به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وه‌زیرانى هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە د. فوئاد مەعسووم دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆك كۆماری عیراق و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت، ئومێدی ئەوەش ده‌كات كە وەك سەرۆك كۆمار تەواوی هەوڵی خۆی بدات بۆ پاراستنی دەستوور و ڕێگرتن لە پێشێلكردنی دەستوور و یاساكانی عیراق.
ئەمەش دەقی پیرۆزبایینامەكەی به‌ڕێز سەرۆك وه‌زیرانى هەرێمی كوردستانە:
بۆ بەڕێز د. فوئاد مەعسووم سەرۆك كۆماری عیراق،
بە بۆنەی هەڵبژاردنتان لە لایەن پەرلەمانی عیراقەوە وەك سەرۆك كۆمار، لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
ئێوەی بەڕێز لە كاری سیاسی و هەروەهاش لە كاری بەڕێوەبردن و حكوومەتداریدا لە كوردستان ئەزموونێكی باشتان تۆمار كردووە، لەو چەند ساڵەی دواییشدا لە پرۆسەی سیاسیی عیراق و داڕشتنی دەستووری تازەی عیراق و ژیانی پەرلەمانیدا؛ وەك سەرۆكی پەرلەمانی ئینتیقالیی عیراق و سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كوردستانی؛ ڕۆڵێكی بەرچاوتان هەبووە.
هیوادارین بتوانن بە شێوەیەكی تەواو دەستووری عیراق بپارێزن و هەموو ئەو پێشێلكارییانە ڕاست بكەنەوە كە بەرامبەر دەستوور ئەنجام دراون و لە ئەنجامدا پرۆسەی سیاسى و تەوافوقی نێوان لایەنەكان و پێكهاتەكانی عێراقییان تێك دا و ئەوەش شێوان و ئاڵۆزییەكی تەواوی لە عیراقدا دروست كردووە و ژیانی سەدان هەزار خێزان لە عیراق تێك چووە، هه‌روه‌ها ڕێگەی بۆ گرووپە توندڕەوەكان خۆش كرد كە شوێنی خۆیان لە عیراقدا بكەنەوە.
هیوادرین ئێوە بتوانن پارێزەری مافی هەموو گەلانی عیراق بن كە ئەوەش لە پاراستنی دەستووری عیراقدا خۆی دەبینێتەوە، هەروەها بە زووییش هەموو ئەو پێشێلكارییانە نەهێڵن كە بەرامبەر گەلی كوردستان ئەنجام دراون؛ بە تایبەتی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى ئەمساڵ ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان كراون.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وه‌زیرانى هەرێمی كوردستان.
24ى ته‌ممووزى 2014
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات