فەلاح مستەفا بەرپرسي فەرمانگەي پەيوەنديەكاني دەرەوە لە سەردانێكي بۆ وويلايەتە يەكگرتووەكاني ئەمريكا سەرداني نوێنەرايەتي حكومەتي هەرێمي لە ئەمريكا كرد ئەويش بە ئامانجي بە فەرمي ڕاگەياندني دەست بەكاربووني نوێنەري تازەي حكومەتي هەرێم لە ئەمريكا خاتوو بەيان سامي عبدالرحمن و گفتوگۆكردن دەربارەي بەرنامەي كاري ئەمساڵي نوێنەرايەتي حكومەت.
لە كۆبوونەوەيەكدا كە تەواوي كارمەنداني نوێنەرايەتي حكومەت ئامادەبوون بەرپرسي پەيوەنديەكاني دەرەوە پيرۆزبايي لە خاتوو بەيان كرد و هيواي سەركەوتني بۆ خواست لەو ئەركە نوێيەدا و ئاماژەي بە گرنگي پەيوەنديەكاني نێوان هەرێمي كوردستان و وويلايەتە يەكگرتووەكاني ئەمريكا كرد و گووتي كە نوێنەرايەتي حكومەتي هەرێم لە ئەمريكا گرنگي خۆي هەيە و پێويستە بەردەوام بن لەسەر كاركردن بۆ زياتر پتەوكردني پەيوەنديە ستراتيژيەكاني نێوان هەردوولا لە تەواوي بوارە جياوازەكاندا.
هەروەها بەرپرسي پەيوەنديەكاني دەرەوە ئاماژەي بە ڕۆلي بەڕێز قوباد تاڵەباني جێگري سەرۆكي حكومەتي هەرێم كرد كە پێشووتر وەك نوێنەري حكومەتي هەرێم لە ئەمريكا ڕۆلێكي گرنگ و بەرچاوي هەبووە لە بەهێزكردني پەيوەنديەكان. هاوكات سوپاسي كارمەنداني نوێنەرايەتي حكومەتي هەرێمي كوردستاني كرد كە چالاكانە كاريان كردووە و پەيوەنديەكاني باشيان هەيە لەگەڵ ئيدارەي ئەمريكي و كۆنگرێس و سينات و ڕەوەندي كوردستاني و دامەزراوە هزريەكان و كۆمەڵگاي بازرگاني.
خاتوو بەيان سامي نوێنەري حكومەتي هەرێم گووتي شەرەفمەندم بە دەست نيشان كردنم وەك نوێنەري حكومەتي هەرێم لە ئەمريكا و بەهۆي بووني تيمێكي چالاك لە نوێنەرايەتي ئەركەكەمان ئاسانتر دەبێت و هيوادارم وەك تيمێك بەيەكەوە كاربكەين بۆ زياتر لە يەكتر نزيك كردنەوەي خەڵكي هەرێمي كوردستان و وويلايەتە يەكگرتووەكاني ئەمريكا و بەرەوپێش بردني پەيوەنديەكان.
هەر لە هەمان ڕۆژدا بەرپرسي پەيوەنديەكاني دەرەوە بە ياوەري خاتوو بەيان سامي نوێنەري حكومەتي هەرێم سەرداني باڵێۆزخانەي عێراقيان كردوو چاويان كەوت بە بەڕێز لوقمان فەيلي باڵيۆزي عێراق لە واشنتۆن. لە ديدارەكەدا گفتوگۆ كرا دەربارەي هەماهەنگيەكاني نێوان هەرێمي كوردستان و بەغدا لەسەر پرسەكاني پێشمەرگە و بودجە و هەناردەكردني نەوت و پەيوەندي نێوان عێراق و وويلايەتە يەكگرتووەكاني ئەمريكا. هاوكات باڵيۆزي عێراق ئامادەي خۆي دەربڕي بۆ هاوكاري و هەماهەنگي لەگەڵ نوێنەري حكومەتي هەرێم لە ئەمريكا.
وويلايەتە يەكگرتووەكاني ئەمريكا هاوكاري و پشتگيري لە ڕووي سەربازي و مرۆييەوە پێشكەش بە عێراق و هەرێمي كوردستان كردووە و بەهۆي هێرشە ئاسمانيەكاني ئەمريكا و هاوپەيمانان بۆ پشتگيري لە هێزەكاني پێشمەرگە توانراوە زۆربەي ئەو ناوچانە ئازادبكرێتەوە كە كەوتبوونە ژێر دەستي ڕێكخراوي تيرۆريستي داعش. هەرێمي كوردستان لە ماوەي ڕابردوودا تەنها لە ساڵي 2014 پێشوازي كردووە لە زياتر لە نۆ سەد و پەنجا هەزار لە ئاوارەي ناوخۆ لە كورداني ئێزيدي و كريستيان و عەرەب و نەتەوەكاني تر و بەهۆي ڕووداوەكاني سوريا و ئاڵۆزييە ناوخۆييەكاني عێراق لە دواي ساڵي 2003 جگە لەم ژمارەي سەرەوە نزيكەي يەك مليۆن ئاوارە و پەنابەر ڕوويان لە هەرێمي كوردستان كردووە.
بەرپرسي پەيوەنديەكاني دەرەوە بە ياوەري نوێنەري تازەي حكومەتي هەرێم لە ئەمريكا لە چەند ڕۆژي داهاتوودا چاويان دەكەوێت بە بەرپرساني ئيدارەي ئەمريكي و ئەنداماني كۆنگرێس و سينات.
خاتوو بەيان سامي لە ڕۆژي 1/1/2015 وەك نوێنەري حكومەتي هەرێم لە ئەمريكا دەست بە كاربوو ئەويش دواي 10 ساڵ كاركردني وەك نوێنەري حكومەتي هەرێم لە بەريتانيا و پێشووتريش بۆ ماوەي 17 ساڵ وەك ڕۆژنامەنووس لە زۆر لە ڕۆژنامەكاني بەريتانيا و فاينانشاڵ تايمز كاري كردووە.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات