دیدارێکی جیاواز و گفتوگۆیەکی سەرنجڕاکێش، نازم دەباغ زانیاری نەبیستراو بۆ ئاژانسی "خەندان" ئاشکرادەکات
دیداریی مامۆستا "نازم دەباغ" لەگەڵ په‌یامنێری ئاژانسی "خەندان" به شێوه‌ی وتووێژێکی ته‌له‌ڤیزیۆنی له هەرێمی کوردستان ئاماده کراوه و خاڵێکی سەرنجڕاکێشی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه ئه‌وه‌یه که نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، یه‌که‌مین جاره که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به جلووبه‌رگی ڕازاوه‌ی کوردییه‌وه له ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن ده‌رده‌که‌وێت.
چاوپێکه‌وتنی ئاژانسی "خەندان" لەگەڵ مامۆستا "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، دیدارێکی جیاواز و پڕ زانیارییه، گفتووگۆیەکی سەرنجڕاکێشه که تیایدا پەیوەندیی و دۆسیە ھەستیارەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران خرایه‌ڕوو.
خەندان: نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایدەگەیەنێت، لە مێژوی دێرین و پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، لە چەند قۆناغێکدا پەیوەندییەکان بەرزی و نزمییان بەخۆیانەوە بینیوە، بەڵام هیچ کاتێک پەیوەندییەکان نەگەیشتوەتە ئاستی پچڕان، جەختیش دەکاتەوە تا ئێستاش لە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و تاران، پەیوەندیی حزبی زاڵترە لەسەر پەیوەندیی حکومەت.
پێش دروستبونی حکومەتی هەرێم، پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بووە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە بەرنامەی "دیداری خەندان" کە بەرنامەیەکی هەفتانەیە و لە لایەن رۆژنامەنووس "هەڤاڵ محەمەد"ەوە پێشکەش دەکرێت، رایگەیاند، هەر چەندە پێش دروستبونی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئێران، لەسەر بنەمای پەیوەندی لایەنە سیاسییەکان بووە و ئەوان نوێنەرایەتی وتاری کوردی‌یان کردووە لەو وڵاتەدا، بەڵام لە دوای ساڵی 2007ەوە بەشێکی فراوانی کاروبارەکان، چالاکی بازرگانی، گەیاندنی پەیامێک کە پەیوەندی بە ئەمنییەت و ئاسایشەوە هەبێت لە رێگەی حکومەتەوە ئەنجامدراون و دواتریش ئاستی پەیوەندییەکان بۆ نوێنەرایەتی دیپلۆماسی بەرزکرایەوە، لە سەرجەم ئەو هەنگاوانەشدا ئێران، پێشوازی لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان کردووە.
دەکرێت سیاسەت و پەیوەندییەکان بگۆڕین، بەڵام ناکرێت جوگرافیا بگۆڕین
ئاماژەی بەوەشکرد، لە مێژووی دێرین و پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، لە چەند قۆناغێکدا پەیوەندییەکان بەرزی و نزمییان بە خۆیانەوە بینیوە، بەڵام هیچ کاتێک پەیوەندییەکان نەگەیشتوەتە ئاستی پچڕان، چونکە حکومەتی هەرێم جوگرافیایەکی ئاسایشی، سیاسی، ئابووری و سەربازی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە کە ئەو جوگرافیایە ناگۆڕێت، "جەنابی مام جەلالیش لە سەرەتاوە کە من چومەتە ئێران ئەوەی بە من وتووە کە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران گرنگە، چونکە ئێمە جوگرافیایەکی هاوبەشمان هەیە و دەکرێت سیاسەت و پەیوەندییەکان بگۆڕین، بەڵام ناکرێت جوگرافیا بگۆڕین".
پەیوەندی حزبی زاڵترە لەسەر پەیوەندی حکومەت
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ئەوەشی خستەڕو، تا ئێستاش لە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، پەیوەندی حزبی زاڵترە لەسەر پەیوەندی حکومەت، واتە کاتێک شاندێکی حکومەتی ئێران دێت سەردانەکەی ڕووی لە لایەنە سیاسییەکانە و دەبێت پارتی، یەکێتی، یەکگرتوە و کۆمەڵیش ببینێت، هەروەها شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کە دێتە ئێران، شاندی لایانە سیاسیەکانە و سەرۆکایەتییەکەی یان پارتییە یان یەکێتییە، لە کاتی کۆبونەوەکانیش پەیوەندی دوو قۆڵی لایەنەکان دێتە بەرباس و هەندێک جاریش، کۆبوونەوەی تایبەت لە نێوان کەسی یەکەمی لایەنەکان و شاندی ئێران ئەنجام دەدرێت.
لەبەر چەند هۆکارێک پەیوەندی پارتی لەگەڵ ئێران‌دا بەهێزترە
پەیوەست بە پەیوەندی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمیش لەگەڵ ئێران، "نازم دەباغ" وتی، لە قۆناغی پێش ساڵی 1974 پارتی دیموکراتی کوردستان و لە دوای ساڵی 1986ـیشەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەیوەندیی زۆر باشیان لەگەڵ ئێران هەبوە، بەڵام لە ئێستادا و لەبەر چەند هۆکارێک، پەیوەندی پارتی لەگەڵ ئێران‌دا بەهێزترە و بۆ تارانیش یەکێتی "زۆر گرنگە، سەرکردایەتی نوێی یەکێتیش لەم کاتەدا هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی بەهێز بکات و بەرەوپێشی بەرێت".
سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف لە رێگەی بەغداوە بۆ هەولێر ئەنجامدرا، ئەوەش دوو مانای هەیە
ئەوەشی خستەڕو، لەبارەی دوایین سەردانی "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستانیش یەکەمجار سەردانەکە لە رێگەی بەغداوە بۆ هەولێر ئەنجامدرا، ئەوەش دوو مانای هەیە؛ یەکەم پابەندبوونی هەرێمی کوردستانە بە قەوارەی سیاسی عێراق و دوەمیش ڕەزامەندی بەغدابوە بە سەردانی وەزیرێکی دەرەوەی وڵات بۆ هەرێمی کوردستان، ئامانجی سەردانەکەش باشترکردنی پەیوەندییەکان بوو لەسەرجەم بوارەکان.
لە سەردەمی کابینەی پێشوو پەیوەندییەکانی هەرێم و تاران پڕ رەونەقتر بوون
پەیوەست بە پەیوەندییەکانی ئێستای ئێران و حکومەتی هەرێمیش "نازم دەباغ" ئاماژەی بەوەکرد، لە سەردەمی حکومەتی پێشوتر کە "نێچێرڤان بارزانی" سەرۆکایەتی دەکرد پەیوەندییەکانی هەرێم و تاران "پڕ رەونەقتر" بوون و لەم کابینەیەدا کەمتر هەوڵ بووە، ئەوەش ڕەنگە پەیوەندیی بە فشاری ئەمه‌ریکا و وڵاتانی دیکەوە هەبێت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی کوردستان و تاران بەو شێوازەی پێویستە بەهێز نەبن، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم هەوڵیداوە پەیوەندییەکی باش و جێگیر دروست بکات و چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە دێنەپێش.
لە ئێران وشکەساڵی زۆرە و سود لە سەرچاوەکانی ئاوی وڵاتەکەیان وەردەگرن
پەیوەست بە پرسی گرتنەوە و گۆڕینی ڕێڕەوی ئاویش لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و کاریگەری ئەو هەنگاوە لەسەر هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، پرسی گرتنەوە و گۆڕینی ڕێڕەوی ئاو، پرسێکی نوێ نییە و چەندین کابینەی پێشوتری حکومەت هۆشداریانداوە کە ئێران دوو پرۆژەی ئاوی هەیە ئەوانیش دروستکردنی بەنداو و گۆڕینی ڕێڕەوی ڕووبارەکانە، چونکە لە ئێران وشکەساڵی زۆرە و سود لە سەرچاوەکانی ئاوی وڵاتەکەیان وەردەگرن، بۆ ماوەی داهاتوش تا وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا رێککەوتن بۆ گەرەنتیکردنی پشکی واژۆ نەکات، هەرێمی کوردستان مەترسی کەمبونەوەی ئاوی هەیە.
لینکی چاوپێکەوتن:
https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=130395&babet=5&relat=1024
https://www.facebook.com/watch/?v=204481554684168
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی "ئێران ئینتێڕنەشناڵ"، هەر چەشنە بەشداریی دەزگای دژەتیڕۆڕی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی نزیک بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پیلانی تیڕۆڕی قاسم سلێمانی وەدرۆ خستەوە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ بەرنامەی "چشم انداز"ی تەلەڤیزیۆنی "ئێران ئینتێڕنەشناڵ" گوتی: دیارە ئەو دەنگووباسانەی کە بڵاوکراونەتەوە، بە تایبەتی لەسەر ڕووداویی تیڕۆرکردنی حاجی قاسم سلێمانی بە دڵنیاییەوە دەستانێکی دەرەکی دەیانەوێت پشێویی لە هەرێمی کوردستان ساز بکەن و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تێکبدەن.
گوتیشی: جەخت دەکەمەوە دەزگای دژەتیڕۆڕی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکڕاتی کوردستان، هیچ پەیوەندییەکی دوور و نزیکیان لەگەڵ ئەم تیڕۆڕە نییە و هەروەها هیچ ئاگاشیان لەم ڕووداوە نەبووە.
"نازم دەباغ" لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کردەوە: من بێجگە لەوەی کە نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تارانم، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێرانیشم؛ ئەوە ساڵێک بەسەر ئەم ڕووداوەدا تێدەپەڕێت، ئەگەر شتێکی لەم چەشنە ڕاست بوایە، بێگومان ئێمەیان لێی ئاگادار دەکردەوە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند: ئەگەر ئەم ڕاپۆڕتە ڕاست بێت؛ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەفتەکانی ڕابردوودا سەردانی هەرێمی کوردستانیان نەدەکرد و لەگەڵ سەرۆکە هاوبەشەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان چاوپێکەوتنیان نەدەکرد و هەروەها لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایەن، پێداگرییان نەدەکرد.
لینکی وتووێژ:
https://youtu.be/FzLiqvALI8A
https://twitter.com/iranintl/status/1391445144747089923?s=21
YouTube (https://youtu.be/FzLiqvALI8A)
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان ـ "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، جەختی کردەوە کە یەکێک لە مەبەستەکانی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان تاران ـ واشنگتۆنە.
بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی کوردپڕێس، "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران دوای سەردانی بۆ بەغداد و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، سەبارەت بەم سەردانە لە وتووێژ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی "ڕووداو"دا گوتی: مەسەلە جۆراوجۆرەکان و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، دانووستانی لەسەر دەکرێت و وتووێژ سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئێستای نێوان ئێران ـ ئەمەریکا و هەنگاوەکانی پەیوەست بە ڕێگای هەورێشم لە مەبەستەکانی دیکەی ئەم سەردانەن.
جەختیشی کردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، بەرەو بەهێزتربوون دەڕوات و پێشبینی دەکرێت دەوڵەتی "جۆ بایدێن" سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە بەدەستهێنانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نزیک بێت.
لینکی هەواڵ:
https://kurdpress.com/fa/8736/
په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا
جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به گه‌رمى له ته‌واوى موسڵمانانى كوردستان، عێراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت، جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام به‌سه‌ر به‌رن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له دۆخێكى باشتر و دوور له په‌تا و ناخۆشى و قه‌يران و ئاڵۆزى بگه‌ڕێنه‌وه.
با هه‌موومان مانا و چه‌مكه‌كانى جه‌ژن له ئاشته‌وايى و لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان و هه‌مووان، بكه‌ينه بنه‌مايه‌ك بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و په‌يوه‌ندى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوومان. با هه‌موومان لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردن بكه‌ينه‌وه، تا پێكه‌وه بتوانين خزمه‌تێكى باشترى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر، ئاسووده‌يى، سه‌قامگيرى، پاراستنى زياترى ماف و ئازادييه‌كان و ياسا و دادگه‌رى هه‌نگاو بنێين.
با له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و له ته‌واوى عێراق جه‌ژن بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ پێچانه‌وه‌ى يه‌كجاريى لاپه‌ڕه‌كانى ڕق و يه‌كترشكاندن و زمانى زبر و به دڵ و نيازێكى پاكه‌وه بيكه‌ينه ده‌سپێكى سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى ته‌بايى و هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاڵۆزى و كێشه و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان و هه‌موومان له ئاست به‌رپرسياريه‌تيى مرۆيى و نيشتمانيماندا بين.
جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢١/٥/١٢
نازم دەباغ بۆ بی ئێم سی: ئێران بەهای بۆ ئەو تۆمەتانە دانەناوە کە ئاڕاستەی دژەتیرۆری یەكێتی کراون
ازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران بە BMC راگەیاند:" بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێوەکلانی دژە تیرۆری یەکێتی لە تیرۆرکردنی حاج قاسم سولەیمانی دوورە لە راستییەوە و سەرجەمیان تۆمەتی بێ بنەمان، حکومەتی ئێرانیش دەزانێت ئەو دەنگۆیانە راست نیین، بۆیە تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکی فەرمی لەوبارەیەوە دەرنەبڕیوە ".
ناوبراو راشیگەیاند:" ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمەتانە تێکدانی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێرانە، نە دژە تیرۆری یەکێتی و نە دژە تیرۆری پارتیش پەیوەندییان بەو دۆسیەیەوە نییە ".
نازم دەباغ وتیشی:" کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەنی دەزگایەکی سیخوڕی بەهێزە و لێکۆڵینەوەی تەواوی خۆی لەبارەی کەیسی تیرۆرکردنی حاج قاسم کردووە و پێویستە باوەڕ بە چەند کەسانێکی دوورخراو لە دەزگای هەواڵگری ئەمریکی نەکەن کە لە پێناو دەستکەوتنی چەند دۆلارێک هێزێکی کوردی بە تیرۆرکردنی حاجی قاسم تۆمەتبار دەکەن ".
https://bmctv.krd/details/29588?fbclid=IwAR29hfBAlYK5jdaYpTtirThDQwjeluHTd9Obv_q4gRvs94DjxxMa6fI8VSk
نازم دەباغ لەگەڵ "نامیگ حه‌یده‌رئۆف" بەڕێوبەریی نووسینگەی یۆنامی بەشی عێراق لە تاران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "نامیگ حه‌یده‌رئۆف" بەڕێوبەریی نووسینگەی یۆنامی بەشی عێراق لە تاران دیداریی کرد.
"نامیگ حه‌یده‌رئۆف" بەڕێوبەریی نووسینگەی یۆنامی UNAMI بەشی عێراق لە ئێران، ڕۆژی یەکشەمە ٢٠٢١/٥/٩ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران پێشوازیی لێ‌کرا.
لە سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا "نامیگ حه‌یده‌رئۆف" سوپاسی "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد بۆ ئەو پێشوازییه گەرمەی که لێیکرا و له درێژه‌دا دوو لایه‌ن باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، بەغدا و تاران و هه‌روه‌ها شەڕی داعش کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونەوەیه‌دا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، باسی باروودۆخی کوردستان و عێراقی کرد و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم بارودۆخەی ئێستا و دوای شەڕیی دژ بە داعش بۆ بەڕێوبەریی نووسینگەی یۆنامی بەشی عێراق لە تاران خستەروو.
"یۆنامی" واته لێژنه‌ی هاوکارییه‌کانی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNAMI) له لایه‌ن بڕیارنامه‌ی ١٥٠٠ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له رۆژی ١٤ی ئۆگۆستی ٢٠٠٣ دامه‌زرا و پشتیوانی له گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌یی له ئاستی سیاسی، هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌روه‌ها مرۆڤ دۆستانه له سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌کات.
شارپرێس: // نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كۆمارى ئیسلامى ئێران زانیارى ئاشكراده‌كات سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى تاران دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڕ‌اپۆرتێكى ئه‌مریكى له‌باره‌ى هاوكاریكردنى ده‌زگایه‌كى ئه‌منى هه‌رێم بۆ به‌ئامانجگرتنى قاسم سوله‌یمانى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ده‌شڵێت:"تائێستا هیچ جۆره په‌یامێك‌و هیچ جۆره ئاراسته‌یه‌كى نه‌بوه بۆ هه‌رێم له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ت‌و ده‌نگوباسه‌ى بڵاوبۆته‌وه".
ماڵپەری یاهوو نیوزی ئەمریکی ڕاپۆرتێکى لەسەر وردەکاری ئۆپەراسیۆنی بەئامانجگرتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوكردۆته‌وه‌و ناوی دژە تیرۆری کوردستان هێنراوه كه هاوكاریی ئه‌مریكاى كردوه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا.
نازم ده‌باغ نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌تاران قسه‌ى بۆ شارپرێس كرد‌و هه‌ڵوێستى ئه‌و وڵاته‌ى دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڕاپۆرتى ماڵپه‌ڕه ئه‌مریكیه‌كه سه‌باره‌ت به‌هه‌رێم ڕونكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ڕاگه‌یاندن زۆر گرنگیان پێدرا من وه‌كو خۆم به‌ڕاگه‌یاندنى چه‌واشه‌كارى ده‌بینم، ئامانجیش تێكدانى ڕیزه‌كانى گه‌ل‌و خراپكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان یه‌كێتى‌و ئێران‌و هه‌روه‌ها به‌گشتیش هه‌رێمى كوردستان‌و ئێرانه".
وتیشى:"دیاره به‌نده وه‌كو نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم‌و هه‌روه‌ها شاراوه‌ش نییه كه نوێنه‌رى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانیشم، به‌گوێره‌ى شاره‌زایی‌و ئاگاداریى‌و په‌یوه‌ندیه‌كانم، له‌و ڕۆژه‌ى قاسم سوله‌یمانى تیرۆركراوه تا ئه‌مڕۆ هیچ جۆره زانیاریه‌كى له‌و شێوه‌یه لاى كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه".
ده‌باغ جه‌ختیكرده‌وه، "پێشموایه ده‌زگاكانى هه‌واڵگرى ئێران توانادارن له‌گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن‌و وه‌رگرتنى زانیارى ته‌واو ده‌رباره‌ى تیرۆركردنى حاجى قاسم، ئه‌مه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه چه‌واشه‌كاریه‌و ئامانجداره بۆ تێكدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ولێرو تاران".
سه‌باره‌ت به‌كاردانه‌وه‌ى تاران له‌به‌رامبه‌ر ڕاپۆرته‌كه نوێنه‌رى هه‌رێم له‌ئێران جه‌ختیكرده‌وه، "كۆمارى ئیسلامى ئێران تا ئه‌مكاته‌ى كه قسه ده‌كه‌م، هیچ جۆره په‌یامێك‌و هیچ جۆره ئاراسته‌یه‌كى نه‌بوه له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ت‌و ده‌نگوباسه‌ى بڵاوبۆته‌وه، چونكه پێموانییه نه یه‌كێتى‌و نه پارتیش ده‌ستیان هه‌بێت له‌وكاره‌دا".
https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=190081&fbclid=IwAR2gUMHwR24ucQDKXrlsVxzRM2H5rEW083QHpR34pKOL0l8WWj2wEUlDVWU
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئێران رایگەیاند، دەنگۆی "تێوەگلانی" دەزگای دژەتیرۆر لەکوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران جگە لە هەوڵێک بۆ تێکدان و دروستکردنی پشێوی لەهەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران هیچ شتێكی دیکە نیە، بۆیە داوا دەکەن هەموان بەیەکەوە "ئەو سەرچاوانە کۆر کەینەوە کە سەرچاوەی درۆ و ناڕاستین لەسەر ناو و ناوبانگی هەمو بەشداربویەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستان".
هەوڵێکە بۆ تێکدان و دروستکردنی پشێوی لەهەرێمی کوردستان
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئێران بە خەندان-ی راگەیاند، "دیارە ئەو دەنگ و باسانەی کە ئێستا بڵاوکراونەتەوە بەتایبەتی لەسەر روداوی تیرۆرکردنی حاجی قاسم سولەیمانی بەدڵنیاییەوە من تەئکید دەکەمەوە ئەوە بەغەیری ئەوەی دەستێک بێت بۆ تێکدان و دروستکردنی پشێوی لەهەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران هیچ شتێكی دیکە نیە".
لەکاتێکدا شتێکی واببێت و زیاتر لەساڵێکە ئەم روداوە رویداوە دەکرا لەبۆنەیەکدا ئاگادار بکرێینەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم کارە نەدژەتیرۆری یەکێتی و نەدژەتیرۆری پارتی بەبەڕوای من دور و نزیک ئاگایان لێ نیە، چونکە بەندە جگەلەوەی کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانم نەشاراوەیە و نەشاردوشمەتەوە کە نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیشم لەتاران، بۆیە لەکاتێکدا شتێکی واببێت و زیاتر لەساڵێکە ئەم روداوە رویداوە دەکرا لەبۆنەیەکدا ئاگادار بکرێینەوە وەک نوێنەر کە حزبەکەمان بزانێت کەکارێکی واکراوە".
ئەگەر ئەوان ئەو زانیارییەیان هەبوایە بەدڵنیاییەوە ئەم جۆرە سەردانانەیان نەدەکرد
نوێنەری حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕو، لەکۆتا سەردانی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان جگە لەکۆبونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش کۆبوەتەوە و "ئەگەر ئەوان ئەو زانیارییەیان هەبوایە بەدڵنیاییەوە ئەم جۆرە سەردانانەیان نەدەکرد".
بۆیە پێویستە ئەو سەرچاوانە کۆر کەینەوە کە سەرچاوەی درۆ و ناڕاستین لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێم
باسی لەوەشکرد، لەو ماوە و تەمەنیدا کەلەئێران بوە، دەزگای هەواڵگری ئێران یەکێکە لەدەزگا چالاکەکان بوە و هەمیشە زانیاری وردیان هەبوە لەسەر روداوەکان "منیش بەو پێیە ماوەیەک نوێنەری مام جەلال بوم زۆر پەیامی لەوە گرنگتریان بە ئێمە گەیاندوە، بۆیە ئێستا سەیرە چەند کەسێک بەناوی کارمەند و کەسانی ئەمریکی کە دور کەوتونەتەوە لە حکومەت، بێن لەسایتێکدا دەنگ و باسی ئاوا بڵاوبکەنەوە، بۆیە پێویستە ئەو سەرچاوانە کۆر کەینەوە کە سەرچاوەی درۆ و ناڕاستین لەسەر ناو و ناوبانگی هەمو بەشداربویەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەرێمی کوردستان".
هێزێکی هەرێم هاوکاربون لەکوژرانی قاسم سولەیمانی
ئەمڕۆ یەکشەممە چەند دەزگایەکی راگەیاندن راپۆرتێکیان لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمریکی بڵاوکردوەتەوە و بەگوێرەی راپۆرتەکە "ئەندامێکی دژە تیرۆر لە باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) بە ناوی (CTG)، هاوکاری پێکانی ئامانجەکەی لە نزیکەوە کردووە و کاتێک قاسم سولەیمانی لە سوریاوە هاتوەتەوە عێراق و لە فڕۆکەخانەی بەغدا دابەزیوە، لە نزیکەوە بونی قاسم سولەیمانیان پشتڕاستکردوەتەوە".
به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربون و به‌شداربونی هێزه‌كه‌مان له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
پەیوەست بەم بابەتەش وتەبێژی ده‌زگای دژه تیرۆر رایگەیاند، راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا به شێوه‌یه‌كی ناڕون تۆمه‌تی به‌شداربون له كه‌یسی تیرۆركردنی ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی ده‌خاته سه‌ر چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كوردی و له شوێنێكی تر ناوی هێزێكی دژه تیرۆری سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هاتوە "ئێمەبه‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربون و به‌شداربونی هێزه‌كه‌مان له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی ناوخۆیی ده‌ستی هه‌یه له هه‌وڵدان بۆ تێوه‌گلاندنی ده‌زگاكه‌مان
ئەوەش هاتوە، "ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی هاوڕێیه‌كی نزیكی مام جه‌لال بوه و، دەزگای دژە تیرۆر رۆژگارێك لەو سەنگەرەدا شەڕی دژ به تیرۆریزمی كردوه کە قاسمی سلێمانییش تیایدا دەجەنگا، بۆیە ئێمە ئه‌و گریمانه‌یه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین كه ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی هه‌یه له هه‌وڵدان بۆ تێوه‌گلاندنی ده‌زگاكه‌مان".
https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=129873&babet=1&relat=1024
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تارانی پایتەختی ئێران ڕایگەیاند، “هەواڵی بەشداریکردنی دژە تیرۆر لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا دروستکراوە و هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە”.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر لەوە چاوکراوەترە، کە کورد بەشداری کوشتنی قاسم سولەیمانی کردبێت و تا ئێستا نەیزانیبێت یان قسەی نەکردبێت، بەڵکو ئێران خۆشی دەزانێت کە دۆستایەتیان لەگەڵ یەکێتی و هەرێمی کوردستان بەم جۆرە هەواڵانە تێکنادرێت”.
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ڕاشیگەیاند، “ساڵێک بەسەر کوشتنی حاجی قاسمدا تێپەڕیووە، ئەگەر ئەم هەواڵە ڕاستبوایە ئەوا زووتر ئەم زانیارییەی دەزانی و پێشمان وایە هەر جوڵەیەکی سوپای ئەمریکا هێندە سادە و لاواز نییە متمانە بە پۆلیسێکی کورد بکات”.
نازم دەباغ ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمریکییەکان خۆشیان دەزانن، کە قاسم سولەیمانی و یەکێتی و مام جەلال دۆستایەتییەکەیان چەند قوڵبووە، ئایا دەکرێت یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەسانێکی وای تێدابێت دژی نزیکترین دۆست و هاوکارە مێژووییەکەی کاربکات”.
https://esta.krd/63921/?swcfpc=1
پۆڵەتیك پرێس / نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە تاران رایدەگەیەنێت تیرۆركردنی قاسم سلێمانی بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە دژە تیرۆری یەكێتییەوە نییە و ئەو دەنگ و باسانەی لەوبارەوە بڵاودەكرێنەوە بۆ تێكدانی ئارامی هەرێم و تێكدانی پەیوەندییەكانی هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێرانە.
نازم دەباغ، نوێنەری یەكێتی و لە هەمان كاتدا نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو دەنگ و باسانەی بڵاوكراونەتەوە لەسەر رووداوی تیرۆركردنی قاسم سلێمانی تەئكید دەكەمەوە جگە لەوەی دەستێكە بۆ تێكدان و دروستكردنی پشێوی لە هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران هیچی دیكە نیە.
نوێنەری یەكێتی لە تاران وتی: ئەم كارە نە دژە تیرۆری یەكێتی و نە دژە تیرۆری پارتی دوور و نزیك ئاگایان لێی نیە، چونكە بەندە كە نوێنەری حكومەتی هەرێمم لە تاران، وە نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستانیشم، بۆیە ئەگەر شتێكی وا ببێت كە زیاتر لە ساڵێكە ئەم رووداوە روویداوە، دەكرا لە بۆنەیەكدا ئاگاداربكرێینەوە وەكو نوێنەر كە حزبەكەمان بزانێت كارێكی وا كراوە.
روونیشیكردەوە، ئەگەر ئێران زانیاری وای هەبووایەت وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی هەرێمی نەدەكرد، جگە لەوەی سەردانی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمیان كرد سەردانی هاوسەرۆكانی یەكێتیشی كرد و تەئكیدی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا كردووەتەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستا سەیرە چەند كەسێك بە ناوی كارمەند و كەسانی ئەمریكی كە دووركەوتوونەتەوە لە حكومەت لە ماڵپەڕێكدا بێن هەواڵی لەم چەشنە بڵاوبكەنەوە، پێویستە بە هەموومان ئەم سەرچاوانە كوێربكەینەوە كە سەرچاوەی دروستكردنی درۆن لەسەر ناووناوبانگی بەشداربووانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئاشکراشیکرد، دەزگای هەواڵگری كۆماری ئیسلامی ئێران دەزگایەكی توانامەندە روداوی تیرۆركردنی حاجی قاسم كە زیاتر لە ساڵێكی روویداوە پێم وایە خۆیان زیاتر زانیاریان هەیە لە چۆنیەتی ئەم رووداوە ، لە دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵەش لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پەیوەندیم پێوە نەكراوە وەكو نوێنەری یەكێتی روونكردنەوە بدەم لەسەر ئەم هەواڵە.
پێشتر دەزگای دژە تیرۆری یەكێتی لەبارەی تێوە گلانی ژمارەیەك لە هێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە هەرێم لە كەیسی كوشتنی قاسم سولەیمانی لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا “بەشداربووانی هێزەكەمان لەكردەوەی لەوجۆرە رەتدەكەینەوە و ئامادەین بۆ وەڵامی هەر پرسیارێكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی ناوبراو”.
More...
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد