هەرێمی کوردستان
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له وه‌زيرى ته‌ندروستيى ئوردن كرد
پاشينوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/6/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز فیراس ئەلهەواری، وەزیری تەندروستيی ئوردن و شاندێکی یاوەرى كرد.
له ديدارێكدا كه به‌ڕێزان وه‌زيرانى ته‌ندروستيى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، باس له ڕێكخستنى هه‌فته‌ى ته‌ندروستيى كوردستانى ـ ئوردنى كرا كه ئێستا له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت و تيشك خرايه سه‌ر باس و بايه‌ته‌كانى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى ئوردنى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌توانن له هه‌ردوو بوارى پزيشكى و په‌روه‌رده‌ييدا سوود له ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى ئوردن وه‌ربگرن.
بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى بوارى ته‌ندروستى و پزيشكيى نێوانيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/8، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا ، کە ئێرڤن هیکس کونسولی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو ، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکان کرا .
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدرالی ، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەموو هەوڵێکمان داوە لە چوارچێوەی دەستوور و لە پێناو پاراستنی ماف وشایستە داراییەکانی هەرێم ، لەگەڵ حکومەتی فيدرال بگەینە ڕێککەوتن، بەڵام پێشێلکردنی مافەکانمان قبول ناکەین.
لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لە نزیکترین کاتدا ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت .
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/6/2023 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرسى بودجه‌ى گشتيى عێراق تاوتوێ كرا و له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگيى تێپه‌ڕاندنى كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌موو ناوچه و پێكهاته‌كانى عێراق و مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌چاو بكات و ببێته مايه‌ى بووژانه‌وه‌ى كار و ئابوورى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان.
له لايه‌كى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له هه‌رێمى كوردستان گۆڕييه‌وه و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن خرانه ڕوو. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو ڕێكارێكى پێويست ده‌گيرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له كاتێكى گونجاو‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵ و كاريگه‌ريى لايه‌نه سياسييه‌كان له پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-us-ambassador-to-iraq-2/
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ژاپۆنی دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 6/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ژاپۆنی کرد کە لە کانسوکی ناگائۆکا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن و بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ژاپۆنییەکان پێکهاتبوو.
سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی ژاپۆنی بۆ هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوە دا کە ئەزموونی ناوازەی ژاپۆن ، شایانی سوود لێ وەرگرتنە بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان لە سامانی مرۆیی و پێگەیاندنی نەوەی نوێ لە سەر داهێنان و ئافراندن کە لەمبارەیەوە ، ئەزموونی ژاپۆن مایەی پێ‌زانین و سەرسامییە و دەکرێ زۆر سوودبەخش بێت .
شاندی ژاپۆنی جەختیان لەوە کردەوە کە دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ، لە ڕووی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەدا زۆر پێشکەوتووە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، بیر‌و ڕا لە بارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەريمی کوردستان و ژاپۆن لە بوارەکانی گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ و خوێندن و پیشەسازی ئاڵوگۆڕ کرا .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 6/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , پێشوازی لە ئیمیلیا جۆرجیۆڤا باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ سویسرا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن ، وێڕای ئاماژەدان بە پرۆسەی ئاوەدانیی و بیناسازی هەرێمی کوردستان ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی پیشەسازی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەربڕی.
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگیی دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ، بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و زەوینەسازکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ شوێنەکانیان ، هەروەها ڕووبەرووبوونەوەی
کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەش و هەوا و گرنگیی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ی ئازه‌ربايجان كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/6/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سير مه‌مه‌دۆف هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئازه‌ربايجان له عێراق، ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان، بيروڕاى گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه زه‌مينه و ده‌رفه‌تى باش هه‌ن بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى، بازرگانى و گه‌شتياريدا. له‌مباره‌يه‌وه باس له ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى ئازه‌ربايجان له هه‌رێمى كوردستان و ڕێكاری پێویست كرا كه پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئازەربايجان له ميونشن بڕيارى لێ درابوو.
سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ باكۆ له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد