سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2015/1/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز "د. محه‌مه‌د عه‌تیق ئهلفهللاحى" ئه‌میندارى گشتیى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئیماراتى و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێزان به‌رپرسانى ده‌سته‌كه و كونسولى گشتیى ئیمارات له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا شانده‌كه سه‌رسامیى خۆیان به پێشكه‌وتوویى هه‌ولێر و شێوازى بیناسازیى شاره‌كه و مرۆڤدۆستیى خه‌ڵكى كوردستان ده‌ربڕى و خۆشحاڵیى خۆیان به سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا. هه‌روه‌ها سڵاو و ڕێزى به‌ڕێز شێخ خه‌لیفه بن زاید سه‌رۆكى ئیماراتیان گه‌یانده به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕایانگه‌یاند كه له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێزیان هاتوون له هه‌ولێر نووسینگه‌یه‌كى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئیماراتى بكه‌نه‌وه تا بتوانن به شێوه‌یه‌كى باشتر كۆمه‌ك و هاوكاریى مرۆیى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى ئیماراتى كرد و هیواى گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ ئیمارات خواست، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئیماراتى له هه‌رێمى كوردستان به هه‌نگاوێكى گرنگ و پێویست بۆ هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا، به‌تایبه‌تى له‌م كاته‌دا كه نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌موو پێكاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و پێویستیان به كۆمه‌ك و هاوكاریى زیاترى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و پێشبینیى زیادبوونى ڕێژه‌ى ئاواره و په‌نابه‌رانیش ده‌كرێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئیمارات دووپات كرده‌وه كه پێشتریش هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و هیواى خواست كردنه‌وه‌ى ئه‌م نووسینگه‌یه له هه‌ولێر ببێته مایه‌ى پێشكه‌شكردنى هاوكاریى زیاتر بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و هاوكارییه‌كان بوارى جیاجیاى پێداویستییه‌كان بگرێته‌وه. هه‌روه‌ها سڵاو و ڕێز و پێزانینى خۆى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید و سه‌ركردایه‌تیى ئیمارات نارد.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌میندارى گشتیى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئیماراتى ڕاگه‌یاند كه سێ كه‌مپى نیشته‌جێبوون بۆ ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌نه‌وه و له نزیكه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێداویستییه هه‌نووكه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له زووترین كاتدا بیگه‌یه‌ننه ئاواره و په‌نابه‌ران. باسى له‌وه‌ش كرد كه مرۆڤدۆستى و سروشتى خه‌ڵكى كوردستان بۆ كاره‌كه‌ى ئه‌وان یارمه‌تیده‌ره، هه‌روه‌ها گوتى: ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئیماراتى له كه‌مپى داره‌شه‌كران كارگه‌یه‌كى به‌رگدوورى و یاریگایه‌ك بۆ منداڵان ده‌كاته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ش به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئیمارات داوه‌تنامه‌یه‌كى فه‌رمیى ئیماراتى بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گه‌یانده به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه مانگى شوباتى داهاتوو له دوبه‌ى ده‌به‌سترێت.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد