ئەمڕۆ شەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت لەگەڵ شاندێكی USIP (پەیمانگای ئاشتی ئەمەریكی) بەسەرۆكایەتی د. ایلی ابو عون بەڕێوبەری پڕۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا و سەرهەنگ حەمەسعید بەرپرسی پێشكەوتوو لە پڕۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان باسیان لە كردنەوەی ئۆفیسێكی تایبەت بە USIP لە هەولێر كرد كە ئامانج تێیدا پتەوكردنی پەیوەندی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و USIP یە بۆ هاوكاری و هەماهەنگی سەبارەت بە پرسە هەنووكەییەكان و باروودۆخی ئەمڕۆی ئاوارەكان و دوای گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان.
هەروا باس لە دوایین پێشووەچوونەكانی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا كرا هەروەها باروودۆخی ئاوارە یەزیدیەكان و كریستیانەكان و چۆنێتی یارمەتیدانیان.
فەلاح مستەفا بەخێرهاتنی شاندی میوانی كردو هیوای خواست ئەم دیدارە سەرەتایەك بێت بۆ پەیوەندیەكی بەردەوام و درێژخایەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هەروا گووتی هەرێمی كوردستان لە مانگی حوزیران دووچاری هێرشێكی بەرفراوانی تیرۆرستان هات. بەڵام پێشمەرگەو گەلی كوردستان قارەمانانە توانیان بەرگری بكەن و رێگری لە پێشڕەوی كردنی تیرۆرستان بگرن، دواتر پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گورزی ئاسمانی و یارمەتی سەربازی بۆ پێشمەرگە هاوكێشەی جەنگی گۆڕی و توانرا زۆر ناوچە لە تیرۆرستان پاك بكرێنەوە.
سەبارەت بە بارودۆخی ئاوارەكان و ژمارەیان ، بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت گووتی بە داخەوە ئێستا ئاوارەكان لە بارودۆخێكی دژواردان و بەهۆی زۆری ژمارەیان حكومەتی هەرێم ناتوانێ وەك پێویست تەواوی پێداویستیەكانیان بۆ مسۆگەر بكات، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێكخراوە خێرخوازیەكان رۆلی بەرچاویان هەبووە لە پێشكەش كردنی یارمەتیەكان، لەگەڵ ئەوەشدا دەخوازین كۆمەك و یارمەتی زیاتر بگاتە هەرێم چونكە ئاوارەكان پێویستیان بە جێگەو شوێنی حەوانەوەو خوێندن و تەندروستی زیاتر هەیە.
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا فەلاح مستەفا گووتی ئەنجامی سەردانی سەرۆكی حكومەت و شاندی یاوەری بۆ بەغدا ئەرێنی بوو، كێشە گرنگەكان تاوتۆێ كران و ڕێگە چارەیان بۆ دۆزراوەتەوە. پێویستە هەموو پێكهاتەكانی عیراق لەم پرۆسە سیاسیە بەشداربن و بەغدا ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە گۆڕینی باری سیاسی ئێستا بۆ بارێكی گوونجاوتر.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت دەستخۆشی لەم هەنگاوەی (پەیمانگای ئاشتی ئەمەریكی) كرد بۆ كردنەوەی نووسینگەیان لە هەرێمی كوردستان و ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی بۆ پێشكەشكردنی هەمووجۆرە ئاسانكاری و هاوكاریەك بۆ سەرخستنی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان .
دوایین هەواڵەکان
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد