نێچیرڤان بارزانی، سه‌ره‌خۆشی له گه‌لانی عیراق ده‌كات
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی زانا و تێكۆشه‌ری گەورەی عێراقی ’’محمد بحر العلوم - مان پێگەیشت. خوالێخۆشبوو وێڕای پێگەی زانستییانەی وەک زانایەکی گەورە، هاوکات تێكۆشه‌رێكی بەهەڵوێستیش بووە و هەمیشە لە بەرەی زوڵملێکراوان و لە دژی ستەمکاران تێکۆشاوە. هەڵوێستی دۆستانەی ئەم زانا و تێکۆشەرە بەرامبەر بە گەلی کوردستان لە مێژووی سیاسیی هاوچەرخی عێراقدا، هەمیشە مایەی ڕێز و پێزانینی ئەم گەلە بووە و هەرگیز لەیادی ناکات.
لەدەستدانی ئەم زانا نیشتیمانپەروەرە، ئەگەر بۆ گەلی کوردستان لەدەستدانی دۆستێکی گەورە بێت، ئەوا بۆ سەرجەم عێراقییەکانیش خەسارەتێکی گەورەیە، بەتایبەت کە خوالێخۆشبوو جگە لە ڕۆڵی مێژووییانەی لە خەباتی گەلی عێراقدا دژ بە ڕژێمی دیکتاتۆری، هاوکات ڕۆڵێکی کاریگەریشی لە بنیادنانەوەی عێراقی نوێ‌دا، هەبووە.
لێرەوە، بەناوی خۆم و حکوومەت و گەلی کوردستانەوە، لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمیمان لە ڕێگەی بەڕێز د. ئیبراهیم بحر العلوم - ەوە بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی مەرجەعە ئایینییە بەڕێزەکان و سەرجەم گەلانی عێراق دەکەین. ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و خوای گەورە ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
2015/4/8
پەیامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی شاڵاوه‌كانى ئەنفالدا
بیست و حەوت ساڵ لەمەوبەر، گەلی کوردستان ڕووبەڕووی گەورەترین شاڵاوی جینۆساید "شاڵاوی ئەنفالەکان" بووه، كه ئامانج لێی سڕینەوەی بوون و ناسنامەی نەتەوەییی میللەتەکەمان بوو و تیایدا وێڕاى خاپووركردنى بە هەزاران گوند و ناوچه‌ى كوردستان، زیاتر لە (182000) هاووڵاتی بێ تاوانی کوردستانیش، بوونە قوربانی و شه‌هید كران.
ئێستا کە یادی ئەم ڕۆژە تاڵانە دەکەینەوە، ساڵانێک بەسەر دادگایی‌کردنی سەرانی ڕ‌ژێمى به‌عسى تاوانكارى ئه‌نجامده‌رى ئه‌نفاله‌كاندا تێدەپەڕێت و وەک چۆن ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، ناسینی ئەم شاڵاوه بووە وه‌ك شاڵاوى جینۆسایدكردنى گەلی کوردستان، بە هەمان شێوەش ئەرکی نیشتیمانی و یاسایی و ئەخلاقیی حکوومەتی عێراقه كه قەرەبووى ماددی و مەعنەویی ڕزگاربووان و کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بكاته‌وه، لەگەڵ قەرەبووی ژینگە و زێدی ئەو هاووڵاتیانەی کە ناوچەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفالەکان کەوتبوون.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پەرۆشیی بەردەوامی بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ڕوفاتی ڕۆڵە ئەنفالکراوەکانی ئەم گەلە بۆ زێدی باووباپیرانیان، بەردەوامیش لە خەمی باشترکردنی گوزەرانی کەسوکارەکانیاندایە كارى بۆ ده‌كات، هاوکات هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی کەیسی جینۆسایدی ئەنفال.
کوردستانیانی خۆشەویست..
ئه‌مڕۆ گەلەکەمان لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چارەنوسسازدایە دژ بە شاڵاوێکی هاوشێوەی ئەنفال کە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئاراستە دەکرێت، بۆیه گەلی کوردستان بە سەرجەم پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکانیەوە، لە هەموو کاتێك زیاتر پێویستی بە یەکدەنگی و یەکڕیزی و خۆڕاگرییە، بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەگۆڕنانی خەونی تیرۆریستان و ئەنفالچییان و دوژمنانی ئازادی و مرۆڤایەتی. دڵنیاین تیرۆرستانى داعش‌یش به هه‌مان چاره‌نووسى سه‌رانى به‌عس و ئه‌نجامده‌رانى ئه‌نفاله‌كان ده‌چن و له‌گۆڕ ده‌نرێن.
دروود بۆ گیانی پاک و بێتاوانی ڕۆڵە ئەنفالکراوەکانی گەلەکەمان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2015/4/13
دەقی نامەی سەرۆك بارزانی بۆ سەرۆكایەتیی پارلەمان و حكوومەت و لایەنە سیاسییەكان
بەڕێزان سەرۆكایەتیی پارلەمانی كوردستان
سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان
جەماوەری سەربەرزی كوردستان
دوژمنان و نەیارانی گەلی كوردستان هەموو ڕێگەیەكیان تاقیكردەوە بۆ ئەوەی خەباتی گەلی كوردستان لەناو ببەن. هەر لە تۆقاندن و ئەنفال و جینۆساید و بگرە هەتا كیمیاباران و ئابلۆقەدان و زیندان و نانەوەی فیتنە و دووبەرەكی و بڕینی قووتی خەڵك و پەلاماری تیرۆریستان، بەڵام پشت بە خوای مەزن و هیمەت و خۆڕاگریی گەلەكەمان، كوردستان توانی بەسەر هەموو پیلان و دوژمنكارییەكاندا سەركەوێت و شكست و شەرمەزاری بۆ دوژمنان مایەوە.
ئێستا گەلەكەمان لە هەموو كاتێك زیاتر لە سەركەوتن و دەستكەوتی مەزن و شكۆمەندینزیكە، بەڵام جێگەی داخەكە بۆ دژایەتیكردنی گەلی كوردستان شێوازێكی نوێی ناپاكی دەركەوتووە كە لە ڕێگەی جۆراوجۆر و بە لێدوان و نووسین بانگەشە بۆ شەڕی ناوخۆیی و دووبەرەكی و هەروەها زیندووكردنەوەی پەرتەوازەیی و دوو ئیدارەیی دەكەن. ئەمە ئازادیی ڕادەربڕین نییە بەڵكو ئەم جۆرە هەوڵانە خیانەتە لە گەل و نیشتمان و پیادەكردنی ئەجیندا و سیاسەتی نەیارانی كوردستانە. نابێ بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بدرێت ئەم ڕوانگە نانیشتیمانییە لە كوردستاندا هەبێت. ئەم بابەتە مەترسییە بۆ سەر ئاساییشی نەتەوەیی و نیشتیمانیی كوردستان و هەموو ئەو دەستكەوتانەی بە خوێن و فرمێسك هاتوونەتە دی دەخاتە ژێر هەڕەشە.
داوا لە پارلەمانی كوردستان و حكوومەتی هەرێم و داواكاری گشتی دەكەم ئەركی خۆیان ڕاپەڕێنن و ڕێوشوێنی گونجاو لەدژی ئەم ڕەوتە نانیشتیمانی و مەترسیدارە بگرنە بەر و چارەسەرێكی یاسایی و ڕەسمی بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوكردنەوە ئەو بۆچوونانە بدۆزنەوە كە ژیانی خەڵك و یەكپارچەیی نیشتیمان و ئاسوودەیی وڵات دەكاتە ئامانج و بانگەشەی شەڕی نێوخۆیی و دوو ئیدارەیی دەكەن.
داوا لە گشت لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەم بە هەموو توانایەكیان ڕێگری بكەن لە دەركەوتنی ئەم دەنگ و تێڕوانینە نانیشتیمانییە. داوایش لە جەماوەری سەربەرزی كوردستان دەكەم چیتر دەرفەت نەدەن ئەم جۆرە خەڵكانە و ئەم ڕەوتە دژە نیشتیمانییە بەردەوام بن لە بڵاوكردنەوەی هزری شەڕانگێزی شەڕی نێوخۆیی و دووبەرەكی و هەموو تواناكانمان بۆ پاراستنی كوردستان و یەكڕیزیی گەلەكەمان یەكبخەین.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
16ـی 4ـی 2015
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی چارشه‌مبا سوور له كوردی ئێزدی پیرۆز ده‌كات
کوردی ئێزدی نموونەی بەرخودان و خۆڕاگریی گەلەکەمانن کە سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ قڕکردن و تواندنەوەیان، هیچ دو‌ژمنێك نەیتوانیوە كوردانی ئێزیدی لەناو ببات هەر بۆیە سەرەڕای دڕندەیی و هەموو کارە نامرۆڤانەکانی تیرۆریستانی داعش لەکاتی داگیرکردنی دەڤەری شنگال، نەیانتوانی ئیرادەی ئێوەی ئازیز تێکبشکێنن و بەرخودان و خۆڕاگریتان بوو بە پەیامێک بۆ هەموو دۆست و دوژمنان کە ئێزدییەکان بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و هەر لەو پێناوەشدا بوو کە سەدان ڕۆڵەی کوردستان لە خانەقینەوە تا دەگاتە زاخۆ بە چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتییەوە هاتن و بۆ ئازادکردنەوەی دەڤەری شنگال خوێنی گەشیان ڕژایە سەر خاکی ئەو دڤەرە و شەهید بوون، خوێنێ ئەو شەهیدانە پەیامی ڕوونە کە هیچ هەوڵێک ناتوانێ کوردی ئێزدی لە کوردستان و گەلەکەمان داببڕێت.
لە سایەی ئازایەتی و گیانفیدایی پێشمەرگەوە ئێستا زۆربەی ناوچەکانی دەڤەری شنگال لەدەستی تیرۆرسیتانی داعش ئازادکراون و بە دڵنیاییەوە هیچ بستێک لەخاکی کوردستان لەژێر دەستی تیرۆریستان‌دا ناهێڵینەوە و ئەم ڕەوشەی ئێستای خوشک و برایانی ئێزدی بە کۆتایی دێت و بە سەربەرزییەوە دەگەڕێنەوە ناو ماڵی خۆیان و دڵنیاشتان دەکەینەوە کە پێشمەرگە دەبێتە شورەیەکی پۆڵایین بۆ پاراستنی ئێوە و سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان.
لە جەژنی سەری ساڵی ئێزدی‌دا جەخت لەوە دەکەینەوە کە بە هەموو توانامانەوە پاڵپشتیی خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و دەبێ خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و ڕێگە نادەین کەسانێک چارەنووسی ئەوان دیاری بکەن و سوورین لەسەر پاراستنیان و دابینکردنی داهاتوویەکی دوور لە ناخۆشی و چەوسانەوە.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
15/4/2015
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی كردەوە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی شاری هەولێر دەكات
ئەمڕۆ هەینی 17ـی4ـی 2015 لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستی لە شارۆچكەی عەینكاوەی هەولێری پایتەخەت ژمارەیەك هاووڵاتیی سڤیل شەهید و بریندار بوون. ئەم كردەوە نامرۆڤانەیە ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ شكستی تیرۆریستان لەبەرانبەر پێشمەرگە قارەمانەكان و فەشەلهێنانیانە لە بەرەكانی جەنگ.
بۆیە تیرۆریستان ترسنۆكانە پەنا بۆ كردەوەی تیرۆریستی دەبەن و هەوڵ دەدەن ئاسوودەیی هاووڵاتیان بشێوێنن. وێڕای ئیدانەكردنی توندی ئەم كارە قێزەوەنەی تیرۆریستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدانی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی عەینكاوە دەكەین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.
لەوەیش دڵنیاین كە هێزەكانی ئاساییش لە زووترین كاتدا ئەنجامدەرانی ئەم كارە دڕندەیە بە سزای خۆیان دەگەیێنن و هاووڵاتییە سەربەرزەكانیش لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە هێزەكانی پێشمەرگە و ئاساییش و پۆلیس بە هەموو توانایەكیانەوە ئارامی و ئاسوودەیی وڵات دەپارێزین. با تیرۆریستانیش ئەوە باش بزانین كە ورەی پۆڵایینی هاووڵاتیانی كوردستان بەمجۆرە كردەوانە دانابەزێت و هەموولایەكمان سوورتر دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پێشمەرگە قارەمانەكانیش تۆڵەی خوێنی بە ناهەقڕژاوی هاووڵاتیان، لە بەرەكانی جەنگ دەكەنەوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
17ـی 4ـی 2015
ئۆجالان ستایشى ڕۆڵى نێچیرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌ریدا ده‌كات
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/3/30، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێزان خاتوو له‌یلا زانا و سڕڕى سوڕه‌ییا ئۆنده‌ر، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى توركیا كرد.
له دیدارێكدا خاتوو زانا و به‌ڕێز ئۆنده‌ر، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى دوایین سه‌ردانى خۆیان بۆ دوورگه‌ى ئیمرالى و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان خسته ڕوو و سڵاو و ڕێزى به‌ڕێزیانى به به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى گه‌یاند و گوتیان: به‌ڕێز ئۆجالان به ته‌واوى ئاگادارى هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه بۆ پشتگیرى و هاوكاریكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى و ڕێز و ستایشى خۆى بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپات كردووه‌ته‌وه.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهات و هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاستى و چاره‌سه‌رى تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیى پابه‌ندى به ئاشتى و چاره‌سه‌رییه‌وه كرده‌وه و هیوایان خواست كه هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاشتى و چاره‌سه‌رى له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌رده‌وام بێت و ڕێگه نه‌درێت كێشه لاوه‌كییه‌كان، كاریگه‌رى له ڕێڕه‌وى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بكات.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تاوه هه‌میشه پشتگیرى و هاوكاریى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌ریمان كردووه، به هه‌مان شێوه به‌رده‌وام ده‌بین و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌ركێك بكه‌وێته سه‌ر شانمان، جێبه‌جێى ده‌كه‌ین.
له دیداره‌كه‌دا باس له دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد و گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر كرا و له‌مباره‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه دووپات كرده‌وه كه ڕووبه‌ڕووى تیرۆر بوونه‌ته‌وه.
فره‌نسا به‌ڵێنی چه‌كی پێشكه‌وتووتر و یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
دوێنێ سه‌رۆكی فره‌نسا، فره‌نسوا هۆلاند، له كۆشكی ئه‌لیزێ له پاریس پێشوازی له‌شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پێشمه‌رگه، مسته‌فا سه‌ید قادر بوو به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی به‌ره‌كانی جه‌نگ و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی زیاره‌تی شاندی كوردی بریتی بوو له داواكردنی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی و هاوكاریی سه‌ربازی زیاتر له فره‌نسا، به‌تایبه‌تی چه‌كی قورس‌تر له‌وه‌ی ئستا به‌ده‌ستی ده‌گات و زیادكردنی ئاستی مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
دوای روونكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌مڕۆی به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژ به رێكخراوی تێرۆریستی ده‌وله‌تی ئیسلامی، ناسراو به داعش، بۆ لایه‌نی فره‌نسی، وه‌زیری پێشمه‌رگه ووتی، ”ئێمه پێویستیمان به چه‌كی پێشكه‌وتوو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و دووژمنه‌ی له‌ناوببه‌ین كه له مانگی كانونی دووه‌می ئه‌م ساڵ چه‌ندین هاوڵاتی فره‌نسی له پاریس كوشت و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هاوڵاتیانی ئێمه‌یان كوشتووه‌و مه‌ترسین له‌سه‌ر ئێمه‌و هه‌موو جیهان.“
شایانی باسه كه جگه له سه‌رۆكی فره‌نسی، وه‌زیری به‌رگری، ژان ئیڤ لودریان وسوپاسالاری تایبه‌تیسه‌رۆكی فره‌نسی، جه‌نه‌رال پوژاس و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تی ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌كه.
سه‌رۆكی فره‌نسا تێگه‌یشتنی خۆی ده‌ربڕی بۆ پێویستی پێشمه‌رگه به چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌وتووتر وبه‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه هه‌وڵێكی زۆر بدات بۆ جێبه‌جكردنی داواكارییه‌كانیان.
دوای گوێ گرتن له پێداویستییه‌كانی شاندی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، فرانسوا هۆلاند ووتی، “پێده‌چێت كه بارودۆ‌خه‌كه په‌له بێت وداوا له وه‌زیری به‌رگریده‌كه‌م كه دیراسه‌تی داواكاریه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن به زوویی ئه‌و كاره جێبه‌جێبكه‌ین”. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه وه‌زیری به‌رگری فره‌نسا دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی تر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی شاندی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فره‌نسی ده‌ستپێشخه‌ری فه‌یله‌سوف ونووسه‌ری فره‌نسی، بێرنارد هێنری لێڤی بوو كه له مانگی شوباتی رابردوو سه‌ردانی به‌ره‌كانی شه‌ڕی كرد وبه‌ڵێنیدا كه له‌گه‌ڵ به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ووڵاته‌كه‌ی قسه‌بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تی سه‌ربازی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فره‌نسا، له كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی ناسراوی فره‌نسی ودۆستانی كوردستان و نوسه‌رو رۆشنبیرانی فره‌نسی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له فره‌نسا، وه‌زیری پێشمه‌رگه وبه‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی زیاره‌ته‌كه‌یان و بارودۆخی ئیمرۆی جه‌نگ دژی تێرۆریزم پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانكرد.
پێشتریش، سیمینارێك بۆ وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه ئاماده‌كرا له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ شرۆڤه‌كاران وپسپۆرانی په‌یمانگه‌ی فره‌نسی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، كه یه‌ك له ناوه‌نده گرنگه‌كانی شرۆڤه‌یه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له فره‌نسا.
هه‌ر هه‌مان رۆژی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فره‌نسا، شاندی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه سه‌ردانی په‌یمانگای خوێندنی باڵا بۆ به‌رگری نیشتمانی كرد كه یه‌ك له گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی خوندنی پیشه‌ی سه‌ربازییه له فره‌نسا و ئه‌فسه‌ری پله به‌رز لێیدا ئاماده‌ده‌كرێت. شاندی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌یمانگه پێشوازی لێكرا و له‌و نووسینگه‌یه كۆبوونه‌وه كه ناپلیۆن بۆنابارت و مارشال ژۆفر، كه فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌موو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوو له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، كاریان لێكردبوو.
له دوا رۆژی زیاره‌ته‌كه‌ی، شاندی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ گروپی لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی فره‌نسی كۆبۆوه، كه له لایه‌ن پیێر لولوش سه‌رۆكایه‌تی لێده‌كرێت، كه كۆنه وه‌زیری فره‌نساو به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سته‌راسته كه نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی وسه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكرد، به‌تایبه‌تی بارودۆخی به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژ به داعش. پیێر لولوش جه‌ختی له‌وه كرد كه وه‌ك سه‌رۆكی گروپه‌كه‌و وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی فره‌نسی پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له شه‌ریان دژ به تێرۆریزم.
شایانی باسه كه شاندی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان بۆ فره‌نسا هه‌روه‌ها پێكهاتبوو له لیواء سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری ٦، لیواء عه‌زیز وه‌یسی، فه‌رمانده‌ی هێزی زێره‌ڤانی، عه‌مید روكن سالار ابراهیم صابر، جیگری به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ئۆپه‌راسێۆنی هاوبه‌ش، عه‌مید روكن هه‌ژار عمر هه‌ژار، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، عه‌مید روكن به‌ختیار محه‌مه‌د صدیق، فه‌رمانده‌ی لیوای 16، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
وەزیری پێشمەرگە: فەرەنسا پاڵپشتی كردوین وبەڵێنی زیاتریشی پێداوین
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ستایشی رۆڵی فەرەنسای كرد بۆ پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگە وسەردانی ئەم دواییەی شاندی وەزارەتەكەی بۆ فەرەنسا ودیداریان لەگەڵ سەرۆكی ئەم وڵاتە وكاربەدەستانی بەسەركەوتوو وبەرهەمدار وەسفكرد.
مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە لە دیمانەیەكی تایبەت لەگەڵ ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەدا كه پاڵپشتی ئەم وڵاتە بۆ هەرێمی كوردستان گرنگی خۆی هەیە له‌و كاته‌ی كە هێزی پێشمەرگە لەدژی هێزێكی تێرۆریستی نێودەوڵەتی دەجەنگێ كە هەڕەشە لەهەموو جیهان دەكات وبە ئه‌ركی هەموو وڵاتانی زانی پاڵپشتی پێشمەرگە بكەن.
فەرەنسا بەڵێنی پشتیوانی زیاتری پێداوین
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەدا كه شاندی وەزارەتەكەیان، كە لەسەر ئاستی وەزیر وبەرپرس وفەرماندە مەیدانیەكانی بەرەكانی شەڕ بوو، لەمیانەی دیدارەكانیدا توانی ڕونیەكی باش بە لایەنی فەرەنسی بدات لەبارەی هەلومەرجی شەڕ وبەرەكانی شەڕ وگوتی، فەرەنسا كە تا ئێستا بە چەك وتەقەمەنی وناردنی راوێژكاری سەربازی لەو شەڕەدا پشتیوانی پێشمەرگەی کردووە، بەڵێنی زیاتری پێداین وئێمەش داوای پاڵپشتی زیاترمان لێ‌كردن، چونكە شەڕەكە قورسە وناهاوسەنگە وبەردەوامە.
هاوكات ئەوەشی خستەڕوو كە بێرنارد هێنری لێڤی كە فەیلەسوف ونووسەرێکی بەناوبانگی فەرەنسایە دوای سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان لە مانگی شوباتی رابردوو، پوختەیەکی لەبارەی بارودۆخی كوردستانەوە وگرنگی یارمەتیدانی زیاتری هێزی پێشمەرگە پێشكەشکرد بە سەرۆکی فەرەنسی، فرانسوا هۆلاند. ئەم دەستپێشخەرییە بوو بە بناغەیەك بۆ ئەو دیدارەی لە فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک وبەرپرسانی باڵای سیاسی وسەربازیدا كرا.
رۆڵی ئەڵمانیا ووڵاتانی تر
مستەفا سەید قادر تیشكی خستە سەر ئەم راستییەی کە ئەڵمانیاش رۆڵی هەبوور لەیارمەتیدان وپاڵپشتیكردنی پێشمەرگە، بەتایبەتی بەپێدانی چەكی میلان كە رۆڵێكی زۆر گەورەی لە لەناوبردنی تیرۆریستان هەبوو، وە هەروەها بە مەشقپێكردنی پێشمەرگە وسەردانی وەزیری بەرگری وچەندین شاندی ئەم وڵاتە بۆ هەرێم. ئەمەش جگە لەبەشداریكردنی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسی باڵای ئاسایشی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی بەڕێز مسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، کە لە میونیخ سازکرا. لەم بارەیەوە گوتی، بێگومان ئەڵمانیاش لەو بارودۆخەدا گرنگی خۆی هەیە وئەوانیش چەندینجار وەڵامی ئەرێنی داواكاریەكانی ئێمەیان داوە وپێشبینیش دەكەین ئەلمانیا ووڵاتانی دیكەش شاندی وەزارەتی پێشمەرگە داوەت بكەن وئەوانیش شاندی خۆیان بنێرن بۆ زیاتر پشتیوانیكردنی پێشمەرگە.
نەوەد وپێنج لە سەدی خاكى ژێر دەستی داعش ئازادكراوە
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەدا کە ئێستا زیاتر لە 95 لەسەدی ئەو خاكەی کوردستان کە لەژێردەستی داعشدا بووە كەوتۆتەوە ژێر دەستی پێشمەرگە ومەترسی داعش دوور كەوتۆتەوە. بەڵام ئەمەش واتای ئەوە نیە كە مەترسی ئەو تیرۆریستانە بەسەر هەرێمی كوردستاندا نەماوە.
دەربارەی ئەرك وكاری وزارەت، بەتایبەتی لەو بارودۆخەی ئێستا كە هەرێمی كوردستان لەشەڕدایە بەرامبەر تیرۆریستانی داعش، وەزیری پێشمەرگە گوتی: هێزەكانی پێشمەرگە وئاسایشی ناوخۆ بەپۆلیس وئاسایشەوە وخەڵكی خۆبەخش وپێشمەرگەی خانەنشین وهەردوو یەكەی 70 و 80 هەموویان لەژێر یەك چەتر ویەك فەرماندەییدان كە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەرپەرشتی دەكات كە ئەویش جەنابی سەرۆكی هەرێمە. بۆیە هەر هێزێك لەدەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا بێت، بەپێی سیاسەتی حكومەتی هەرێم وسیاسەتی گشتی هەرێمی كوردستان رێگەی پێ‌نادرێت، جا لەهەر چ هێز ولایەنێك بێت.
لەماوەی رابردوودا پلانێكمان هەبوو برایانی ئێزدی ومەسیحی وكاكەیی وتوركمان وشەبەكیش كە ویستیوویانە وەكو پێشمەرگە یان لەپاراستنی ناوچەكانیان بەشداری بكەن هەر لەچوارچێوەی ئێمەدا بووە ویەكەی تایبەتمان بۆ كردوون ولەلایەن ئێمەشەوە مەشقیان پێكراوە وپێداویستیشیان بۆ دابینكراوە ونێردراونەتە بەرەكانی شەڕ.دووپاتیشیكردەوە هەرێمی كوردستان پێویستی بەهیچ هێزێكی دیكە نیە.
رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە
رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كە خاڵێكی گرنگی نێو كارنامەی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم بوو هەروەها یەكخستنی هەموو ئەو یەكە وهێزانەی ناوی پێشمەرگەیان هەڵگرتووە، وەك وەزیر ئاماژەی پێدا، كار وئەركێكی دیكەی گرنگی سەرشانی وەزارەتە بەوەی كە هێزی چەكداری كوردستان لەچوارچێوەی حزبی وسیاسی بێتە دەرەوە وببێتە هێزێكی حكومی ونیشتیمانی وهەر تاكێكی سەر بەو هێزە لەهەر چ حزب ولایەن ونەتەوە وئایینێك بێت بۆی هەبێت بگاتە بەرزترین ئاستی پلەبەندی سەربازی وهەر كار وئەركێك وەربگرێت بەپێی توانا ولێ وەشاوەیی لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون.
بەپێی وتەی وەزیری پێشمەرگە، شەڕی داعش رێگر بوو لەوەی پرسی یەكخستنەوەی پێشمەرگە دوا بكەوێت، بەڵام هەنگاوی بچو‌وكیش نراون وبەپێویستیشی زانی بەزووترین كات ئەم كارە بكرێت ولەو بارودۆخەدا یەكبوونی هێزێکی نیشتیمانی بەپێویستیەكی گرنگ زانی، بەتایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسیەكان وقۆستنەوەی دەرفەتی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەهەبوونی یەك گوتاری سیاسی نیشتیمانی بەوەلانانی هەموو جیاوازیە حزبی وئایینی ونەتەوەییەکان.
مستەفا سەید قادر رەتیكردەوە "هیچ لایەنێكی سیاسی لەبەردەم یەكگرتنەوەی پێشمەرگە ورێكخستنی هێزەكانی راستەوخۆ رێگری نیشاندابێت یان تەگەرەی دروست کردبێت." هەبوونی لێدوانی جیاجیای بە هەڵوێستی تاكە كەسی لەقەڵەمدا.
دڵنیاکردنەوەی هاوڵاتیان
لەبارەی بارودۆخی بەرەكانی شەڕیش وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەدا كە رۆژانە داعش پەلاماری پێگە وسەنگەرەكانی پێشمەرگە دەدات وهێزەكانی پێشمەرگەش بەرپەرچیان دەدەنەوە ورێگریش لەپێشڕەوییەكانیان دەكەن. ئێستا پێشمەرگە باش شارەزای تاكتیکەكانی داعش بووە وهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی لەوە دڵنیا كردەوە كە پێشمەرگە دەتوانێ پارێزگاری لەهەرێمی كوردستان بكات ونیشانیشیدا هەرجارە وگرفتێك لەشوێنێكدا رووی دابێت بەشێوەیەكی خێرا چارەسەر كراوە.
ئازادكردنی شنگال
وەزیری پێشمەرگە ئاشكرایكرد پلانی ئازادكردنەوەی شنگاڵ لەئارادا هەیە، بەڵام پلانەكە دواخراوە بۆ ئەو كاتەی كە بتواندرێ بەرگریی تەواو لەو خاكە ئازادكراوە بكرێت وخەڵكی ئەو ناوچانەش بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، دووپاتیشیكردەوە پرسی رزگاركردنی مووسڵیش كاریگەری بەسەرەوە هەیە كە گرنگی بۆ خودی هەرێمی كوردستانیش هەیە چونكە دەركردنی داعش لەمووسڵ دەبێتە مایەی سەقامگیری هەرێمی كوردستانیش وئەوەشی خستەڕوو كە گرتنەوەی مووسڵ بەتەنها بەپێشمەرگە ناكرێت.
لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆك كۆماری عێراق خۆشحاڵیی خۆی بەو دیدارە نیشان دا و دەستخۆشی و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی بەسەر تیرۆریستان لە سەرۆك بارزانی كرد و هیواشی خواست تیرۆریستان لە عێراق بەتەواوی تێكبشكێندرێن و ئارامی و ئاسایش بۆ وڵات بگەڕێتەوە.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی جێگری سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵی کرد و لە وتەیەکدا جەختی کردەوە کە پێشمەرگە زۆر قارەمانانە بەرگری لە خاك و وڵات دەكات و توانی ئەفسانەی داعش تێكبشێنێت و ئێستا تیرۆریستان لە شکستی بەردەوامدان و هبچ داهاتوویەكیان لەم وڵاتەدا نییە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە ڕەوشی ئاوارە و لێقەوماوانی شەڕی داعش کرا و جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ستایشی هەرێمی کوردستانی کرد کە باوەشی بۆ ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران کردۆتەوە و وێڕای باری قورسی دارایی و شەڕی داسەپاوی تیرۆریستان بەڵام کوردستان نوایەکی ئارامی لێقەوماوان بووە.
پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و رەوشی ئەمنیی و سیاسیی عێراق و ناوچەكە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو و تەئکید لەوە کرایەوە کە بۆ تێپەڕبوون لەم دۆخەی ئێستا پێویستە هەماهەنگی و هاوکاریی لەنێوان هەردوولا و هاوپەیمانێی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەردەوام بێت.
"نازم دەباغ" لەگەڵ بەرپرسی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەرى حکومەتی هەرێمى کوردستان لە تاران، لەگەڵ "هیسافومی شیمیزۆ" بەرپرسی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران دیداری کرد.
سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٩/٤/٢٠١٥ "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمى کوردستان لە نوسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمى کوردستان لە تاران پێشوازیکرد لە "هیسافومی شیمیزۆ" بەرپرسی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە لە وڵاتی ئێران.
لە دانیشتنەکەدا باس لە دواترین بارودۆخی سیاسییهەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن وهەرێمی كوردستان قسەی لەبارەوه كرا.
شاندی میوان ستاییشی ڕۆڵ و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە شكستدانی تیرۆریستانی داعش و باسی لەو هاووڵاتییە ژاپۆنییە کرد کە لە رێگای حاجی ئۆمەران لە هەرێمی کوردستان گیرابوو و دواییش ئازاد کراوە. ستایشی رۆڵ و بەدواداچوون و بەرەنگاربونەوەیان کرد.
و هەروەها داوایان کرد کە بە ئۆتۆمبیلی خۆیان لە رێگای حاجی ئۆمەرانەوە بە پلاکی دیپلۆماسی و لەسەر حسابی خۆیان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەری حکومەتی هەرێمى کوردستان ئاگاداری کردن کە بە نامەیەکی فەرمی لە داخوازی و بەرنامەی خۆیان ئاگادارمان بکەنەوە.
هەروەها لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا باس لەوە کرا کە حکومەتی ژاپۆن ناتوانێت راستەوخۆ یارمەتی سەربازی هەرێمی کوردستان بدات، بەڵام دەکریت لەڕوی کۆمەکی مرۆڤی و تەکنەلۆجیای شەر و مین هەڵگرتنەوە هاوکاری بکەن.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمى کوردستان وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە تیرۆر هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو جیهان جەختیشی لەوە كردەوە كە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش پێویستی بە هەوڵ و هاوكاریی هەموو لایەك هەیە و هیوای خواست کە حکومەتی ژاپۆن زیاتر لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشەکە بێت و پشتیوانی و هاوکاری زیاتری هەبێت بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەت دوای ئاوارەبوونی زیاتر لە دوو میلیۆن کەس بۆ هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو جەنگانەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە و بوونی قەیرانێکی ئابووری توند لە هەرێمی کوردستان.
لەلای خۆشییەوە "هیسافومی شیمیزۆ" گوتی بۆ ئەم داواکارییە خوێندنەوەی جددی بۆ دەکەین و لەو پرسە بەرپرسان ئاگادار دەکەینەوە.
More...
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێكی یاوەری دەكات
سەرۆك بارزانی سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی كرد
نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین دوای قۆناغی ئاساییبونەوە هاوكاری و پاراستن بۆ ئاوارەكان دابین بكەین
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد