پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز هاندریك ڤان دیڤێلدا باڵیۆزی بەلجیكا لە ئوردن كرد كە هاوكات باڵیۆزی وڵاتەكەیەتی بۆ عێراق بەڵام لە ئوردن كاروبارەكانی بەڕێوەدەبات.
لە دیدارێكدا خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و دەستخۆشیی لە هێزەكانی پێشمەرگە كرد بۆ ئەو سەركەوتنانەی لە بەرامبەر تیرۆر بەدەستی هێناوە بە تایبەتی لە ڕزگاركردنی شاری شنگال لە چنگی داعش. لە هەمان كاتدا هەوڵ و تەقەلاكانی حكوومەتی هەرێمی بۆ هاوكارییكردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران بەرز نرخاند كە لە ترسی تیرۆر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لە ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و ڕووداوەكانی ئەم دواییەی پاریس و بەلجیكای كرد و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە هەموو لایەك زیاتر هاوكار و هەماهەنگ بن بۆئەوەی ڕێگری لە دووبارە بوونەوەی ئەو ڕووداوانە بكرێت و هەوڵەكان بە ئاراستەی بنبڕكردنی مەترسیی تیرۆر لەسەر ناوچەكە و ئاسایشی جیهان بن. هەروەك ئاماژەی بەوەش دا كە لە گەشتەكەیدا سەردانی كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان دەكات بۆئەوەی لە نزیكەوە ئاگادری ڕەوش و پێداویستییەكانیان بێت و هەوڵیش دەدات لە ڕێگەی ڕێكخراوی یونسێفەوە هاوكاریی زیاتر بگەیەنرێتە ئاوارە و پەنابەران.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی بەرێزیانی كرد و لە هەمان كاتدا باسی لە گرینگیی هاوپەیمانی و هەماهەنگی بۆ بنبڕكردنی مەترسیی تیرۆر كرد كە سەرتاسەری جیهانی گرتووەتەوە.
لە لایەكی دیكەی قسەكانیدا بەرێز نێچیرڤان بارزانی باسی لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و گرفتی ئاوارە و پەنابەران و ئەو قەیرانە دارایی و ئابوورییە كرد كە ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە. هەروەك پتەوتر كردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بە تایبەتی بەلجیكا، دووپات كردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ئاڵای کوردستان، ڕەنگدانەوەی بهها هاوبهشهكانمانه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا كرد
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی له باڵیۆزی ڕووسیا کرد
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی باڵیۆزی ئهمهریکا دهکات