مهنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دەرھێنانی "بەتین قوبادی" لەبەشی پێشبڕکێی دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سیلکرۆید" لە وڵاتی چین نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی "مەردان" یەکەمین بەرھەمی بڵندیی "بەتین قوبادی" و بە ڕۆڵ بینینی ئەکتەری ناوداری کورد "حوسێن حەسەن" و فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ھەشتاو حەوتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٥، بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کورە کاتژمێر ٩ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی ٢٥ ئەیلوول / سێپتەمبەری ٢٠١٥ لە بەشی پێشبڕکێی دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سیلکرۆید" Silkroad لە شاری فۆژۆ لە وڵاتی چین دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداریی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە دوو بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٥ ئەیلوول / سێپتەمبەری ٢٠١٥ لە شاری فۆژۆ لە وڵاتی چین بەڕێوەدەچێت.
فیلمی سینەمایی "مەردان" کە تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی جیھان نمایشکراوە و لە لایەن رەخنەگرانی سینەمای تورکیاوە خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی پێشبڕکێی "بیرۆکە وەرگرتن" inspired لە میانەی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئەستەنبووڵ"ی پێبەخشراوە لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە دوو سانسی جیاوازدا لە رۆژانی ٣١ ئایار / مایۆ و ٢ی حوزەیران / یۆنیۆی ٢٠١٥ لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای ھاوچەرخی جیھان" Contemporary World Cinema لە چل و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سیاتێل" Seattle لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سیاتێل" کە بە یەکێک لە باشترین فیستیڤاڵەکانی ئەمەریکای باشوور دەناسرێت، خولی چل و یەکەمینی بە بەشداری کۆمەڵێک فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە رۆژانی ٣١ ئایار / مایۆ تا ٧ی حوزەیران / یۆنیۆی ٢٠١٥ لە شاری سیاتێل لە ویلایەتی واشینگتۆن لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم دهباغ» لهگهڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سهركۆمارى توركيا بهردهواميى پشتگيريى وڵاتهكهى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان دووپات كردهوه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
- نێچيرڤان بارزانى: دهبێ نيشتمان كۆكهرهوهى ههموومان بێت
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى يهكێتيى ئهورووپا كۆبووهوه
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فهرهنسا كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى بهريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە