كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی رایگه‌یاند پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زیاتر له جاران هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه بكات له جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و گوتیشی"پێشمه‌رگه بۆته تاكه نوێنه‌ری جیهان له جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
ئه‌م وتانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/11/2014 له میانی پێشوازی كردنی له جه‌نه‌ڕاڵ بارباڕۆی ئه‌مریكی هات.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه‌و هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له جیهان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی"گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی جیهان و ناوچه‌كه سه‌لماندی كه ئیتر كورد به‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كییه له هاوكێشه‌كانی جیهان و ئه‌و پێشهاتانه‌ی دێنه پێشه‌وه".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تیرۆرستان كرد‌و گوتی"له ئێستادا له چه‌ندین شوێن و ناوچه‌ی جیاواز پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووی تیرۆرستان ده‌بنه‌وه".
لای خۆیه‌وه جه‌نه‌ڕاڵ بارباڕۆی ئه‌مریكی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و گوتی"ئێمه ده‌مانه‌وێ هاوكاری و پاڵپشتی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ین و پاڵنه‌رێكی ئه‌كتیڤ بین بۆ زیاتر پێشخستنی تواناكانی ئه‌م هێزه".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی چه‌ند پرسێكی تری تایبه‌ت به ره‌وشی پێشمه‌رگه‌و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئه‌م هێزه‌یان له كوردستان كرد‌و به‌گرنگیان زانی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ربازییه‌كان زیاتر بێ بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتری جیهان به‌سه‌ر تیرۆرستاندا.

دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد