سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا بە توندی تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوتیی هەرێمی كوردستان لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان PKKەوە شەرمەزار دەكات و ئەوە بە هێرشكردنە سەر سەرچاوەی قووتی خەڵكی هەرێمی كوردستان لێكدەداتەوە. ئەمەش دەقی بەیاننامەكەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:
هێرشی PKK بۆ سەر سەرچاوەی قووتی خەڵكی هەرێمی كوردستان شەرمەزار دەكەین ڕۆژی 29/7/2015 ئەو بۆڕییە نەوتەی كە نەوتی هەرێمی كوردستان دەگوازێتەوە لە ناوچەی شرناخ لەناو سنووری توركیادا تەقێندرایەوە، ڕۆژی دواتر هێزی پاراستنی گەل HPG، كە هێزی چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان PKKیە، بە شێوەیەكی فەرمی، بەرپرسیارێتیی خۆی لەو تەقاندنەوەیە ڕاگەیاند.
حكوومەت و خەڵكی كوردستان، بەهۆی نەناردنی بودجە لەلایەن حكوومەتی فیدرالیی عێراق و شەڕی داعشەوە، لە دەستتەنگییەكی گەورەی داراییدا دەژیت و ئەو هێڵە نەوتییە تاكە سەرچاوەی سەرەكیی مووچە و قووتی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، هەروەها هۆكارێكی سەرەكیی خۆڕاگریی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بەرامبەر هەموو گوشارەكان، لە هەمان كاتدا سەرچاوەی سەرەكیی داهاتی شەڕی بەرەنگاریی پێشمەرگەیە لەگەڵ داعشدا و سەرچاوەی یارمەتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ ملیۆنێك و 800 هەزار ئاوارە لە هەرێمی كوردستان.
ئێمە بە توندی ئەو هێرشەی PKK شەرمەزار دەكەین و بە كارێكی نابەرپرسیاریانەی دادەنێین بەرامبەر بە ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و بەرگریی پێشمەرگە و ژیانی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان. ئەو هێرشە هیچ مانەیەكی نییە جگە لە لێدانی ئابووریی هەرێمی كوردستان و ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان نەبێت. ئەو كردەوەیەی PKK مایەی شەرمەزاركردنە لەلایەن خەڵكی كوردستان و هەموو لایەنەكانەوە. داواش لە PKK دەكەین ئەو دوژمنكاریە بەرامبەر خەڵكی هەرێمی كوردستان دووبارە نەكاتەوە.
ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ئەو بۆڕییە بەكار بهێنێت كە كۆمانیای نیشتمانیی بەمبازاڕكردنی نەوتی عێراق
(سۆمۆ) بەكاری دەهێنێ، بۆ ئەوەی بتوانێ درێژە بە هەناردەكردنی نەوتەكەی بدات.
سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
31/7/2015
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات