نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ تیم پاتەرسۆن جێگری باڵیۆزی ئوستوڕالیا لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، "تیم پاتەرسۆن" جێگری باڵیۆزی ئوستوڕالیا لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
"تیم پاتەرسۆن" باڵیۆزی ئوستوڕالیا لە تاران کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە (١٤/٨/٢٠١٧) ، سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن، پێشوازی لێ‌کرا.
ئامانجی سەردانەکەی "تیم پاتەرسۆن" بۆ لە نزیکەوە ئاگابوون لە رەوشی پرۆسەی ریفڕاندۆم بوو کە بڕیار وایە لە 25/9/2017 لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت. سەرەتا نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، باسێکی پوختی لەسەر مێژووی کورد و هەوڵەکانی سەبارەت بە سەربەخۆیی روونکردەوە، لە مەلیک مه‌حموودەوە تاکوو ئێستا و لەبەر ئەوەی سەرکردایەتی کورد باروودۆخەکە بە گونجاو دەزانن ئەم کاتەیان هەڵبژاردووە.
لە درێژەی وتەکانی "نازم ده‌باغ" باسی لە رۆڵی پێشمەرگەی کوردستان کرد لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان و پارێزگاری کردنیان لە کورستان و عێراق، و باسی لە هەموو هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پێکەوە ژیانێکی ئارام لەگەڵ حکوومەتی بەغداد کە گەیشتۆتە بنبەست و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گووتی: بۆیە تەنها چارە لەبەردەستمان ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیەیە. حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی خستۆتە گەر بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکوومەتی ناوەند بەتایبەت وهەروەها وڵاتانی دراوسێ، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەرێوەبچێت.
"تیم پاتەرسۆن" باڵیۆزی ئوستوڕالیا لە تاران لە وڵامی پرسیاری نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، سەبارەت بە تێروانینی وڵاتەکەی لەسەر پرۆسەکە، گووتی: رۆڵی پێشمەرگە بەرزدەنرخێنێن لە روبەروبوونەوەی تیرۆریستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەداین کە پرۆسەکە دوابخرێت تا جەنگی داعش تەواو دەبێت.
نوێنه‌ری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، لە وڵامدا ئاماژەی بە وڵامەکەی سەرۆک بارزانی کرد کاتێک "تیلەرسۆن" وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەمان داواکاری هەبوو لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەویش لە وڵامدا گووتی: "بەدیلی و گەرەنتی ئێوە چییە بۆ مافی چارەنووسی گەلی کورد و دواخستنی ڕاپرسی".
نازم دەباغ: هیچ وڵاتێك بەرەسمی پشتیوانی جیابونەوەی رانەگەیاندوە
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران رایگەیاند بەبێ رەزامەندی وڵاتانی دراوسێ لەسەر جیابونەوە، هەرێم باجێكی قورس دەدات لەگەڵ ئەوەش ئاماژەی بەوەداوە كە بڕیار نییە هەرێمیی كوردستان پاش ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولدا راستەوخۆ سەربەخۆیی رابگەیەنێت.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران بە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ناوخۆیی ئێرانی راگەیاندوە"كە پاش رزگاكردنی موسڵ سەركردایەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی رەوشی تایبەتی خۆیەوە بیری لەوە كردۆتەوە كە گۆڕانكاری نوێ لە ناوچەكە رودەدات و هەروەها بەهۆی ئامادەنەبونی بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی داوە".
جەختیشی كردۆتەوە"كە بڕیار نییە پاش ئەنجامدانی ریفراندۆمەكە راستەوخۆ سەربەخۆیی رابگەیەندرێت".
باسی لەوەشكردوە"كە حكومەتی هەرێم بڕیاری پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی داوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیكە و نەتەوە یەكگرتوەكان و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا".
ئاماژەی بۆئەوەشکردوە"كە دو تێڕوانین هەیە بۆ ریفراندۆمی هەرێم یەكێكیان ئەوەیە كە ریفراندۆم ئەنجام نەدرێت و كێشەكان لەگەڵ بەغدا ئەنجام بدرێت كە ئێران پشتیوانی ئەمەیان دەكات و ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پشتیوانیكردنی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی نێوان هەردولا".
ئاماژەی بەوەشداوە"كە تێڕوانینی دوەمیان باس لەوەدەكات كە رێز لە بڕیاری گەلی كوردستان دەگرێت بەڵام پێی باشە ریفراندۆمەكە دوابخرێت و چارەسەری كێشەكان لەگەڵ بەغدا لەڕێگەی دیالۆگەوە بكرێت".
باسی لەوەشكردوە"بونی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ جیابونەوە راستە نییە، هیچ وڵاتێك بەرەسمی پشتیوانی جیابونەوەی رانەگەیاندوە جگە لە ئیسرائیل ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە وای دەبینێت لە بەرژەوەندی خۆیدایە كە دەیەوێت ناوچەكە بەردەوام ناكۆكی تێدا بێت و كێشە بۆ ئێران، توركیا، سوریا و عێراق دروست بكات".
وتوشیەتی"كە پێویستە رەزامەندی وڵاتانی دراوسێ بۆ ریفراندۆم بەدەست بێت بەدەر لەوەش ریفراندۆمەكە توشی شكست دەبێت".
لەبارەی ئەو باجەوە كە دەكرێت هەرێم بیدات پاش جیابونەوە نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران وتویەتی"پێش هەمو شتێك ئێمە هەوڵ دەدەین ئەو باجە نەدەین ئەمەش بەلامانەوە گرنگە".
بەڵام جەختی كردۆتەوە"كە هەرێم لەروی جیۆپۆلەتیكییەوە لە دۆخێكدایە دراوسێكانی رێگەی جیابونەوەی پێنادەن و هیچ دەروازەیەكی وشكانی و ئاسمانی و دەریاییشی نییە، ئەمەش بۆ خۆی باجێكی قورسە".
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران په‌یامێك ئاڕاسته‌ی كه‌مپینی به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی كێلێ ده‌كات
له قه‌ڵادزێ ماوه‌یه‌كه كه‌مپینێك بۆ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی كێلێ دامه‌زراوه كه پێك هاتوون له 14 ئه‌ندام و خۆبه‌خشانه هه‌موو توانایه‌كی خۆیان بۆ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی كێلێ گرتۆته‌به‌ر و به هیمه‌تی ئه‌وانیش توانرا وه‌كو یه‌كه‌مین قۆناغ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی مه‌رزه‌كه قیره‌تاو بكرێت، هاوكات نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له تاران په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌مپینه ده‌كات.
كه‌مپینی به نێو ده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی كێلێ له 25 /2016/7 دامه‌زراوه كه پێك هاتوون له 14 ئه‌ندام، كه‌مپینه‌كه به ئامانجی به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی كێلێ دامه‌زرا كه قه‌زای پشده‌ر و ئێران به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له ماوه‌ی ده‌سبته‌كاربوونی ئه‌م كه‌مپینه چه‌ندین دیدار و سه‌ردانیان بۆ لای به‌رپرسانی باڵا ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و ئامانجه‌ی له پێناویدا ده‌جه‌نگن به‌رهه‌مه‌كه‌یان بۆ بێته دی كه خه‌ونی ڕاسته‌قینه‌ی پشده‌ریه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه، كاتێكیش مه‌رزه‌كه به ڕه‌سمی به نێوده‌وڵه‌تی ناسێندرا ئه‌و كاته كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌وپێچوونی ئابوری وڵات ده‌بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران له په‌یامێكیدا بۆ ئه‌و كه‌مپینه ڕاگه‌یاند: ئامانجی كه‌مپینه‌كه خزمه‌تكردنه به خه‌ڵكی كوردستان، چونكه به نێوده‌وڵه‌تی كردنی ئه‌و مه‌رزه به قازانجی خه‌ڵكی كوردستان ته‌واوده‌بێت، وه له ئێستا و له ڕابردوشدا ئێران هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزه‌كه نیه و پێویسته هه‌وڵه‌كانیش یه‌ك بخرێن بۆ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی.
وتیشی: هه‌وڵه‌كانی ئه‌و كه‌مپینه به كارێكی پیرۆز ده‌بینم و ده‌ستخۆشی له ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و كه‌مپینه‌ی قه‌ڵادزێ ده‌كه‌م كه ئاوا به خه‌مه‌وه‌ن بۆ به نێوده‌وڵه‌تی كردنی مه‌رزی كێلێ.
تۆڕی هه‌واڵی بیروڕا/ تایبه‌ت
به‌پرسێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ من له‌گه‌ڵ كه‌مپینی نه‌خێر نیم بۆ ڕیفراندۆم، باسیش له‌وه ده‌كات هه‌ڵوێستی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌گۆڕاوه و به ده‌ركردنی فه‌رهاد سه‌نگاویش له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیگه‌رانه.
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران به تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم له كوردستان نه‌گۆڕاوه، چونكه هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه كه پێشتر ڕایگه‌یاندووه، وه من به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌مپینی نه‌خێر نیم بۆ ڕیفراندۆم، به‌ڵكو پێشتریش وتومه هه‌ر كوردێك پشتیوانی له ڕاپرسی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان نه‌كات خیانه‌ته، به‌ڵام پێویسته هه‌لومه‌رج بڕه‌خسێت كه ڕاپرسی له پێناو حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی دابێت كه مافه‌كانی هاوڵاتی بوونی تێدا پارێزراوبێت وه پێویسته یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
وتیشی: هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رهاد سه‌نگاوی له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشمانی كوردستان نیگه‌رانی كردم و پرسیاره‌كه‌ش له‌وه‌دایه ئه‌مه بۆ وای لێهات؟، من به ده‌ركردنی هه‌ر ئه‌ندامێكی دڵسۆ و خاوه‌ن ڕابردوو و تێكۆشان نیگه‌رانم.
له باره‌ی پرسی گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوك ڕاگه‌یاند كه شاندێكی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین سه‌ردانی ئێرانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من زانیاریم هه‌بێت ئاوه‌كه له شوێنی خۆی كه‌می كردووه، ئه‌و ڕێژه ئاوه‌شی كه داخڵی سه‌دده‌كه ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌شی لێوه ده‌رده‌چێت.
تۆڕی هه‌واڵی بیروڕا/ تایبه‌ت
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە ئێراندیداریی کرد.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران رۆژی دووشەمە ٣١/٧/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد ولە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازی لێ‌کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا گفتووگۆ لەبارەی شەڕی دژ بە تیرۆریستان و ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی ڕیفڕاندۆم کرا و نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تارانڕاوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران خستەڕوو.
خاتوو "مالینا" لە پرسیارێکدا نیگەرانی خۆی دەربری لە ئەگەرەکانی دوای پرۆسەی ڕیفڕاندۆم، که لە وڵامدا "نازم ده‌باغ" سەبارەت بە ڕیفڕاندۆم ومافی چارەی خۆنووسین گوتی: گەلی کوردستان وەکوو گەلانی تری دونیا مافی خۆیەتی چارەنووسی خۆی دیاری بکات و هەر لەبەر ئەوەشە کە خەبات و هەوڵیداوە بۆ بەدیهێنانی مافەکانی.
نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕوونیکردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی کەمکردنەوەی نیگەرانی وڵاتانی دراوسێیە لەسەر ئەو پرۆسەیە، و ئاماژەی بەوەکرد کە لەسەرەتای دروستبوونی حکوومەتی هەرێمەوە توانیوییەتی بەسەرکەووتویی ئارامی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بپارێزێت.
"نازم ده‌باغ" داوای کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی دەبێت رۆڵی ئەرێنی بەرچاویان هەبێت لەسەر ئەو پڕۆسەیە و گوتی: پرۆسەی ڕیفڕاندۆم بریاریی سەرکردایەتی کورد و گەلی کوردستانە و ١٦ پارتی سیاسی واژۆی لەسەر کردووە.
نماینده اقلیم کردستان عراق در تهران رایزنی‌های میان هیات اقلیم کردستان عراق را که به‌تازگی به ایران سفر کرده بودند مثبت ارزیابی کرد.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران لە رێوڕسمی سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان لە موسڵ لە باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی ئێران به‌شداریی کرد.
باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران بە بۆنەی سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان لە موسڵ رۆژی سێشەمە 25/7/2017 ئاهەنگێکی لە ژێر ناونیشانی "ابتهاجا بالنصر المبین لقواتنا المسلحە و الحشد الشعبی و البیشمرکە وابناء العشائر بتحریر الموصل من الداعش الاجرامی" ساز کرد و ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی ئێرانی و کۆمه‌ڵیک لە باڵیۆزی وڵاتانی جیهان له تاران تیایدا بەشداربوون.
"راجح سابیر عەبوود ئەالمووسەوی" باڵیۆزی عێراق لە تاران، بانگهێشتی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی بۆ ئه‌م بۆنەیه کرد و "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و چەند ئەندامێکی نوێنەرایەتی بەشداریان کرد و باڵیۆزی عێراق خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕیی.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ کونسوڵی ژاپۆن و سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌م وڵاته لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "هیدە ئاکی ئاداچی" کونسوڵی ژاپۆن لە تاران و "تاکە شی کوموتو" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن دیداریی کرد.
More...
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد