سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران هێرشی زارگەلی ئـیدانە دەكات
سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گوندی زارگەلی لە قەزای ڕواندز ئـیدانە كرد، كە بووە هۆی شەهیدبوونی 8 كەس، كە پێنجیان گوندنشینانی ناوچەكەن. ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1/8/2015 لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر گوندی زارگەلی لە قەزای ڕواندزی پارێزگای هەولێر، هەشت كەس شەهید بوون كە پێنج لە وانە هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانن و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
ئێمە شەهیدكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و كردنە ئامانجی گوندەكانی هەرێمی كوردستان ئیدانە دەكەین و داوا لە توركیا دەكەین بە هەموو شێوەیەك خۆی لە بۆمبابارانكردنی گوند و ئاواییەكانی هەرێمی كوردستان بەدوور بگرێت، لە هەمان كاتدا داوا لە پارتی كرێكارانی كوردستانیش دەكەین كە هێزەكانیان و بارەگا و دەزگاكانیان لە گوند و ئاواییەكانی هەرێمی كوردستان دوور بخەنەوە، بۆ ئەوەی چیتر گیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندییەكانیان نەكەونە ناو چوارچێوەی شەڕی ئەوان و توركیا. هەروەها داوا لە هەردوولا دەكەین بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆكردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەكتر و بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە ئامادەی هەموو هاوكارییەكین.
سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
1/8/2015
قوباد تاڵەبانی: نەبوونی سیاسەتێکی گونجاو لە عێراقدا بۆشاییەکی ئەمنی دروست کرد كه بووه هۆی گەشەكردنی داعش
ئهمڕۆ، بەڕێز قوباد تالهبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ههرێم لەگەڵ لیندڵ ساکس باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كۆبۆوه وپرسی سەربازی و سیاسی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
بەریز قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، جەنگی داعش تەنها جەنگێکی سەربازی نیە بەڵکو پێش هەموو شتێك سیاسیە و پاشان فکری و کۆمەڵایەتی. ئێمە بە پاڵپشتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هاوپەیمانان دەتوانین بە باشی شکست بە داعش بێنین. کەواتە یەکڕیزیمان لە ئێستادا بەرامبەر تێرۆر و ئەو قەیرانانەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە سەرکەوتوومان دەکات.
باڵیۆزی ئوسترالیا ستایشی ئازایەتی پێشمەرگەی کرد وبەردەوامی وڵاتەکەی لە هاوکاریە مرۆیی وسەربازیەکان بۆ هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە. ئاماژەی بەوەدا یەکێك لە گرفتەکانی دەوڵەتی عێراق بریتیە لە بوونی تێڕوانینی جیاواز بۆ دەوڵەتی عێراق لەلایەن پێکهاتە جیاوازەکانەوە.
لەکۆتایدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی دەوڵەتی ئوسترالیای کرد و گرنگی پاڵپشتی وڵاتانی دۆستی دووپاتکردووە لە جەنگی دژ بە داعش و چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستاندا.
ئەنجومەنی وەزیران تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوتیی هەرێمی كوردستان لەلایەن PKKەوە شەرمەزار دەكات
سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا بە توندی تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوتیی هەرێمی كوردستان لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان PKKەوە شەرمەزار دەكات و ئەوە بە هێرشكردنە سەر سەرچاوەی قووتی خەڵكی هەرێمی كوردستان لێكدەداتەوە. ئەمەش دەقی بەیاننامەكەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:
هێرشی PKK بۆ سەر سەرچاوەی قووتی خەڵكی هەرێمی كوردستان شەرمەزار دەكەین ڕۆژی 29/7/2015 ئەو بۆڕییە نەوتەی كە نەوتی هەرێمی كوردستان دەگوازێتەوە لە ناوچەی شرناخ لەناو سنووری توركیادا تەقێندرایەوە، ڕۆژی دواتر هێزی پاراستنی گەل HPG، كە هێزی چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان PKKیە، بە شێوەیەكی فەرمی، بەرپرسیارێتیی خۆی لەو تەقاندنەوەیە ڕاگەیاند.
حكوومەت و خەڵكی كوردستان، بەهۆی نەناردنی بودجە لەلایەن حكوومەتی فیدرالیی عێراق و شەڕی داعشەوە، لە دەستتەنگییەكی گەورەی داراییدا دەژیت و ئەو هێڵە نەوتییە تاكە سەرچاوەی سەرەكیی مووچە و قووتی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، هەروەها هۆكارێكی سەرەكیی خۆڕاگریی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بەرامبەر هەموو گوشارەكان، لە هەمان كاتدا سەرچاوەی سەرەكیی داهاتی شەڕی بەرەنگاریی پێشمەرگەیە لەگەڵ داعشدا و سەرچاوەی یارمەتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ ملیۆنێك و 800 هەزار ئاوارە لە هەرێمی كوردستان.
ئێمە بە توندی ئەو هێرشەی PKK شەرمەزار دەكەین و بە كارێكی نابەرپرسیاریانەی دادەنێین بەرامبەر بە ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و بەرگریی پێشمەرگە و ژیانی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان. ئەو هێرشە هیچ مانەیەكی نییە جگە لە لێدانی ئابووریی هەرێمی كوردستان و ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان نەبێت. ئەو كردەوەیەی PKK مایەی شەرمەزاركردنە لەلایەن خەڵكی كوردستان و هەموو لایەنەكانەوە. داواش لە PKK دەكەین ئەو دوژمنكاریە بەرامبەر خەڵكی هەرێمی كوردستان دووبارە نەكاتەوە.
ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ئەو بۆڕییە بەكار بهێنێت كە كۆمانیای نیشتمانیی بەمبازاڕكردنی نەوتی عێراق
(سۆمۆ) بەكاری دەهێنێ، بۆ ئەوەی بتوانێ درێژە بە هەناردەكردنی نەوتەكەی بدات.
سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
31/7/2015
"نازم دەباغ" لە مێزگردیی ڕۆژنامەی "ئێران" لەگەڵ کارناسانی ناوچەکە بەشداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری تاران لە مێزگردیی ڕۆژنامەی "ئێران" لەگەڵ کارناسانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتی ئێران بەشداریی کرد.
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران لە مێزگردیی ڕۆژنامەی "ئێران" سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی تورکیا لەگەڵ کارناسانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە لەوانە: دکتۆر "بەھرام ئەمیر ئەحمەدیان" مامۆستای زانکۆ و کارناسی کاروباریی نێودەوڵەتیی و بە تایبەت وڵاتی تورکیا و ھەروەھا دکتۆر "مێھدی موتەھەری نیا" لێکۆڵەری سیاسیی و مامۆستای زانکۆ و ئەندامی لێژنەی زانستیی زانکۆ قوم بەشداریی کرد.
لەم دانیشتنەدا پەیامنێرانی بەشی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەی "ئێران" پرسیارەکانی خۆیان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی ناوچەکە، دانووستانەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ١+٥ و بە تایبەت ڕووداوەکانی تورکیا، لەوانە: ھەڵبژاردنەکانی ئەم دوایانەی تورکیا و سەرکەوتنی کوردەکانی ئەم وڵاتە، سیناریۆکانی تورکیا سەبارەت بە ھێرش کردنە سەر داعێش، پێکدادان لە نێوان تورکیا و کوردەکانی ئەم وڵاتە و چەندین بابەتی دیکە ئاراستەی بەرشداربووان کرد کە ئەوانیش بە وردی وڵامی ئەم پرسیارانەیان دایەوە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران لەم مێزگردەی ڕۆژنامەی "ئێران"دا باسی لە ڕۆڵ و پێگەی کوردەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی و ئارامیی لە ناوچەکەدا کرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراقی فیدڕاڵ دەكات
ڕۆژی سێشەممە 28ـی 7ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فڕانك باكر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ و هەروەها كێشەكانی بەردەم ڕێككەوتنەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و بەغدا خرایە بەر باس و گفتوگۆ. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی تیرۆریستانی داعش لە ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا و چۆنیەتی سەرخستنی پلانی شكستدانی تیرۆریستان لە عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
بارودۆخی سیاسی توركیا و گرژی و پەرەسەندنەكانی نێوان سوپای توركیا و پەكەكە تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوو و تێیدا سەرۆك بارزانی بڕیاری حكوومەتی توركیای بۆ بەشداریكردن هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی تیرۆریستان بە هەنگاوێكی گرنگ و كاریگەر لە قەڵەمدا لە ڕووبەڕووبوونەویە تیرۆریستان بەڵام ئەو بەشداریكردنە نابێ بە بەهای لێدانی لایەنە كوردییەكان بێت لە توركیا و سووریا.هەروەها نیگەرانیی خۆی لە تێكچوونی بارودۆخەكە و پەرەسەندنە سەربازییەكانی نێوان سوپای توركیا و پەكەكە نیشان دا و جەختیشی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان داڕێژەری سیاسەتی پەكەكە یان توركیا نییە بەڵكو پاڵپشتی پڕۆسەی ئاشتی و دانوساندن دەكات و شەڕ بە چارەسەرێكی خەراب دەزانێت و هانی لایەنەكانیش دەدات كە بگەڕێنەوە بنەماكانی پڕۆسەی ئاشتی. چونكە ئاشتی و خەباتی سیاسی خزمەتی بەرژەوەندیی گەلی كورد و توركیا دەكات.
لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنە باس لە پەیوەندییەكانی سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا و ئاستی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریی كۆمپانیا بریتانیاكان لە هەرێمی كوردستان كرا.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا كرد
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 28ـی 7ـی 2015 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە لۆید ئۆستن فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا و ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری سوپای ئەمەریكا.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی مەیدانی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە پارێزگاكانی ئەنبار و سەلاحەدین و كەركووك و نەینەوا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ئاستی ئامادەیی هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش.
هەر لەم دیدارەدا هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ بڕیاری توركیا بۆ بەشداریكردن لە شەڕی دژی داعش كردەوە كە كاریگەریی ئیجابی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكەدا دەبێت. لەبارەی گرژییەكانی ئەم دواییەی نێوان سوپای توركیا و پەكەكە سەرۆك بارزانی نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی گرژییەكان نیشاندا و ئەوەی خستەڕوو كە داوا دەكات هەردوولا بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و ئاشتی و، بە پێویستیشی زانی تەركیزی گشت لایەك لەسەر ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش بێت.
لەبەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا وێڕای ئاماژەدان بە ئازایەتی و لێهاتوویی پێشمەرگە ئەوەی دووپاتكردەوە كە سوپای ئەمەریكا لە هەموو هەنگاوێكدا پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەبێت.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم كۆبوونەوەیەدا مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەنوەر حاجی عوسمان بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە و جەعفەر شێخ مستەفا و فەریق شێروان عەبدوڵڕەحمان و فەریق جەبار یاوەر ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێم و سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم ئامادە بوون.
كۆسرهت رهسول عهلی: ههمیشه دژی دیكتاتۆری و تیرۆر بووینه
كۆسرهت رهسول عهلی رایگهیاند وهك ههمیشه له ئێستادا هێزی پێشمهرگهی كوردستان بهرزترین ورهی ههیهو سهنگهرهكانی كوردستان دهپارێزن.
ئهم وتانهی جێگری سهرۆكی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ سێشهممه 28/7/2015 له شاری ههولێر لهمیانی پێشوازیكردنی له كارمێلۆ فیكارا كونسوڵی ئیتاڵیا له ههرێمی كوردستان هات.
پرسی جهنگی تیرۆر و رووبهڕووبوونهوهی تهوهری سهرهكی كۆبوونهوهكه بوو، بۆ ئهم مهبهسته كۆسرهت رهسول عهلی گوتی"سوپاسی سهرجهم ئهو هێز و لایهن و وڵاتانه دهكهین كه هاوكارمان بوونه له جهنگی دژهتیرۆر و به هیواین بازنهی هاوكارییهكان فراوانتر بكرێ".
لای خۆیهوه كارمێلۆ فیكارا كونسوڵی ئیتاڵیا له ههرێمی كوردستان ئهوهی دووپات كردهوه كه وڵاتهكهیان بهردهوام دهبێ له هاوكاری كردنی ههرێمی كوردستان و هیواشی خواست پهیوهندییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و ئیتاڵیا پهرهی پێ بدرێت و فراوانتر بكرێت".
قسهكردن لهسهر بارودۆخی ناوخۆی ههرێمی كوردستان و پرسی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان تهوهرێكی تری كۆبوونهوهكه بوو، بۆ ئهم مهبهسته كۆسرهت رهسول عهلی گوتی"وهك ههمیشه جهخت لهوه دهكهمهوه كه پێویسته به سازان و گفتوگۆ بگهینه ئهنجام، چونكه میللهتهكهمان میللهتێكی ئهوهنده ئازاو قارهمانه، ناكرێ بیانكهینه قوربانی ململانێ سیاسییهكانمان".
له بهشێكی تری قسهكانیدا كۆسرهت رهسول گوتی"ئێمهی گهلی كورد به درێژایی مێژوو دژی تیرۆر و دیكتاتۆری بووینهو ههمیشهش ههوڵمانداوه و خهباتمان كردووه بۆ ئهوهی به ئازادی و دیموكراسی بژین، ههر ئهمهش هۆكاره بۆ ئهوهی كه تا ئێستا نهبووینهته خاوهنی كیانی خۆمان".
كۆتایی كۆبوونهوهكه تهرخانكرا بۆ قسهكردن لهسهر رهوشی ئاوارهكان و هاتنیان بۆ ههرێمی كوردستان، لهمڕووهوه ههردوولا به گرنگیانزانی باوهش بۆ ئاوارهكان بكرێتهوه بهو مهرجهی كاریگهری نهبێ لهسهر دیمۆگرافیای ناوچهكه".
ڕۆژی پێنجشەممە 30ـی 7ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە دكتۆر ئەحمەد ئەمیری یاریدەدەری سكرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا باس لە مەترسی دەركەوتنی تیرۆریستانی داعش و هزری تەكفیری لەسەر ئاساییشی جیهان و ناوچەكە كرا و بیروڕا لەبارەی هەوڵی هاوبەشی هەموو لایەك و چۆنییەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی هزری توندڕۆیی و تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنیی لە ناوچەكەیش خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
لە بەشێكی ئەم دیدارەدا یاریدەدەری سكرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوەیی ئێران ستاییشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كرد لە تێكشكاندن و ڕاگرتنی پەلاماری تیرۆریستان كە دەستێكی باڵایان لە پاراستنی ئاساییشی ناوچەكە و وڵاتان لە هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش هەبووە.
هەر لەم دیدارەدا شاندی میوان بیروڕای خۆیان لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی وڵاتەكەیان لەگەڵ ڕۆژئاوا و هەروەها پەرەسەندن و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوچەكە بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و جەختیشیان لەوە كردەوە كە ئاساییش و سەقامگیری و بەهێزیی هەرێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران جێگەی بایەخە.
زاگرێب چەندین رووداوی کەلتووری و سیاسی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان بەخۆیەوە دەبینێت
هەفتەی رابردوو زاگرێبی پایتەختی کرۆواتیا، چەندین رووداوی کەلتووری پەیوەست بە هەرێمی کوردستان وچەندین کۆبوونەوی سیاسی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەی بەخۆیەوە بینی.
شاندێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوهی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بهڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە 49یەمین فێستیڤالی نێودەوڵەتی فۆلکلۆری بەشدارییان کرد کە لە نێوان رۆژانی 15 تا 19 ی تەمووز لە شاری زاگرێب بەرێوەچوو. لە پەراوێزی ئەو فێستڤاڵە هەروەها هەفتەی کەلتووری کوردستان-کرۆواتیا بەرێوەچوو.
رۆی یەکشەممە، 19 ی تەمووز، بەرێز فەلاح مستەفا بەشداری لە مەراسیمی کۆتایی فێستیڤاڵی نێوودەوڵەتی زاگرێب کرد کە تیایدا تیمی هونەری نیشتمانی کوردستان هەڵپەرکێی کوردییان نمایش کرد.
سەبارەت بە گرینگی هەفتەی کەلتووری کوردستان-کرۆواتیا، فەلاح مستەفا رایگەیاند، " ئەو رووداوە هەلێکی باشی بۆ بەشداربووان رەخساند بۆ ئەوەی کەلتووری راستەقینەو میراتی کەلتووری کوردستان بناسن، رووداوی لەو چەشنە زیاتر برەودەدات بە ئالوگۆڕی کەلتووری و پێشخستنی لێکتێگەیشتن لە نێوان هاوڵاتییانی کوردستان و کرۆواتیا."
رۆژی دواتر، فەلاح مستەفا بەشداری کرد لە سمینار و پێشانگایهك دهربارهی ئەنفال كه لە ئارشیڤی نیشتمانی کرۆواتی رێكخرابوو. فەلاح مستەفا ووتی، "هەموو شارستانیەتێک، هەموو کەلتوورێک، هەموو خەڵکانێک کاتی چارەنووسسازیان لە مێژووی خۆیاندا هەبووە، بۆ کوردی عێراق ئەو کاتە، ئەنفالە کە ئێمە رووبەرووی مردن بووین بەدەستی دوژمنێکی دڵڕەق لەناو وڵاتەکەی خۆماندا، بەلام ئێمە زیندوو ماین بۆ ئەوەی گەشە بکەین."
لە چواچیوەی سەردانەکەیدا، بەرێز فەلاح مستەفا هەروەها لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە لە نێوانیشیاندا سەرۆک کۆماری کرۆواتیا، خاتوو کۆلیندا گاربەر کیتراوۆڤیچ، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی کرۆواتیا، بەرێز فەلاح مستەفا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کرۆواتیا هەروەها بارودۆخی ئێستای ناوچەکەیان لەگەڵ سەرۆکی کرۆواتیا تاوتوێ کرد.
هەردوولا باسیان لەو ئاستەنگە سەربازی و مرۆڤییە کرد کە رووبەرووی هەرێمی کوردستان بووەتەوەو جەختیان لە هاوکاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی کرد بۆ لەناوبردنی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست.
بەرێز فەلاح مستەفا سوپاسی بەشداری کرۆواتیای کرد لە هاوپەیمانی دژی رێكخراوی تێرۆریستی دهوڵهتی ئیسلامی، ناسراو به داعشداو رایگەیاند هێشتا هێزەکانی پێشمەرگە پێویستییان بە چەک و تەقەمەنی و راهێنانی سەربازی هەیە.
ههروهها باسی لەو تەحەددایانە کرد کە رووبەرووی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە كه شوێنی نزیکەی یهك ملیۆن وههشت سهد ههزار پەنابەر و ئاوارەی کردووەتەوە وداوای یارمەتی زیاتری نێودەوڵەتیشی لەو بارەیەوە کرد.
لهلای خۆیهوه، سەرۆکی کرۆواتیا رایگەیاند تێگەیشتنی تەواویان هەیە بۆ ئەو کێشانەی رووبەرووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوەو پشتیوانی کرۆواتیای بۆ هەرێمی کوردستان لە شەڕ لە دژی تیرۆریستانی داعش دووپاتکردەوە.
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها لەگەڵ هەر یەک لە دۆماگۆیى یوریچیج سەرۆکى دیوان و داریۆ میخلاین ڕاوێژکارى سەرۆک کۆمار بۆ کاروبارى سیاسەتى دەرەوە و ئەوروپا و یوسیپ بولیێڤیچ ڕاوێژکارى سەرۆک کۆماری کرۆواتیا بۆ کاروبارى بەرگرى و ئاسایشى نیشتیمانى کۆبووەوە.
دۆماگۆیى یوریچیج سەرۆکى دیوانی سەرۆکایەتی کرۆواتیا ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی کرد لە رێگریکردن لە پێشرەوییەکانی داعش و هاوکارییە مرۆڤییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەرزنرخاند کە پێشکەش بە ئەو ژمارە زۆرە ئاوارە و پەنابەرە دەکرێت و رایگەیاند، " ئێمە وەک هاوبەشێک چاو لە هەرێمی کوردستان دەکەین و چاومان لە بەردەوامی هاوکارییەکانە لە هەموو روویەکەوە."
لەکۆبوونەی لەگەڵ فەلاح مستەفا، داریۆ میخلاین ڕاوێژکارى سەرۆک کۆماربۆ سیاسەتى دەرەوەی کرۆڤاتیا رایگەیاند، ئێمە پێزانینمان هەیە بۆ ڕۆڵى سەرۆک بارزانى لە سەرکردایەتیکردنی هەرێمی کوردستان لە شەڕ لە دژی تیرۆریستانی داعشدا. راشیگەیاند، " هەرێمی کوردستان بووەتە دوورگەیەکی سەقامگیر بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و ئاشتیانەو پێشکەوتن."
یوسیپ بولیێڤیچ ڕاوێژکارى سەرۆک کۆمار بۆ کاروبارى بەرگرى و ئاسایشى نیشتیمانى جەختی کردەوە توندڕەوی ئایینی دیاردەیەکی نێودەوڵەتییە، لەبەر ئەوەش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیارییەتی هاوبەشی هەیە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان شەڕ بکات. کرۆواتیا ئەندامێکی هاوپەیمانی دژی داعشە و پابەندە بە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لەو شەڕەدا."
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ستایشی کارەکانی کونسوڵی پێشوی ئەمریکا دەکات و پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئەو وڵاتە لە هەرێم دەکات
لە دیدارێکدا، کە لە تەلاری ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، جۆزێف پینینگتۆن، کونسوڵی پێشووی ئەمریکا لە هەرێم، ماتیاس میتمەنی وەکو کونسوڵی نوێی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناساند.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینی خۆی وحکومەتی هەرێمی بە جۆزێف پینینگتۆن راگەیاند، کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا وەکو کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستاندا کاری کردووە، وهیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی داهاتویدا بۆ خواست.
جۆزێف پینینگتۆن دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا هاوپەیمانی ستراتیژیی هەرێمی کوردستانە و هیوای خواست کونسوڵی نوێی وڵاتەکەی لەسەر هەمان رێچکە کار بکات و برەو بە پەیوەندییەکان بدات لەسەر ئاستەکانی ئابووری و فەرهەنگی و سەرجەم بوارەکانی تر.
لە وتەیەکیشیدا بەڕێز قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، جۆزیف پینینگتۆن لە کاتێکی گرنگدا لە هەرێمی کوردستاندا کاری کرد و توانی لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنیدا شوێنی خۆی بکاتەوە بەوەی رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە بەرەوپێشبردن و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا بەڕێز جیگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی، ماتیاس میتمەن کەسێکی بە توانایە و پێشتر لە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا کاری لەسەر دۆسێی عیراق کردووە، هەروەک کونسوڵی وڵاتەکەی بووە لە شاری بەسرا.
More...
یەكێتیی ئەوروپا لە هاوكارییكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت
بەریتانیا پشتگیریی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات
ئیمارات لە هاوكارییكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت
دوایین هەواڵەکان
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد