نازم دەباغ ڕایگەیاند: کومیتەی بەدواداچوون بۆ بەڕێوەبەرانی کۆبوونەوەی هەولێر پێک دێت
نوێنەری هەرێمی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە سەبارەت بە کۆبوونەوەی دوێنێ لە هەولێر کومیتەی دەرخستنی راستییەکان پێک هاتووە، لەسەر پێداویستی یاساکانی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانس و کۆبوونەوەکان لە ئەو ناوچە جەختی کرد.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەیەک هەندێک لە ئەو کەسانەی کە خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلن لە ناوچەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کاردانەوەی توندی کەسایەتی و بەرپرسان و پارتە عێراقییەکان بەرەوڕوو بووەوە. بە پێی راگەیاندنی سەرچاوە عێراقییەکان، زیاتر لە 300 کەس لە ئەو کۆبوونەوە کە لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بوون.
نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە کۆبوونەوەی عەشایری عەرەبی نیشتەجێی هەولێر سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەل ئیسرائیل وتی: لە دۆخی ئێستادا تا ڕادەیەک ئازادی و پاڵپشتی لە کەسانێک کە دێنە ناو هەرێمی کوردستان هەیە و مۆڵەتی کۆبوونەوە کۆنفڕانس دەدرێت بەلام لە وردەکارییەکانی کۆنفڕانسەکان ئاگاداریەک نییە.
ناوبراو درێژەی دا: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەی دوێنێ خۆی لە پێکهێنانی کومیتەی دەرخستنی ڕاستییەکان سەبارەت بە ئەو کۆبوونەوە بۆ ناسینەوەی هۆکارەکانی هەواڵی داوە و ئەو کۆبوونەوەیەی ئیدانە کردووە و ئەوەش بە واتای ئەوەیە کە ئاوەها کۆبوونەوەیەک پێچەوانەی سیاسەتەکانی هەرێمی کوردستانە.
https://ku.mehrnews.com/news/39307/%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%8C%D8%AA%DB%95%DB%8C-%D8%A8%DB%95%D8%AF%D9%88%D8%A7%D8%AF%D8%A7%DA%86%D9%88%D9%88%D9%86-%D8%A8%DB%86-%D8%A8%DB%95%DA%95%DB%8E%D9%88%DB%95%D8%A8%DB%95%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%A9%DB%86%D8%A8%D9%88%D9%88%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C-%D9%87%DB%95%D9%88%D9%84%DB%8E%D8%B1-%D9%BE%DB%8E%DA%A9-%D8%AF%DB%8E%D8%AA
نازم دەباغ: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خوازیاری ناسینەوەی بەرپرسانی کۆنفڕانسی هەولێرن
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: وەزارەی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ئیسڕائیل لە هەولێری بە توندی ئیدانە کرد و خوازیاریی پێکهێنانی هەر چی زووتری لێژنەیەکە بۆ ئەوەی کە لەسەر چۆنییەتی پێدانی ئیزنی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسێکی لەم چەشنە بەدواداچوون بکات.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی "دانشجو" SNN ئێرانی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ئیسڕائیل لە هەولێر بە مەبەستی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئیسڕائیل گوتی: وەزارەی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ئیسڕائیل لە هەولێری بە توندی ئیدانە کرد و خوازیاریی پێکهێنانی لێژنەیەک بوو بۆ ئەوەی کە لەسەر چۆنییەتی پێدانی ئیزنی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسێکی لەم چەشنە بەدواداچوون بکات.
گوتیشی: ئەو بەرپرسانەی کە پێدانی ئیزنی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسێکی لەم چەشنەیان داوە، شایەد وشیاریی سیاسی‌یان نەبووبێت. بێگومان مەبەست لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لەم چەشنە خراپکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جیهانی ئیسلام و وڵاتانی ناوچەکەیە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە "ئایا مەبەست لە بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ئیسڕائیل لە عێراق، ئامادەکردنی ڕای گشتی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلە؟" گوتی: یەکێک لە یارییەکان ئەوەیە کە ئەم کەشووهەوایە بڕەخسێنن کە چۆن کۆبوونەوەی لەم چەشنە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەببەن؛ کەوابوو عێراق خوازیاریی چاککردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسڕائیلە، لەڕاستیدا ئەوان بەشوێن تێکدانی پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدان.
لینکی هەواڵ:
snn.ir/0043UU
ئەمیر موسەوی، دیبلۆماتكاری پێشوو و شارەزای بواری ستراتیژی دەڵێت: “تیرۆرستان”ی كورد بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی و ئەمریكییەكان، دەستیان هەبوو لە كوشتنی موحسین فەخریزادە.
لە بەرامبەر ئەم قسەیەدا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت، پێویستە حكومەتی هەرێم هەڕەشە و هۆشدارییەكانی ئێران بە هەند وەربگرێت، چونكە ئەگەر بڕوای تەواوبهێنن بەوەی كورد بەشداربووە بەدڵنیاییەوە رەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەسەر كاردانەوەی ئێران بۆ ئەم كارە.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەم قسەیەی موسەوی پێم وانییە راستەوخۆ ئاراستەی هێز و لایەنێكی سیاسی كوردی كرابێت لە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەپێی ئەو دەنگۆیانەی لە ئێران گوێبیستی بووین، لە هەندێك دەزگای راگەیاندنیش باسی كرابێت ئەو كەسانەی كە بەشداربوون لە “تیرۆركردنی فەخریزادە” پێم وایە ناوی چەند كوردێكیشی تێداهاتووە، ناوەكان لای ئێمە ئاشكرانیە بەڵام باسی ئەو كوردانە كراوە كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانن.
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران وتی: گرنگە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم هەڕەشانە بە هەند وەربگرێت، بۆئەوەی لەخت و خۆڕایی هەرێمی كوردستان یان لایەنێكی سیاسی لە هەرێم تێوەنەگلێت لەم كێشانە، بەدڵنیاییەوە لە ناو ئێران لایەن یان دەزگا هەیە پەنجەی تۆمەت بۆ كورد رادەكێشێت كە هاوكارن لەگەڵ بەرنامە و پیلانەكانی ئیسرائیل لە “تیرۆركردنی فەخریزادە”.
نازم دەباغ وتیشی: لە كاتێكدا بڕوای تەواوبهێنن بەوەی كورد بەشداربووە بەدڵنیاییەوە رەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەسەر كاردانەوەی ئێران بۆ ئەم كارە، ئەو كاتە هێرشی زیاتر دەكەنە سەر بنكە و بارەگای ئەو پارتانەی رۆژهەڵات كە لە هەرێمی كوردستانن.بۆیە پێویستە حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دڵنیایی بدەن لەوەی دەستیان نەبووە و نابێت لەم كارانە و پابەندی رێككەوتنەكانیانن لە هەرێمی كوردستان بۆئەوەی هێمنی و ئاسایش بەرقەراربێت لە هەرێمی كوردستان.
https://politicpress.com/68131/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: به‌ريتانيا ده‌يه‌وێت له زۆر بواردا هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان بكات
پاش دوا وێستگه‌ى سه‌ردانى بۆ له‌نده‌ن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌كاديمياى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازيى به‌ريتانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانيدا گوتى:
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانماندا بۆ به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی شاهانه‌ی به‌ریتانیامان كرد. خۆشحاڵ بووین كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌ی هه‌یانه له هه‌رێمی كوردستانیش دوو كه‌س به‌شدار بوون، دوو ئافره‌ت كه به ڕاستی ئه‌وه‌ی بینیم جێی شانازین بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه لێره فێری ده‌بن. به هیوا‌ی ئه‌وه‌ی لێره فێر ده‌بن كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستانیش بتوانن ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ده‌ستیان هێناوه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جێبه‌جێی بكه‌ن. به هیوا‌ی ئه‌وه‌ین بتوانین له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خه‌ڵكێكی زیاتر بۆ ئه‌م ئه‌كادیمیایه بنێرین تاكو فێر ببن. ئه‌مه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌دا‌یه كه له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وه‌ك خۆتان ده‌زانن چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به سه‌ردانێكی فه‌رمی هاتین بۆ له‌نده‌ن و چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌بوو، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه و وه‌زیری په‌روه‌رده كه خۆی كورده، هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری. چاوپێكه‌وتنه‌كان هه‌مووی زۆر به باشی به‌ڕێوه چوون. په‌یوه‌ندیی كورد و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی كۆنه، به‌ریتانیا هه‌ر له ساڵی 1991ـه‌وه له چوارچێوه‌ی پاراستنی هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له پرسی سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان و عیراقدا. خۆشحاڵ بووین كه جارێكی ديكه هاتینه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی عیراق، هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆنیه‌تیی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیامان تاوتوێ كرد، هه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه. هیوادارین بتوانین ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین. بابه‌تی داعش پرسێكی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه بوو، وێڕاى بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه چۆن بتوانین بواره‌كانی ئابووری و بازرگان‌یش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوێستی چی بوو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی “بێگومان پشتگیریی خۆی بۆ سه‌قامگیری و ئارامی و پێشكه‌وتنی عیراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش دووپات كرده‌وه و جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عیراق”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بۆچی به‌ریتانیا گرنگی به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، به‌ڕێزیان گوتی “وه‌ك باسم كرد په‌یوه‌ندییه‌كانمان كۆنن و بۆ به‌ریتانیا سه‌قامگیریی عیراق به شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش له چوارچێوه‌ی عیراقدا پرسێكی گرنگه، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێمه به‌رله ڕووداوه‌كانی ئه‌فغانستان به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كرابوو، به‌ڵام بێگومان به‌ریتانیا وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاكی هاوپه‌یمانیی دژی داعش و هاوكار بۆ عیراق سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌و باوه‌ڕه‌دام به‌رتیانیا ده‌بینێت كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی له عێراق ڕۆڵێكی گرنگی بۆ سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی له ناوچه‌كه‌دا هه‌يه”.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیا له چ بوارێكدا ده‌یه‌وێت هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد “به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له زۆر بواردا یارمه‌تيی هه‌رێمی كوردستان بدات، ئه‌وه‌ی بینیم ده‌یه‌وێت هاوكاريی هه‌رێم بكات له پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، ده‌یه‌وێت یارمه‌تیمان بدات له بواری ئابووری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت له بواری په‌روه‌رده‌شدا یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بدات، واته ئه‌مانه ئه‌و بوارانه‌ن كه پێموایه به‌ریتانیا ده‌توانێت تياياندا هاوكار بێت و له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا به‌م شێوه‌یه باسمان كردووه”.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-britain-wants-to-help-the-kurdistan-region-in-many-areas/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێنشينى ئه‌بوزه‌بى كۆبووه‌وه
له دوا ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌ريتانيا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌لايه‌ن به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌بوزه‌بييه‌وه، له شوێنى مانه‌وه‌ى پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى سياسى و هه‌ڵبژاردن و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى عيراق، سه‌ردانى هه‌ردوولا بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پته‌وكردنى دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و له‌سه‌ر گرنگيى بره‌ودان به هه‌وڵه‌كان و هاريكارى و كارى هاوبه‌ش له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگيرى و چارەسه‌ركردنى كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون و له‌مباره‌يه‌وه بيرورايان ئاڵوگۆڕ كرد.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-abu-dhabi-crown-prince/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌كاديمياى ساندهێرستى سه‌ربازى ده‌كات
له دوا وێستگه‌ى سه‌ردانيدا بۆ له‌نده‌ن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌كاديمياى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازيى ناسراو له‌سه‌ر ئاستى جيهان به‌سه‌ركرده‌وه كه ژماره‌يه‌ك قوتابيى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له خوێندن و پێگه‌ياندن و خول و ڕاهێنانه‌كانيدا به‌شدارن و گه‌وره‌ترين ئه‌كاديماى سه‌ربازيى به‌ريتانييه.
به‌رپرسانى ئه‌كاديمياكه بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى كار و ئه‌ركى دامه‌زراوه ئه‌كاديمى و سه‌ربازييه‌كه خسته ڕوو كه سه‌ركرده و پله‌دارى سه‌ربازى به لايه‌نى ئه‌كاديمى و مه‌يدانى ئاماده ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌پێى به‌رنامه‌يه‌ك كه عيراق و هه‌رێمى كوردستانيش لێى سوودمه‌ندن، له زۆربه‌ى وڵاتانى جيهانه‌وه به‌شداريان هه‌يه و له‌گه‌ڵ خوێندنى ئه‌كاديمى، لايه‌نى مه‌شق و ڕاهێنانى جه‌سته‌يى و سه‌ربازيش بۆ به‌شداران په‌ره‌پێده‌ده‌ن.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگى و پێويستيى هاوبه‌شى و سوودوه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى عيراقدا له‌و ده‌رفه‌تانه كرده‌وه و له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌شدارانى عيراق و پاشان له ديدارێكى تايبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شدارانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستخۆشى و پيرۆزبايى لێ‌كردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها به‌شداريى ئه‌وانى به گرنگ و جێى بايه‌خى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و به هيواى به‌رده‌وامبوون و به‌شداريى زياتر له هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سوپاسى حكوومه‌تى به‌ريتانياى كرد بۆ ڕه‌خساندنى ئه‌م ده‌رفه‌ته.
له كۆتاييشدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ياداشتێكى له ده‌فته‌رى ياداشتى كه‌سايه‌تى و سه‌ردانيكار و ميوانانى ئه‌كاديميادا نووسى و سوپاسى به‌رپرسانى ئه‌كاديمياكه‌ى كرد.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-visits-sandhurst-military-academy/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی، كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە .
لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا،کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوە بچێت، كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات و ببێتە ھۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
پاشنيوه‌ڕۆى رۆژی هه‌ينى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌ديم زه‌هاوى، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆستى تازه‌يدا له به‌ڕێز زه‌هاوى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و گوتى: مايه‌ى شانازييه كه ده‌بينين بۆ يه‌كه‌مجاره كوردێك له به‌ريتانيا له بوارێكى گرنگدا ده‌بێته وه‌زير و له زۆر بوارى ژيانى سياسى و كارگێڕيدا سه‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها گرنگيى سوودوه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌ريتانيا له بوارى په‌روه‌رده و خوێندندا دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له بوارى خوێندنى پيشه‌ييدا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر پێويست و گرنگه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز نه‌ديم زه‌هاوى خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردان و ديدارى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى كه يه‌كه‌م شاندى فه‌رميى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيايه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك وه‌زيرى په‌روه‌رده، پێشوازى لێده‌كات و له‌گه‌ڵياندا كۆدبێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختى له ئاماده‌ييى به‌ريتانيا بۆ هاوكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عيراق له بوارى په‌روه‌رده‌دا كرده‌وه و ڕايگه‌ياند هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ك وڵاتانى ديكه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، ده‌توانێت له بوارى كارى هاوبه‌شمان سوودمه‌ند بێت.
ئاڵوگۆڕى بيروڕا ده‌رباره‌ى دۆخى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-meets-with-the-british-minister-of-education/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 18ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد .
لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکیی و ئەرکەکانی نێردەکە خستەڕوو کە ئامانجیان چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە ، جەختیشی کردەوە کە ئەرکی ئەوان، تەنیا چاودێریکردنە و دەستوەردان لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ناکەن .
سەرۆکی حکومەت وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی گرنگیی یەکێتیی ئەوروپا لە چاودێریکردنی هەڵبژاردن ، هيواشی خواست، پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و توندوتیژی بەڕێوە بچێت، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم . ئامادەیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانيشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست، لەگەڵ نێردەی یەکێتيی ئەوروپا دەربڕی.
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران رایگەیاند، هاوڵاتییانی ئێران ناتوانن هەرێمی کوردستان بۆ گەشتی مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن بەکاربهێنن.
هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی بییەوێت لە رێگەی هەرێمەوە سەردانی شارەکانی دیکەی عێراق بکات دەستگیردەکرێت
ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئەیلول، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران بە BMC راگەیاند:" بە پێی رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و ئێران هەڵگرتنی ڤیزا تەنها گەشتە ئاسمانییەکان دەگرێتەوە و هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی لە رێگەی دەروازە سنورییەکانی هەرێمەوە داخڵی عێراق بێت و بییەوێت سەردانی شارەکانی دیکەی عێراق بکات دەستگیردەکرێت ". ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوڵاتییانی ئێران دەتوانن بەبێ ڤیزا لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمەوە داخڵی هەرێم بن، بەڵام بۆیان نییە بچنە شارەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێم ".
https://bmctv.krd/details/34684
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد