هەولێر، هەرێمی کوردستان ـ "سەلام عارف روشدی" جیگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە کۆبوونەوە‌ی "سەفین دزەیى" بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگە‌ڵ نوێنەرانى حکومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتانی ده‌ره‌وه بەشداریی کرد.
لەم کۆبوونەوەیەی "سەفین دزەیى" بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، که رۆژی پێنجشەمە ١٤ ژانوییه‌ی ٢٠٢١ بە شێوەى ئۆنلاین بەڕێوەچوو، نوێنەرانى حکومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتانی ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ته‌واویی ستافی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیایدا به‌شداربوون.
لە سه‌ره‌تای کۆبوونەوەکەدا "سەفین دزەیى" بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به کار و چالاکییه‌کانی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە له ساڵی ٢٠٢٠ له‌گه‌ڵ وڵاتانی جۆراوجۆریی بیانی و هه‌روه‌ها پەیوەندییەکى تۆکمه له‌گه‌ڵ ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمى کوردستان، به‌رنامه و ڕێکاره‌کانی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە له ساڵی نوێی ٢٠٢١، بارودۆخى هەرێمى کوردستان و پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ندین بابه‌تی گرینگی دیکه به‌تایبه‌تی هاته ئاخاوتن.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونەوەیەدا بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به باروودۆخی هه‌نووکه‌یی عێراق و هەرێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه ناجێگیرانه‌ی نێوان حیزبه سیاسییه‌کانی هەرێمى کوردستان و هه‌روه‌ها به‌شه بوودجه‌ی هەرێمى کوردستان له حکومەتی فیدڕالی عێراق کورته باسێکی پێشکه‌ش کرد.
لە درێژه‌ی دیدارەکەدا، نوێنەرانى حکومەتی هەرێمی کوردستان له وڵاتانی ده‌ره‌وه، پرسیار و روونکردنەوەى خۆیان ئاراستەى "سەفین دزەیى" بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کرد و ئەوانیش لاى خۆیانەوە وڵام و ڕاوبۆچوون و هه‌روه‌ها ڕوونکردنەوەى پێویستیان پێشکەش کرد.