ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ی ئایاری 2015، به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵه‌بانى جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرانی په‌یوه‌ندار، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لە لایەن به‌ڕێزان د. یووسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان و د. جەعفەر ئیمینکی و فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمان و پێشوازییان لێ كرا و له‌گه‌ڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان کۆبوونەوەیەک ساز کرا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز د. یووسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان، هیوای خواست کۆبونەوەکە هەنگاوێک بێت بەرەو کۆدەنگیی نیشتمانی لەسەر پرسە تایبەتمەندەکانی پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتیانی کوردستان، داوای لە شاندی حکوومەتی هەرێمى كوردستان کرد، دواهەمین هەنگاو پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ شاندی پەرلەمان بخەنە ڕوو.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ، ئاماژەی بە گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد و وتی "بەداخەوە بەغدا هەرجارەی بە بیانوویەک کێشەمان بۆ درووست دەکات، ئێمە پانەندی ڕێکەوتنەکە بووین و نەوتی پێویستمان ناردووە، بەڵام بەغدا بودجەى هەرێمی كوردستانى وەک خۆی نەناردووە."
لەبارەی پلانی داهاتووی حکومەتی هەرێمى كوردستانه‌وه، بۆ ئەم پێشهاتە نوێیە، به‌ڕێز سەرۆک وەزیران گوتی:"هەرێمی کوردستان کارتی بەدەستەوەیە بەکاری بێنێت، بەڵام دەمانەوێت دەرفەتێک بدەینەوە بە بەغدا و لە ڕێگەی دانیشتنەوە گرفتەکان چارەسەربکەین." دواتر وەزیرانی تایبەتمەند و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و ئەندامانی لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان پرسیاریان ئاڕاستەی شاندی حکومەتی هەرێم کرد."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و لیژنه په‌یوه‌نداره‌كان، پشتگیری‌یان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌گه‌رى پابه‌ندنه‌بوونى حكوومه‌تى فیدرال به یاساى بودجه‌ى عیراقه‌وه و نه‌ناردنى بڕه پاره‌ى شایسته‌ى هه‌رێمى كوردستان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بریارى خۆى بدات و به‌پێى یاساى په‌رله‌مانى كوردستان ڕێكارى دیكه بۆ دابینكردنى بودحهى پێویست بۆ هه‌رێمى كوردستان بگرێته به‌ر.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی: بەداخەوە حکوومەتی بەغدا پابەندی یاسای بودجە نەبووە، ناکرێت پێشمەرگە لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕی تیرۆرستاندا خوێنی بڕژێت و بەغداش بە بیانووی جیاواز بودجەکەی ببڕێت.
دوابەدوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ ڕۆژنامەنووسان خستە ڕوو.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه2015/2/23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان به‌رپرسانى زۆربه‌ى كه‌ناڵه میدیاییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانى ڕ‌ۆشنبیرى، دارایى و ئابوورى، سامانه سروشتییه‌كان و پلاندانان ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال خسته ڕوو، كه دواتر بووه به‌شێك له یاساى بودجه، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى له ڕووى و ته‌كنیكى و سیاسییه‌وه، هاتوونه‌ته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ته‌واوى پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و تا دوایین نه‌فه‌س ده‌یه‌وێ هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، چونكه ئه‌وله‌ویه‌تى یه‌كه‌م بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال چاره‌سه‌ر بكات و یاساى بودجه‌ى ساڵى 2015 جێبه‌جێ بكرێت، كه له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عیراقدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عیراق به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه پابه‌ند نه‌بێت و یاساى بودجه جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وسا هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌رێكى دیكه بگه‌ڕێت. هه‌روه‌ها ڕه‌تى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بووبێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه سیاسه‌تى نه‌وتیى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عیراق دامه‌زراوه و هه‌رێمى كوردستان له دۆسیه‌ى نه‌وتدا به ته‌واوى مافه ده‌ستوورییه‌كانى خۆى به‌كار ده‌هێنێت، بۆیه ڕ‌ازى نابێت له‌و مافه دهستووریهى خۆى خۆش ببێت و كۆنترۆڵى نه‌وتى هه‌رێم بداته ده‌ستى حكوومه‌تى فیدرال. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازیاره هه‌موو كێشه‌كانى به دیالۆگ و لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرال چاره‌سه‌ر بكات و گوتى: به‌غدا نه‌ك ته‌نها بۆ پرسى نه‌وت، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو پرسه‌كانى دیكه‌ى بازرگانى، ئابوورى، ئه‌منى، سه‌ربازى و هه‌موو بواره‌كانى دیكه بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگه، بۆیه ئاماده‌ن بچنه‌وه به‌غدا و بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان، ده‌ست به دیالۆگ بكه‌نه‌وه. داوایشى له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد كه له گه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌ى ڕاستیى دۆخه‌كه‌دا، هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیش تیشكى خسته سه‌ر به‌رنامه و پلانه‌كانى حكوومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه‌ى له ئه‌نجامى قه‌یرانى دارایى و شه‌ڕى دژى تیرۆر و هاتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان، دروست بووه و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پلانى حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخه‌كه سه‌رده‌كه‌وێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، وردهكاریى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى خسته ڕوو و به خشته و ژماره و داتا، ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و تا ئێستاش وه‌ك له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه، ڕۆژانه هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها وردهكاریى ئه‌و كێشه تهكنیكیانهیشى ڕوون كرده‌وه كه كاریگه‌ریى ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و ڕێژه‌ى ئه‌و نه‌وته‌ى ده‌بێ به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى هه‌ردوولا له‌سه‌رى ڕێككه‌وتوون، هه‌نارده بكرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیرى دارایی‌ش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر دۆخى دارایى و میكانیزمى دابینكردنى مووچه و هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت بۆ دابینكردنى مووچه پێشكه‌ش كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه له مانگى یه‌كى ئه‌مساڵه‌وه كۆمه‌ڵێك ڕێكارى چاكسازى گیراونه‌ته به‌ر و پرۆسه‌ى چاكسازى به‌تایبه‌تى له بوارى داراییدا به‌رده‌وامه و ده‌گاته ئامانجى خۆى.
زۆربه‌ى به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌ره‌نج و ڕا و تێبینییه‌كانى خۆیان ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و مامه‌ڵه‌ى میدیا له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا خسته ڕوو و داواى هه‌ماهه‌نگیى زیاترى حكوومه‌تیان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد