به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پشتیوانی لە یاسای ژمارە 6551ی توركیا كرد لەپێناو چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كورد لە توركیا و پشتیوانیی خۆی نیشان دا بۆ هەنگاوە بوێرەكانی به‌ڕێز سەرۆك وەزیرانی توركیا لەپێناو كۆتاییهێنان بە شەڕ و هێنانەكایەی ئاشتی و تەباییی كۆمەڵایەتی.
ئەمەش دەقی لێدوانەكەی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه:
هەوڵەكانی ئێستا و ئەو جموجۆڵەی هەیە بۆ هێنانەكایەی ئاشتی و چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەی كورد لە توركیا مایەی دڵخۆشیی ئێمەیە و، هیوادارین ببێتە مایەی پێشڤەچوونی زیاتر بۆ هەموو گەلی توركیا.
هەروەها لەو چوارچێوەیەدا، دەركردنی یاسای ژمارە 6551 لە لایەن پەرلەمانی توركیاوە، بە پێشنیاز و پشتیوانیی پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتیی بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، هەنگاوێكی دیكەی زۆر گرنگە لەپێناو هێنانەكایەی ئاشتی و چارەسەركردنی كێشەی كورد لە توركیا، چونكە گفتوگۆكان و هەنگاوەكانی چارەسەری ئاشتیانەی خستە چوارچێوەیەكی سیاسیی یاساییەوە.
ئێمە وەك چۆن پێشتر پشتیوانیمان لە هەنگاوە بوێرەكانی بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و حكوومەتی توركیا كردووه لەپێناو چارەسەری ئاشتیانە، پشتیوانی لەو هەنگاوە گرنگەش دەكەین و هیوادارین گەلی توركیا بەهۆی ئەو یاسایە بگاتە تەباییەكی تەواوی كۆمەڵایەتی و، ئاشتی دەرفەتی پێشكەوتنی زۆر زیاتر بۆ گەلی توركیا بڕەخسێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد