زۆر بە توندی سەرکۆنەی کوشتنی فڕۆکەوانی ئوردنی (مەعاز کەساسیبە) دەکەین كه به‌وپه‌ڕى ترسناكى و دڕه‌نده‌یى، به دەستی تیرۆریستانی داعش شه‌هیدكرا. دیارە کوشتنی دیل و بارمتە دژ بە هەموو بنەمایەکی ئایینی و مرۆیی و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بۆیە تاوانەکانی ئەم تیرۆریستانە لە هەموو بنەمایەکی مرۆیی و ئایینی و شارستانییه‌وه دوورن و مەترسییەکانیان بەرۆکی هەموو گەل و وڵاتانی ناوچەکە و دنیای بەبێ جیاوازی گرتووە.
ئه‌م دڕه‌نده‌یییه دیسان ده‌یسه‌لمێنێ كه ئەرکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێزە ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەکانی دنیا ئەوەیە، بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی وزە و هێزی تیرۆریستان و بنەبڕکردنیان و لەپێناو فەراهەمکردنی دنیایەکی هێمنتر و پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ گەلانی دنیا و ئایندەی مرۆڤایەتی، هەمووان پێکەوە به شێوه‌یه‌كى زۆر كاراترى هه‌مه‌لایه‌نه، كار بۆ له‌ناوبردنى دڕنده‌كانى داعش بكه‌ن.
بە ناوی حکوومەت و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى هاوخه‌مى و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی فڕۆکەوانی ئوردنی (مەعاز کەساسیبە) و جه‌نابى شا و حکوومەت و گەلی شانشینی ئوردنى دۆست دەکەین. تیرۆریستان دەبێ باجی ئەم تاوانە دڕندانه‌یه و هەموو تاوانە نامرۆییەکانی دیكه‌یان بدەن و له ڕه‌گ و ڕیشاڵه‌وه ههڵبتهكێنرێن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2015/2/3
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات