به‌بۆنه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عیراقه‌وه، پیرۆزبایى له گه‌لانى عیراق و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز د. عه‌بادى ده‌كه‌ین و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین. هیوادارین حكوومه‌تى نوێى عیراق، حكوومه‌ت و كۆكهرهوهى هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و ببێته هۆكارى باشتربوونى ڕه‌وشى وڵات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و بتوانێت كێشه‌كان، به تایبه‌تى دابینكردنى ئاسایش و ئارامى و نه‌هێشتنى تیرۆر چاره‌سه‌ر بكات و، هه‌موو توانا و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌دیهێنانى خۆشگوزرانى و مسۆگه‌ركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ گه‌لانى عیراق بخاته گه‌ڕ.
هه‌روه‌ها هیوادارین حكوومه‌تى تازه‌ى عیراق، سوود له هه‌ڵه‌ى حكوومه‌ته‌كانى پێشوو وه‌ربگرێت و هه‌نگاوى جددى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا بنێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه چیتر نه‌بنه هۆى لاوازبوونى عیراق و شكستى حكوومه‌ته‌كانى. دووباره هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ حكوومه‌تى تازه ده‌خوازین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
9ى ئه‌یلوولى 2014
پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى ته‌ممووزى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى خه‌ڵاتكردنى قوتابییه دهرچووهكانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مى قۆناغه‌كانى ئاماده‌یى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى عیراق كه كچه خوێندكارێكى شارى خانه‌قین بوو كرد، كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له هه‌ولێر ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده، له وته‌یه‌كدا تیشكى خسته سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا 44 قوتابى خه‌ڵات ده‌كرێن.
پاشان به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له وته‌یه‌كدا وێڕاى پیرۆزبایى له‌و خوێندكارانه و ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به سه‌ركه‌وتنیان، هیواى خواست ئه‌م سەركەوتنەیان هاندەرێك بێت بۆ ئەوەی لە قۆناغی تر‌ى ژیاندا، له قۆناغى تر‌ى خوێندندا بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ، لە ئایندە و لە قۆناغەكانی تریشدا سەركەوتوو بن .هه‌روه‌ها سوپاسی هەوڵی بەڕێوەبەر و مامۆستایان و خێزان و كەسوكارى قوتابیانى كرد كە ئەوانیش هاوبەش بوون لەو سەركەوتنەیان و بارودۆخێكی وایان بۆ ڕه‌خساندوون كه بتوانن لەم بارودۆخەدا ئەم سەركەوتنە بە دەست بهێنن.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه حكوومەتی هەرێمی كوردستان خاوەن ستراتیژیەتی درێژخایەنە لە بواری پەروەردە و خوێندندا بۆ پێشخستنی كۆمەڵگە، لەو پێناوەشدا چەندین ساڵە هەوڵێكی نەپساوەی دەست پێكردووە بۆ پێشخستنی بواری پەروەردە و خوێندن لە هەموو ئاست و قۆناغەكاندا .
ڕوونیشى كرده‌وه كه هۆشیاریی كۆمەڵایەتی، پێشكەوتنی ئابووری، بەڕێوەبردنی باش و سیاسەتكردن و دەوڵەتداریی سەركەوتووش، هەموویان پەیوەستن بە پێشكەوتووییی بواری پەروەردە و خوێندن لە هەر وڵاتێكدا. بۆیه حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو ڕاستییه‌ى بە تەواوی لەبەر چاوە، هەر لەبەر ئەوەش بە هیچ شێوەیەك و لە هیچ بارودۆخێكدا؛ گرنگیی بواری پەروەردە لەبیر ناكرێت.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژیەى لە بواری پەروەردەدا هه‌یه‌تى، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بایەخێكی زۆر بە بنیاتنانی ژێرخانی پەروەردەیی ده‌دات و بەشێكی داهاتی نەوتی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ دروستكردنی قوتابخانە و بینایەی نوێ بۆ زانكۆكان و نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی پێداویستییەكانی دیكەی خوێندن، تەرخان كرد كه ڕەنگدانەوەیەكی زۆر باشی هەبووە بەسەر بواری پەروەردە و خوێندن لە كوردستاندا. به‌ڵام ئه‌ویشى نه‌شارده‌وه كە هێشتا كەموكوڕی و پێداویستیی زۆره و دەبێ لەو بوارەدا جێبەجێ بكرێن، بۆ ئه‌مه‌ش كار و هەوڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئایندەدا بەردەوام دەبێ.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ر ئه‌وه‌ى كه دوو ئامانج لە حكوومەتداریدا هەمیشە لە هزری ئه‌ودان و لە هەموو پڕۆژە و هەنگاوێكدا حیسابیان بۆ دەكه‌ن، ئەوانیش خوێندن و تەندروستین. بۆیه هەموو ئامانجیان ئەوەیە كوردستان لە ڕووی پەروەردە و خوێندن و لە ڕووی تەندروستییەوە تەواو پێشكەوتوو بێت، چونكە بەو شێوەیە كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو دروست ده‌بێت و هەر بەو شێوەیەش ئایندە و كوردستانێكی پێشكەوتوو بۆ نەوەكانی داهاتوو دابین ده‌كرێت .
هەر لەبه‌ر ئه‌مه داواى لە سەرمایەداران و وەبەرهێنەران كرد وەبەرهێنان لە بواری خوێندندا بكەن بە دانانی كۆلیژ و زانكۆ و قوتابخانەی پێشكەوتوو و ئاست بەرز. هەروەها هاوكاری حكوومەتیش بن بە بنیاتنانی قوتابخانە لە گەڕەكە میللییەكان و گوندەكانی كوردستان و لە كەمپەكانی ئاوارەكاندا، چونكه بەو شێوەیە لەم قۆناغەدا هاوكاریی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، بە تایبەتی كە ئێستا حكوومەتی عیراق بە بڕینی بودجە و مووچەی خەڵكی هەرێمی كوردستان، حكوومەتی هەرێمی كوردستانی خستووەتە ژێر بارێكی زۆر گران.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هەروەها ڕوونى كرده‌وه كه لەبەر ئەو هەموو ئاوارە زۆرانەی لە ناوچە كوردییەكانی سووریا و لە پارێزگاكانی مووسڵ و دیالە و ئەنبار و شارەكانی دیكەی عێراقەوە ڕوویان كردووەتە هەرێمی كوردستان، ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارێكدا زۆر گران بووە، لەوانەش بواری خوێندن و پەروەردە.
له‌باره‌ى ڕه‌وشى عیراقیشه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه دا كه عیراق بە بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و ئەو ئاڵۆزبوون و تێكچوونەش ئەنجامێكی زۆر سروشتیی سیاسەتەكانی دەسەڵاتدارانی عێراقە كە تەوافوقی نێوان پێكهاتەكانی عێراقیان تێكدا و دەستووری عێراقیان پێشێل كرد، ئەو دەستوورەى بنەمای پرۆسەی سیاسیی عێراق بوون.
زیاتریش گوتى: "بەداخەوە نە سەرۆك وەزیران و نە هاوپەیمانەكانی عێراقیش گوێیان نەدایە ئاگاداركردنەوە و هۆشدارییەكانی لایەنی كوردی لە مەترسیی درێژەدان بەو پێشێلكاریانە، ئەنجامی ئەو گوێنەدانەش ئەو كوشتار و تێكچوونەیە كە ئەمڕۆ بەسەر گەلی عێراقدا هاتووە."
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ڕوونیشى كرده‌وه كه لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە و شكست و پاشەكشەی سوپای عێراق، هێزەكانی پێشمەرگە چوونەتە زۆر لە ناوچە كوردستانییەكانی پارێزگای مووسڵ و كەركووك و دیالە، جێگەی سەربەرزیشە كه ئێستا هەموو خەڵكی ئەو ناوچه‌یە و پێكهاتەكانی ئەم ناوچەیە بە كورد، عەرەب، توركمان و مەسیحییەوە زۆر لە ڕەفتار و پاراستنی پێشمەرگە ڕازین.
دووپاتیشى كرده‌وه كه بەڵێنی پێشمەرگە و سەركردایەتیی كوردستان ئەوەیە هیچ جیاوازییەك لە نێوان پێكهاتەكانی گەلی كوردستاندا نەكات و هه‌رێمى كوردستان پێى وایە هەموویان وەك یەك هاوبەشن لەم وڵاتەدا، بۆیه بە هەموو شێوەیەك تایبەتمەندیی هەر یەكێك لەو ناوچانە لەبەرچاو دەگیرێت. هەروەها هەموو لایەنە كوردستانییەكانیش ئەمڕۆ یەكدەنگن لەسەر ئەوەی كە خاك و خەڵكی ئەو ناوچانە ناخەنەوە بەر مەترسیی گرووپە چەكدارە تیرۆریستییەكان و وەك شوێنەكانی دیكەی كوردستان؛ ئەو شوێنانەش دەپارێزن.
هه‌روه‌ها گوتى: "بێگومان چوونی پێشمەرگە بۆ ئەو سنوورانە بۆ داگیركردن نەبووە، بۆ پاراستن بووە و ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكانمان پێیان بكرێت بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە لە تیرۆر و تیرۆریستان، بە هیچ شێوەیەك درێغی ناكەن."
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووباره خەڵكی كوردستانى دڵنیا كرده‌وه كە زەحمەتییەكانیان زۆر درێژە ناكێشن و ئەو دواكەوتنەی مووچەی فەرمانبەرانیش بەردەوام نابێت و چارەسەری دەكەن و خەڵكی كوردستانیش بەرەو ژیان و خۆشگوزەرانییەكی باشتر هەنگاو دەنێت.
سوپاسی خۆڕاگریی هەموو ئەوانهیشى كرد خۆڕاگر بوون و چۆكیان دانەدا لەبەر هەموو ئەو گوشارانەی لێیان كراوە لە بڕینی مووچه و بودجەی هەرێمی كوردستاندا. ههمووانیشى دڵنیا كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلانى هەیە بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات چارەسەرى ئه‌و بابه‌ته بكات. ده‌رباره‌ى مووچه‌ش گوتى: "پێشتریش وەزیری دارایی باسی كردووە و خۆشم باسم كردووە و دەمەوێ دڵنیاتان بكەمەوە كه مووچەی هیچ كەسێك لە هەرێمی كوردستان نافەوتێ، ئێمە پابەندیمان بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان و ئەوانە هەیە كە مووچەیان هەیە و بە دڵنیاییەوە پێیان دەدرێت."
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووباره ڕووى قسه‌ى له خوێندكاران كرد و گوتى: "ئێوە بەشدارن لە قۆناغێکی مێژوویی و هەستیار لە مێژووی گەلی كوردستاندا، بەشدارن لە وەدیهێنانی ئەو خەونەی باوک و باپیرانمان سەریان لەسەر دانا و خەونیان پێوە دەبینی. ئێوە دەبنە زانا و سەرکردە و خەباتکارانی سبەینێ. ئێوە لە ئایندەدا ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبەن و واش دەکەن گەلی کوردستان سەرفرازیی خۆی بپارێزێت. ئومێدی ئێمە و نەوەی پێش ئێمەش بە ئێوە بووە. هیوای من ئەوەیە ئێوە خۆشەویستان و ئازیزان لە ئاستی ئەو ئومێدە بن كە گەلی كوردستان بە ئێوەی هەیه."
هه‌روه‌ها هیواى خواست كه زۆر بایەخ بە خوێندن بدەن، لە بواری خوێندنی باڵادا زۆر بایەخ بە بوارە تەكنیكییەكان و ئەو زانستانە بدەن كە بۆ قۆناغی كوردستان زۆر پێویستن، حكوومه‌تی هەرێمی كوردستانیش بە تەواوی هاوكاریان دەبێت بۆ سەركەوتن لەم پرۆسەیەدا.
هه‌روه‌ها به بیر قوتابیانى هێنایه‌وه كه دەرفەتی باش بۆ خوێندن و سەركەوتن لە بەردەمیاندایه و ئەوەی بۆ ئه‌وان ڕەخساوە بۆ نەوەكانی پێش ئه‌وان نەڕەخساوە، بۆیه ده‌بێ قەدری ئەم دەرفەتە بزانن و سوود لەو دەرفەتە وەربگرن و بە شێوەیەكی زۆر سەركەوتووانە بەشداری لە پێشخستنی وڵات و كۆمەڵگەی كوردستاندا بكەن.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به تایبه‌تی گرنگییه‌كی به‌رچاو به خوێندنی پیشه‌یی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی بواری فێربوونی پیشه جۆراوجۆره‌كان بۆ خوێندكارانی بڕه‌خسێنێت و گه‌نجانی وڵات؛ هه‌موو ئه‌و كار و پیشانه فێر ببن كه خزمه‌ت به كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی وڵات ده‌كه‌ن. ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌مە بۆ ئه‌مڕۆ و دواڕۆژی كوردستان زۆر گرنگه و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وپه‌ڕی گرنگی پێ بده‌ن و قوتابیان هان بده‌ن بواره پیشه‌ییه‌كان بخوێنن.
له دوایین به‌شى وته‌كه‌یدا خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى به‌وه‌ى كه لەناو ئەوانەی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا پلەی یەكەم و دووەم وسێیەمیان بە دەست هێناوە، هەروەها ئەوەی پلەی یەكەمی عیراق بە دەست هێناوە زیاتریان كچانن. پاشان خه‌ڵاتى به‌سه‌ر یه‌كه‌یه‌كه‌ى قوتابیاندا دابه‌ش كرد.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ته‌ممووزى 2014 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ژان فرانسوا ژیرۆ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى باكوورى ئافریكا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستاى عیراق و ئه‌و بارودۆخه‌ى دواى كۆنترڵكردنى مووسڵ و شوێنه‌كانى دیكه‌ى عیراق له لایه‌ن چه‌كدارانى ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعشه‌وه هاتۆته ئاراوه، مه‌ترسیى تیرۆرستان و ده‌ره‌نجام و كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م ڕه‌وشه، ئاواره‌بوونى سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى بۆ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنیان له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه تاتوێ كرا.
میوانى فه‌ره‌نسى دووپاتى كرده‌وه كه كێشه‌ى تیرۆر كێشه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردنیش له‌گه‌ڵ تیرۆردا به‌رپرسیاریه‌تیى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كێشه‌ى تیرۆ له عیراق به ته‌نیا بە ڕێكارى سه‌بازى و له ڕێگه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى سوپاوه چاره‌سه‌ر ناكرێت و ڕێگه‌چاره‌ى سیاسى پێویسته.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه كه عیراقى به‌ر له پێشهاته‌كانى مووسڵ و دواى ئه‌و پێشهاتانه ته‌واو جیاوازه و بارودۆخه‌كه و عیراق به گشتى خوێندنه‌وه‌یه‌كى تازه‌یان پێویسته و هه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و واقعه تازه‌یه بێت كه له عیراق دروست بووه. هه‌روه‌ها سوپاسى فه‌ره‌نساى كرد بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد