"مه‌رزیه ئه‌فخه‌م" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: هاوکاریی بازرگانی و ئابووری نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران له ئاستێکی به‌رزدایه و په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵ و مێژوویی له نێوان دوو لایه‌ندا له ئارادایه و ئه‌مه بابه‌تێکی نوێ نییه.
"مه‌رزیه ئه‌فخه‌م" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له کۆنفڕانسێکی خه‌به‌ریدا ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی قووڵ و مێژوویی هه‌یه له نێوان ئێران و کورده‌کانی عێراق و ئه‌مه بابه‌تێکی نوێ نییه.
وته‌بێژی ده‌زگای دیپلۆماسی ئێران سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق گوتی: ئێمه هه‌میشه په‌یوه‌ندی تۆکمه‌مان له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق بووه و به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندی و هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی حاکمییه‌تی عێراقدا.
ئه‌فخه‌م سه‌باره‌ت به دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وڵات هاوپه‌یوه‌ند به قه‌یرانی عێراق گوتی: تاران له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات له‌وانه رووسیا له باره‌ی عێراق گفتوگۆی کردووه.
زیادیشی کرد: پێویسته وڵاتانی ناوچه‌که ڕوانگه‌ی گشتییان له سه‌ر پرسی تیرۆریزمی ته‌کفیری ببێت و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا دووفاقی مامه‌ڵه بکرێت بێ گومان له قۆناغێکدا ناچار ده‌بن هه‌ڵوێست بگۆڕن.
جه‌ختیشی: ئێران له پیناو یارمه‌تی دانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه و گرفته جیدییه‌کانی ئه‌و وڵاته ئاماده‌ی هاوکاری و هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی پێویسته.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز