هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەت : ڕێگە نادەین هیچ هێزێك ڕێگەی پێشكەوتنی كوردستان‌مان لێ بگرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 3/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە ئامادەبوونی چەندین باڵیۆز و کونسول و نوێنەرانی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هوتێلی حیات ریجینسی و گوڵان مۆڵ-ی لە شاری هەولێر کردەوە.
سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ڕایگەیاند کە كوردستان نەك تەنیا بۆ خەڵكی كوردستان جێی خێر و بەرەكەتە، بەڵكوو بۆ هەموو خەڵكی عێراق و هەموو ناوچەكەش دەبێتە نموونەیەكی سەركەوتووی بووژانەوەی ئابووری.
ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئامادەبووانی بەڕێز
میوانانی هێژا
بەخێرهاتنێكی گەرمی هەمووتان دەكەم بۆ ئەم بۆنەیە، خۆم زۆر بە خۆشحاڵ دەزانم كە ئەمڕۆ ئامادەین لێرە بۆ كردنەوەی دوو پرۆژەی پێشكەوتوو و گرنگ لە كوردستان كە ئەوانیش هۆتێلی (HYATT REGENCY) و (گوڵان مۆڵ)ە، كە ئەمڕۆ سەردانمان كردن و جێی شانازییە كە دەبینین بەم پێشكەوتووییە ئەم پرۆژانە جێبەجێ كراون.
هەروەك پێشتریش بیستتان، ئەم پرۆژانە ماوەیەكی زۆرە دەستیان پێ كراوە بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێن، بەڵام بەداخەوە لە ماوەیەك كە هێرشی دڕندانەی داعش هاتە سەر كوردستان، زۆر لە پرۆژەكان وەستان یاخود دواكەوتن، بەڵام بیستم كە كار لەسەر ئەم پرۆژانە بەردەوام بوون وەكوو تەحەدایەك بەرامبەر بە هێزی رەشی تیرۆر، كە چۆن پێشمەرگە لە خەتی پێشەوە شەڕی داعش دەكات، وەبەرهێنەرەكانیش لەناو كوردستان پرۆژەكانی خۆیان جێبەجێ دەكەن و ڕێگە نادەین كە هیچ هێزێك رێگەی پێشكەوتنی كوردستان‌مان لێ بگرێت.
جێی دەستخۆشییە و من سوپاسی هەردوو بەڕێزان كاك (سیروان بارزانی و كاك سەبری ئۆزەل) دەكەم بۆ جێبەجێكردنی ئەم پرۆژانە، دەستتان خۆش بێت و پیرۆز بێت.
بەڕێزان
ئێمە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنی ئەوەمان داوە كە هاوكاریی كەرتی تایبەت بكەین بۆ ئەوەی حكومەت لە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت بەیەكەوە بتوانن زیاتر خزمەتگوزاری بگەیەننە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، كە دەبینین ئاستی كوالێتی و دابینكردنی پێداویستییەكانی خەڵكی كوردستان لێرە لەناو كوردستانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەچێت، جێی دڵخۆشییە. هیوادارم نەك تەنیا لە هەولێر، لە هەموو شار و شارۆچكەكانی تری كوردستانیش وەبەرهێنان بەردەوام بێت و ئێمە زیاتر بتوانین خزمەتگوزاری بگەیەنینە هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستمان.
ئەوەی لێرە دەكرێ خزمەتی هاووڵاتیانە بەڵام ئەمە رێگەخۆشكەریشە بۆ ئەوەی گەشتیار لە شوێنەكانی تری عێراق یان لە دەرەوەش ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن، كەواتە ئەم جۆرە پرۆژانە كە وەبەرهێنانیان تێدا دەكرێت، ڕێگە خۆش دەكەن بۆ هێنانی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان.
ئەم پڕۆژانە یارمەتیی ئەوە دەدەن كە بووژانەوەی ئابووری لە هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت، هەلی كار بۆ خەڵكی كوردستان دەستەبەر دەكەن، ئەوەی حكومەت دەتوانێ بیكات، ئاسانكارییە، ڕێگەخۆشكردنە، ئاسانكارییە لە یاساكان بۆ یارمەتیدانی وەبەرهێنەران كە بتوانن لێرە لە هەرێمی كوردستان زیاتر بتوانن وەبەرهێنان بكەن، چ وەبەرهێنەری ناوخۆیی بن یان وەبەرهێنەری بیانی، بەڵام كە دێنە ئێرە و حكومەت ئەو ئاسانكارییەیان بۆ دەكات، ناڕاستەوخۆ هەلی كار بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت.
كەواتە ئەم پرۆژانە تەنیا سوود بە وەبەرهێنەر ناگەیەنن، بەڵكو دەرفەتێكیشە بۆ ئەوەی گەنجەكانمان بتوانن ئیش لەم جۆرە شوێنانە بۆ خۆیان بدۆزنەوە و بەم شێوەیە ئابووریی كوردستان زیاتر دەبووژێتەوە و بەرەو پێشەوە دەچێت.
من لێرەوە داوا لە باڵیۆزە بەڕێزەكان دەكەم كە خۆیان دوای بینینی ئەم جۆرە پرۆژانە، زیاتر قەناعەتیان وابێت كە هانی كۆمپانیاكانی وڵاتەكانیان بدەن ئەوانیش بێن و لە كوردستان وەبەرهێنان بكەن. كوردستان بەرەوپێشەوە هەنگاو دەنێت، ئابووریی كوردستان دەبووژێتەوە و دەستی پێ كردووە، ئومێدێكی زۆرمان هەیە كە كوردستان نەك تەنیا بۆ خەڵكی كوردستان جێی خێر و بەرەكەتە، بەڵكوو بۆ هەموو خەڵكی عێراق و بۆ هەموو ناوچەكەش دەبێتە نموونەیەكی سەركەوتووی بووژانەوەی ئابووری.
هیوادارم كۆمپانیاكانی بیانی زیاتر ڕوو لە كوردستان بكەن و وەبەرهێنان بكەن، هەم خۆیان تێیدا سوودمەند بن و هەم یارمەتیی ئێمەش بدەن ئێمە زیاتر بتوانین كوردستان ئاوەدان بكەینەوە.
من زیاتر لەوە كاتتان ناگرم، جارێكی تر دەستخۆشیتان لێ دەكەم، هەر سەركەوتوو بن، كوردستانیش هەر ئاوەدان بێت.
سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکەن
بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو پەیامی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت.
لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و تێیدا هاتووە: گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کامەرانی بۆ هەمووان و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلەکەمان.
هەروەها محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: بەبۆنەی جەژنەکانی نەورۆز، پیرۆزبایی لە ئێوە و لە گەلی کوردی خۆشەویستمان دەکەم، هیوای سەقامگیری و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەل و وڵاتەکەمان دەخوازین و تەندروستی وکامەرانی بۆ ئێوە دەخوازم و هەموو ساڵێک لە خێر و خۆشی‌دا بن. “
په‌یامی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزنی بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/3/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی له گه‌لی كورد و ته‌واوی كوردستانییان پیرۆز كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
گه‌لى كورد و كوردستانييانى ئازيز له كوردستان و له هه‌ر كوێى جيهان بن،
به گه‌رمى و له ناخمى دڵمه‌وه جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى كوردى له هه‌مووتان، له خێزانى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان پيرۆز ده‌كه‌م. سڵاو ڕێز و خۆشه‌ويستيم بۆ يه‌ك به يه‌كى دايكوباوك و هاوسه‌ر و منداڵان و خوشك و برايان و كه‌سوكارى شه‌هيدان.
پيرۆزبايى و سڵاو و ڕێزم بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، بۆ ئاسايش و پۆليس و دژه‌تيرۆر و ته‌واوى هێزه ئه‌منييه‌كان كه ئاسايش و ئاراميى كوردستان ده‌پارێزن.
پيرۆزبايى و سڵاو و ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له هه‌ر بوارێكى كار و فه‌رمانبه‌ريدا، خزمه‌ت ده‌كه‌ن. له بنياتنان و به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شانه‌وه‌ى كوردستاندا، به‌شدار و هاوبه‌شن.
نه‌ورۆز، جه‌ژنى پيرۆزى نه‌ته‌وه‌ييى كورده. جه‌ژنى سه‌ركه‌وتن و بڕوابه‌خۆبوون، شانازى و شكۆمه‌ندييه. هێماى هه‌ڵسانه‌وه و ژيانه‌وه‌ى گيانى كوردايه‌تى و حه‌زى ژيان و مرۆڤدۆستيى كورد و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه. نه‌ورۆزه و له گيان و خوێن و ناخ و ده‌روونى هه‌موو كوردێكدا، خولياى ڕزگارى، ئازادى، ژيانێكى سه‌رفراز، گه‌شبوونه‌وه‌ى هيوا و ئومێد بۆ داهاتوويه‌كى باشتر، نوێ ده‌بێته‌وه.
ئاگرى نه‌ورۆز، ديسان وه‌ك هه‌ميشه بڕوا و هێز و تينمان گڕده‌داته‌وه. بۆيه كورد نه‌كه‌وتووه و هه‌رگيز ناكه‌وێ، چونكه هه‌موو سه‌ره‌تاى به‌هارێك، له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م بڵێسه‌ى نه‌ورۆزدا، گيانى به‌رخودان و ئازادى و سه‌رفرازى له هه‌موو كوردێكدا زيندوو ده‌بێته‌وه.
ئازادى و ده‌ستكه‌وته‌كان، به‌رهه‌مى گيانى نه‌ورۆزييانه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد و گه‌لى كوردستانن. به گيان و خوێن و فرمێسك و ده‌يان ساڵى خه‌بات و به‌ره‌نگاريى تێكۆشه‌رانى كورد و كوردستانييان، به‌ده‌ست هاتوون.
هه‌موومان دوێنيى ژێرده‌ستى و سته‌مكاريمان له‌بيره. هه‌موومان گرتن و كوشتن و ڕاگواستن، سووتاندن و وێرانكردن و له‌ناوبردن، كيمياباران و ئه‌نفال و جينۆسايدمان له‌بيره و هه‌رگيز له‌بيرمان ناچنه‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نه‌يانتوانى ئيراده‌ى كورد و گه‌لى كوردستان بۆ ژيان و ئازادى و سه‌رفرازى بشكێنن! چونكه كورد له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م گڕى هه‌موو نه‌ورۆزێكدا، دووباره تێدهه‌ڵده‌چێته‌وه و به‌گوڕتر ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له نه‌ورۆزدا ئيشق و خۆشه‌ويستيى كورد و گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى، بۆ خاك و وڵاته‌كه‌ى، بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى، له دايك ده‌بێته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌يشه نهێنيى مانه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌ى ئه‌م گه‌له زيندووه، كه به‌هێزترين سته‌مكار و چه‌كى سه‌رده‌م، نه‌يبه‌زاند و هه‌گيز نابه‌زێت.
گه‌لى كورد و كوردستانييانى خۆشه‌ويست..
با نه‌ورۆز و به‌هارى نوێبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ خۆمان، له‌گه‌ڵ خێزان و ماڵ و كه‌سوكار و هاوڕێيانماندا، بكه‌ينه نوێنكردنه‌وه‌ى ڕێز و خۆشه‌ويستى و ڵێبوردن و ئاشتبوونه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستى سياسيش، با نه‌ورۆز بكه‌ينه ده‌رفه‌تێكى نوێ بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى. تاكو بتوانين له هه‌رێمى كوردستان كێشه و ناكۆكييه‌كان تێپه‌ڕێنين، له‌گه‌ڵ به‌غداش پێكه‌وه به يه‌ك ده‌نگ و يه‌ك هه‌ڵوێست، به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين.
هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا، داوا له لايه‌نه عێراقييه‌كان ده‌كه‌م به گيانێكى عێراقييانه‌ى نيشتمانى كه حزب و نه‌ته‌وه و ئايين و مه‌زهه‌ب تێپه‌ڕێنێت، هه‌موومان پێكه‌وه بۆ عێراقێك كار بكه‌ين، وڵاتى هه‌موومان بێت. عێراقێك كه ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌ر‌وه‌رى، ژيان و شكۆ و ئێستا و داهاتووى نه‌وه‌كانى، پارێزراو بێت. عێراقێك به هه‌موومان پێكه‌وه بتوانين بيكه‌ينه نيشتمانێكى باشتر بۆ هه‌مووان.
له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق به ئاراسته‌يه‌كى ڕاستدا ده‌ڕۆين. هه‌نگاوه‌كان مايه‌ى ئومێد و خۆشحاڵين. چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دروستكردنه‌وه‌ى متمانه و دڵنيايى له‌نێوان لايه‌ن و پێكهاته‌كاندا، عێراق ده‌كاته‌وه به وڵاتێكى به‌هێز و پارێزراوى ڕێزلێگيراو. هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر ڕۆشناييى ده‌ستووردا ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كه بۆ سه‌رخستنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت و پرۆسه‌ى سياسى و بنه‌ماكانى ديموكراسى له عێراق.
كوردستانييانى خۆشه‌ويست،
گه‌شت و سه‌يران و جۆش و خرۆشى نه‌ورۆز، نيشاندانى گيانى زيندووى ژياندۆستى و ئاشتيخوازيى كورد و كوردستانييانه. ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه ڕه‌نگينه‌ى له‌ناو سروشتى جوانى كوردستاندا ده‌يگێڕين، له حه‌زێكى قووڵه‌وه بۆ ژيان و ئارامى، بۆ كامه‌رانى و ئاسووده‌يى، بۆ پێكهاتنه‌وه و ئاشته‌وايى هه‌ڵده‌قوڵێت. به‌شێكى گرنگ و به‌نرخى به‌هاكان و گيان و كولتوورى نه‌ته‌وه‌كه‌مانه.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى برايه‌تى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهان درێژ ده‌كه‌ين. هه‌مووان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و پارێزه‌رى ڕێزله‌يه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شمان ده‌بين.
پيرۆزبايى له‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه ده‌كه‌م كه جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌گێڕن. سڵاو و پێزانين بۆ پشتيوانيى وڵاتانى دۆست و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ديپلۆماتكاران و ڕێكخراوه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان. هيوادارم هه‌موويان نه‌ورۆزێكى خۆش به‌سه‌ربه‌رن.
داوا له هاووڵاتييانى ئازيز ده‌كه‌م له گه‌شت و سه‌يراندا، ئاگادارى خۆيان بن. پاكوخاوێنيى ژينگه و سروشتى جوانى كوردستان بپارێزن. پابه‌ندى ڕێنمايييه‌كانى هاتوچۆ بن.
جه‌ژنى هه‌مووتان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
ساڵى سه‌ركه‌وتن و به‌ديهێنانى خه‌ونه‌كانتان بێت.
جه‌ژن و پشوويه‌كى خۆش و ئارام بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم.
هه‌ر سه‌رفراز بن.
https://presidency.gov.krd/congratulations-to-president-nechirvan-barzani-on-nowruz/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له باڵيۆزى ئيتاليا كرد
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2023/3/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماوريتزيۆ گرێگانتى، باڵيۆزى ئيتاليا له عێراق، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيتاليا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربرينى سوپاس و پێزانين بۆ پشتگيريى ئيتاليا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌نێوان هه‌ردوودا هه‌يه و هه‌نگاوه‌كانى تا ئێستاى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق مايه‌ى ئومێد و خۆشحاڵين. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه به‌غدا هاوبه‌شى سه‌ره‌كيى هه‌رێمى كوردستانه و جگه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هيچ ڕێگه‌يه‌كى ديكه له‌به‌رده‌م هه‌ردوولادا نييه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى ئيتاليا ديدارى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له كۆنفرانسى مانگى شوباتى ڕابردوو له ميونشن به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى کێشه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى زياتر ڕووى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بێت و بوارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان زياتر ده‌كات.
پوخته‌ى كار و چالاكييه‌كانى ئيتاليا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولى ئيتاليا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-the-italian-ambassador/
په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له يادى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا
له بيره‌وه‌ريى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيددا، به ڕێز و شكۆوه يادى شه‌هيدان ده‌كه‌ينه‌وه. دروود بۆ گيانى پاكيان و سڵاو بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاريان ده‌نێرين.
كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، مۆركى ڕسوايى و شه‌رمه‌زارييه به نه‌وچه‌وانى تاوانكارانه‌وه، له جیهانیش ناسنامه و گه‌واهيى سته‌ملێكراويى گه‌لى كوردستانه. له چه‌ند خوله‌كێكدا ژيانى له پێنج هه‌زار مرۆڤى بێ‌تاوان و له سروشت و له هه‌موو شتێك سه‌نده‌وه. هه‌زارانى ديكه‌ى بريندار و ده‌ربه‌ده‌ر كرد، به‌ڵام نه‌يتوانى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى بشكێنێت.
گه‌لى كوردستان به يادكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رگه‌ساته، به بير نه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ و هه‌موو جيهانى ده‌هێنێته‌وه كه چ قوربانييه‌كى له‌پێناو ئازاديدا به‌خشيوه. هه‌روه‌ها جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى و مرۆيى كه هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگيز تاوانى ئاوا له هيچ شوێنێك دووباره نه‌بێته‌وه.
له‌م ياده‌دا سوپاسى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين بۆ ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كانى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه. جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه پێويستيان به خزمه‌تى زياتره. ده‌بێ درێخييان بۆ نه‌كرێت و وه‌ك دادگا و ياسا بڕيارى داوه، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
له كاتێكدا يادى ئه‌و مه‌رگه‌ساته دڵته‌زێنه و قوربانییان ده‌كه‌ينه‌وه، به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌ڕوانين. به موكوڕييه‌وه له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى كه پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستانه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/3/16
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمەریكی كۆبووەوە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 15/3/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە په‌راوێزی دیداری سلێمانی لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی بەڕێز تێری ووڵف یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆکی ئه‌مه‌ریکا و بەڕێوەبەری باڵا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری كۆبوووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد و دەربارەی پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و كێشەكانی نێوانیان، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.
شاندی باڵای ئەمەریكا بەردەوامیی پشتگیری و هاوكاریی ئەمەریكای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. دەربارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش، شاندی ئەمەریكا یەكڕیزیی هێزە سیاسییەكانی كوردستان بە تایبەتی پارتی و یەكێتی به پێویست زانی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و سەختییەكانی ئێستا لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابوون كە چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیریی سیاسی و ئابووریی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەروەها جه‌ختیان له پشتگیریی بەڕێز محەمەد شیاع ئەلسوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و كارنامەی حكوومەتەكەی کرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە بە گشتی و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد