هەرێمی کوردستان

   هەرێمی کوردستان

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شێخ جه‌مال ئه‌لزارى دۆخى وڵات و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

نيوه‌ڕۆى ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2023/10/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌ميندارى گشتيى هاوپه‌يمانيى پێشكه‌وتنى نيشتمانيى عێراقى كرد.

له‌ ديدارێكدا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دوايين پێشهات و په‌رەسه‌ندنه‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و هه‌وڵدان بۆ ڕێگرى له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ عێراق نه‌خزێته‌ ناو كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌ هه‌رێمييه‌كانه‌وه‌.

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-and-sheikh-jamal-al-dhari-discuss-the-situation-of-the-country-and-the-region/

 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى پاكستان دەكات

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/10/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى، باڵيۆزى پاكستان كرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز باڵيۆزى پاكستان كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى پاكستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌، به‌ڕێز باڵيۆزى پاكستان، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى، هيواى به‌ره‌وپێشچوونى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خواست.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، باس له‌ دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ كرا.

 

https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-receives-the-pakistani-ambassador/

 

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه

به‌يانيى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 2023/11/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا له‌ چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژی ئه‌مه‌ريكى ـ عێراقيدا‌ تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و گرنگيى پاراستنى ئاسايش و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده‌ ديپلۆماسييه‌كان له‌ ته‌واوى عيراق كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى خرايه‌ به‌ر باس.

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-us-ambassador-to-iraq-3/

 

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا،‌ سه‌ردانى پاريس ده‌كات.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ڕۆژى هه‌ينى 2023/11/3 له‌ كۆشكى ئێليزێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌. هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن.

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-visits-france/

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسولی نوێی چین كرد

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 2023/10/24 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ بەڕێز لیۆ جیۆن كونسولی گشتیی نوێی كۆماری چینی میللی، پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لێكرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، هەروەها هەموو پشتیوانییەكی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی، دووپات كردەوە.

هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و جەختیان لە ئامادەیی و خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش كردەوە. هەر لەمبارەیەوە بەڕێز كونسولی گشتیی چین ئاماژەی بە پلانی داهاتوویان كرد بۆ كردنەوەی بەشی خزمەتگوزاریی ڤیزا و دروستكردنی بینای كونسولخانەیان لە هەولێر.

تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە بەگشتی، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

 

https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-krg-president-barzani-received-the-new-chinese-consul-general/

 

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له‌ مافی‌ پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه‌

ئێواره‌ى ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 2023/10/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئايدن مه‌عرووف وه‌زيرى كاروبارى پێكهاته‌كان له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا هه‌ردوولا ده‌باره‌ى دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانيان له‌ هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌. له‌مباره‌وه‌ به‌ڕێز ئايدن مه‌عرووف پوخته‌يه‌كى دەربارەی چه‌ند لايه‌نێكى په‌يوه‌نديدار به‌ دۆخى پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌يى و ئايينییه‌كان و ئاماده‌يى و ڕۆڵيان له‌ ژيانى سياسى و كارگێڕيى وڵاتدا‌، خسته‌ ڕوو.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ پێويستيى پاراستنى مافى پێكهاته‌كان و فراوانكردن و بره‌ودانى به‌رده‌وام به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يی، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ميشه‌ به‌ وڵاتى هه‌مووان و لانه‌يه‌كى ئارام بۆ ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى دەمێنێته‌وه‌ و به‌ هه‌موو شێوەيه‌ك پارێزگارى له مۆزاييكى ئایین و نه‌ته‌وه‌کان ده‌كات.

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-stresses-the-rights-of-communities/

 

پەڕەى 21 لەکۆى 347 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی