سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى ته‌ممووزى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو له‌یلا زانا په‌رله‌مانته‌رى سه‌ربه‌خۆى ئامه‌د و به‌ڕێز سڕڕى سوره‌ییا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانته‌رى هه‌ده‌په‌ى ئیستانبول كرد.
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا و ئه‌و هه‌نگاوه یاساییه‌ى ئه‌م دواییه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له توركیا نرا؛ خرایه به‌ر باس و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ئه‌م هه‌نگاوه یاساییه‌ى به ته‌كانێكى گه‌وره به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له توركیا به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه‌ى سیاسى له قه‌ڵه‌م دا و هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى و دانانى ئه‌و چوارچێوه یاسایییه بۆ پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیانه‌وه خاتوو له‌یلا زانا و به‌ڕێز سڕڕى سوره‌ییا ئۆنده‌ر كه دوایین جار سه‌ردانى دوورگه‌ى ئیمرالییان كردبوو، وێڕاى سڵاو و ڕێز، هه‌روه‌ها پێزانینى به‌ڕێز ئۆجالانیان گه‌یانده به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى به‌رامبه‌ر به‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ى كه بۆ ده‌سپێكردن و به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا داویه‌تى و داوایان كرد وه‌ك هه‌میشه له پشتگیریكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیانه‌ى پرسى كورد له توركیا به‌رده‌وام بێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و دواڕۆژى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار له توركیا، تاوتوێ كران.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات