بۆ خستنه‌ڕووی دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ڕێككه‌وتنی2014/2/12 ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراق، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2015/5/13 ، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر ساز كرا.
دوای خستنه‌ڕووی ورده‌كاری و داتاكانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌شدارانی كۆبوونه‌وه كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه:
1- له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نارده‌كردنی بڕی پێویستی نه‌وت به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه و یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015، به داخه‌وه له‌به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تی فیدرال پابه‌ند نه‌بووه به ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه بارقورسییه‌كی زۆر كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی داراییی هه‌رێمی كوردستان به هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی ساڵی 2014 و شه‌ڕی دژی تیرۆر و بوونی زیاتر له ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار ئاوا‌ره و په‌نابه‌ر و ده‌رهاویشته‌كانی كه له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراله‌وه، به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.
2- كۆبوونه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و پرسه‌كان له ڕێگه‌ی گفتوگۆكردن و دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال.
3- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ڕێككه‌وتنه‌كه و به یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015 ی عیراقی فیدراله‌وه پابه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیالۆگ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال نه‌گه‌یشته ئه‌نجام و حكوومه‌تی فیدرال هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاسای بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌نارد، ئه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتبه‌ست به بڕگه‌ی 3 له مادده‌ی 11 ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015 و به‌پێی یاسای ژماره 5ی ساڵی 2013 ی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕێگه‌چاره‌ی دیكه ده‌گرێته به‌ر بۆ دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌رێمی كوردستان.
4- كۆبوونه‌وه داوا له حكوومه‌تی فیدرالی ده‌كات كه به‌پێی به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی، چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدرال و هه‌رێم بكات و پابه‌ند بێت به ده‌ستوور و یاسا كارپێكراوه‌كانه‌وه.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2015/5/14 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز كازم حەسەن ئەلڕاشد وەزیری گەیاندنی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا كە بەڕێز مەولوود باوە موراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت ئامادەی بوو، بەڕێز وەزیری گەیاندنی عێراقی پوختەیەكی دەربارەی كار و پڕۆژەكانی وەزارەتەكەی لە چوارچێوەی عێراق بە گشتی و بە تایبەتیش هاوكاری و هەماهەنگیی وەزارەت لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەزگاكانی پەیوەندی و گەیاندن پێشكەش كرد و ئاماژەی بەوە دا كە وەزارەتی گەیاندنی عێراقی بەرنامە و پلانی هەیە لە بوارەكانی پەیوەندی و گەیاندندا هاوكاری و هەماهەنگییەكی باشتر و هەمەلایەنەتر لەگەڵ دەزگا پەیوەندارەكان و كۆمپانیاكانی پەیوەندی و گەیاندن لە هەرێمی كوردستان بكات.
هەروەها جەختی لەوە كردەوە كە وەزارەتەكەیان ئامادەیە هەموو هاوكارییەك لەگەڵ دەزگا پەیوەندارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتی تایبەت لە بواری پەیوەندی و گەیاندندا بكات، بۆ ئەمەش لە میانی ئەم سەردانەیدا لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و چەندین دەزگا و كۆمپانیای پەیوەنداری ئەم بوارەدا كۆبووەتەوە و تیایاندا چۆنیەتیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و دەزگاكان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی گەیاندن و دەزگاكان لە عێراقی فیدراڵ‌دا گفتوگۆ كردووە.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی بەڕێزیان نیشان دا و دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندارەكان بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هەر هاوكاری و هەماهەنگییەكى دەزگاكانی بواری پەیوەندی و گەیاندن لە نێوان حكوومەتی فیدرال و حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا دەكات و بۆ ئەمەش هەموو ئامادەییەكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی نیشان دا و ڕایگەیاند كە لایەنە پەیوەندارەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕادەستپێرێت بۆ ئەوەی گرنگیەكی زیاتر بە هاوكاری و هەماهه‌نگیی نێوان هەردوولا بدەن.
بەڕێز سەرۆك وەزیران هەروەها جەختی لەوەش كردەوە كە وێڕای كێشە و گرفتە سیاسییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەڵام وەزارەتە خزمەتگوزارییەكان دەتوانن هەمیشە هاوكاری و هەماهەنگیی لە نێوانیاندا هەبێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی باشتر بە تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق بكەن.
خستنە ڕوو و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق و پرۆسەی سیاسی و پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22-2-2015، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و تیمى كوردستان له به‌غدا، له ته‌لارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له هه‌ولێر ساز كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ره‌تا په‌یامى ڕێز و پێزانینى ئاراسته‌ى خۆڕاگریى پێشمه‌رگه و به‌رگه‌گرتنى فه‌رمانبه‌ران و تێكڕاى چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى كرد، كه له‌م دۆخه هه‌ستیار و قورسه داراییه‌د‌ا خۆڕاگرن و پشتیوانیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ده‌رباره‌ى دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عیراق پێشكه‌ش كرد و ته‌واوى پابه‌ندیى خۆى به جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه دووپات كرده‌وه، كه بووه‌ته یاساى بودجه‌ى فیدرالى بۆ ساڵى 2015.
ئه‌وه‌ش ڕوون كرایه‌وه له لایه‌ك هه‌ندێ گرفتى ته‌كنیكى و لێكنه‌گه‌یشتن هاتۆته به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى له عیراقدا هه‌ن كه نایانه‌وێت نێوانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال باش بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كرا كه نوێنه‌رانى كورد له په‌رله‌مان و حكوومه‌تى فیدرال ڕۆڵى ته‌واوى خۆیان گێڕاوه و ده‌گێڕن له‌پێناو پابه‌ندبوونى هه‌ردوولا به ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه له‌پێناو گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌كى هاوبه‌ش و ده‌رچوون له گرفته ته‌كنیكییه‌كان و ڕه‌واندنه‌وه‌ى لێكنه‌گه‌یشتنه‌كان، ئاماده‌ن سه‌ردانى به‌غدا بكه‌نه‌وه و له‌وڕووه‌شه‌وه تیمیكى له وزیره كورده‌كانى حكوومه‌تى فیدرال ڕاسپارد تا گفتوگۆكانیان ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق ده‌ست پێبكه‌ن.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا باسیان له گرنگیى جێبه‌جێكردن و پابه‌ندبوون به یاساى بودجه‌ى 2015ه‌وه كرد و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه داواكاره حكوومه‌تى فیدرال به‌پێى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2015، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ماف و پشكى هه‌رێمى كوردستان بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زیاتر له پلانێك بۆ چۆنیه‌تیى دابینكردنى مووچه‌ى پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران تاوتوێ كرا و بڕیار درا ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌ره له‌پێشى حكوومه‌ت، دابینكردنى به‌په‌له‌ى مووچه بێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا ئه‌و كۆبوونه‌وانه به شێوه‌یه‌كى ده‌وریى هه‌ردوو مانگ جارێك درێژه‌یان هه‌بێت و لیژنه‌یه‌كیش بۆ هه‌ماهه‌نگیى خێرا له نێوان هه‌ردوولادا پێكهێنرا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٥-٢-٢٠١٥، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێك گه‌یشته به‌غدا و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، دوایین ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی عیراق، شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش، گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا، پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش، دۆخی داراییی عیراق و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ته‌واوی عیراقی كردووه‌ته‌وه، تاوتوێ كرا.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی هه‌ردوولادا، دوایین ڕێككه‌وتنی نه‌وتیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال و ئه‌و لێكنه‌گه‌یشتنه‌ی له چه‌ند به‌ندێكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌بوو، گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و دوای ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر درا و خشته‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه خرایه ڕوو، هه‌ردوولا پابه‌ندیی خۆیان به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه دووپات كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی له‌به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه دروست كردووه، ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌یه كه ته‌واوی عیراقی گرتووه‌ته‌وه و له‌م دۆخه‌دا حكوومه‌تی عیراق ناتوانێ وه‌ك پێویست بودجه‌ی هه‌ردوو مانگی یه‌ك و دوو بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژانامه‌واناندا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه هه‌ردوولا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ن و لایه‌نی عیراقی به‌و خشته‌یه ڕازی بووه كه هه‌ر سێ مانگ جارێك تێكڕای هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ژمار بكرێت. ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی كاش، حكوومه‌تی عیراق وه‌ك پێویست و وه‌ك له بودجه‌دا هاتووه، جارێ ناتوانێ پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات. باسی له‌وه‌ش كرد كه كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و ئه‌مشه‌و دانیشتنێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له نێوان هه‌دوولادا ساز ده‌كرێت.
له سه‌ردان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆدا، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، وه‌زیرانی سامانه سروشتییه‌كان، دارایی و ئابووری، پلاندانان، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران بوون.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/2/8، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له لیژنه‌ى نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانى عیراقى فیدرال كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێزان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان ئاماده‌ى بوون، دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وته‌وه، پرسه‌كانى یاساى نه‌وت و گاز، ڕۆڵى لیژنه‌ى نه‌وت و گاز له چاودێریكردن و به‌دواداچوونى ڕێككه‌وتنه‌كه و ته‌واوى دۆسیه‌ى نه‌وت و گاز له عیراق، هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان هه‌ردوولا، كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، تاوتوێ كرا.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ئه‌و مافانه‌ى له ده‌ستوورى عیراقدا بۆ هه‌رێم هاتوون، له‌گه‌ڵ دۆسیاى نه‌وت مامه‌ڵه ده‌كات و تا ئێستا هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانه‌وه، تا ده‌گاته ناردنه‌ده‌ره‌وه و فرۆشتنى نه‌وت، هیچ كارێكى ناده‌ستوورى نه‌كردووه و ته‌واوى پرۆسه‌كه و سیاسه‌تى نه‌وتیى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دامه‌زراون، بۆ ئه‌مه‌ش داواى كرد لیژنه‌كه هه‌رچى به‌دواداچوونێك به پێویست ده‌زانێت، بۆ ته‌واوى پرۆسه‌كه بكات.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه‌تى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال و هیواى خواست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌ڕێز عه‌بادى، ته‌واوى كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال چاره‌سه‌ر بكرێن. داوایشى له لیژنه‌ى نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانى عیراق كرد كه وه‌ك لایه‌نى سێیه‌م هاوكاریى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند بكه‌ن و چاودێریى ڕیككه‌وتنه‌كه و پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بكه‌ن، ئاماده‌ییى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیانه‌وه، به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانى عیراق، وێڕاى خۆشحاڵییان به‌م سه‌ردانه و به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان، ستایشى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان كرد و داوایان كرد هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى به‌رده‌وام له نێوان ئه‌وان و لیژنه‌ى نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمدا هه‌بێت و دووپاتیان كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا به شێوه‌یه‌كى كاراتر كار له‌سه‌ر پرسه‌كان بكه‌ن و بۆ چاودێرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و فیدرال، ڕۆڵێكى ئه‌رێنى بگێڕن و هه‌مووان پێكه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژوه‌ندیى ته‌واوى عیراق و هه‌رێمى كوردستاندا بێت، كار بكه‌ن.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1-2-2015، له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ تیمى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى عیراقى فیدارل، ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستخۆشى له په‌رله‌مانته‌رانى كوردستان له په‌رله‌مانى فیدرال كرد كه كاتى ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ى عیراق، ڕۆڵێكى باشیان گێڕا و بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى فیدرالى 2015، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌ك كه مایه‌ى ڕه‌زامه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و عیراق بوو، به‌ڕێوه چوو. بۆ ئه‌مه‌ش به ناوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سوپاس و ده‌ستخۆشى له هه‌موو په‌رله‌مانته‌رانى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراقى فیدرال كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌نداركان و نوێنه‌رانى تیمى كوردستان له به‌غدا، له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراقى فیدرال ئاماده‌ى بوون، به تێروته‌سه‌لى ورده‌كاریى دوایین ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال له‌باره‌ى دۆسیاى نه‌وته‌وه تاوتوێ كرا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ڵامى پرسیار و تێبینییه‌كانى نوێنه‌رانى كوردستانیان له به‌غدا، دایه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه داكۆكى له‌سه‌ر گرنگیى هه‌بوونى به‌رده‌وامى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان سه‌رۆكایه‌تى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیار درا له هه‌ردوولا دوو لیژنه‌ى تایبه‌ت پێك بێن و دواتر پێكه‌وه ده‌سته‌یه‌كى هاوبه‌شى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێك بێنن و بڕیار له‌سه‌ر دانانى میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تیى هه‌ماهه‌نگیى به‌رده‌وامى نێوانیان بده‌ن، تا به‌رده‌وام زانیاریى پێویست له هه‌موو بواره‌كاندا بده‌نه یه‌كتر و نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى فیدرال و سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار، بتوانن كارى باشتر بۆ خزمه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال له‌سه‌ر پرسى نه‌وت كرده‌وه و به ڕێككه‌وتنێكى گرنگیان بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى 2015ى عیراقى فیدرال له قه‌ڵه‌م دا. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و بۆ هه‌ر ناڕوونییه‌كیش ئه‌گه‌ر هه‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ گفتوگۆ له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى دیكه، له ماوه‌یه‌كى داهاتووى نزیكدا، به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دووباره سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدرال و لایه‌نه په‌یوه‌نداره عیراقییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
دواى ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عیراق، ئێوراه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ى دیسه‌مبه‌رى 2014 شاندى باڵاى حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر. له به‌غداش دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پاش بەكۆتاهاتنی كۆبوونەوەكان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا؛ ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان و ئەو ئەنجامانەی تا ئێستا لە دانوستانەكاندا پێی گەیشتوون؛ خستەڕوو.
سەرەتا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان تیشكی خستە سەر كۆبوونەوەكانی دوو ڕۆژی ڕابردوو و گوتی: "ئێمە لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو كە لە بەغدا بووین، بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا هەیە، چەندین كۆبوونەوەمان لەگەڵ جەنابی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت و ئەو تیمەی بۆ گفتوگۆ دایان‌نابوو؛ ئەنجام دا و ئەمڕۆ كۆتایی بەو سەردانەمان دێنین".
دەربارەی ئەوەی كە ئایا كۆبوونەوەكان بە چ شێوەیەك بەڕێوەچوون؛ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: "دەمەوێ ئەوە بڵێم كە بە شێوەیەكی گشتی كۆبوونەوەكان زۆر باش بەڕێوە چوون. ئێمە بینیمان كە خواستێكی باش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لای سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت و هەموو ئەو وەزیرانەی حكوومەتی بەڕێز عەبادی؛ هەیە. ئەوان دەخوازن كێشەكان بە شێوەیەكی باش لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارەسەر بكەن. ئێمە لە ڕۆژی یەكەمەوە دووپات‌مان كردۆتەوە و دەمانەوێ جارێكی دیكەش دووپاتی بكەینەوە كە ئەولەویەت بۆ ئێمە چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە هەیە لەگەڵ بەغدا بكرێت، ئێمە ئەوەمان لە هەموو بژاردەكانی دیكە پێ باشتر بوو".
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەربارەی ئەو ڕێككەوتنانەی لە كۆبوونەوەكانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ شاندی حكوومەتی عێراق پێی گەیشتوون گوتی: "دوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بە تاكلایەنە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕی؛ ئێمە زۆر هەوڵمان دا ئەم كێشەیە لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكەین، خۆشبەختانە ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز عەبادی و ئەو تیمەی لە گەڵیەتی گەیشتووینەتە هەندێك ڕێككەوتن كە پێمانوایە ئەو ڕێككەوتنانە لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و بەغدادایە و بە شێوەیەك كراوە كە دەتوانین بڵێن هەردوولامان بە سەركەوتوویی لەو پرۆسەیە دەرچووین".
دەربارەی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەش بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێم گوتی: "ڕێككەوتنەكە بەمشێوەیە دەبێت: ڕۆژانە لەكێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەغدا دابین دەكەین، یارمەتییان دەدەین بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركووك. لەپاڵ ئەمەشدا ئەوان بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی كە 17%یە و هەمیشە دووپات‌مان كردۆتەوە كە ئەو ڕێژەیەی دەینێرن 17% نییە و كەمترە لەو ڕێژەیە؛ ئەوە بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەبێت".
دەربارەی پرسی پێشمەرگە و شایستەكانی كە یەكێك لەو كێشانەیە لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە؛ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: "سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوپەڕی ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ پێشمەرگە نیشان دا، بە تایبەت بۆ ئەو خەبات و قوربانیانەی كە داویەتی و ئێستاش لە پێشەوەی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆرە. ئەوان لەسەر ئەوە ڕازیب وون كە بڕە پارەیەك بۆ هێزی پێشمەرگە دابین بكرێت كە نزیكەی 1 ترلیۆن و 200 ملیار دینارە ".
هەر لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان زیاتر لەسەر ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دوا و گوتی: "ئەو ڕێككەوتنەی ئێستا؛ ڕێككەوتنی كۆتایی نییە؛ بەڵام پێمان وایە سەرەتایەكی باشە. كۆمەڵێك كێشەی دیكە ماوە كە دەبێ لەو ماوەیەدا گفتوگۆی لەسەر بكەین و بگەین بە رێككەوتن. ئەمە دەستپێكردنێكی باشە لە لایەن هەردوولاوه بۆئەوەی بتوانین لە ماوەی شەش مانگ یان زیاتر؛ هەموو كێشە و گرفتەكان چارەسەر بكەین. دەتوانم بە شێوەیەكی گشتی بڵێم ئێمە بەم ڕێككەوتنە خۆشحاڵین و بە دەستكەوتێكی باشی دەزانین بۆ هەموو لایەك. لەچاو ئەو كێشانەی پێشتر لە هەرێمی كوردستان هەمانبووە، ئێمە قۆناغێكی باشمان بڕیوە. دەمەوێ ئەوەش بڵێم؛ ئەوەی ئێمە بینیمان لە بەغدا؛ ئارەزووی به‌ڕێز سەرۆك وەزیران بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، ئێمە وەك هەرێمی كوردستان هان دەدات بۆ ئەوەی زیاتر بێینە پێش؛ چونكە وەكوو باسم كرد ئەولەویەتی ئێمە ئەوەیە كێشەكانی خۆمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین ."
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی گوایە فشاری دەرەكی، بە تایبەت ئەمه‌ریكا و لایەنەكانی دیكە لەسەر شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان هەبووە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا بگاتە ڕێككەوتن؛ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: "هیچ فشارێك لەسەر ئێمە نەبووە. ئەوەی كە كردوومانە بە خواستی بەغدا و هەولێر بووە و ویستوومانە بگەینە ئەنجام و هیچ فشارێك لەسەر ئێمە نەبووە. ڕۆڵی ئەمەریكا و بەریتانیا و نەتەوە یەكگرتووەكان هاندانی هەردوو لایەنی دانوستانكار بووە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن و هیچ دەستوەردانێكیان لە وردەكاریی پرۆسەكە نەكردووە و هیچ فشارێكیان نەبووە و ته‌نانه‌ت لە ڕێكخستنی ئەو دانیشتنەش هیچ ڕۆڵێكان نەبووە. وەك دەزانن بەڕێز د. عادل عەبدولمەهدی ماوەیەك لەمەوبەر هاتە هەولێر و لەگەڵ كاك قوباد و بەندە دانیشت و لەوێ لەسەر ئەوە ڕێككەوتین ئێمە بێینە بەغدا و دەست بە گفتوگۆ بكەین".
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەربارەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ هێزی پێشمەرگە لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە تەرخان كراوە كە ئایا لە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەدرێت یان نا؛ گوتی: "ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ هێزی پێشمەرگە ڕێككەوتنی لەسەر كراوە و دابین دەكرێت؛ لە دەرەوەی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی عیراق دەبێت. واتە لە دەرەوەی 17%ی بەشە بودجەی هەرێم دەبێت. ئەوان ئەوەیان قبووڵ كردووە كە پێشمەرگە ببێتە بەشێك لە سیستەمی بەرگریی عیراق. ئەمە ڕێككەوتنێكی زۆر گرنگە كە دوای 11 ساڵ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەو پێشنیارە قبووڵ كرا. ئەوان لە بودجەی بەرگریی عیراق بەشێك لە پارە بۆ پێشمەرگە دابین دەكەن."
هەر لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی پرسیارێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم ڕێككەوتنە لە نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە و هەردوو حكوومەتیش نوێنەرایەتیی هەموو پێكهاتەكانی عێراق دەكەن و پەسەندكردنی ئەم ڕێككەوتنەش لە لایەن حكوومەتی عیراقەوە، لە بەرژەوەندیی هەموو لایەكدا دەبێت و پێموایە هەموو لایەنەكان پشتگیری لە ڕێككەوتنەكە دەكەن.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی فەرمانبەران و خاوەنكار و بەڵێندەرانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگرییان لە بەرامبەر دواكەوتنی مووچە و سولفەكانیان و گوتی: "وەك دەزانن ئێمە پێشتر سولفەیەكی پارەمان وەرگرتووە و سولفەیەكی دیكەش وەردەگرین. هیوادارین تا مانگی یەكی ساڵی داهاتوو بتوانین بگەینە ئەو ئاستەی پرسی مووچە بە شێوەیەكی گشتی چارەسەر بكرێت".
دەربارەی ناردنی نەوتی كەركووك بە ڕێگەی بۆڕیی نەوتبەری هەرێمی كوردستانەوە؛ بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گوتی: "لە ڕووی عەمەلییەوە نەوتی كەركووك دەبێ لە هەرێمی كوردستانەوە دەربچێت، ئێمەش لەسەر ئەوە ڕازی بووین كە ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك بە بۆڕیی نەوتبەری هەرێمی كوردستان دەربچێت. لەوانەیە هەر لەم هەفتەیەدا دەست بە كاری تەكنیكی بكرێت بۆ جێبەجێكردنی ئەم پرسە، وەك دانانی بۆڕیی نەوتبەر و هیوادارین بە زووترین كات بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە."
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هەروەها ناردنی نەوتی كەركووكیشی بە قازانج بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق لە قەڵەم دا و ڕەتیشی كردەوە هەرێمی كوردستان هیچ بەرامبەرێك بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركووك وەربگرێت، چونكە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی عیراقدا كار دەكات و ئەمەش دەرفەتێك دەداتە هەرێمی كوردستان هەموو كێشەكانی لەگەڵ عێراق چارەسەر بكات و بۆچوونەكان بۆ هەناردەكردنی نەوت یەكبخرێن و بەبێ سترێس كێشەكان چارەسەر بكرێن.
دەربارەی ئەو نەوتەی كە هەرێمی كوردستان سەربەخۆ دەینێرێتە دەرەوە؛ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئەو نەوتەی كە هەمانە دینێرینە دەرەوە؛ بەڵام پرسەكە هەر هەناردەكردنی نەوت نییە؛ بەڵكوو دەبێت هەندێكی لە ناوخۆی وڵات سوودی لێوەرگرین بۆ پاڵاوگەكان و پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە ئەمە بۆ حكوومەتی هەرێم ئەولەویەتە و ئەگەر شتێكی لێ مایەوە بینێرین بۆ دەرەوە؛ ئەوا دەینێرین."
لە وەڵامی پرسیارێك دەربارەی ماوەی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا؛ بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گوتی: "یاسای بودجه بۆ یەك ساڵە. ئێمە كە لە هەولێرەوە هاتووین ستراتیژیەتمان ئەوە نەبووە هەرچی كێشەمان لەگەڵ بەغدا هەیە هەمووی بە كۆبوونەوەیەك، یان دوو كۆبوونەوە چارەسەر دەكرێت؛ ئێمە پێمانوابوو لە هاتنی ئێمە بۆ بەغدا؛ دەبێت ستراتیژیەك دابنێین چۆن بتوانین كێشەكانمان چارەسەر بكەین، ئێستا ئێمە ئەو ستراتیژیەمان داناوە. ئەو ڕێككەوتنەی كە ئێستا لەگەڵ بەغدا كردوومانە؛ دەرگایەك دەكاتەوە بۆ ئێمە كە بتوانین لەو ماوەیەدا، جا شەش مانگە، یان ساڵێكە، هەموو ئەو كێشانەی لە نێوان ئێمە و بەغدا چارەسەر نەكراون؛ چارەسەر بكرێن. بەڵام ئەوەی گرنگە ئێمە توانیمان دوو شت بچەسپێنین. یەكەمیان: هەڵگرتنی هەموو ئەو سزایانەیە كە لە یاسای بودجەی گشتیی عیراقدا لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دانرابوو. دووەمیش: ئێمە لەسەر هەناردەكردنی نەوت و بودجەی كوردستان و بودجەی پێشمەرگە ڕێككەوتین.
ئەو شتانەی دیكەی كە ماون پرسی ماددەی 140 و وردەكارییەكانی دیكەی شایستەكانی هێزی پێشمەرگە و پرسەكانی دیكەیە و ماوە بۆ چارەسەركردنی ئەوانیش دیاری دەكرێت. تەنانەت باسی مافی هەرێمی كوردستان و شایستەكانی هەرێمی كوردستانیش لە بودجەی ساڵی 2014 و پێشتریش كە بە هەرێمی كوردستان نەدراوە دەكرێت كە 16 ترلیۆن دینارە و لە وەزارەتی داراییی عێراق ئەو بڕە پارەیە جێگیر كراوە و قسەی لەسەر دەكرێت. ئەمانە هەموو ئەو كێشانەن كە ناتوانرێن بە كۆبوونەوەیەك هەموویان چارەسەر بكرێن و پێویستیان بە كۆبوونەوە و دانیشتنی زیاتر هەیە و بە هیوای ئەوەی بگەینە چارەسەرێك ".
بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە ئەوەی دووپات كردەوە كە هەموو ناكۆكییەكان بە سەردانێك و چەند دانیشتنێك كۆتایی نایەن و هاتنی شاندی حكوومەتی هەرێمیش بۆ بەغدا بەمەبەستی دانانی ستراتیژێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بووە. ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەو ڕێككەوتنەی ئێستا لەگەڵ بەغدا كراوە؛ دەرگایەك دەكاتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی شەش مانگ یان ساڵێكدا، هەموو كێشەكان چارەسەر بكرێن.
دەربارەی سولفەی پرۆژە و سولفەی هاوڵاتیانیش؛ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی پابەندبوونی حكوومەتی بە پێدانی سولفەی پرۆژە و سولفەی هاوڵاتییان دووپات كردەوە و گوتی: "هیچ سولفە و مووچەیەك نافەوتێت".
لە وەڵامی ئه‌و پرسیاردا كە ئایا هیچ گارانتییەك هەیە جارێكی دیكە حكوومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان نەبڕێت؛ بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێم گوتی: "هیچ گارەنتیەك نییە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان نەبڕدرێت؛ بەڵام با لەیادیش نەكەین ئەگەر بودجەی ئێمەیان بڕی، خۆ كلیلی هەناردەكردنی نەوت بەدەستی ئێمەیە، بەڵام ئێمە نامانەوێت بەو زمانە قسە بكەین و هیوادارین قسەكردن بە زمانی هەڕەشە لە هەموو عێراق كۆتایی بێت. ئێمە دەمانەوێ لاپەڕەیەكی نوێ بكەینەوە و هیوادارین زمانی هەڕەشە نەمێنێت".
دەربارەی بەشداریكردنی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق بۆ ڕزگاركردنی ئەو شوێنانەی لەژێر دەستی داعشدان؛ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گوتی: "ئێستا پێشمەرگە بە درێژاییی 1100 كیلۆمەتر لە بەرگریدایە و سەرۆك وەزیرانی عیراقیش پێزانینی بۆ ئەم بەرخودانە هەبوو. ئەوەی پێشمەرگە دەیكات؛ گەورەترین هاوكارییە بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق و جیهان بە شێوەیەكی گشتی؛ چونكە ئێمە شەڕێكی گەورەی بەرگری لە دژی ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی جیهانی دەكەین".
سەبارەت بە پابەندبوون یان پابەندنەبوون بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە؛ بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گوتی: "ئەو ڕێككەوتنە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند كراوە و بۆتە بڕیار و حكوومەت پشتیوانیی ئەو ڕێككەوتنەی كردووە. ئێمە لە لای خۆمانەوە جێبەجێی دەكەین و لە لایەن بەغداشەوە ئەم خواستە دەبینین. ئێمە سوود لە هەموو دەرفەتێك وەردەگرین بۆ ئەوەی بگەینە چارەسەرێكی وەها كە خزمەتی هەرێمی كوردستان و هەموو عیراق بكات. چەندی جێبەجێ دەكرێت یان ناكرێت؛ ئەوا دواتر دەیبینین".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی دیسه‌مبه‌ری 2014 له به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن به‌ڕێز عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عیراقه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا به‌ڕێز ئه‌لحه‌كیم، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌م سه‌ردانه و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان ببێته هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه عیراق به هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێم و كوردستانیش به عیراقه‌وه به‌هێزه و هه‌ردوولا ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، بۆیه ده‌بێ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێكه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆر ببنه‌وه. هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی كرد كه ڕۆڵێكی گه‌وره له داڵده‌دانی خه‌ڵكی ئاوا‌ره و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا ده‌گێڕن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه شاندی هه‌رێمی كوردستان به نیازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له به‌غدایه و ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌رێكی عیراقییانه بۆ كێشه‌كان هه‌بێت. هه‌روه‌ها سوپاس و ستایشی ڕۆڵی به‌ڕێز د. عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عیراقی كرد كه به‌و سه‌ردانه‌ی پێشتر بۆ هه‌ولێر كردی، ده‌ستپێشخه‌ری كرد و زه‌مینه‌ی ده‌ستپێكردنی دیالۆگ و دانوساتانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، ڕه‌خساند. باسی له‌وه‌ش كرد كه به‌و كه‌شه ئه‌رێنییه‌ی له به‌غدا هه‌یه خۆشحاڵه و هیوا ده‌خوازێ بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی واقعیانه بۆ ته‌واوی كێشه‌كان.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات