راگەیاندراوێکی بەپەلە لە پەرلەمانی کوردستان بۆ
- رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
- رێکخراوە نێودەوڵەتیە مرۆییەکان
- رای گشتی جیهانی
دوابەدوای هێرشی گروپە توندڕەوەکان بۆ سەر قەزای شەنگال و دەوروبەری لە رۆژی 2/8/2014 ، کوردانی ئێزیدی لەو ناوچەیە رووبەڕوی شاڵاوێکی تیرۆرستی بەرفراوان بونەتەوە و بە دۆخێکی ئێجگار مەترسیدار تێدەپەڕن، هەزاران ژن و منداڵ و پیر لە چیای شەنگال بە بێ خواردن و ئاو ماونەتەوە و لەلایەن هێزە تیرۆرستیەکانەوە گەمارۆ دراون و هەزارانیشیان ئاوارەی شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بوون.
لەم ناوچانە تاوانەکانی کوشتنی بەکۆمەڵ و دەستدرێژی و بە زۆر گۆڕینی ئایین و تەقاندنەوەی پەرستگاکان ئەنجام دەدرێت. ئەوەی لە شەنگال روودەدات بە پێی هەموو پێوەرە نێودەوڵەتیەکان کارەساتێکی مرۆییە و پێویستی بە دەستێوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە. هەر خەمساردی و دوا کەوتنێک لە بەهاناوە هاتنی خەڵکی سیڤیلی ئەم دەڤەرە گیانی هەزاران مرۆڤ دەخاتە مەترسی. بۆیە داوای هاوکاری بەپەلەی دەوڵەتان و رێکخراوە خێرخوازیە نێودەوڵەتیەکان دەکەین بۆ بەدەمەوەهاتنی بەپەلەی ئاوارەکان و دانیشتوانی ناوچەی شەنگال.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
4/8/2014
دوایین هەواڵەکان
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد