لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ئێرنستۆ برام راوێژكاری سیاسەتی ستراتیژی لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم كۆبووەنەوە.
،ئێرنستۆ برام وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەوەی كە جارێكی دیكە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە گووتیشی كە گۆڕانكاری و پێشکەوتنەکان لە هەرێم دەبینێت. لای خۆشیەوە فەلاح مستەفا گووتی ئەم سەردانە دەرفەتێكە بۆ لە نزیکەوە بینینی دۆخی سەقامگیری هەرێم و ئەو پێشكەوتنانەی لە بواری سیاسی و ئابووری لەم ناوچەیەدا بەدەست هاتوون کە ئەمەش گرینگە بۆ هاندان و هاتنی زیاتری بازرگانان و كۆمپانیاكانی هۆڵەندا بۆ هەرێم تاوەكو لە پرۆژەكانی وەبەرهێنان و پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە بەشداربن.
دواتر تیشك خرایەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیە دووقۆڵیەكانی نێوان هەردوولاو لەم رووەشەوە خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هۆڵەندا دەربڕی، لای خۆشیەوە راوێژكاری سیاسەتی ستراتیژی لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ هەماهەنگی كردنیان لەگەڵ نوێنەرایەتی وڵاتەكەی لە هەرێم. هاوكات جەخت لەسەر پەرەپێدان و ئاسۆی ئەو پەیوەندیانە لە بوارە جیاجیاكانی سیاسی و ئابوری و بازرگانی و كەلتوری لە نێوان هەردوولا كرایەوە.
هەر لە دیدارەكەدا رەوشی سیاسی و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا تیشكیان خرایەسەرو هاوكات باس لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەرێم و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا كە بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە ئەنجام بدرێن. لەلایەكی دیكەشەوە باس لە كێشەو پرسە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێرو بەغدا كراو هەروەها هەڵوێستی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەر كردنیان بە لێك تێگەیشتن و بەپێی دەستور روونكرایەوە.
پاشان باسی پەیوەندیەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرا. لەم بارەیەشەوە فەلاح مستەفا روونی كردەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ پەرەپێدانی لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لەم رووەشەوە جەخت دەكاتەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیە دووقۆڵیەكان لەسەر بنەمای لێك تێگەیشتن و بەرژەوەندی هاوبەش.
لە لایەكی دیكەشەوە بارودۆخی ناوخۆیی عێراق لەڕووی سیاسی و ئاسایش تاوتوێ كرا. هاوكات تیشك خرایەسەر دوایین پەرەسەندنەكانی رۆژئاوایی عێراق و هاتنی خەڵكی ئەو ناوچانە بە هۆی توندوتیژیەكانەوە بۆ هەرێم و كاریەگەریان لەسەر دۆخی ئابووری و مرۆیی هەرێمی كوردستان.
هەردوولا بیروڕاكانیان دەربارەی قەیرانی سوریا ئاڵوگۆڕ كردو تیشكیان خستەسەر كاریگەریەكانی ئەو قەیرانە لەسەر وڵاتانی دراوسێی سوریاو هەروەها دەرهاویشتەكانی ئەو قەیرانە لەسەر تەواوی ناوچەكە لەڕووی سیاسی و ئاسایش و مرۆییەوە باسیان لێوەكرا. لای خۆشیەوە بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە گووتی كە حكومەتی هەرێم پێویستی بە هاوكاری زیاتری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكانی سووریا كە بەشێوەیەكی بەردەوام روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن
دوایین هەواڵەکان
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد