رۆژی سێشه‌ممه 29ـی 9ـی 2015 له سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له تۆن بێكت نێردراوی تایبه‌تی ئاسایشی حكومه‌تی بریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
لە دیدارەكەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهێنانی نێردراوی ئاسایشی حكوومه‌تی به‌ریتانیا و شاندی یاوه‌ری كرد و هەروەها باس لە هەڕەشەكانی تیرۆر بۆ سەر ئاساییشی ناچەكە و جیهان كرا و سه‌رۆك بارزانی به سوپاسه‌وه ئاماژه‌ی به گرنگی و رۆڵی هاوپه‌یمانێتی دژ به داعش كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، هێزی پێشمه‌رگه به ئیراده و ورەیەكی به‌رزه‌وه ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان وەستاوەتەوە.
له‌لایه‌ن خۆییه‌وه تۆن بێكت رۆڵ و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند و به هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی و كاریگه‌ر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێكشكاندنی تیرۆری وه‌سف كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان جێگه‌ی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سەرۆك بارزانی و نێردراوی ئاسایشی حكومه‌تی به‌ریتانیا باسیان له پێداویستیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆر كرد و بارودۆخی مەیدانیی به‌ره‌كانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریایش تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنە بوو.