پەیامی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی مامۆستا "محەمەد ڕەزا شەجەریان" لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران و دنیادا ڕەنگدانەوەی بەربڵاویی هەبوو.
پەیامی پرسەنامەی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی مامۆستا "محەمەد ڕەزا شەجەریان" گۆرانیبێژی ناوداریی ئێرانی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران و دنیادا ڕەنگدانەوەی یەکجار زۆریی بەدواوە بوو، لەوانە: ئاژانسی "یۆرۆ نیووز" Euro News ئەورووپا، تەلەڤیزیۆنی "بی.بی.سی" BBC، ئاژانسی "دەیچێ وەلە" Deutsche Welle لە ئەڵمانیا، "رادیۆ فەردا" Radio Farda لە پڕاگ، هەروەها لە ئاژانسەکان و دەزگاکانی دیکەی ئێران، لەوانە: "ئیسنا" ISNA، "ئیرنا" IRNA، "ئیلنا" ILNA، "مێهر" MEHR، "بۆڕنا" BORNA، "ئیسکا نیووز" ISCA NEWS، "تەسنیم" TASNIM، "تابناک" Tabnak، "ئافتاب نیووز" Aftab News، "انتخاب" Entekhab، "ئیمنا" IMNA، رۆژنامەی "ئێران"، رۆژنامەی "جەوان"، رۆژنامەی "ئیتلاعات"، رۆژنامەی "ئافتاب یەزد"، رۆژنامەی "هەمدێڵی" Hamdeli، "موسیقی ما" Musice Ma، "خەبەر ویژە" Khabare Vije، "موسیقی ایرانیان" Musice Iranian، "خەبەر فەوری" Khabar Foori، "رووز" Rouz، "جەوان ئۆنلاین" Javan Online، "رۆکنا" Rokna، "ئاغای خەبەر" Aghaye Khabar، "تەقریب" Taghrib، "ئاخەرین خەبەر" Akharin Khabar، "سەرپووش" Sar Poosh، "رادیۆ مێهرێگان" Radio Mehregan، ماڵپەڕیی "جامعە ئیدەئال" Jameh Ideal، "بۆکان ئۆنلاین" Bokan Online، "شوعار ساڵ" Shoare Sal، "تەدبیر و ئومید" Tadbir va Omid، "بەهەشت" Behdasht، "خەبەربان" Khabarban، "ساحێب خەبەر" Saheb Khabar، "ئێکۆمی" The-Economy، "هفتمین موج" Haftomin Mowj، "لوڕ ئۆنلاین" Lor-Online، "سوور پرێس" Soor Press، "55 ئۆنلاین" 55 Online، "جەوان نیووز" Javanan News، "گۆستەرێش نیووز" Gostaresh News، "پۆرسێمان" Porseman، "خواندنیها" Khaandaniha، "روخداد" Rokhdad، "ئارمانێین" Armanin، "عەسری خەبەر" Asr Khabar، "تێلێکس ایران" Telex Iran، "ئەخبار تازە" Akhbare Tazeh، "کورد پرێس" Kurd Press، "ایران تاپ نیووز" Iran Top News، "خەبیر نیووز" Khabir News و ... .
"کۆچەری بچکۆل" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" نمایش دەکرێت
مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرهێنانی "بەتین قوبادی" لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی کوردیی "کۆچەری بچکۆل" The Little Refugee لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی"، لە بەرهەمهێنانی "محەمەد ئەحمەدی" و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا لە ساڵی 2019؛ لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" São Paulo لە وڵاتی بڕازیل بە شێوەی ئۆنلاین نمایش دەکرێت.
لە فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە: "فەڕشید گەوێڵی"، "نادر فەلاح"، "پەریا وەزیری"، "عەزیز چابکورت"، "سوات ئوستا" و "محەمەد رەزا عەقدایی" لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ "یۆسف مەحموود عەبدوالقادر" و "محەمەد مەحموود عەبدوالقادر" ڕۆڵیان بینیوە.
"کۆچەری بچکۆل" دووهەمین بەرهەمی بڵندی سینەمایی "بەتین قوبادی" دوای فیلمی سینەمایی "مەردان" دێتەئەژمار کە لە ساڵی 2015 نوێنەری وڵاتی عێراق لە هەشتاد و حەوتەمین خولی رێوڕەسمەکانی خەڵاتی سینەمایی ئۆسکار بوو و دوای نمایش لەسەر پەردەی سینەماکانی وڵاتانی جیهان و بەشداریی لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکان لە ئاستی دنیادا، لەوانە: سی و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆرێنتۆ" لە وڵاتی کەنەدا، چل و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سیاتێل" لە وڵاتی ئەمەریکا، چل و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گۆوا" لە وڵاتی هیندستان، سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گۆتێنبێرگ" لە وڵاتی سوید، سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "میلی والری" لە وڵاتی ئەمەریکا، چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئەستەنبووڵ" لە وڵاتی تورکیا و ... هەروەها چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیشی بەدەستهێناوە.
چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" بە نمایش 198 فیلم لە دەرهێنەرانی 71 وڵاتی جیهان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "ئاسۆی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان"، بەشی "بڕازیل"، بەشی "خەڵاتەکان"، بەشی "مافی مرۆڤ" و بەشی "کەمپەینەکان" لە ڕۆژانی 22ی ئۆکتۆبەر تا 4ی نۆڤەمبەری 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار، بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری سائۆ پائۆلۆ لە وڵاتی بڕازیل بەڕێوەدەچێت.
هەندێک لە ستافی فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" بریتین لە:
نووسەری سیناریۆ و دەرهێنەر: بەتین قوبادی، راوێژکاری سیناریۆ: مەرزیە خوش تەراش، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: مورتەزا نەجەفی، وێنەگری بەشی تورکیا: جەعفەر ئەسڵانی، مونتاژ: هایدە سەفی یاری، دەنگهەڵگر: محەمەد موختاری، دیزاینی سەحنە: موڕتەزا فەربود، دیزاینی جلووبەرگ: ئیلهام موعین، دەنگدانەر: بەهمەن ئەردەڵان، میکیاج: مەحموود دێهقان، بەرپرسی پلان: گوڵڕیز ئیحتیاتی، موزیک: بابەک میرزاخانی، بەرپرسی تەدارەکات: ئیسماعیل میرزایی، چاککردنی ڕەنگ: سامان مەجدوەفایی، یاریدەدەری دەرهێنەر: محەمەد کاشی، مستەفا هادی، مونشی سەحنە: مونا پیرایش، رووناکی: عەلیڕەزا ئەفشاری، فۆتۆگرافەر: سومەیە جەعفەری، دیمەنە تایبەتەکان: عەلی تەسدیقی، بەرپرسانی بەرهەم: میلاد خوسرەوی، بەهرام سەربازی، بەرهەمهێنەر: محەمەد ئەحمەدی، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی، بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا، ساڵی بەرهەمهێنان: 2019.
بۆ زانیاریی زیاتر:
https://44.mostra.org/jornal-da-mostra/veja-a-selecao-de-filmes-da-44-mostra
پەیامی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی مامۆستا "محەمەد ڕەزا شەجەریان"
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا "محەمەد ڕەزا شەجەریان" پەیامێکی پرسەنامەیی بڵاوکردەوە.
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا "محەمەد ڕەزا شەجەریان" خوسرەوی مەقامە ئێرانییەکان، سەرەخۆشی لە خەڵکی ئەم وڵاتە کرد؛ دەقی ئەم پەیامە لە خوارەوەدا هاتووە:
نێچیرڤان بارزانی: تەنیا دەنگە کە دەمێنێتەوە ...
بەوپەڕیی خەم و پەژارەوە، کۆچی دوایی خوسرەوی مەقامەکانی وڵاتی ئێران و ئەفسانەی دووپاتنەکراوەی مۆسیقا بە بنەماڵی بەڕێزیی شەجەریان، کۆمەڵگای هونەریی و خۆشەویستانی ئەم بەڕێزە سەرەخۆشی دەڵێم.
پاش ئەوەی هێرشی موشەكی كرایە سەر چەند ناوچەیەكی نزیك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و گومانەكان ڕوو بە گروپەكانی سەر بە ئێران بوون، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ڕەتیدەکاتەوە کە لەم کاتەدا ئێران دەست ببات بۆ هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان.
نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم لە تاران وتیشی، "ئێران لەم کاتەدا بە ئاڕاستەکردنی موشەک بۆ هەولێر گومانەکان لەسەر خۆی زیاد ناکات، جگە لەوەی کە لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی لە باشترین ئاستدان".
دەباغ ئاماژەی بەوەشکرد، موشەکەکان پەرتەوازە بوون و ئامانجەکانیان نەپێکاوە جگە لەوەش زانیارییەکان باسلەوەدەکەن، لە موسڵەوە ئاڕاستەکراون، هەمیشە کاتێک نزیکبوونەوە لەنێوان عێراق و ئێران هەبووە ئەمجۆرە ئاڵۆزییانە دروستکراون و ئێرانی پێ تۆمەتبار کراون.
"ئێران بیەوێت هێرش بکاتە سەر نوێنەرایەتی و کونسوڵخانەکان هاوشێوەی ئەو هێرشانە دەیکات کە پێشتر بۆ سەر بارەگای حزبی دیموکرات لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیدا، ئێران لەم کاتەدا بە کۆمەڵێک موشەک کە ئامانج نەپێکێت گومانەکان لەسەر خۆی زیاترناکات"، نازم دەباغ وای وت.
شەوی ڕابردوو چوارشەممە 30ی ئەیلول، لە کاتژمێر 8:30 بە کاتی هەولێر، شەش موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کران، لە کاردانەوەی ئەو هێرشانەشدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "حکومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی تووندی دەبێت".
لە کاردانەوەکانی ئەو هێرشانەدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، "هێرشەکان لە ناوچەیەکی ژێردەسەڵاتی لیوای 30ی حەشدی شەعبی ئەنجامدراون".
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەوبڕوایەدایە: هەنگاوەکانی ئەلکازمی سەرۆک وەزیری عێراق لە سەردانی بۆ پارێزگا جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە و هەروەها بۆ هەرێمی کوردستان و سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا، ئەم چاوەڕوانییە بوونی هەیە کە هەموو پارت و گرووپە عێراقییەکان، پشتیوانی لێبکەن؛ چونکە عێراق، بۆ بەرەوپێشچوون و گەشەسەندن پێویستی بە یەکێتی تەواویی پارت و گرووپەکان هەیە.
باروودۆخی ئابووری و سیاسی عێراق و ئەو شڵەژاوییانەی کە لە دەسەڵات و ئیدارەی ئەم وڵاتەدا بوونی هەیە؛ بۆتە هۆی ئەوەی کە دڵەڕاوکێیەکان لە بوونی گرفتەکان و لە زیادبوونی نائارامییە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراقدا بەرە هەڵکشان بچێت.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی "ئیکنا"، سەبارەت بە یەکگرتوویی و یەکێتی گرووپە عێراقییەکان لە ساڵی 2020 گوتی: بەداخەوە باروودۆخی ئێستاکە لە نێوان گرووپە سیاسییەکان لە عێراقدا وەکوو ڕابردوو نییە. بۆ نموونە لە دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیر، ئەم گرفتانە لە نێوان حیزبەکاندا بوونی هەیە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەویە کە دانانی بەرپرسەکان زۆر کات بخایەنێت.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لەڕاستیدا ڕێککەوتن لە نێوان رابەرانی گرووپەکاندا بوونی نییە و ئەوان بیر لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق ناکەنەوە. ئەم پرسیارە بوونی هەیە کە دوای ڕووخانی سەدام و زیادبوونی داهاتی نەوتی عێراق، چ هەنگاوێکی ئاوەدانکردنەوە لەم وڵاتەدا ئەنجامدراوە؟ ئەوە بە پێچەوانەی ئەو ڕەوتەیە کە لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە. واتە گرینگیدان بە بەرژەوەنی تاکەکەسی بەسەر بەرژەوەندی خەڵکیدا بۆتە هۆی ئەوەی کە چارەسەرکردنی گرفتەکان، کاتی زۆر بخایەنێت و لە دەرئەنجامدا دواکەوتنی عێراقی بەدواوەیە.
ئەو لە شیکردنەوەی گرفتەکانی دیکە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی سیاسی گوتی: لە قۆناغی دواییدا، گرفتەکان لە بواریی جێبەجێکردنی ڕێککەتنەکانی بوونی هەیە. بۆ نموونە کاتێک ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، یاسایەک یا پەسەندکراوێک پەسەند دەکات، جێبەجێکردنی بە بیانووی جۆراوجۆر وەکوو ناکۆکی لە نێوان گرووپە سیاسییەکان کات دەخایەنێت. بەڵام بەختەوەرانە "مستەفا ئەلکازمی" سەرۆک وەزیر و "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆمار تا ڕادەیەک لەگەڵ یەکتری هەواهەنگن و کۆمەلێک هەنگاویان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەندەڵی هەڵێناوە.
دەباغ بە جەختکردنەوە لەسەر یەکێتی لە نێوان گرووپە سیاسییەکانی عێراق، ڕایگەیاند: هەنگاوەکانی ئەلکازمی سەبارەت بە مەسەلەی سەردانی بۆ پارێزگاکانی عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی و سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا، ئەوە دەردەخات کە دەیهەوێت کارێک بکات و ئەم چاوەڕوانییە بوونی هەیە کە هەموو پارت و گرووپە عێراقییەکان، پشتیوانی لێبکەن.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە کۆتایی قسەکانیدا بە ئاماژە بە گرینگی سەبارەت بە یەکێتی و یەکگرتوویی پارت و گرووپە سیاسییەکان لە عێراقدا گوتی: بە پێچەوانەی تەواویی پەڕڵەمانەکانی دنیا چ سەرۆک کۆمار و چ سەرۆک وەزیر فڕاکسیۆنێکی بەهێزیان لە پەڕڵەمانی عێراقدا نییە، تاکوو پشتیوانی لە بڕیارەکانیان بکات. هەر ئەوە، گرینگی زیاتر یەکبوونی گرووپە سیاسییەکانی عێراق دیار دەخات. کەواتە یەکێتی پارت و گرووپە سیاسییەکان، بۆ پشتیوانی لە بڕیارە گەورەکانی بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە، زیاتر لە جاران پێویستە.
لینکی چاوپێکەتن:
https://iqna.ir/fa/news/3925973/عراق-برای-رشد-و-توسعه-به-وحدت-تمام-احزاب-و-گروه%E2%80%8C%E2%80%8Cها-نیاز-دارد
نازم دەباغ: ئەمریکا هەڕەشەکەى جێبەجێبکات قورسە هەرێم بێلایەن بمێنێتەوە
ناس کورد- // نازم دەباغ ڕایگەیاند، لەئەگەرى جێبەجێکردنى هەڕەشەکەى ئەمریکا بۆ داخستنى باڵیۆزخانەکەى لەبەغدا و مانەوەى کونسوڵگەرییەکەى لەهەولێر، مانەوەى هەرێم بە "بێلایەنى" قورسە، بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانى هەرێم هاوشان لەگەڵ دەسەڵاتدارانى بەغدا کاربکەن بۆ نەهێشتنى گرژییەکان.
ماوەى چەند رۆژێکە گرژییەکانى ئەمریکا و ئێران روویان لە هەڵشکانى زیاتر کردووە، بەهۆى هێرشەکانى گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران بۆ سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا، بەو هۆیەشەوە واشنتن هەڕەشەى داخستنى باڵیۆزخانەکەى کردووە ئەگەر عێراق کار بۆ راگرتنیان نەکات.
نازم دەباغ نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئێران بە ناس کوردى ڕاگەیاند "هەرچەندە ئاستى گرژییەکانى ئەمریکا و ئێران لەعێراق روو لە هەڵکشانى زیاترە و ئەمریکا هەڕەشەى داخستنى باڵیۆزخانەکەى دەکات، بەڵام هەمیشە هەوڵ هەیە بۆ چارەسەر و گەیشتن بە رێککەوتن".
وتیشى "وادەردەکەوێت کە ئەمریکا جدى بێت لە هەڕەشەى داخستنى باڵیۆزخانەکەى، بەڵام پەیامە ئاڵوگۆڕکراوەکانى نێوان هەرسێ وڵاتى ئەمریکا و عێراق و ئێران، ئەوەشیان لێدەخوێنرێتەوە کە ئامادەن بگەن بەرێککەوتن بۆ نەهێشتنى گرژییەکان و دۆزینەوەى چارەسەر".
نازم دەباغ جەختیکردەوە ئەم دۆخە پێویستى بە بڕیارى ئازایانە هەیە بۆ نەهێشتنى گرژییەکان، بەتایبەت کە لەم جۆرە دۆخانەدا هەمیشە بازرگانانى شەڕ هەوڵى گرژکردنى زیاترى دۆخەکە دەدەن.
لەبارەى ئەگەرى داخستنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا و مانەوەى کونسوڵگەرییەکەى لە هەولێر، نازم دەباغ وتى "لەئەگەرێکى لەو شێوەیەدا رەنگە قورس بێت باس لە مانەوەى هەرێم بکرێت بە بێ لایەنى لەو ململانێیەدا لەچوارچێوەى جوگرافیایەکى سنورداردا، بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانى هەرێم هاوشان لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراق کاربکەن بۆ ئەوەى ئەمریکا هەڕەشەکەى جێبەجێ نەکات".
https://nasnews.com/kurd/view.php?cat=16573
دیدار نیووز ـ مێهدی ئەڵماسی: هاوکاری ئێران لەگەڵ دوو ڕێکخراوەی سەرەکی کوردستانی عێراق (پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی)، مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە و بۆ پێش شۆڕشی ئێران دەگەڕێتەوە. دوای شۆڕشیش ئەم هاوکارییە درێژەی هەبوو. دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن و بە فەرمی ناساندنی هەرێمی کوردستان لە یاسای بنەڕەتی عێراقدا، هاوکارییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق چووە قۆناغێکی نوێوە و بە بوونی هەڵکێش و داکێشی زۆر، هەروا بەردەوام درێژەی بووە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری "دیدار" بە وردیی باسی دوایین باروودۆخی هەرێم و هاوکارییە ئابووریی، سیاسی و ئەمنییەکانی لەگەڵ ئێران کرد کە دەقی تەواویی چاوپێکەوتنەکە لە خوارەوە دەخوێننەوە:
یەکێک لە مەسەلە و کێشمەکێشەکانی بەردەوامی نێوان دەوڵەتی ناوەندی عێراق و دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە سەردەمی دەوڵەتی نووری مالکی توندی بەخۆیەوە بینی و لە دەوڵەتەکانی دواتریشدا درێژەی هەبوو، لەوانە: مەسەلەی پێدانی میزانییەی هەرێم و بەشی دەوڵەتی هەرێم لە فرۆشی نەوتی عێراق بوو. بەڵام وادیارە لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەم بابەتە لاوازتر بووە. لانی کەم لە ناو هەواڵەکاندا، کەمتر گرینگی پێدەدرێت. ئایا ئەم ناکۆکییە چارەسەر بووە یا کەمتر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا باسی لێوەدەکرێت؟
نا، چارەسەر نەبووە. یەکێک لە گرینگترین ناکۆکییە گەورەکان کە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق هەمانە هەر ئەم بابەتی میزانییە و پێدانی بەشە نەوتی هەرێمی کوردستانە. ئەم مەسەلەیە چارەسەر نەبووە و هەموو کات دانووستانەکان درێژەی هەیە. لە دانووستانەکاندا بەم دوایانە خراوەتەڕوو کە هەرێمی کوردستانی عێراق، لەو شوێنەی کە نەوت بەرهەم دێنێت دەبێت ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل بە دەوڵەتی ناوەندی بدات و لە بەرانبەردا دەوڵەتی ناوەندیش میزانییەک بۆ هەرێمی کوردستان لەبەرچاوبگرێت تاکوو حکومەتی هەرێمیش بتوانێت مووچەی کارمەندەکان و هێزەکانی پێشمەرگە بدات. کارمەندانی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە لە ساڵی 2020 تەنیا سێ مانگ مووچەیان وەرگرتووە.
باروودۆخی هاوکارییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە چ شێوەیەک دەبێت؟ بۆچی هاوکارییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا لە ئێران زیاترە؟
لە ئێستادا هاوکارییەکانی ئێمە لەگەڵ ئێران، زۆر باشە و ڕۆژانە سەدان بارهەڵگر لە سنوورەکانمانەوە هاتووچۆ دەکەن. هاوکارییەکانی ئێمە لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان لە بواری بیناسازی و نوێژەنکردنەوەی هەرێم لە ئێران زیاترە. ئەوەش هۆی خۆی هەیە، یەکەم ئەوەیە کە کوالیتەی کاری کۆمپانیا تورکییەکان بە بەراورد لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکان ئاستیان بەرزترە. دووهەم مەسەلە ئەوەیە کە گرفت دێنێتە پێشێ بابەتی هەڵکشان و دابەزینی نرخی دولار لە ئێرانە کە ئیمکانی پلانداڕێژی لەناودەبات. دولار لە 3 هەزار تمەنەوە گەیشتۆتە 30 هەزار تمەن. خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە ئازادیی ئابووری لە تورکیا و لوبنان و ئەردەن و عەڕەبستانی سعوودی و ئیماڕات بوونی هەیە، بەڵام لە ئێران بوونی نییە.
کەوایە دەفەرموون بەرەوپێشچوونی هاوکارییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و لاوازبوونی ڕۆڵی ئێران، هۆی سیاسی نییە و بە پێی مەنتیقی ئابوورییە؟
ئێمە لەگەڵ ئێران 423 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشمان هەیە و گرینگییەکی تایبەت بە هاوکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئێران دەدەین و بێگۆمان پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایەن دەبێت بەهێزبکرێت. یەکێک لەو هۆیانەی کە بۆتە کەمبوونەوەی ئاڵووگۆڕیی تیجاری، بابەتی کۆڕۆنا بووە. هەڵبەت یەکێک لە جیاوازییە گرینگەکانی نێوان چالاکییەکانی تورکیا و ئێران لە هەرێمی کوردستان کە بوونی هەیە ئەویش ئەوەیە کە ڕوانینی ئێران بۆ ئامادەبوون لە هەرێم زیاتر ئەمنییە و نە ئابووری. بە پێچەوانەوە تورکیا، زیاتر ڕوانینی ئابوورییە. دەرئەنجامی جیاوازیی ئەم دوو ڕوانینە هەر لە کردەوەدا ڕوون و ئاشکرایە.
باروودۆخی ئابووری خودی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێستادا چۆنە؟
قەیرانمان هەیە. کاتێک میزانییە نەبێت، مووچەی کارمەندەکان نادرێت، بازاڕێش بوونی نابێت.
ساڵانی ڕابردوو بەرپرسانی هەرێم جەختیان دەکردەوە کە هەرێمی کوردستانی عێراق ناوچەیەکی سەربەستی ئابوورییە و باسی هەولێریان دەکرد کە ناوچەیەکی وەکوو دوبەیی لێبێت. زۆربەی پڕۆژەکانی بیناسازیش لە هەرێم پێناسە کراوە و نیوە کارە ماونەتەوە. ئایا ئەو داوایە بەرزە فڕیی نەبوو؟
نا، بەرزە فڕیی نەبوو، گرفتێک کە هاتە پێشێ، مەسەلەی بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆم لە هەرێمی کوردستان بوو. دوای ڕیفڕاندۆم، گوشارەکان لەوانە: گوشاری ئابووریی بەسەر هەرێمدا توندتر بوو تاکوو هەرێم نەتوانێت ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ. هەر کەسێک کە لە هەرێم پڕۆژەی هەبوو، چ عەڕەب، چ تورک و چ ئێرانی، هەموویان پاشەکشێیان کرد. بەرنامەکانی ئێمە لە بواریی ئابووریدا بەرزە فڕانە نەبوو. من بۆخۆم زۆرجار لەگەڵ هاوڕێیانی کۆماری ئیسلامی دەمگوت ئەو کارەی کە لە دوبەی ئەنجامی دەدەن، بەشێکیشی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن. بەڵام کارێکیان لە هەرێمی کوردستان نەکرد. شایە بیریان لەوە دەکردەوە ئەگەر سەرمایەکانیان خستەگڕ، هەرێم بەهێز دەبێت و ئەوە جێگای مەترسییە.
ئایا هەرێمی کوردستانی عێراق دەتوانێت ئەرخەیانییەک بە وڵاتانی دراوسێکەی بدات کە بەهێزبوونی هەریم، مەترسییەک بۆ ئەوان نابێت؟ هەر ئێستاکە بەشێک لە گرووپە کوردە ئێرانییەکان بە فەرمی سەرقاڵی چالاکین. ئایا دەوڵەتی هەرێم ئەم گرووپانەی لە کۆنتڕۆڵی خۆیدا کە دژی ئێران نەبێتە هەڕەشە؟
ئەم گرووپانە گرفتێک نین. مەگەر تورکیاش هەر ئەو کێشەیەی نییە؟ مەگەر لە شوێنەکانی دیکەش نییە؟ ئەم گرووپانە لە ژێر کۆنتڕۆڵدان و تا ئێستا نەیانتوانیوە کارێکی ئەوتۆ لە ئێران ئەنجام بدەن. بۆچی نەیانتوانیوە لە ئێران کارێک بکەن؟ چونکە ئێمە کۆنتڕۆڵمان کردوون.
لە سەردەومی سەدام، ڕێکخراوەی موجاهیدینی خەلق (مونافقین) لە ئێران سەقامگیربوون، من ئەوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق و بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ ئێران بووم. ئێمە ئەوکات بە ڕێکخراوەی موجاهیدینی خەلقمان ڕاگەیاند کە دەبێت ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی بەجێبهێڵن. دوای ئەو ڕاگەیەندراوە، یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوەی موجاهیدینی خەلق هاتە لای من و گوتی بۆچی ئێمە دەبێت ئێرە بە جێبهێڵین؟ گوتم ئێمە لەگەڵ ئێران، ڕێککەوتووین و چونکە نامانەوێت دژی ئێوە هێرشی چەکداریی بکەین، بە خۆشی دەمانەوێت کە ئێرە چۆڵ بکەن. گوتی چۆڵی ناکەین. گوتم ئەگینا ناچارین هێز بێنین و دەرتان بکەین. ئەو نوێنەرەی ڕێکخراوەی موجاهیدینی خەلق گوتی بە جیاتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئێمە ڕێکبکەون، چونکە داهاتووی ئێران لە دەستی ئێمەدایە! هەڵبەت دەرئەنجامەکەی ڕوونە و ئەوان ناچاربوون کە ناوچەکەی ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمە چۆڵ بکەن.
بۆ زانیاریی زیاتر:
https://www.didarnews.ir/fa/news/71942/نماینده-سازمان-مجاهدین-خلق-منافقین-گفت-به-جای-جمهوری-اسلامی-با-ما-توافق-کنید
پایگاه خبری تحلیلی دیدارنیوز (https://www.didarnews.ir/fa/news/71942/%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%D9%86%D8%AF%D9%87-%D8%B3%D8%A7%D8%B2%D9%85%D8%A7%D9%86-%D9%85%D8%AC%D8%A7%D9%87%D8%AF%DB%8C%D9%86-%D8%AE%D9%84%D9%82-%D9%85%D9%86%D8%A7%D9%81%D9%82%DB%8C%D9%86-%DA%AF%D9%81%D8%AA-%D8%A8%D9%87-%D8%AC%D8%A7%DB%8C-%D8%AC%D9%85%D9%87%D9%88%D8%B1%DB%8C-%D8%A7%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85%DB%8C-%D8%A8%D8%A7-%D9%85%D8%A7-%D8%AA%D9%88%D8%A7%D9%81%D9%82-%DA%A9%D9%86%DB%8C%D8%AF)
نماینده سازمان مجاهدین خلق (منافقین) گفت به جای جمهوری اسلامی با ما توافق کنید!
دوای 20 ساڵ مانەوە لە تاران هەموو شتێك لەگەڵ نازم دەباغ
زەمەن // 20 ساڵە لە ئێران و هەرێم، چەندین حكومەت و سەرۆك وەزیران هاتوون و رۆیشتوون، تەنانەت سەردەمی پیاوە شەبحەكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش قاسم سلێمانی كۆتایی هاتووە، بەڵام ئەو هەر لە جێی خۆیەتی.
نازم دەباغ، نزیكەی 20 ساڵە نوێنەرایەتی یەكێتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، هێشتا پێیوایە لە سیاسەتدا خاڵی كۆتایی نیە و دەیەوێت بەردەوام بێت.
"زەمەن" لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ نازم دەباغ، قسەی لەسەر مستەفا كازمی، یەكێتی و ئێرانو حكومەتی هەرێم و پەیوەندییەكانی لایەنەكان لەگەڵ تاران كردووە.
زەمەن: وادیارە لە دوای كوژرانی قاسم سلێمانی نفوسی ئێران لەعێراق و هەرێمی كوردستان كەمبوەتەوە؟
نازم دەباغ: پێموایە نەمانی ئەو كاریگەری هەیە لەسەر شێوازی پەیوەندیكردن، چونكە ئەو راستەوخۆ پەیوەندییەكی باشی هەبوو، بەڵام لە هەمان كاتیشدا لە ئێران كەسێك دیاریكراوە بۆ راپەڕاندنی كاروباری عێراق ئەویش فەرماندەی قودسەو پیاوێكی شارەزا و لێهاتوو دانراوە، بەڵام ماویەتی بگاتە ئەو ئاستەی خوالێیخۆشبوو قاسم سلێمانی ئەنجامیدەدا، ئەمە بەشێكی هۆكارەكەیە.
بەشەكەی تریش گۆڕانكارییەكانە ئەو گۆڕانكاریانەی لە عێراقدا هاتونەتە پێشەوە، هەتاوەكو چەند ئێران گرنگی پێدەدات بۆ ئەوەی ئێران بێتەوە ناو كێشەكانەوە یاخود بێتە ناوەوە بۆ چارەسەری كێشەكان، یان وەكو نەیارانی ئێران دەڵێن دەستتێوەردان بكات، من وایدەبینم لەم قۆناغەدا ئێران بەشێوەیەكی گشتی و ئاشكرا بەشدار نابێت لە دیاریكردنی رووداوەكان.
زەمەن: ئەمریكا هۆكاری سەرەكی بەرتەسككردنەوەی چالاكییەكانی ئێرانە؟
نازم دەباغ: من نازانم خۆ ململانێی ئێران و ئەمریكا تەواو نەبووە، هەردوولا بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆیان ئیش دەكەن، بەشێكی تری بەستراوەتەوە بە سیاسەتی لایەنە سیاسیەكان و حكومەتی عێراقی تا چەند پشت بە رۆڵی ئێران دەبەستن.
زەمەن: مستەفا كازمی هاتوەتە سەر حكوم وا دەردەكەوێت سەرۆك وەزیرانێكی بەهێز بێت ئەمە تا چەند لەلای ئێرانییەكان جێی دڵخۆشیە؟
نازم دەباغ: دانانی هەر سەرۆك وەزیرانێك لە عێراق بە دڵنیاییەوە بێ پرس و راوێژكردن لەگەڵ ئەمریكا و ئێران و سعودیە نەبووە، مستەفا كازمی كە هاتە ئێران لەسەر ئاستێكی باڵا پێشوازی لێكرا هەتا گەیشتە رابەری كۆماری ئیسلامی، تا ئەم خولەكە مستەفا كازمی جێی رەزامەندی زۆرینەی لایەنەكانە.
زەمەن: بەس وا قسە دەكرێت كە ئێرانییەكان كازمی بە پیاوی ئەمریكا دەزانن؟
نازم دەباغ: نا من هیچ كات هەستم بەوەنەكردووە، بەڵام ئەوەی هەستمپێكردوە لە كاتی هەڵبژاردنیدا جێگەی رەزامەندی هەردوو بەرەكە بووە.
زەمەن: وەكو كەسێكی بە ئەزمون لە ناو سیاسەتدا پێتانوایە كازمی سەركەوتوو دەبێت؟
نازم دەباغ: پێموایە ئەركێكی زۆری لەسەرە، بەڵام بەمشێوەیە كە خۆی تێكەڵ دەكات لەگەڵ خەڵك و شەقامی عێراقی، بەدڵنیاییەوە هاوكاری دەبێت بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت، بەڵام ئەگەر لایەنە سیاسیەكان پشتیوانی نەبن ئەركێكی زۆری دەكەوێتە سەر شان.
زەمەن: سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
نازم دەباغ: یەكەمجارە بەشێوەیەكی وا راشكاوانە كەسێكی بەرپرس لەسەر ئاستی سەرۆك وەزیران لە عێراقدا بەو شێوەیە بە جورئەتەوە بێتە هەرێمی كوردستان و ئەو بەرنامەی كە خۆی هەیبوو جێبەجێیكرد، لە سەردانی مەرزەكان و شارەكان و كۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان، ئەمە بە شتێكی ئیجابی حساب دەكرێت.
زەمەن: با بێینە سەر پەیوەندییەكانی هەرێم و ئێران بە هەمانشێوەی سەردەمی قاسم سلێمانیە؟
نازم دەباغ: پێموانیە گۆڕان بەسەر پەیوەندییەكاندا هاتبێت، تا ئەوەی دەگاتە ئاغای قائانی فەرماندەی قودس سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.
زەمەن: بۆچی پەیوەندییەكانی ئێران زیاتر لەگەڵ حزبەكانە؟
نازم دەباغ: بەدڵنیاییەوە وایە، زۆرجار خۆشم وتومە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران لەرێی لایەنە سیاسیەكانەوە دەكرێت، نوێنەرایەتی هەرێم هەیە كارەكانی زیاتر بووەتە بە دواداچون بۆ كاری رۆژانە ئەگەر گرنگ بێت بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ناو ئێران.
زەمەن: كەسانی بەرپرس لە كاروباری دەرەوەی ئێران بەمزوانە هاتونەتە هەرێم؟
نازم دەباغ: پێموایە هەمیشە لە پەیوەندیدان، بەڵام بۆ راگەیاندن نەبووە.
زەمەن: بۆچی تائێستا هاوسەرۆكانی یەكێتی سەردانی ئێرانیان نەكردووە؟
نازم دەباغ: كات و ساتی نەهاتووە، با كات و ساتی بێت بەدڵنیاییەوە دێن، نەك هاوسەرۆكان ماوەیەكی زۆرە بەرپرسانی پارتی و كۆمەڵ و یەكگرتووش نەهاتوون، بەڵام لەم قۆناغەدا بەرپرسانی ئێران هەر لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ لایەنەكان.
زەمەن: نزیكی یەكێتی و كۆمەڵ شتێكی روونە، بەڵام ئێوە باسی پارتی و یەكگرتووش دەكەن؟
نازم دەباغ: نەك پارتی و یەكگرتوو، سۆسیالیستیش هەموویان لە پەیوەندییەكی باشدان، ئەگەر هەموویان پەیوەندییان لەگەڵ یەكێتی و كۆمەڵ باشتر نەبێت خراپتر نیە.
زەمەن: وەكو كەسێكی بە ئەزمون ئەم سیستەمی هاوسەرۆكییەی یەكێتی بەلای ئێوەوە گونجاوە؟
نازم دەباغ: دەبێت ئێمە رێز لە بڕیاری كۆنگرە بگرین ئەگەر هاوسەرۆكی سەركەوتوو بێت یاخود سەركەوتوو نەبێت، بەڵام كە كۆنگرە پەسەندی كردووە دەبێتە گونجاو، لە ئەنجامی كاركردنیان دەردەكەوێت كە ئایا ئەم پرۆسەیە بە سەركەوتووی تێدەپەڕێت، تائێستا هاوكارییەكی باش هەیە لە نێوانیاندا.
زەمەن: ئەم یەكێتیە ئێستا هەمان یەكێتیەكەی سەردەمی مام جەلالە بۆ ئێران یاخود نا؟
نازم دەباغ: سیاسەتی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و یەكێتی هەمان سیاسەت و پەیوەندییەكەی سەردەمی مام جەلالە بۆ ئایندەش هەمان سیاسەت دەبێت.
زەمەن: سەرنجی ئێوە لەسەر كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم چیە؟
نازم دەباغ: من نوێنەری خەڵك نیم، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستانم، ناڕەزایەتی هەیە بەڵام هەوڵ و كۆششی حكومەتیش هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر.
زەمەن: دوای جوڵەكانی كازمی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران هەروەكو جاران دەبێت؟
نازم دەباغ: گۆڕانكاری ئەگەر بەرەو باشتر نەبێت بەرەو خراپی نیە، سەردانەكانی بۆ ئەوە نەبوون ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران و توركیا رابگیرێت، بۆ ئەوەیە زیاتر رێكبخرێت و بكەوێتە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی.
زەمەن: ئەوەندەی ئێوە ئاگاداربن قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران چەندە؟
نازم دەباغ: بەپێی هەندێك داتا ساڵانە دەگاتە سەروو چوار ملیار دۆلار.
زەمەن: ئێوە چەند ساڵە لەو پۆستەدان و هیچ بەرنامەیەك هەیە بۆ گۆڕانكاری؟
نازم دەباغ: خۆ لە سیاسەتدا كۆتایی نیە، لە سیاسەتدا تا ئەو كاتەی زیندوی گەلەكەت و شۆڕشەكە پێویستی بە تۆبێت هەیت، من بە نوێنەرایەتی یەكێتی و حكومەتەوە نزیكەی 20 ساڵە ماوەی خەباتی خۆشم حساب بكەیت لە ساڵی 1986ەوە لە پەیوەندییەكانی یەكێتی بووم.
زەمەن: حكومەتی هەرێم هاوكاریتان دەكات یاخود یەكێتی؟
نازم دەباغ: حكومەتی هەرێم بودجە دەنێرێت بۆ نوێنەرایەتی تاران، ئێمەش وەكو هەموو دامودەزگاكانی حكومەت دواكەوت و لێبڕینی موچەیە دەمانگرێتەوە و كێشەمان هەیە لەوەدا.
زەمەن: ئێستا دەزگای هەواڵگری توركیا میت، لە هەرێمی كوردستان چالاكە، ئێوە سەرنجتان لەسەر ئەمە چیە؟
نازم دەباغ: من دەڵێم كێ چالاك نیە لە هەرێمی كوردستان، ئەمریكا و فەرەنسا و توركیا و ئێران هەموویان چالاكن، ئەمەش بەندە بەو سیاسەتەی لایەنی پەیوەندیدار و بەرپرس تاكەی تا چ سنورێك رێگە بە چالاكییەكان دەدات.
زەمەن: جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان هەموو لایەنەكان نوێنەرایەتیان لە توركیا و ئێران هەیە ئەمە هۆكاری دەستتێوەردانەكانی ئەوان نیە؟
نازم دەباغ: پێموایە گۆڕانیش پەیوەندی هەیە.
زەمەن: بەڵام هیچ نوسینگەیەكی نوێنەرایەتی نیە؟
نازم دەباغ: زەمەنی رەحمەتی كاك نەوشیروان هاتن بەڵام وابزانم لەسەر ئەوە رێكنەكەوتن كێ ببێتە بەرپرسی نوسینگەكە، بەڵام هەر بەرپرسێكی ئێرانی كە دێتە كوردستان وەك چۆن سەردانی یەكێتی دەكەن بە هەمانشێوەش سەردانی گۆڕان دەكەن.
زەمەن: ئێوە كە نوێنەری حكومەتن ئیتر بۆچی دەبێت حزبەكان نوسینگەی نوێنەرایەتیان هەبێت؟
نازم دەباغ: یەكێتی و پارتی نوسینگەكەیان لەناو نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمدایە، بەڵام پەیوەندییەكان هەر هەن، چونكە ئێرانیش بەهەمانشێوەی توركیا وەكو قەوارەیەك ئیعتراف بە هەرێمی كوردستان ناكات، بەڵام هاوكارە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ نوێنەرەكەی لە تاران، حزبەكان هەرێمی كوردستان تا ئێستا هەوڵیاننەداوە پەیوەندییەكان لە رێگەی یەك كەناڵەوە بێت ئەویش حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت.
https://www.zamenpress.com/Details.aspx?jimare=32876
نازم دەباغ لەگەڵ دکتۆر "ئاراس زەینەل" جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ دکتۆر "ئاراس زەینەل" جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ژمارەیەک لە خوێندکارانی دکتۆرا لە زانکۆکانی تاران دیداریی کرد.
دکتۆر "ئاراس زەینەل" جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی به هاورێیهتی لەگەڵ ژمارەیەک لە خوێندکارانی دکتۆرا لە زانکۆکانی تاران، ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی٢٠/٩/٢٠٢٠ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران به گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لە دانیشتنەکەدا باس لە باروودۆخی خوێندکارانی ههرێمی کوردستان لە تاران کرا و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی نوێنەرایەتی دەربڕیی بۆ هاوکاریی و کارئاسانی خوێدکارانیی کورد له ئێران و بڕیاردرا کە خوێندکاران، سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئاشنابوون لە نزیکەوە لە کێشەکانیان و چارەسەرکردنیان.
لە درێژەی ئەم کۆبوونەویەدا خوێندکارانی دکتۆرا لە زانکۆکانی تاران، سوپاسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ بەدەنگەوە هاتنی خوێندکاران لە ئێران.
سهرۆك ماكرۆن: فهڕهنسا له پشتگیریى ههرێمى كوردستان بهردهوام دهبێت
سهرۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى خۆى و ههرێمى كوردستانى بۆ سهرۆك ئیمانوێل ماكرۆن سهرۆكى فهڕهنسا دووپات كردهوه و ستایشى ڕۆڵى فهڕهنساى له پشتگیریى بهردهوامى له ههرێمى كوردستان و مافه دهستوورییهكانى گهلى كوردستان و هاوكاریى ههولێر و بهغدا بۆ چارهسهركردنى كێشهكانیان كرد، سهرۆك ماكرۆنیش دووپاتى كردهوه كه له سهرهدانى داهاتوویدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ دهبێت بێته ههولێر و له نزیكهوه سهردانى ههرێمى كوردستان بكات.
پاشنیوهڕۆى ئهمڕۆ چوارشهممه 2/9/2020 له بهغدا، بهڕێز نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لهگهڵ بهڕێز ئیمانوێل ماكرۆن، سهرۆكى فهڕهنسا كۆبووهوه. له كۆبوونهوهكهدا دۆخى سیاسیى عێراق و ههرێمى كوردستان، كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا، برهودان به پهیوهندییهكانى ههرێمی کوردستان و فهڕهنسا و دوایین پێشهاتهكانى ناوچهكهیان بهگشتى تاوتوێ كرد.
سهرۆك ماكرۆن ڕۆڵى ههرێمى كوردستانى له بهرهنگاربوونهوهى تیرۆر و تێكشاندنى داعش بهرز نرخاند و وێڕاى دهربڕینى خۆشحاڵیى به گفتوگۆى نێوان ههولێر و بهغدا، پشتگیریى فهڕهنساى بۆ ههرێمى كوردستان و ههوڵهكانى چارهسهركردنى كێشهكانیان له چوارچێوهى دهستووردا دووپات كردهوه.
له كۆبوونهوهكهدا ههردوولا هاوڕا بوون كه سهقامگیریى عێراق به چارهسهركردنى كێشهكانى دهبێت و لهمبارهیهشهوه هاوكاریى فهڕهنسا و دۆستانى له كۆمهڵكهى نێودهوڵهتى بۆ عێراق به پێویست زانرا.
پاراستنى سهروهریى عێراق و بهردهوامیى مهترسییهكانى تیرۆر و جموجووڵهكانى داعش، ههوڵدان بۆ كهمكردنهوهى گژرییهكان و پاراستنى سهقامگیرى له ناوچهكه و چهند پرسێكى جێى بایهخى ههردوولاش له كۆبوونهوهكهدا خرانه بهر باس كه بهڕێزان جێگرانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان، وهزیرى دهرهوهى فهڕهنسا و باڵیۆزى فهڕهنسا له بهغدا و ئهندامانى شاندى ههردوولا ئامادهى بوون.
https://dfr.gov.krd/a/d.aspx?l=13&a=50633