سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی بەرەو وڵاتی ئوردن بەڕێ کەوت
دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی 5ـی 2014، بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتێکی ڕەسمی کە لەلایەن بەڕێز شا عەبدوڵڵا شای ئوردنەوە ئاراستەی کرابوو، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو وڵاتی ئوردن بەڕێ کەوت.
بڕیار وایە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئوردن چەند ڕۆژێک بخایەنێت و تیایدا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەنێوان شای ئوردن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی ئەنجام بدرێت.
لەو کۆبوونەوانەدا باسی پەرەپێدنی پەیوەندییە ئابووری و فەرهەنگی و بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن دەکرێت کە لەخزمەتی هەردوولا و عێراقیشدا بێت.
شایەنی باسە شاندێک لە بەرپرسانی حکوومیی هەرێمی کوردستان لەو سەردانەدا یاوەریی سەرۆک بارزانی دەکەن کە پێکهاتووە لە: مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ، دکتۆر فواد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن شای ئۆردۆن پێشوازی لێ كرا
ڕۆژی دووشەممە 5ـی 5ـی 2014 لە كۆشكی حوسێنییەی عەمانی پایتەختی ئۆردۆن جەلالەتی شا عەبدوللای دووەمی شای ئۆردۆن پێشوازی لە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان و كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لەسەر بانگهێشتێكی فەرمیی شای ئۆردۆن سەردانی وڵاتی ئۆردۆنیان كردووە.
لەم دیدارەدا كە ئەمیر فەیسەڵ بن حوسێن و بەڕێوەبەری نووسینگەی شای ئۆردۆن و وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن و ڕاوێژكاری شای ئۆردۆن لە ئەنجوومەنی سیاسەتە نیشتیمانییەكان ئامادەی بوون، شای ئۆردۆن جەختی لەسەر ئەو پەیوەندییە برایانە كردەوە كە عێراق و ئۆردۆنی لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا لێك نزیك كردووەتەوە. هەروەها شای ئۆردۆن پاڵپشتیی شانشینی ئۆردۆنی بۆ ئەو هەوڵانە دووپاتكردەوە كە لە پێناو باشتركردنی سەقامگیری و ئاساییشی عێراق و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكانی عێراقی لە ئارادان. لەم دیدارەی نێوان سەرۆك بارزانی و شای ئۆردۆن پێشهاتە هەنووكەییە ئیقلیمیەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و قسەیش لەبارەی ئەو میكانیزمانە كرا كە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆن پێویستە بە تایبەت لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان و گەشتوگوزار و سوودوەرگرتنی هەرێمی كوردستان لە ئەزموونی شانشینی ئۆردۆن لە بواری گەشەسەندندا.
هەر لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی هەڵوێستی شانشینی ئۆردۆنی بۆ پاڵپشتی و یارمەتیدانی عێراق لە بارودۆخە سەخت و دژوارەكاندا بە بەرز نرخاند و جەختیشی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆن كردەوە بە شێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكات. سەرۆك بارزانی هەوڵە ئاشتیخواز و میانڕۆیانەی شای ئۆردۆنی بۆ چارەسەری تەحەدیات و بارودۆخە سەختەكان كە ناوچەكە ڕووبەڕووی بووەتەوە بە بەرز وەسف كرد.
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران ڕایگه‌یاند که دوو لایه‌ن بۆ ئاڵوگۆڕی نه‌وتی خاوی هه‌رێم له به‌رانبه‌ر گازی سروشتی ئێران، به ئامانجی دابین کردنی پێویستییه‌کانی هه‌رێم له بواری سووته‌مه‌نی و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان و ڕێگه‌گرتن له قاچاخی سووته‌مه‌نی گه‌یشتوونه‌ته لێکتێگه‌یشتن.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی کوردپرێس، وتی: له سه‌فه‌ری شاندی ئێرانی به سه‌رپه‌ره‌شتی ڕۆسته‌م قاسمی بۆ هه‌رێم، دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان و گازی سروشتی گه‌یشتوونه‌ته لێکتێگه‌یشتن، به‌ڵام هیچ ڕێککه‌وتنێک نه‌کراوه.
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌و وتانه‌ی که له زمانی ئه‌و له ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی بڵاوبۆته‌وه زیادی کرد: "من وتم له کابینه‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌می هه‌رێمی کوردستان پێشنیار بووه که کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێگای بۆرییه‌وه گاز بدات به هه‌رێمی کوردستان، هه‌ر وه‌کوو ئه‌یشی دا به به‌غدا."
نازم ده‌باغ له‌باره‌ی قۆناغه‌کانی دواتری لێکتێگه‌یشتنی نه‌وتی و گازی له نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی به‌سته‌وه به ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی ده‌وڵه‌تی ئێران و وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئه‌م وڵاته.
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم که له هه‌موو دانیشتنه‌کانی شاندی ئێرانی له هه‌رێمی کوردستان به‌شدار بووه، یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه‌ی به ڕێگه‌گرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخی سووته‌مه‌نی و دابین کردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم ناوبرد و زیادی کرد: "شاندێکی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی ستادی هاوبه‌شی ئێرانی و عێراقی وت‌ووێژیان کردووه و بڕیاریان داوه ئه‌و وتووێژه به‌رده‌وام بێت و پێشبینی ده‌که‌م که حه‌وته‌ی ئاینده ئه‌و شانده بێن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌شداری بکه‌ن له پیشانگای نه‌وتی که له ئێران‌دا هه‌یه و بۆ جارێکی تر شاندی هاوبه‌ش دانیشتن و وتووێژ بکه‌ن له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌م کاره و پێشنیاریش کراوه له لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای لووله‌وه نه‌وت بنێرین بۆ کۆماری ئیسلامی به‌رانبه‌ر به‌وه فه‌راوه‌رده‌کانی نه‌وتی وه‌ربگرین وه‌کوو گازۆئیل و به‌نزین و نه‌وت."
جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ش که: "دوو لایه‌ن له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌کانه‌وه به شێوه‌ی گشتی گفتوگۆیان کرد و ئه‌وه‌ی که بوو؛ گفتوگۆ بوو، نه‌ک ڕێککه‌وتن."
نازم ده‌باغ به ئاماژه به مێژووی هاوکارییه ئابوورییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان که له ئێستاشدا به‌رده‌وامه، به‌شێک له گفتوگۆ و لێکتێگه‌یشتنه‌کانی بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وته و ڕێگه‌گرتن له قاچاخی سووته‌مه‌نی ناوبرد.
ڕاشیگه‌یاند: "بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه (ڕێگه‌گرتن له قاچاخ) دیاره حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه شاند بنرێت بۆ کۆماری ئیسلامی و له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی وتووێژی زیاتر بکه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویستی به ڕێککه‌وتن کرد ئه‌و کاته له ئاستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاستی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان دائه‌نیشن بۆ کۆتایی پێهێنان به‌و باسه."
هه‌مدیسان جه‌ختی کرده‌وه که لێکتێگه‌یشتنه‌که بۆ ئاڵوگۆڕی نه‌وت و گاز له نێوان هه‌رێم و ئێران بووه نه‌ک فرۆش.
شیاوی ئاماژه‌یه که ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی به ئاماژه به سه‌فه‌ری شاندی ئێرانی بۆ هه‌رێمی کوردستان له زمانی نازم ده‌باغ له ڕێککه‌وتنی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاڵوگۆڕی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان و گازی سروشتی هه‌واڵی دابوو.
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و عێراق
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی كۆتاییهاتنی سەركەوتووانەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە خەڵكی سەربەرزی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان و هەموو هاووڵاتیانی عێراق دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم. لە سایەی گیانفیدایی شەهیدانمان و قوربانیدان و خۆڕاگریی گەلەكەمان توانیمان بگەینە ئەو ڕۆژەی گەلەكەمان ئازادانە مومارەسەی دیموكراسی بكات. سوپاسی تایبەتی خۆم ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان و پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم كە ماندوونەناسانە ئەركی پاراستنی هاووڵاتیان و پڕۆسەی هەڵبژاردنیان بەجێ گەیاند.
بەشداریی پڕ جۆش و خرۆشی هاووڵاتیانی ئازیز لەم هەڵبژاردنەدا مایەی خۆشحاڵییە و ئومێد و هێزی زیاتر دەبەخشێتە گشت لایەكمان بۆ ئەوەی بە هەموو تواناییەك خزمەتی گەل و نیشتیمان بكەین. هەڵبژاردنەكانی 30ـی نیسان بە گەواهیی خەڵكی بیانی و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە ناحكوومی و سەربەخۆكان پڕۆسەیەكی سەركەوتوو بووە و هیوادارم ئەنجامەكانی بەخێر و خۆشی بۆ میللەتەكەمان بشكێتەوە و ببێتە هۆی پێشڤەچوونی زیاتری دیموكراسی و بووژانەوە و كرانەوە لە هەرێمی كوردستان.
ئەنجامی هەڵبژاردن هەر چییەك بیت گرنگ ئەوەیە جارێكی دی گەلەكەمان ویستی خۆی بۆ چەسپاندنی دیموكراسی ڕاگەیاند. هەر بەم بۆنەیەوە داوا لە گشت لایەنە سیاسییە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن دەكەم بە گیانێكی نیشتیمانپەروەر و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەكان بكەن كە بە فەرمی لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنرێت و ملكەچی بڕیاری گەل بن.هیواخوازم ئەم هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی هاندەرێك بێت بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەكان لە قۆناغی داهاتوودا بە برایەتی و تەبایی بەیەكەوە كار بكەن و بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتیمانی بخەنە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی دیكە.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
1ـی 5ـی 2014
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەنگی خۆی دا
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی 4ـی 2014 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەشداریكردن لە پڕۆسەی دەنگدانی هەر دوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە یەكێك لە بنكەكانی دەنگدانی شارۆچكەی پیرمام ئامادە بوو و دەنگی خۆی دا.
چوار شەممە, 30 نیسان 2014
نێچیرڤان بارزانی: هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌خشه‌ى سیاسیى عیراق ده‌گۆڕن
كاژێر شه‌ش و په‌نجا ده‌قیقه‌ى سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى نیسانى 2014، ده ده‌قیقه به‌ر له واده‌ى ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته قوتابخانه‌ی لاوانی بنه‌ڕه‌تی له گه‌ڕه‌كی كوورانى عه‌ینكاوه له هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى كاژێر 7ى به‌یانى له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌نگ بدات.
دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه و داوای له هاووڵاتیان كرد به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان بچن و نوێنه‌رانیان هه‌ڵبژێرن و گوتی:
"ئه‌مڕۆش ئێمه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی له عیراقدا هاتووینه‌ته ئه‌م بنكه‌یه بۆ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق. ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگن و هیوادارم پرۆسه‌كه له هه‌موو عیراقدا به شێوه‌یه‌كی هێمنانه به‌ڕێوه بچێت و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌توانن به‌شدار بن، بچن بۆ سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان و مافی دیموكراسیی خۆیان به كار بهێنن و ئه‌و خه‌ڵكانه هه‌ڵبژێرن بۆ په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، هیوادارم پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی هێمنانه به ڕێوه بچێت. بێگومان ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێته سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ كۆی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌موو عیراق و هه‌رێمی كوردستان."
سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیی خۆی به ده‌ركه‌وتنی سه‌رۆك تاڵه‌بانی نیشان دا و گوتی: ئێمه چ وه‌كوو كه‌س، چ وه‌كوو حكوومه‌ت به ده‌ركه‌وتنی جه‌نابی مام جه‌لال زۆر خۆشحاڵ بووین و پێم وایه هه‌موو خه‌ڵكی عیراق به گشتی به‌وه خۆشحاڵ بوون كه له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن بینیمان جه‌نابی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌نگ ده‌دات. بێگومان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به‌ڕێزیان لێره نه‌بوون بۆشاییه‌كی له عیراق و هه‌م له كوردستان به جێ هێشتووه و خۆشحاڵ بووین كه بینیمان ده‌نگ ده‌دات و هیوادارین به ته‌ندروستیه‌كی باش بگه‌ڕێته‌وه عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌ته‌وه ڕایگه‌یاند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مان داده‌نیشێت و گوتی: "ئه‌م پرۆسه‌یه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه به كرده‌یی هه‌نگاوه‌ی یه‌كه‌می ده‌ست پێكردووه و هیوادارین له ماوه‌یه‌كی كورتدا به فه‌رمی كابینه پێك بێنین و تا ئێستا هیچ لایه‌نێك وه‌زیری خۆی ده‌ستنیشان نه‌كردووه."
نێچیرڤان بارزانی نه‌یشارده‌وه دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌خشه‌ی سیاسیی عیراق به گشتی ده‌گۆڕدرێت و گوتی: "بێگومان ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه سیاسیه‌ی ئێستا له عیراقدا هه‌یه هه‌نگاو ده‌نێین و ئێستا زۆر زووه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین و تا هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت ناتوانین بڵێین چ ده‌بێ."
له باره‌ی نه‌بوونی یه‌كلیستیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش له پرۆسه‌ی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردندا نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئه‌م پرۆسه‌یه دیموكراسییه و لایه‌نه‌كان به‌م شێوه‌یه بڕیاریان داوه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و له‌وانه‌شه له هه‌ندێك شوێن ده‌نگ بفه‌وتێن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆسه‌كه دیموكراسییه و ئه‌وانه‌ی كه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه هیوادارم له هه‌ر شوێنێك بن مافی خۆیان به كار بهێنن و به‌ره‌و سه‌ندووقی ده‌نگدان بچن."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت له عیراق له دوای هه‌ڵبژاردن سه‌خت ده‌بێت و گوتی : "كه لای ئێمه پێكهێنانی حكوومه‌ت ئه‌وه‌نده سه‌خت بێت، لای ئه‌وان هه‌ر زۆر زۆر سه‌ختتر ده‌بێت."
نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ئایارى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایى له یووسف محەمەد سادق سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
سه‌رۆك وه‌زیران پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستانى وه‌ك هه‌نگاوێكى سه‌ركه‌وتوو له قه‌ڵه‌م دا و هیواى خواست كه عیراق و پارێزگاكانى كوردستان له داهاتوودا هه‌نگاوى گه‌ورتر بنێن به‌ره‌و خزمه‌تى زیاترى گه‌ل و نیشتمان.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له پاراستنى ده‌سكه‌وته دیموكراتییه‌كانى هه‌رێم و لێكنزیكبوونه‌وه‌ى زیاترى لایه‌نه سیاسییه‌كانى ناو په‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه تا ئارامى و ئاسایشى هه‌رێم له گه‌شه‌ى به‌رده‌ومدا بێت و ئازادیى ئابووریى كوردستان سه‌قامگیرتر ببێت، تا گه‌شه‌ى ئابوورى؛ ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێم ئاسووده‌تر بكات و خه‌ڵكى كوردستان هه‌ست به بوونى سیاسه‌تى هه‌ماهه‌نگ بكه‌ن بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وته هاوبه‌ش و نیشتمانییه‌كانى تا ئێستاى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زیران له كۆتاییدا هیواى خواست چوار ساڵى داهاتوو ببێته نموونه‌یه‌كى نوێ بۆ كارى پێكه‌وه‌یى له‌سه‌ر به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش، چونكه پێ ده‌چێت له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌رێمى كوردستان ڕووبه‌ڕووى گه‌لێك پرسى چاره‌نووسساز ببێته‌وه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان سوپاسى خۆى بۆ ئه‌م پیرۆزباییه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربڕى و هیواى خواست قۆناغى داهاتوو له سایه‌ى كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ییى هه‌موو لایه‌نه‌كاندا، قۆناغى سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تى زیاتر بێت.
پێنج شەممە, 01 ئایار 2014
سه‌رۆك كۆماری ته‌ته‌رستان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى ئایارى 2014 ڕۆسته‌م مینیخانۆف؛ سه‌رۆك كۆماری ته‌ته‌رستان له ڕووسیاى فیدرال به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌رێمی كوردستانی و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازی لێ كرا.
له سه‌ردانێكی یه‌ك ڕۆژیدا؛ سه‌رۆك كۆماری ته‌ته‌رستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌شی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆماری ته‌ته‌رستان و هه‌رێمی كوردستانه له ڕووی سیاسی، بازرگانى و ئابوورییه‌وه.
سه‌رۆك كۆمارى ته‌ته‌رستان خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند كه به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان كه سبه‌ى شه‌ممه ده‌ست پێده‌كه‌ن.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى سه‌رۆك كۆمارى ته‌ته‌رستان ده‌ربڕى و هیواى خواست ئه‌م سه‌ردانه ببێته ده‌سپێكى قۆناغێكى تازه له په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ته‌ته‌رستان؛ به تایبه‌تیش سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانى ئه‌و وڵاته له بواره جیاكاندا و له‌و ڕووانه‌وه كه بۆ به‌رژوه‌ندیى هه‌ردوولا گرنگ و مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوو وڵاتن.
هەینی, 02 ئایار 2014
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هێرشه‌كه‌ى خانه‌قین ڕسوا ده‌كات
به توندى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خوكوژییه ڕسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر هاووڵاتیانى كوردستان كاتێك له به‌رده‌م باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له شارى خانه‌قین، به بۆنه‌ى ده‌ركه‌وتنى ڤیدیۆى جه‌نابى مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمارى عیراقى فیدراله‌وه، ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و خۆشحاڵیى خۆیان ده‌رده‌بڕى، كه به‌داخه‌وه بووه هۆى شه‌هید و برینداربوونى چه‌ندین هاووڵاتى.
تیرۆریستان ده‌یانه‌وێ به‌م هێرشه دڕندانه وره‌ى خه‌ڵكى كوردستان بڕووخێنن و له گه‌رمیى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و كه‌شوهه‌واى ئازادى و دیموكراسى ساردیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام گه‌لى كوردستان هه‌رگیز به‌م كاره ترسنۆكانه ناله‌رزێ و وره‌ى ناڕووخێ، به‌ڵكو وه‌ك هه‌میشه سوورتر ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌نگاونان به‌ره‌و ئازادى و هه‌رگیز بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا ئه‌وپه‌ڕى هاوخه‌مى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌كه‌ین و هیواى چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌یه هه‌ر چییه‌ك پێویست بێت پێشكه‌ش به قوربانیان بكات.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
28ى نیسانى 2014
تیرۆرستان و دوژمنانی ژیان و ئازادی له‌شاری خانه‌قین و سه‌عدیه جارێكی تر تاوانێكی گه‌وره‌و نامرۆڤانه‌یان ئه‌نجامدا، كه‌بوه مایه‌ی شه‌هیدو برینداربونی ژماره‌كی زۆر له‌هاووڵاتیان كه‌به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه سه‌رقاڵی خۆشی ده‌ربڕینی خۆیان بوون.
من وه‌كو خانه‌قینیه‌ك و رۆڵه‌یه‌كی ئه‌و شاره پرسه‌و هاوخه‌می خۆم به‌كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان راده‌گه‌یه‌نم و هیوای چاكبونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم، له‌وه‌ش تێده‌گه‌م كه‌خانه‌قینیه‌كان به‌درێژایی مێژوو به‌هۆی هه‌ڵوێستی كوردانه‌یان و به‌رگریان له‌دۆزی ره‌وای میلله‌ته‌كه‌یان روبه‌ڕوی چ زه‌بروزه‌نگ و نه‌هامه‌تیه‌ك بونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆش كه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوسازداین ، تیرۆرستان و ناحه‌زانی كورد، له‌رێگه‌ی شه‌هیدكردنی رۆڵه‌كانی ده‌یانه‌وێت ترس و دودڵی له‌خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری بچێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵی خاوی خۆیان رێگه له‌وه بگرن جارێكی تر له‌رێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی ته‌عبیر له‌ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان بكه‌ن و كوردستانی بونی خۆیان دوپاتبكه‌نه‌وه.
ئێمه‌ی خانه‌قینی وه‌ك باقی خه‌ڵكی تری كوردستان، به‌هۆی كوردایه‌تی و داكۆكیكردن له‌شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆمان، به‌درێژایی شۆِرش و خه‌بات دڵره‌قی و زوڵمی بێوێنه‌مان بینی و ته‌نانه‌ت شار‌و ناوچه‌كه‌مان به‌گشتی روبه‌ڕوی تاوانی راگواستن و ته‌عریب بوه‌وه، به‌ڵام خوێنی شه‌هیده‌كانمان و دیواری زیندانه‌كان، سه‌نگه‌ره‌كانی كوردایه‌تی باشترین به‌ڵگه‌بوون، كه‌مه‌حاڵه كوردستان و خانه‌قین، كوردایه‌تی خانه‌قین له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆش كه‌ئێوه له‌رێگه‌ی نواندنی چالاكی مه‌ده‌نیانه‌و ده‌ربڕینی خۆشی به‌م قۆناغه تازه‌یه، گوزراشت له‌خۆتان ده‌كه‌ن، ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان چاویان به‌م دیمه‌نه جوان و شارستانه‌یه هه‌ڵنایه‌ت و تاوانێكی تری دڕندانه‌یان به‌رامبه‌ر رۆڵه‌كانمان ئه‌نجامدا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌كه‌ركوكی قودسی كوردستان و دوزخورماتووی گه‌رمه‌سێری كوردستانیش هه‌مان تاوانیان ئه‌نجامداو ژماره‌یه‌ك رۆڵه‌ی ئه‌و دوو شاره‌ش شه‌هیبوون.
من هیوادارم ئێوه وه‌ك چۆن داگیركه‌ران چۆكیان پێدانه‌دان، ئه‌مڕۆش تیرۆرستان زه‌فه‌رتان پێنه‌به‌ن و سبه‌ی به‌گوڕوتینێكی زۆره‌وه روو له‌ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه دیموكراسیه‌دا جارێكی تر ئه‌و شه‌مشه‌مه‌كوێرانه نا‌ئومێد بكه‌نه‌وه‌و كوردستانی بونی شاری خانه‌قین ته‌واوی ئه‌و ناوچانه بۆ هه‌موو لایه‌ك دوپات بكه‌نه‌وه‌و گیانی شه‌هیدانی 28 نیسان له‌به‌هه‌شتی نه‌مری شاد بكه‌ن.
More...
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد