پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/8/2015 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كه‌سایه‌تى و سیاسه‌تمه‌دارى كورد به‌ڕێز محه‌مه‌ده‌مین پێنجوێنى كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخى ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و دوایین پێشهاته سهبازییهكانى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و ده‌وڵه‌تى توركیا به‌تایبه‌تى، باسى لێوه كرا و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و ئاڵۆزى و به‌ریه‌ككه‌وتنه چهكدارییانهى ماوه‌یه‌كه له نێوان هه‌ردوولادا هاتوونه‌ته ئاراوه كه بوونه‌ته هۆى هه‌ڕه‌شه و وه‌ستانى پرۆسه‌ى ئاشتى و ئاڵۆزتركردنى ڕه‌وشه‌كه به‌گشتى.
به‌ڕێز پێنجوێنى ڕۆڵى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى و هاوكاریكردنى هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى له ڕابردوودا به‌رز نرخاند و داواى كرد كه به هه‌مان شێوه له‌م دۆخه‌شدا دووباره ڕۆڵى خۆى بگێڕێته‌وه و هه‌وڵه‌كانى بخاته‌وه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گفتوگۆكانى ئاشتى و به‌رده‌وامیى به پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى بده‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه شه‌ڕ و توندوتیژى هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و ته‌نیا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو لایه‌ك تیایدا زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن. هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى خۆى نیشان دا كه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ڕاوه‌ستانى به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى و گه‌ڕانه‌وه و به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكانى ئاشتى له نێوان هه‌ردوولادا، بخاته گه‌ڕ.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز