سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كاردينال ساكۆ كرد
پێشنيوهڕۆ رۆژی سێشه‌ممه 2023/7/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.
له ديدارێكدا ده‌رباره‌ى كشاندنه‌وه‌ى فه‌رمانى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى عێراقى تايبه‌ت به كهنيسهى كلدانى، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه گرنگه عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه به خێمهيهك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان بمێنێته‌وه و هيواى خواست به‌ڕێز سه‌ركۆمارى عێراقى فيدرال به زووترين كات ئه‌و كێشه‌يه چاره‌سه‌ر بكات.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن، بڕوا و پرهنسيپه و جوانيى عێراق لهوهدايه نيشتمانى هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و تيايدا مافى هه‌مووان پارێزراو بێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كاردينال ساكۆ سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان سهرزهمينى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردنه و شانازى پێوه ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه ئه‌و كێشه‌يه هه‌رگيز ڕێگه له كار و ئه‌ركه‌كانى ناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له پارێزگاريكردن له عێراق و پێكه‌وه‌ژيان.
دۆخى ده‌شتى نه‌ينه‌وا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به دۆخى كه‌نيسه و مه‌سيحييه‌كان به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز وه‌زيرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئايينیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-cardinal-sako/
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا ده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چارشه‌ممه 19/7/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی به‌ڕێز جه‌نه‌رال ماتیۆ ماركفارلن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه و ڕێكخستنی پێشمه‌رگه و كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می تاوتوێ كرا و بیروڕایان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنیان ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پرۆسه‌ی یه‌كخستن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆی دانراوه، وه‌ک پێویست به‌ڕێوه‌نه‌چووه و له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی خرانه به‌ر باس.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وێڕای هه‌موو كێشه و به‌ربه‌سته‌كان، هه‌موو هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنی پێشمه‌رگه و سوپاسی ڕۆڵ و هاندانی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر به‌غدا و دۆخی ناوچه‌كه به گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی خاوبهش تاوتوێ كران.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/7/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌رێز سێباستیان لوکۆرنوی، وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بارودۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر ئارمی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بۆیه عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێویستییان به به‌رده‌وامیی پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و فه‌ره‌نسا هه‌یه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیری و یارمه‌تیی فه‌ره‌نسا له گه‌لی كوردستان له قۆناغه جیاكاندا دووپات كرده‌وه به‌تایبه‌تی ئاماژه‌ی به ڕۆڵی یارمه‌تیده‌ر و پشتگریی به‌رێز ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كرد و دووپاتی كرده‌وه كه گه‌لی كوردستان یارمه‌تییه‌كان و پشتگیریی فه‌ره‌نسا هه‌رگیز له‌بیر ناكات.
لای خۆیه‌وه به‌رێز وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كانی فه‌ره‌نسا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێناو پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له عێراق و سووریا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق و كونسولی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و شه‌ڕی ئۆكراینا و لێكه‌وته‌كانی و چه‌ند بابه‌تێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
دواتر له لێدوانێكى هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ردوولا باسیان له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه كرد و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی:
زۆر خۆشحاڵ بووم كه ئه‌م ئێواره‌يه لێره له هه‌ولێر پێشوازيمان كرد له جه‌نابى وه‌زير. به گه‌رمى به‌خێرهاتنى ده‌كه‌ين بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان. سه‌ردانيان په‌يامێكى گرنگى به‌رده‌واميى پشتگيرى و دۆستايهتيى فه‌ره‌نسايه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان. زۆر به خێر بێن.
كۆبوونه‌وه‌يه‌كى باشمان هه‌بوو. باسمان له شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و توندڕه‌وى كرد. هه‌ردوولامان هاوڕا بووين كه داعش هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه‌یه له ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و ناوچه‌كه، بۆيه پێويسته هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و فه‌ره‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت.
سوپاسى فه‌ره‌نسامان كرد بۆ پشتگيرى و دۆستايهتيى به‌رده‌واميان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان. گه‌لى كوردستان هه‌رگيز يارمه‌تى و پشتيوانيى فه‌ره‌نسا له قۆناغه جياكاندا له‌بير ناكات. سوپاس و پێزانينمان بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن دووپات دهكهينهوه بۆ په‌يوه‌ندى و پشتگيريى به‌رده‌وامى له عێراق و له هه‌رێمى كوردستان.
پشتگيرى له ڕێككه‌وتن و لێكگهيشتنهكانى نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ين. چاومان لهوهيه هه‌رێمى كوردستانيش به‌شى خۆى لێى سوودمه‌ند بێت، به‌تايبه‌تيش له بوارى يارمهتيدان و مه‌شق و ڕاهێنانى پێشمه‌رگه‌دا.
جه‌ختمان له گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيدا كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و تهحهدييه ئه‌منيانه‌ى له عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.
دۆخى شه‌نگال و ئێزدييان و مه‌سيحى و پێكهاته‌كان و گرنگيى زهمينهخۆشكردنمان باس كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدييه‌كان بۆ شوێنه‌كانيان. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولامان هاوڕا بووين كه گرنگه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقى بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت.
سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى باڵيۆزخانه‌ى فه‌ره‌نسا له به‌غدا جه‌نابی باڵيۆز و كونسولخانه‌ى گشتييان له هه‌ولێر كونسولی گشتيی فه‌ره‌نسا بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين.
جه‌نابی وه‌زیر دووباره به خێر بێن بۆ هه‌ولێر.
دواتر به‌ڕێز وه‌زيرى هێزه چه‌كداره‌كانى فه‌ره‌نسا گوتى:
سوپاس جه‌نابى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس بۆ ئه‌م پێشوازييه گه‌رمه، سوپاس بۆ ئه‌م وشه دۆستايهتيانه و بۆ ئه‌و شێوازه له پێشوازيى ئه‌و شانده‌ى كه سه‌رۆكايه‌تى ده‌كه‌م. سوپاسى باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق و سوپاسى كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر ده‌كه‌م.
له ساتێكى زۆر تايبه‌تدا بۆ هه‌موو جيهان كه تيايدا زۆر ئاڵۆزيى ئه‌منى هه‌يه و ده‌بێ پێكه‌وه ڕووبه‌ڕوويان ببينهوه وه‌ك له ميانهى كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا ئاماژه‌مان پێدا، فه‌ره‌نسا خۆى به‌هێزتر ده‌كاته‌وه. له په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا ده‌نگمان به ياسايه‌ك دا بۆ په‌سه‌ندكردنى بودجه‌يه‌كى بێوێنه.
كه ده‌ڵێم بێوێنه، ڕێكاره‌كانى جه‌نه‌رال شارل ديگۆلمان به بير دێنێته‌وه كه سه‌رده‌مى ساڵانى شه‌سته‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى چه‌ندين دۆخى جياوازى قه‌يراناوى وه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕكابهريى زلهێزه‌كانى جيهان، هاتنه ئاراوه، ئه‌وانيش بريتين له پرسه‌كانى تايبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و ئاڵنگاريى ئه‌منى له وشكانى و دهرياكاندا، له‌گه‌ڵ بابه‌تێكى زۆر زه‌قى سه‌ر مێزى گفتوگۆ كه تيرۆره.
هه‌ر وه‌ك به جه‌نابتانم ڕاگه‌ياند، فه‌ره‌نسا به قووڵى په‌يوه‌ندييه‌كى تايبه‌تى به‌م بابه‌ته‌وه هه‌يه كه په‌يوه‌ندييه‌كى سۆزادارانهيه، هه‌روه‌ها جێگه‌ى داخه كه په‌يوه‌ندييه‌كى له‌گه‌ڵ نههامهتييهكانيشدا هه‌يه. ئێمه ته‌قينه‌وه‌كانى پاريس و نيسمان بينى، ده‌شزانين ئه‌و خوێنه‌ى له فه‌ره‌نسا ڕژاوه، چ په‌يوه‌ندييه‌كى له‌گه‌ڵ نههامهتييهكاندا دروست كردووه، بۆيه له پرسى له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تيرۆردا، فه‌ره‌نسا وه‌ك ئه‌وانى ديكه وڵاتێكى ڕۆژئاواييى ئاسايى نييه.
ئه‌مه ناچارمان ده‌كات بۆ دڵنيابوونه‌وه له‌و ئهنجانامهى لێره هێزه‌كانمان به ده‌ستيان هێناوه له ڕێگه‌ى ئه‌و ئۆپه‌راسيۆنه‌ى به “شه‌مال” ناسراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆپه‌راسيۆنانه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا ئه‌نجام دران، ئه‌و ئۆپه‌راسيۆنانه‌ى له چوارچێوه‌ى په‌يوه‌نديى دوولايهنهش ئه‌نجام دران. ئه‌نجامى ئه‌م ئۆپهراسيۆنانه لێره له‌به‌ر چاون و هيوربوونهوهيهكيش نيشان ده‌ده‌ن.
لانى كه‌م، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر وه‌ك ئاڵنگارييهك ده‌مێنێته‌وه. وه‌ك ئاڵنگارييه‌كى به‌رده‌وام، وه‌ك ئاڵنگارييه‌كى زۆر ناسك بۆ هه‌موو ساتێك، به تهواويش له‌گه‌ڵ ئيسلامى ڕاديكال كه ده‌وڵه‌تى ئيسلامييه (داعش)، ئه‌ركمان كۆتايى نه‌هاتووه. بۆيه ده‌بێ به‌رده‌وامى به هاريكاريى هاوبه‌ش بده‌ين له بوارى هه‌واڵگرى و له بوارى مه‌شق و ڕاهێناندا. وه‌ك جهنابشتان ئاماژه‌تان پێدا جه‌نابى سه‌رۆك، منيش ناگه‌ڕێمه‌وه سه‌ريان، به‌ڵام ئه‌مانه كليلن بۆ داهاتوو به مه‌به‌ستى خێراتركردنى ئه‌و پرسانه‌ى كه تايبه‌تن به ئاسايش.
دواتر ده‌رفه‌تى ئه‌وامان ده‌بێت كه بێينه سه‌ر پرسێكى ديكه‌ى جيهانى كه ئه‌ويش ئۆكراينايه. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه ديپلۆماسيه‌تى فه‌ره‌نسى له ماوه‌ى ڕابردوودا زۆر پێوه‌ى سه‌قاڵ بووه. دهرفهتيشه به‌و ميديايه‌ى لێره‌يه، هه‌روه‌ها به چاودێرانى جياوازيش ڕابگهيهنم كه فه‌ره‌نسا كورتبين نييه كاتێك ده‌ڵێت قه‌يرانى ئۆكراينا وزه‌يه‌كى زۆرى ڕۆژاواى به خۆيه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. ده‌زانين تا چه‌ند به‌رامبه‌ر دۆستان و هه‌موو هاوبه‌شه‌كانمان قهزرارين بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى كليلن بۆ سهقامگيريى ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها بۆ ئاسايشى كوردستانى عێراق و هاووڵاتييه فهرهنسييهكان.
ئه‌مه په‌يامى ئه‌م سهردانهمه كه په‌يامى دۆستايه‌تى و وه‌فادارييه، په‌يامى سوپاسگوزارييه بۆ ئه‌و كارانه‌ى تا ئێستا ئه‌نجام دراون، هه‌روه‌ها بۆ پرۆژهكانيش. پرۆژه‌كان بۆ داهاتوو ده‌رباره‌ى ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى له ئه‌ستۆمانن، ئه‌و ئاڵنگاريانهش كه به‌رده‌وام ڕووبه‌روومان ده‌بنه‌وه و ده‌بێ پێكه‌وه بهرهنگاريان ببينهوه.
جارێكى ديكه زۆر سوپاس بۆ ئه‌م پێشوازييه گه‌رمه. مايه‌ى خۆشحاڵيمه بۆ يه‌كه‌مين سه‌ردانم بۆ هه‌ولێر كه هه‌رگيز له بير‌ى ناكه‌م.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك ئيلهام عه‌ليێڤ جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
بعد وصوله في زيارة رسمية إلى العاصمة الأذربيجانية، باكو، استقبل فخامة رئيس إقليم كوردستان السيد نيجيرفان بارزاني، ظهر اليوم الثلاثاء 18 تموز 2023، بحفاوة من قبل فخامة الرئيس الأذربيجاني السيد إلهام علييف، وذلك في القصر الجمهوري.
وفي اجتماع ثنائي ودي، أكد الجانبان على تعزيز علاقات أذربيجان مع العراق وإقليم كوردستان في المجالات كافة، وخاصة في مجالات الاقتصاد والتجارة والسياحة والطاقة، وبحث الجانبان فرص الاستثمار وتشغيل رؤوس أموال الشركات الأذربيجانية في إقليم كوردستان وعموم العراق.
في هذا السياق، جرى التأكيد على أهمية افتتاح قنصلية عامة أذربيجانية بإقليم كوردستان، والتي كان قد تقرر افتتاحها في وقت سابق، وبحثت إجراءات افتتاحها في المستقبل القريب والعمل على تعزيز العلاقات والتعاون المشترك بين الجانبين.
كما بحثت الإجراءات والخطوات الأخيرة لتسيير رحلات جوية مباشرة بين أربيل وباكو وبين باكو وبغداد ومناطق أخرى من العراق وتقديم التسهيلات في منح تأشيرات السفر وتبادل الزيارات والوفود بين الجانبين.
بعد ذلك، وفي اجتماع آخر حضره وفدا الجانبين وشارك فيه السيد القائم بأعمال السفارة العراقية في باكو، بحثت قنوات التواصل وإجراءات متابعة المحاور التي تناولها اجتماع الرئيسين في سبيل توطيد العلاقات، واتخذت القرارات اللازمة بشأنها.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی باک‌و ده‌کات
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌چێته ئازه‌ربایجان و سبه‌ی سێشه‌ممه ٢٠٢٣/٧/١٨ له باک‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان کۆده‌بێته‌وه.
به‌ڕێزان سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان په‌یوه‌ندییه‌کانی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره جیاکاندا تاوتوێ ده‌که‌ن.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-visits-baku/
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت ئێران داوای دەرکردنی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەکات وەک چۆن کاتی خۆی موجاهیدینی خەڵق لە عێراق دەرکرا، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانە قورسە.
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند. "ئێران دەیەوێت هاوشێوەی موجاهیدین هێزە کوردییەکانیش دەربکرێن، بەڵام پێموایە حکومەتی هەرێم لەگەڵ سنوردارکردنی چالاکییەکانیاندایە."
نازم دەباغ ئاماژەی بەوەکرد عێراق لەگەڵ ئێران هەماهەنگ دەبێت دژی حزبە کوردییەکان و وتی، "کار بۆ سنوردارکردنی چالاکییەکانیان دەکرێت. گەر هەماهەنگ نەبن، هەمان هەڵوێستی موجاهیدینی خەڵقیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر."
ڕۆژی سێشەممە محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی "توندتری" دژی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لەناو خاکی هەرێم کرد، گەر تا 22ی مانگی نۆی ئەمساڵ ئەو هێزانە لە چەک دانەماڵرێن و چالاکی ئەنجام بدەن.
لەبارەی هەڕەشەکانی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێرانەوە، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت هەڕەشەکان مەترسیدارن بەو پێیەی ئێران هێزی هەیە و ڕێککەوتنی لەگەڵ عێراق بەستووە.
دەربارەی شێوەی کاردانەوەی ئێران دوای تێپەڕبوونی وادەکە، نازم دەباغ وتی، "ڕەنگە ئێران بۆمبارانی بارەگای حزبە کوردییەکان دەست پێبکاتەوە."
نازم دەباغ هاتنە ناوەوەی هێزی زەمینی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر بارەگای حزبە کوردییەکان بە ئاسان نازانێت و دەڵێت، "ناردنی هێزی زەمینی ئێران دوا هەنگاو دەبێت."
لە مانگی 9 ی ساڵی 2022 ئێران چەند جارێک بارەگای حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لە دەوروبەری شاری هەولێر، کەرکوک و سلێمانی بۆبارانکرد. بەو هۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە گیانیان لەدەستداو برینداربوون.
حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران داماڵینیان لە چەک ڕەتدەکەنەوە و ئاماژەبەوەدەکەن، ئەوان چەکیان بۆ پاراستنی خۆیان و بارەگاکانیان هەڵگرتووە و ئامادەنین دەستبەرداری بن.
لەوبارەیەوە نازم دەباغ وتی، "حکومەتی هەرێم و عێراق دەتوانن چالاکییەکانیان سنوردار بکەن، تا بتوانن لە کەمپەکان دابنیشن و تەنها چالاکی فەرهەنگی و سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەنجام بدەن."
هەڕەشەی ئێران بۆ سەر حزبە کوردییەکان لەکاتێکدایە، بەرپرسانی ئەو حزبانە جەخت لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوەو ڕەتیدەکەنەوە لەناوخۆی هەرێمەوە گرفتیان بۆ ئاسایشی ئێران دروست کردبێت.
بەڵام وەک ئاماژەیەک بۆ ڕەتکردنەوەی لێدوانی ئەو حیزبانە، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران وتی، "دوکەڵ بێ ئاگر نییە."
بەرپرسانی ئەمنی ئێران و عێراق چەندین جار کۆبوونەتەوە و جەختیان لەسەر پاراستنی سنورەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە.
هاوکات لەگەڵ فشارەکانی ئێران دا بۆ داماڵینی حزبە کوردییەکانی ئێران لە چەک، تەنها لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ چەکداری حزبی دیموکراتی ئێران لە هەرێمی کوردستان کوژراون و بەرپرسانی ئەو حزبە پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران درێژ دەکەن.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سكووڵه‌رشيب بۆ ده‌رچووانى ئه‌مساڵى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى ئاماده‌يى دابين ده‌كات
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/7/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مه‌كانى ده‌رچووى ئاماده‌يى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و دايكوباوك و كه‌سوكاريان كرد.
له ديدارێكدا كه به‌ڕێزان وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد و تيايدا به گه‌رمى پيرۆزبايى له ده‌رچووان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
به‌ڕێزيان دووپاتى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكاريان، هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى شانازى به‌وانه‌وه ده‌كات و دڵنياى كردنه‌وه كه سكووڵه‌رشيب بۆ هه‌موو ده‌رچووانى ئه‌مساڵى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى ئاماده‌يى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان دابين ده‌كات تا له زانكۆكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌رده‌وامى به خوێندن بده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێز وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستانى ڕاسپارد بۆ كارى پێويست.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پيرۆزبايى له كه‌سوكارى ده‌رچووان و مامۆستايانيان و له به‌ڕێزان وه‌زيرى په‌روه‌رده و ستافى وه‌زاره‌ت كرد و وه‌ك به‌شێكى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى له قه‌ڵه‌م دان، جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه ده‌رچووانى ئاماده‌يى له‌و ئاسته به‌رزه‌دا سه‌ركرده‌ى داهاتووى وڵاتن و ده‌توانن خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاته‌كه‌يان بكه‌ن. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ڕێز و پێزانينى بۆ شه‌ونخوونى و ماندووبوونى ده‌رچووان ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئالان حه‌مه سه‌عيد وه‌زيرى په‌روه‌رده و ده‌رچووان و كه‌سوكاريان، سوپاس و پێزانينيان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستانيان ده‌ربڕى بۆ سكووڵه‌رشيب و پشتگيرى و هاندانيان.
له ديدارهكهدا چه‌ند بيروڕا و سه‌رنج و تێبينييه‌ك ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى خوێندن و كێشه‌كانى به‌گشتى و ده‌رفه‌تى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى په‌يوه‌نديدار به خوێندن و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌وه، خرانه ڕوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له سه‌ره‌تاى قسه‌كانيدا گوتى:
”هەموو لایەكتان بە خێر بێن. لە هەر شوێنێكی كوردستانەوە هاتوون، بەخێر بێن سەر چاوان. دەمەوێ پیرۆزباییەكی گەرم لە هەر هەمووتان بكەم، هيوادارم سەركەوتوو و سه‌رفراز بن. ئێوە قۆناغێكی زۆر گرنگی ژیانتان تەواو كرد بە سەركەوتوویی، هیوادارم قۆناغەكانی تری خوێندنیشتان هەروەك ئەوەی ئێستا بە سەركەوتوویی و بە خۆشی تەواو بكەن.”
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ستايشى خێزانى ده‌رچووانى كرد و گوتى: “بەبێ پشتگیریی خێزانەكانتان، دایك‌وباوك و كەسوكارتان، دڵنیام نەتاندەتوانی ئەمڕۆ ئەو سەركەوتنە بەدەست بهێنن. پیرۆزبایی و دەستخۆشی و سوپاسێكی گەرم لە ماڵباتی ئێوە دەكەم، هيوادارم ئەوانیش سه‌رفراز و سەركەوتوو بن.”
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها به ده‌رچووانى گوت: “ئێوە لەم قۆناغەی كە ئێستا بەجێتان هێشت و پێتان خستە قوناغێكی نوێ لە خوێندندا، بە دڵنیاییەوە ئەزیەتی زۆرتان كێشاوە تا ئەمەتان بەدەستهێناوە. بە ڕاستی ئێمە شانازیتان پێوە دەكەین، ئەمڕۆ كوردستان پێویستی بە ئێوه‌یە، قۆناغی ئەمڕۆی كوردستان پێویستیی بەوە هەیە ئێوە بە چەكی قەڵەم و بە چەكی زانست خۆتان پڕچەك بەكەن.”
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گوتى: “ئێوە ئایندەی ئەم وڵاتەن، ئایندەی ئەم وڵاتە بەدەست ئێوەیە و ئەمەی ئەمڕۆ جێگەی خۆشحاڵیييه سەیرم كرد كە دەهاتنە ژوورەوە تا حەدێكی زۆر ئافرەت و كچ لەناو ئەو سەركەوتووانەدا دیارن، ئەمەش خۆی جێگەی شانازییە. ئایندەی ئەم مللەتە بە دەست ئێوەیە و ئایندەی ئەم مللەتە لەم قۆناغەدا زانستە، خوێندنە، خۆپێگەیاندنە بۆ ئەوەی ئێمەش بگەین بە كاروانی ئەو وڵاتانەی كە پێشكەوتوون. ئەو ئاڵایە هەڵگرن و كوردستان سەربەرز بكەن، بەرەو پێشەوە و بەرەو قۆناغی نوێى ببەن و ئایندە هی ئێوەیە.”
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها سوپاسی وەزارەت و ستافی وەزارەتى كرد و گوتى: “سوپاسی جەنابی وەزیر و جێگری وەزیر و هەموو ئەو بەڕێزانە دەكەم كە هەر یەكێك بە شێوەیەك ماندوو بوون لەگەڵ ئێوە، بەڵام سوپاسێكی تایبەتیم بۆ مامۆستایانی ئێوە هەیە. لێرەوە دەمەوێ دەنگی خۆم بگەیەنم بە وان و سوپاسیان بكەم و پێیان بڵێم سوپاستان دەكەین بۆ ئەو ماندوبوونە، سوپاستان دەكەین كە ئێوە بە هەموو ئەو دۆخە ناخۆشەی هەبووە قەت نەتانهێشتووە پرۆسەی خوێندن لە كوردستان ڕابگیرێ و بەردەوام بوون.
له كۆتاييدا به‌ڕێزيان ڕوو له ده‌رچووان گوتى: “دڵنیا بن ئێوە جێی شانازین بۆ كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە. ئەم ئەمانەتە لەدەست ئێوەدایە و بە هەموو هێز و توانا ئەم ئەمانەتە وەربگرن و بەرەو پێشەوەی ببەن. هيوادارم هەمووتان تەمەندرێژ دەبن و لە ژیانی خۆتان سەركەوتوو دەبن. جارێكی دیكە بە خێر بێن.”
نازم دەباغ لەگەڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له هه‌ولێر دیداری کرد.
"سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له تۆڕیی کۆمه‌ڵایه‌تی "تویتێر" بڵاویکرده‌وه که؛ له‌گه‌ڵ کاک "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران کۆبوومه‌وه. باسمان له ڕووداو و پێشهاته‌کان به گشتیی کرد و جه‌ختمان له گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌کی باشی دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرده‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیم له به‌ڕێزیان و سه‌رجه‌م ستافی نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ئێران کرد بۆ کار و ماندووبوونیان.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوايى له كونسولى فه‌ره‌نسا ده‌كات
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/7/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد كە بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه، سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كردبوو.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز ديكۆتينى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنى له پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
لاى خۆيەوه به‌ڕێز كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له ئهركەكانى و هيواى خواست به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه باسى له ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد له به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا.
بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-he-says-goodbye-to-the-french-consul/