له به‌رده‌وامیی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڤاتیكان، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/3/2، به‌ڕێز نێچیرڤان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاوڵ ڕیچارد گاله‌گێڕ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان كۆبوونه‌وه.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڤاتیكان ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه كه به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و ئاگایان له ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی هه‌نووكه‌ییی ناوچه‌كه هه‌یه، به‌ڵام خۆشحاڵه كه ئه‌مڕۆ له نزیكه‌وه و له شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆیه‌وه، گوێبیستی بارودۆخ و دوایین پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه ده‌بێت.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و پێشڕه‌وه‌ییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه و شكست و پاشه‌كشه‌ی ڕۆژانه‌ی تیرۆرستان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و داكۆكی له‌سه‌ر پێویستیی پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتری وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م بواره‌دا، كرایه‌وه.
به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان سوپاس و ستایشی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه كه به‌بێ جیاوازی، كوردستانیان كردووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رگریكردن و پاراستنی ته‌واوی پێكهاته‌كان و ناوچه‌كانیان له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، به‌رز و به مایه‌ی ڕێز و پێزانینی ڤاتیكان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانی.
له دیداره‌كه‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڤاتیكان، به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ كران. شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، له هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا، پێكهاتبوون.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/3/2 له ڤاتیكان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان پاپا فرانسیسه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به‌م دیداره نیشان دا و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یان به گشتی تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و شه‌ڕی دژی داعش و باس له گرنگیی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان كرا، كه نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان و مرۆڤایه‌تی مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاكان و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی خسته ڕوو، كه له ئه‌نجامی هێرشی تیرۆرستانی داعشدا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شه‌نگال و ده‌وروبه‌ریان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی مه‌سیحی، ئێزدی و موسڵمانان، ناچار بوون زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن و ڕوو بكه‌نه هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی و وه‌ك خوشك و برایانی خۆیان پێشوازییان لێ كردوون و هه‌رچی له توانای حكوومه‌تدا بێت بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی ئه‌وان، هیچ درێغییهكیان نه‌كردووه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان به هۆی زۆریی ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه له دۆخێكی زۆر سه‌ختدایه و باری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر قورسه، بۆیه داوای له قه‌داسه‌تی پاپا كرد كه هانی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بدات بۆ ئه‌وه‌ی باشتر به هانای ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه بێن و له ڕووی مرۆییه‌وه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان سوپاس و ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه بێ جیاوازی به پیر ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه چووه و لانه و په‌ناگه‌ی داونه‌تێ و كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌ش كردوون. هه‌روه‌ها ستایشی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌باییه‌ی كرد كه له دێرزه‌مانه‌وه له‌نێو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كوردستاندا هه‌بووه و هه‌یه، ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانیشی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا، به مایه‌ی ڕێز و پێ‌زانین له قه‌ڵه‌م دا.
له‌م دیداره‌دا شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌ر یه‌كه له به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا، ئاماده بوون.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جۆرجیۆ لینگۆ، باڵیۆزى ڤاتیكان له عیراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز باڵیۆزى ڤاتیكان له عیراق دووپاتى كرده‌وه كه ڤاتیكان زۆر له نزیك و به بایه‌خه‌وه به‌دواداچوون بۆ بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و عیراق ده‌كات و سوپاس و پێزانینى ڤاتیكانى بۆ سیاسه‌تى كرانه‌وه و پێشوازیكردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له ئاواره و په‌نابه‌ران و به‌تایبه‌تیش پێكهاته‌ى مه‌سیحى و دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ ئه‌وان، ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى بارودۆخى ئێستایان و پێداویستییه‌كانیان له ڕووى په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستى و نیشته‌جێكردن و لایه‌نه‌كانى دیكه و ئه‌و كار و خزمه‌تگوزارییانه‌ى تا ئێستا پێشكه‌ش به ئاواره‌كان كراوه، پوخته‌یه‌ك پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كرا و بۆ ئه‌مه‌ش سوپاس و پێزانینیان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. بۆ قۆناغى ئێستاش جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى مانه‌وه‌ى ئاواره مه‌سیحییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه.
لاى خۆه‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستى حكوومه‌ت و پابه‌ندیى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كوردستان به بنه‌ماكانى پێكه‌وه‌ژیان و كه‌لتوورى لێبورده‌یى و پێشكه‌شكردنى كۆمه‌ك و هاوكارى بۆ ته‌واوى ئاواره و په‌نابه‌ران بێ جیاوازى كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌م قۆناغه سه‌خته‌دا كه ڕووبه‌ڕووى ڕێكخراوێكى دڕه‌نده‌ى تیرۆرستى ده‌بینه‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها گوتى: له هه‌رێمى كوردستان په‌یامى ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى ده‌نێرین و خوازیارى ئه‌و ڕۆژه‌ین كه ئاواره و په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان. داوایشى له ئاواره‌كان كرد خۆڕاگر بن تا ئه‌م قۆناغه كاتیه ده‌ڕوا و ئارامى ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه‌كانیان. هه‌روه‌ها وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز، پێزانینى خۆى بۆ قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتیكان دووپات كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران كرا بۆ به‌شداریكردنى له ڕێوڕه‌سمى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیحدا و ئه‌و وتاره‌ى له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا پێشكه‌شى كرد كه بووه هۆى هاندانى هه‌موو لایه‌ك بۆ قووڵتركردنهوهى گیانى پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى و ته‌بایى و سوپاسى خه‌ڵك و حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران كرا، بۆ ئه‌و پشتگیرییه‌ى له هه‌رێمى كوردستان له ئاواره مه‌سیحییه‌كان كراوه.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد