هەرێمی کوردستان
سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
ئێواره‌ى ڕۆژی دووشه‌ممه 2024/4/22 له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ عێراق، به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى، گه‌يشته هه‌رێمى كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر له‌لايه‌ن به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و ژماره‌يه‌ك له وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى لێكرا.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌ردانى ئه‌مڕۆى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراقى فيدراڵ، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و هاريكاريى ئه‌منيدا، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه له ناوچه‌كه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت، هه‌روه‌ها سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى توركياى بۆ هه‌رێمى كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا، كرد.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له ئاماده‌ييى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانى له‌گه‌ڵ توركيادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسى له ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانيا توركييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرد و سوپاسى كردن كه له دۆخی سه‌ختی ئابووریشدا، به‌رده‌وامييان به كار و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كان داوه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك ئه‌ردۆغان به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هه‌روه‌ها داكۆكى له پێويستی و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و مسۆگه‌ركردنى مافى پێكهاته‌كان كرده‌وه.
ڕێککه‌وتتنامه و یاداشته‌کانی لێکگه‌یشتنی تورکیا و عێراق، پاراستنی ئاسایشی سنوور، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند باس و بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
https://presidency.gov.krd/the-turkish-president-reiterated-his-countrys-continued-support-for-iraq-and-the-kurdistan-region/
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
ڕۆژی چوارشەممە ٣/٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٤ بڵاوکردەوە، ئەمە دەقی پەیامەکەیە؛
بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٤، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانييان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم و هیوای شادی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.
نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان، هەمیشە هێمای سەرکەوتن و ئازادی و وەستانەوە بووە بەڕووی ستەمکار و زۆرداران و دەستپێکی ژیان و سەردەمێکی نوێیە.
ڕێز و پێزانینی زۆرم بۆ خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان هەیە، کە بەداخەوە بوونەتە قوربانیی گەمەی سیاسیی هەندێک کەس و لایەن کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان، بازرگانی بە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن، بەڵام دڵنیاین دواجار خواست و ئیرادەی خەڵکی کوردستان لە پێناو ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە هەر سەردەکەوێت. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و ستەم و بێدادییەک بێت کە بەرانبەر گەلی کوردستان دەکرێت.
نەورۆزتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و شادی‌دا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/٣/٢٠
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
ڕۆژی چوارشەممە ٣/٢٧ ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
تەوەرێکی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە ، کە ئێمە داکۆکی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە دەکەینەوە کە مافی هەموو لایەنەکان و گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2024/march/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-بەریتانیا-لە-عێراق-دەکات-1/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
هه‌ر له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به جيا له‌گه‌ڵ گرووپێكى په‌رله‌مانتارانى حزبى SPD و گرووپێكى ديكه‌ى هه‌ردوو حزبى CDU و CSUى ئه‌ڵمانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
په‌رله‌مانتاران ديد و تێڕوانينى خۆيان بۆ چۆنيه‌تيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان و داهاتووى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له كه‌رته جياكاندا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانيان كرد له بەرەنگاربوونەوەی تيرۆر و يارمه‌تيدانى پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تيش ئێزدييان.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرييه‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئه‌ڵمانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانيا بۆ ئێزدييان كرد.
دۆخى پێكهاته‌كان به‌گشتى له هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-met-with-two-groups-of-german-parliamentarians/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
به‌يانيى ڕۆژی شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ده‌يڤد كاميرۆن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهات و ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆيان كرد.
هه‌ردوولا ديد و تێڕوانينى خۆيان له‌سه‌ر پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و كاردانه‌وه‌يان، شه‌ڕ له غه‌ززه و دۆخى شڵه‌ژاوى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خسته‌ڕوو. له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان كرده‌وه كه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كان، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له‌سه‌ر سه‌قامگيريى ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى داعش له‌سه‌ر عێراق و سووريا و پرسى كۆچى ناياسايى، باس كران.
به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستايشى پشتگيرى و هه‌ڵوێستى به‌ريتانياى به‌رامبه‌ر به عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، په‌يوه‌نديى دوولايه‌نه تاوتوێ ده‌كه‌ن
به‌يانيى ڕۆژی شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا عه‌لى ئه‌ليه‌حيا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌نديى دێرينى هه‌ردوولا و پشتگيريى به‌رده‌وامى كوێت بۆ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و جه‌خت له بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و فراوانكردنى ده‌رفه‌ته‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه، كرايه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و كوێت كرا و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق بيروڕايان گۆڕييه‌وه. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-and-kuwaits-foreign-minister-discuss-bilateral-relations/