نێچیرڤان بارزانى پشتگیرى له نادیا موراد ده‌كات
به‌بۆنه‌ى ده‌ستنیشانكردنى وه‌ك باڵیۆزى نیازپاكیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له نامه‌یه‌كدا بۆ خاتوو نادیا موراد، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى، پیرۆزبایى لێده‌كات و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازێت، هه‌روه‌ها پشتگیریى خۆى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌رك و كاره‌كانى ده‌رده‌بڕێت.
له نامه‌كه‌یدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشانكردنى نادیا موراد به باڵیۆزى نیازپاكیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به نیشانه‌ى هاوسۆزى و پشتگیریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ خوشك و برایانى ئێزدى له قه‌ڵه‌م ده‌دات كه له هه‌مان كاتدا مایه‌ى شانازیى ته‌واوى ئێزدییان و كوردستانه. هیواش ده‌خوازێت ئه‌م ئه‌ركه‌یان ببێته پشتگیرییه‌ك بۆ هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دۆستانى ئێزدییان بۆ ئه‌وه‌ى جینۆسایدى ئێزدییان و پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى دیكه، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بناسرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قى نامه‌كه‌ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه بۆ خاتوو نادیا موراد:
خانما هێژا نادیا موراد،
سلاڤ و ڕێز ..
گه‌له‌ك خۆشحالم ب ده‌ستنیشانكرنا هه‌وه وه‌ك بالیۆزا نیازپاكیێ یا نه‌ته‌وه‌یێن یه‌كبوویى، ب ڤێ هه‌لكه‌فتنێڤه ژ دل پیرۆزباهیێ ل هه‌وه دكه‌م، هیڤیا سه‌ركه‌فتنێ بۆ ئه‌ركێ هه‌وه دخوازم، ئه‌ز و حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ژى ب هه‌مى شێوه‌یه‌كى ئه‌م ئاماده‌نه هه‌مى پشتگیریا پێویست پێشكه‌شى هه‌وه و كار و ئه‌ركێن هه‌وه بكه‌ین.
ده‌ستنیشانكرنا هه‌وه وه‌ك بالیۆزا نیازپاكیێ یا نه‌ته‌وه‌یێن یه‌كبوویى نیشانا هه‌ڤسۆزى و پشته‌ڤانیا جڤاكا نێڤده‌وله‌تییه بۆ خوشك و برایێن مه یێن ئێزدى، هه‌روه‌سا جهێ شانازییا هه‌مى ئێزدییان و ته‌ڤایا كوردستانێیه. هیڤیدارم كو ئه‌ڤ ئه‌ركێ هه‌وه ببیته پشته‌ڤانییه‌كا دى بۆ هه‌ولێن حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ و دۆستێن ئێزدییان كو جینۆسایدا ل دژى خوشك و برایێن مه یێن ئێزدى و پێكهاتێن دى یێن ئۆلى و نه‌ته‌وه‌یى هاتیه كرن، ژ ئالیێ جڤاكا نێڤده‌وله‌تیڤه بێته ناسكرن.
جاره‌كا دى ژ دل پیرۆزباهیێ ل هه‌وه دكه‌م، هه‌مى پشتگیرى و پشته‌ڤانیا خوه بۆ هه‌وه و سه‌ركه‌فتنا ئه‌ركێ هه‌وه دوباره ده‌كه‌م.
سه‌ركه‌فتى بن.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆك وەزیرێن هەرێما كوردستانێ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-9-2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز یان كۆبیش نوێنەری تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەتان لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بەڕێز كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و دەستخۆشی لە دوا سەردانەكەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بۆ بەغدا كرد و بە سەردانێكی سەركەوتووی وەسفكرد كە ئەنجامی باشی لێكەوتۆتەوە و هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر تۆكمە بكرێن بەتایبەتی لە بوارەكانی وزە و ئاسایش و داڕشتنی پلانێكی گونجاو بە هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ ڕزگاركردنی شاری مووسڵ و دەڤەرەكانی دیكە لە دەستی تیرۆرستانی داعش.
هەروەك دەستخۆشی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش كرد كە لەگەڵ ڕێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەوانی دیكە، خەریكی داڕشتنی پلانێكن بۆئەوەی لە كاتی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ پێشوزای لەو ئاوارانە بكەن كە پێشبینی دەكرێت بەهۆی شەڕەوە ژمارەیەكی زۆری خەڵكی ئەو شارە ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردان و ڕۆڵی بەڕێزیانی كرد دەربارەی زەمینە سازكردن بۆ دوا سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا كە ئەنجامی باشی لێكەوتەوە و پوختەیەكیشی دەرباری كۆبوونەوە و دیدارەكانی ئەو سەردانەی بۆ نوینەری تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق خستە ڕوو. ئاشكراشیكرد كە داوایان لە بەغدا كردووە لە كاتێكی زوودا پلانێكی هاوبەش بۆ ڕزگاركردنی شاری مووسڵ و ناوچەكانی دیكە لە دەستی تیرۆرستانی داعش دابڕێژن و هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر بكرێت.
دەربارەی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر ناردنی نەوتی كەركووك بۆ دەرەوە، بەڕێزیان ئاماژەی بەوە دا كە ئەمە دەستكەوتێكە لە بەرژەوەندیی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراقدایە، جەختی لەوەش كردەوە كە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام دەبن و لەمبارەیەشەوە نەتەوە یەكگرتووەكان دتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
تاوتوێكردنی بەردەوامیی هاوكارییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
سەرۆك بارزانی گەشتێكی دیپلۆماسی سەركەوتووی بۆ فەڕەنسا ئەنجامدا
رۆژی چوارشەممە 7ـی ئەیلوول/سێپتەمبەری 2016 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی سەردانی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا كرد ، وگرنگترین دیدارەكانی سەرۆك بارزانی لە پاریس لەگەڵ بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆكی كۆماری فەڕەنسا بوو، كە لە ڕۆژی پێنجشەممە 8 ی ئەیلوول/سێپتەمبەری 2016 لە كۆشكی ئێلیزیێ لە پاریس ئەنجامدرا، سەرۆك بارزانی بە شێوەیەكی فەرمی لە لایەن سەرۆكی فەڕەنسا پێشوازی لێكرا.
لە دیدارەكەدا كە وەزیری دەرەوە و سەرۆكی ئەركانی سوپای فەڕەنسا و بێرنارد كۆشنێر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕەنسا و دۆستی گەلی كوردستان و ژمارەیەك ڕاوێژكاری حكوومەتی فەڕەنسا ئامادە بوون، سەرۆك كۆماری فەڕەنسا ڕێز و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆر ڕاگەیاند و جەختیشی لە كاری هاوبەشی وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریستان كردەوە.
نازم دەباغ لەگەڵ پێر لینار سکرتێری یەکەمی باڵوێزی سوید لە تاران دیداری کرد
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ( ١٩/٩/٢٠١٦ ) پێر لێنار سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سوید لەتاران سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە تاران کرد.لەلایەن بەرێز نوێنەری حکومەتی هەرێم ( نازم عومەر دەباغ ) و هەریەک لە بەرێزان سۆران علی ئەمین و سەلام عارف روشدی ئەندامانی نووسینگە پێشوازی لێ کرا.
لەدانیشتەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە وعێراق بە گشتی وهەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرا. بەرێز پێر لێنار باسی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کرد دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان.نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى ، ڕاووبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ میوانەکەی روون کردەوەو باسی رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی کرد لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان و باسی لەوە کرد کە تا ئێستا هاوکاریە سەربازیە نێو دەوڵەتیەکان وەکو پێویست نەبوون بەڵام سەرەرای ئەوەش پێشمەرگە توانیویەتی سەرکەوتن بەدەست بێنێت لەبەرامبەر تیرۆریستان. وە هیوای خواست کە وڵاتانی دۆست لەدوای پرۆسەی جەنگی داعش هاوکاربن لە پرۆسەی سیاسی و بونیاد نانی هەرێمی کوردستان.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ فلیب ماورل راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا له تاران دیداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران کۆبۆوه.
"فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران، رۆژى یەکشەمە رێکەوتی ٢١/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن پێشوازی لێ‌کرا.
له دیدارێکدا "فلیب ماورل" وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ میواندارییەکەی، بانگهێشتنامەی باڵیۆزی تازەی فەرەنسای پێ بوو بۆ نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران بۆ سەردانی بالیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران و بەرێزیان بە سوپاسەوە بانگهێشتنامەکەی قەبوڵ کرد.
لە دانیشتنەکەدا "فلیب ماورل" باسی لە دۆستایەتی نێوان حکوومەتی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستانی کرد و هەروەها باسی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کرد دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان و سیاسەتی تازەی وڵاتەکەی خستەڕوو کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاردەبن بۆ لە ناوبردنی تیرۆریستان لە هەر شوێنێک بێت بەتایبەت لەهەرێمی کوردستان.
له به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، ڕاووبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران ڕوونکردەوە بە تایبەت چالاکییەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی جەنگ و دووپاتی کردەوە کە میللەتی کورد دەڕوانێتە فەڕەنسا وەکوو دۆستێکی دێرین و هیوای خواست ئەم دۆستایەتیە بەردەوام بێت لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەت کە ئێستاکە هەرێمی کوردستان جگە لە جەنگی داعش چەندین کێشەی دیکه‌ی هەیە وەکوو دارایی و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەناهەندە و داوای کرد کە فەرەنسا رۆڵی بەرچاویی هەبێت لە دوای جەنگی داعش و ئەو هاوکارییە سەربازیانە بگۆردرێت بە هاوکاریی لە بواری سیاسی و بوارە جیاوازەکانی دیکه‌دا و چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەت لەگەل حکوومەتی ناوەندی عێراق."نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران کۆبۆوه.
"فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران، رۆژى یەکشەمە رێکەوتی ٢١/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن پێشوازی لێ‌کرا.
له دیدارێکدا "فلیب ماورل" وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ میواندارییەکەی، بانگهێشتنامەی باڵیۆزی تازەی فەرەنسای پێ بوو بۆ نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران بۆ سەردانی بالیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران و بەرێزیان بە سوپاسەوە بانگهێشتنامەکەی قەبوڵ کرد.
لە دانیشتنەکەدا "فلیب ماورل" باسی لە دۆستایەتی نێوان حکوومەتی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستانی کرد و هەروەها باسی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کرد دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان و سیاسەتی تازەی وڵاتەکەی خستەڕوو کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاردەبن بۆ لە ناوبردنی تیرۆریستان لە هەر شوێنێک بێت بەتایبەت لەهەرێمی کوردستان.
له به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، ڕاووبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران ڕوونکردەوە بە تایبەت چالاکییەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی جەنگ و دووپاتی کردەوە کە میللەتی کورد دەڕوانێتە فەڕەنسا وەکوو دۆستێکی دێرین و هیوای خواست ئەم دۆستایەتیە بەردەوام بێت لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەت کە ئێستاکە هەرێمی کوردستان جگە لە جەنگی داعش چەندین کێشەی دیکه‌ی هەیە وەکوو دارایی و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەناهەندە و داوای کرد کە فەرەنسا رۆڵی بەرچاویی هەبێت لە دوای جەنگی داعش و ئەو هاوکارییە سەربازیانە بگۆردرێت بە هاوکاریی لە بواری سیاسی و بوارە جیاوازەکانی دیکه‌دا و چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەت لەگەل حکوومەتی ناوەندی عێراق.
نازم ده‌باغ له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیـر دیداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا "عه‌لی باپیـر" ئەمیـری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆبۆوه.
مامۆستا "عه‌لی باپیـر" ئەمیـری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رۆژی سێشەممە 30/08/2016 لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی نووسینگەی
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازی گەرمی لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا مامۆستا "عه‌لی باپیـر" باسی لە بارودۆخی عێراق و ناوچەکە کرد و ووتی دەبێت پێگەی نوێنەرایەتی بەهێز بکەین و پەرە بە دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوە بدەین، هەروەها باسی لە یەکریزی ناوماڵی کورد و چارەسەری کێشەکانی عێراق و بە تایبەت کوردستان کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا، "نازم ده‌باغ" باسی لە کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کرد وەکوو سەردان، دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ باڵیۆز، قۆنسوڵ و نوێنەریی وڵاتانی بیانی لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان و هەروەها لە باڵیۆزخانەی وڵاتان لە تاران.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران هەروەها باسی لە بەرفراوانبوونی پەیوەندیی دیپبلۆماسی ماڵی کورد لە تاران بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی و عەڕەبی کرد و پێگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان لە وڵاتی ئێرانی بەرز نرخاند.
نازم دەباغ له‌گه‌ڵ قه‌حتان ئه‌کره‌م بارانی بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"قه‌حتان ئه‌کره‌م بارانی" بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئێراندیداریی کرد.
"قه‌حتان ئه‌کره‌م بارانی" بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٩/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگه‌ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانلە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا باس لە بارودۆخی پەنابه‌رانی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی کرا و هه‌روه‌ها دوو لایه‌ن رێكکەوتن لەسەر ئەوەی هەماهەنگی تەواوهەبێت بۆ بەدواداچوون و چارەسەری گرفت و کێشەى پەنابه‌رانی کوردستان و عێراق.
ئێن.ئاڕ.تى - بڕیارە سبەینێ وەفدێکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە سەرۆکایەتى بەرهەم ساڵح سەردانى تاران بکات و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتەدا کۆببێتەوە.
"نازم دەباغ" نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە تاران بە ئێن.ئاڕ.تى ڕاگەیاند، وەفدەکەى یەکێتى بۆ تاوتوێکردنى دۆخى ناوخۆى هەرێم و عێراق و ناوچەکە سەردانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکات، بەبێ ئەوەى ڕوونکردنەوە بدات لە سەر ناوەڕۆکى سەردانەکە و ئەو بەرپرسانەى ئێران کە لەگەڵیاندا کۆدەبنەوە.
دەربارەى ئەوەى سەردانى وەفدەکەى یەکێتى بۆ تاران تا چەند پەیوەندى بە ڕاکێشانى بۆرى نەوت و غازەوە هەیە بۆ ئێران، نازم دەباغ وتى، هێشتا دیار نییە وەفدەکە باس لەو بابەتەکە دەکات یاخود نا.
وتیشى، وەفدەکەى یەکێتی پێکهاتووە لە بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی و ئەرسەلان بایز ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و عەدنان حەمەى مینا ئەندامانى سەرکردایەتى یەکێتى، بڕیارە ڕۆژى چوارشەممەى داهاتووش وەفدەکە بگەڕێنەوە هەرێم.
سەردانى وەفدەکەى یەکێتى بۆ تاران لە کاتێکدایە، ئێستا لێکتێگەیشتنیک لە نێوان تاران و هەولێردا کراوە بۆ گواستنەوەى نەوت و غازى هەرێم بۆ تاران لە ڕێگەى بۆرییەوە، بەڵام تا ئێستا نەچوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
روونکردنەوەی نوێنەری حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به داخستنی نوێنەرایەتی
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، سه‌باره‌ت به داخستنی نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان له‌م وڵاته روونکردنەوەیه‌کدا که ده‌قه‌که‌ی له خواره‌وه‌دا هاتووه:
به هۆی کێشه‌و قه‌یرانه داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه‌کان به تارانیشه‌وه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بوونه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له کاتێکدا که له هه‌رێمی کوردستان باسی بودجه و موچه‌ی مانگی ٦ ده‌کرێت بۆ دابه‌شکردن، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تییه‌کان ١٠ مانگه بودجه‌یان بۆ نه‌هاتووه، واتا له مانگی ٨ی ٢٠١٥ه‌وه، هه‌رچه‌ند نووسینگه‌ی تاران بودجه‌ی مانگی ٩ی وه‌رگرتووه.
ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه که نه‌توانین پاره‌ی نوسینگه و کرێ خانووی نوسینگه و ئاو و کاره‌با و خه‌رجی رۆژانه دابین بکه‌ین، نه‌شمانتوانیوه گرێبه‌ستی خانووه‌که تازه بکه‌ینه‌وه و خاوه‌ن موڵکه‌که داوای کرێی ئه‌م چه‌ند مانگه و نوێکردنه‌وه‌ی ده‌کات، ئێمه‌ش نوسراومان ناردووه بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه، له وه‌ڵامدا داوایان لێکردووین دان به خۆماندا بنێین و له هه‌وڵدا ده‌بن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشه‌یه به زووترین کات چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ده‌بێت خانووه‌که چۆڵ بکه‌ین و شوێنێکی دیکه‌ی گونجاو دابین بکه‌ین بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانمان.
ده‌بێت بڵێم ئه‌م بابه‌ته ته‌نها په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی داراییه‌وه هه‌یه و هیچ بابه‌تێکی دیکه له‌وانه بابه‌تی سیاسی له ئارادا نییه، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له تارانیش تا ئێستاش به‌رده‌وامه له تێپه‌ڕاندنی کاره‌کانیدا و کاری په‌ک نه‌خستووه‌و له هه‌وڵی پاراستنی پێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیدایه.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران
"نازم دەباغ" بەشداریی له جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتی میسردا کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، لە سه‌ر بانگهێشتی "خالید ئیبراهیم عه‌مارە" سەردانی باڵیۆزخانەی میسری کرد و بەشداریی له جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته‌دا کرد.
"نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، هاورێی لەگەڵ "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، لە سه‌ر بانگهێشتی "خالید ئیبراهیم عه‌مارە" پارێزەریی بەرژەوەندییەکانی میسر لە تاران بە بۆنەی رۆژیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاتە، کاتژمێر ٧ی ئێوارێی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣/٧/٢٠١٦سەردانی باڵیۆزخانەی میسریان کرد لە تاران بۆ بەشداریکردن لەو بۆنەیەدا.
"خالید ئیبراهیم عه‌مارە" خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌و بۆنه‌یه‌دا و ئومێدی خواست کە سەردانەکان دووبارە بێتەوە.
هەر لە میانه‌ی ئەو سەردانەدا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دیدار و گفتووگۆی لەگەل هەندێک لە باڵیۆزی وڵاتانی بیانی له تاران کرد کە لەو بۆنەیەدا ئامادەبوون.
More...
"نازم دەباغ" له‌گه‌ڵ "بێن فیندەر" جێگری شاندی نوێنەرایەتی بەریتانیا لە تاران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" له‌گه‌ڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی یۆنامی لە تاران کۆبۆوە
نازم دەباغ لەگەڵ یەحیا ئال ئێسحاق سەرۆکی ژووریی بازرگانی ئێران کۆبۆوە
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد