ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/11/2014 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر پێشوازی كرد له "د. ئه‌یاد عه‌لاوی" جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌و جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ردوولا به پێویستیانزانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر هه‌بێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌و هه‌رچی زوو كۆتایی پێهێنانی.
له ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكاندا، قسه‌كرا له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"له سه‌ره‌تاوه گووتوومانه پێویسته كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له رێگای گفتوگۆ و له‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ و ناكرێ هاووڵاتیان بكرێنه قوربانی ململانێ سیاسییه‌كان".
لای خۆیه‌وه د. ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تیشكی خسته سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر و رایگه‌یاند ده‌یانه‌وێ به زووترین كات و له رێگای گفتوگۆوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بتوێته‌وه".
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند"ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵمانداوه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین كه باشترین و دۆستانه‌ترین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌بێ و به هه‌موومان بتوانین رووێكی جوانی دیموكراسی له ناوچه‌كه نیشان بده‌ین".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا به پێویست و گرنگیانزانی ئه‌م جۆره سه‌ردان و گفتوگۆیانه به‌رده‌وام بن و سه‌رجه‌میشیان به ئامانجی گه‌یشتن بێ به چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات