفتى بنه‌ڕه‌تيى نێوان حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووكه كه جه‌وهه‌رى بنه‌ڕه‌تيى كێشه‌كانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر پابه‌ندنه‌بوونى لايه‌نه عێراقييه‌كان به مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق، تا ئێستاش ئه‌و كێشه‌يه به هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش زيانێكى زۆرى هه‌بووه و هه‌يه بۆ هه‌موو عێراق.
لێرەشه‌وه لەبەردەم تەرمی د. نەجمەدین كەریمدا، جارێكی دیكە دووپاتى دهكهينهوه كه ده‌بێت كێشه‌ى كه‌ركووك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بە شێوه‌يه‌كى ئاشتیانە و بە دیالۆگ، لەسه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت. هەرچەند ئه‌و كێشه‌يه دوا بخرێت، ئاڵۆزتر دەبێت، بۆیەش ئێمە جارێكی تر داوا دەكەین، پێكەوە دابنیشین و ئەو كێشانه لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بكەین.
بەڕێزان ..
د. نەجمەدین كەریم، دوای ژیانێكی پڕ لە كار و تێكۆشان، بەجێی هێشتین. ئەمڕۆ جارێكی دیكە هاوخەميی خۆم و سەرۆكایەتيی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كەسوكار و خزمانی، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى خۆشه‌ويستى شارى كەركووك و هەموو گەلی كوردستان، دووپات دەكەمەوە. لەسەر وەسیەتی خۆی، ئەمڕۆ بە شێوەیەكی كاتی لە هەولێر دەنێژرێت. هیوادارین زوو ئەو هیوایەی د. نەجمەدین بێته دى كە داواى كردبوو ته‌رمه‌كى بۆ هه‌ميشه بگه‌ڕێته‌وه بۆ شارى كه‌ركووك. هيوادارين دۆخێكى وا به زوويى بێته كايهوه و ئێمه بتوانين ته‌رمى د. نه‌جمه‌دين بگه‌ڕێنينه‌وه بۆ كه‌ركووك.
ديسانه‌وه سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى د. نه‌جمه‌دين ده‌كه‌م، سه‌ره‌خۆشى له سۆزان خان و منداڵه‌كانى ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خهميانين و هيوادارم دوا خه‌ميان بێت.
هه‌موو لايهكيتان به‌خێر بێن، زۆر سوپاس.
پرسەنامەی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیر ناوداریی کورد جەلال مەلەکشا
"مەسعود بارزانی" له په‌یامێکی پرسەنامەییدا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی شاعیری ناوداریی کورد "جەلال مەلەکشا" سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی هەموو کوردستان کرد.
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سەرۆک "مەسعود بارزانی" له خواره‌وه‌دا هاتووه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری گەلی کورد "جەلال مەلەکشا"م پێی گەییشت.
"جەلال مەلەکشا" نووسەر و شاعیرێکی نیشتیمانپەروەر بوو کە جێی دەستی لە بەرەوپێشبردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستان دیارە.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلالی مەلەکشا و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی شاری سنە و هەموو کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە را‌جعون
مەسعود بارزانی
قوباد تاڵەبانی پێشوازیی لە گەورە ئابووریناسی جیهانی تۆماش سێدلاچێک کرد
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دکتۆر تۆماش سێدلاچێک گەورە ئابووریناسی جیهانی و کۆماری چیک کۆبووەوە و تاوتوێی چۆنییەتی بووژانەوەی ئابووری هەرێمی کوردستانیان کرد.
قوباد تاڵەبانی پێشوازیی لە گەورە ئابووریناسی جیهانی و كۆماری چیك تۆماش سێدلاچێک کرد كە لەسەر بانگهێشتی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ راوێژی ئابووری و ئەنجامدانی زنجیرەیەك دیدار و چالاكی هاتووەتە هەرێمی كوردستان.
سەردانی ئەم ئابووریناسە كە خاوەنی چەند خەڵاتی نێودەوڵەتییە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی کۆماری چیک بووە و ئامانجی سەردانەکەشی پێشكەشكردنی ڕاوێژە بە هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنییەتی فرەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و پەرەپێدانی ئابووری و دووركەوتنەوەیە لە پشتبەستن بە نەوت وەك تاکە سەرچاوەی بودجە.
لە کۆبوونەوکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران دۆخی ئابووری هەرێم و پلان و ئامانجەکانی حکومەتی هەرێمی بۆ پێشخستنی ئابوری و فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی بۆ تۆماش سێدلاچێک روونکردەوە و بە گرنگییەوە باسی سوودوەرگرتن لە ئەزمونی کۆماری چیکی کرد کە لەڕووی بووژانەوە و پەرەپێدانی ئابوورییەوە نموونەیەکی سەرکەوتووی پێشکەش کردووە.
لەلای خۆشیەوە تۆماش سێدلاچێک ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەخشینی بەرچاوڕوونی بە حکومەتی هەرێم بۆ چۆنییەتی گواستنەوەی ئەزموونی کۆماری چیک و وڵاتانی هاوشێوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە پشتبەستن بە تاکە سەرچاوە رزگاری بێت.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت دایە بۆ چۆنییەتی گواستنەوەی ئەزمونی وڵاتانی سەرکەوتوو کە هەر لەم چوارچێوەیەشدا لەگەڵ چەندین وڵات لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی ئەزموونی ئەم وڵاتانە لەڕووی کشتوکاڵ و حکومەتی ئەلکترۆنی و چەندین بواری دیکەی حکومڕانییەوە.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى ئه‌رمه‌نستان كرد
سهرلهبهيانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/11/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئارشاك مانۆكيان كونسولى گشتيى ئه‌رمه‌نستان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا به‌ڕێز مانۆكيان خۆشحاڵيى خۆى به يه‌كه‌م ديدارى خۆناساندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى هه‌مه‌لايه‌نه به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازيارى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان و ده‌رفه‌ت و بوارى وه‌به‌رهێنان و سهرمايهگوزاريش بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانيا ئهرمهنييهكان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ڕه‌خساوه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون كه تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست كێشه و گرفته‌كان به شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه چاره‌سه‌ر بكرێن و ئارامى و سه‌قامگيرى بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کونسولى گشتیى هۆڵەندا کرد
بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز هانس ئاکەربووم، کونسولى گشتیى هۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و هۆڵەندا و برەودان بە بوارەکانى هاریکاریى نێوان هەردوولا، هاریکاریى کەرتى تایبەتى هۆڵەندى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى کشتوکاڵیدا، ئامادەیى و چالاکیى ڕەوەندى کوردستان لە هۆڵەندا، دۆخى هەرێمى کوردستان و عێراق، مەترسییەکانى تیرۆر، پەتاى کۆڤید_١٩ و دۆخى ناوچەکە بەگشتى، تاوتوێ کرا.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هۆڵەندا دووپات کردەوە و ئاماژەى بەوە دا کە هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى کشتوکاڵى و خوێندنى زانکۆییى ئەو بوارەدا، دەتوانێت سوود لە ئەزموونى سەرکەوتووى هۆڵەندا بۆ بەرەوپێشبردنى کەرتى کشتوکاڵ ببینێت و دەرفەت و زەمینەیەکى باشى پێشخستنى کشتوکاڵ لە هەرێمى کوردستان هەیە کە دەکرێت کەرتى تایبەتى هۆڵەندى سەرمایەگوزارى تێدا بکات.
لاى خۆیەوە بەڕێز کونسولى گشتیى هۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى بە کارى هاوبەش و هاریکاریى لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاکاندا، باسى لە هاریکاریى کەرتى گشتى و تایبەتى هۆڵەندى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەتایبەتى لە بوارى کشتوکاڵیدا کرد و هەموو پشتگیرییەکى وڵاتەکەى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە.
هاوکارى و هەماهەنگیى هۆڵەندا لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى جێبەجێکردنى چاکسازى و مەشق و ڕاهێنانى پێشمەرگەدا، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا، پێشهاتەکانى شەڕى تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەى داعش، چەند تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوون.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشوازی له كونسوڵی گشتیی ئه‌مەریكا ده‌كات
سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشوازی له ڕۆب واڵەر كونسوڵی گشتیی ئه‌مەریكا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پرسه‌كانی سیاسی، ئابووری، ئاسایش وته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان وعێراق كران، وتیشك خرایه‌سه‌ر دوایین ڕووداوه‌كانی عێراق وپه‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەولێرو بەغدا.
سه‌فین دزه‌یی باسی له هه‌وڵی جددی و پلانه‌كانی حكومه‌ت كرد بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆڕۆنا و غڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ڕێكاری خۆپارێزی پێویست و گرینگی گرتۆته به‌ر وله پێشه‌نگی كاره‌كانیدایه ولەسهرجهم دام وده‌زگاكان وشوێنه گشتییه‌كان و سێكته‌ره جیاوازه‌كان به‌گشتیی جێبه‌جێ ده‌كرێت هاوكات سوپاسی پشتیوانی و هاوكاری به‌رده‌وامی ئه‌مەریكای كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان وعێراق به‌تایبه‌تیش له ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆڕۆنادا.
له به‌شێكی دیكەدا هه‌ردوولا باسیان له گرنگی ڕێككه‌وتنامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال كرد وبهپڕۆژهیهكی زۆر گرنگیان وه‌سفكرد كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار خوشك و برای ئێزیدی ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و دووباره ده‌ست به ژیان بكه‌نه‌وه و داهاتوویه‌كی سه‌قامگیر و دوور له شه‌ڕ و ناخۆشیی بونیات بنێنه‌وه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه وكونسوڵی گشتیی ئه‌مەریكا جه‌ختیان له‌سەر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی وفراوانتركردنی ئاستی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان وئهمەریكادا كرده‌وه.
كونسوڵی گشتیی ئەمەریکا سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم وفەرمانگهی په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوەی كرد بۆ هاوكاریكردنیان وپێشكه‌شكردنی كارئاسانی ته‌واو له پێناو سه‌رخستنی كار وچالاكییهكانیان.
پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا جەلال مەلەکشا
"مەسرور بارزانى" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بە بۆنەی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان، مامۆستا "جەلال مەلەکشا" بڵاوکردەوە.
دەقی پرسەنامەکە:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان "جەلال مەلەکشا"م بیست، کە ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر بوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانى
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان