سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 20/1/2014 ئارام ئەحمەد محەمەد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان پێشوازی كرد لە پارێزەری فەرەنسی كابریل میرون، پارێزەری داكۆكی كار لە مافی قوربانیان كە لە ئێستادا لەولاتەكەی كار بۆ دادگایی كردنی ئەو كۆمپانیایانە دەكات كە هاوكاری رژێمی پێشوویان كردوە بۆ بەدەست هێنانی چەكی كیمیاوی.
لە دیدارەكەدا كابریل میرون كورتەیەكی لەبارەی جولاندنی كەیسی دادگایی كردنی ئەو كۆمپانیایانە كرد لە ولاتی فەرەنسا و رایگەیاند كە لە ئیستادا لە رێگای وەزارەتی دادی فەرەنسی ئەم پرسە جولاوە و حكومەتی فەرەنسی رەزامەند بووە بۆ داوایەكی لەم جۆرە و كاری لەسەر دەكرێ و لە ئێستادا لە قوناغی لیكولینەوەدایە و هیوای خواست كە بتوانێ ماف بۆ قوربانیان بگێرێتەوە لە رێگای دادگاكاندا.
لە لایەن خۆیەوە ئارام ئەحمەد محەمەد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وێرای دەستخۆشی كردن لەو پارێزەرە هەنگاوێكی لەم جۆرەی بە گرنگ زانی بۆ بەنێو نەتەوەیی كردنی كەیسی جینۆساید و گێرانەوە ماف بۆ قوربانیان بە سزا گەیاندنی ئەو كۆمپانیایانەی كە هاوكاری رژێمی پێشوو عیراقیان كردوە بۆ بەدەست هێنانی چەكی كیمیاوی و بەكار هێنانی بۆ جینوساید كردنی كورد.
هەروەك پشتگیری وەزارەتی كاروباری شەهیدان بۆ ئەو هەوڵانە دوپات كردەوە و هیوای خواست لە ولاتانی تریش هەمان هەنگاو بگیرێتە بەر بۆ ئەوە ئەم كەیسە لەو ولاتانە كاری لەسەر بكرێت
هەروەك بە ئەنجام گەیاندنی كەیسێكی لەم جۆرە گرنگی خۆی دەبێ بۆ بەنێو نەتەوەیی ناساندنی جینوساید و راگەیاند ئەم پرسە قوناغی باشی بریوە لە ئیستادا.
دوایین هەواڵەکان
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد