به‌پێی راپۆرتی هەناردەکردنی نەوتی مانگی تەمووزی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا بەهۆی ئەنجامدانی کاری تێکدەرانەو تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان-جەیهان دابەزیووە.
بەپێی راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی تەمووزدا 16,019,090 ( رۆژانە 516,745 ) بەرمیلی هەناردەکردووە لە رێی بۆڕی نەوتی کوردستان-جەیهان. بەوپێیەش بەراورد بە مانگی حوزەیران بەرێژەی سەدا 6.5 دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە. لە مانگی حوزەیراندا، حکومەتی هەرێمی کوردستان 17,130,639 (رۆژانە 571,021) بەرمیلی هەناردەکردبوو.
لە بەیاننامەیه‌كی پێشووتریدا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، "بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌ریمی کوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان له تورکیا له به‌رواری 27ی ته‌موزه‌وه ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین دزی وهێرشی یه‌ک له دوای یه‌ک بووته‌وه. ئه‌م هێرشانه بوونه هۆی وه‌ستاندی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان.” ئه‌مه‌ش، بەپێی راپۆرتە مانگانهکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بووه هۆی"وەستانی هەناردەکاری نەوت بۆ ماوەی 111 کاتژمێر."
لە کۆی ئه‌و نەوتهی كه له‌لایه‌ن هەرێمی کوردستان لە مانگی تەمووزدا هه‌نارده‌كراوه، بڕی 12,020,683 ( رۆژانە 387,764) بەرمیل لەو کێڵگانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەبرێن هەناردەکراوە، لە کاتێکدا بڕی 3,998,407 ( رۆژانە 128,981) لەو کێڵگانەی کەلەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوور بەرێوەدەبرێن هەناردەکراوە.
راپۆرتەکە ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لە مانگی تەمووز، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 2,201,540 ( رۆژانە 71,017) بەرمیلی رادەستی کۆمپانیای بەبازارکردنی نەوتی عێراق، سۆمۆ، کردووەو مەبەستی بووە لە کۆتایی تەمووزدا، دوو ملیۆن بەرمیلی دیکە بداتە سۆمۆ. بەڵام بەهۆێ تەقاندنەوەكهی بۆڕی نه‌وت، كه بووه هۆی راوەستانی ناردنی نەوت، نەیتوانیووە ئەوە ئه‌نجامبدات.
بەپێی راپۆرتەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان درێژەی بە فرۆشتنی راستەوخۆی نەوت داوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتکردنەوەی بودجەکەی لەلایەن حکومەتی فیدرالی عیراق.
لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند كه کاردەکات لەگەڵ حکومەتی فیدرالی عێراقدا بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێک بۆ هه‌موو کێشە هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی نێوانیان کە پەیوەستن بە نەوت وگاز هەروه‌ك لە بەیاننامە هاوبەشەکەی 17ی ئەیاری 2015 ی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ نەوت و گاز و پێنج پارتە سەرەکییەکەی بەشدار لە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوە.
پێشتر لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ده‌سپێکی مانگی ئه‌یلولی 2015 به دواوه هه‌لده‌ستێت به ته‌رخانکردنی به‌شێک له داهاتی فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته‌ی که ڕاسته‌وخۆ دهیفرۆشێت، بۆ کۆمپانیاکانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت که له هه‌رێمی کوردستان نه‌وت به رههمدههێنن. هه‌روه‌ها بڕیاره كه دوا به دوای زیادبوونی هه‌نارده‌ی نه‌وت كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦ پێشبینی ده‌کرێت، به شێکی تری داهاتی نه‌وت دابین بکرێت بۆ کۆمپانیا نه‌وتیه ناوده‌وڵه‌تیه‌کان. ئەوەش پێویستە بۆ ئه‌وه‌ی کۆمپانیاکانی نەوت كاربكه‌ن بۆ جێگیرکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستاندا.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات